ئابووریی سێبه‌ر كوردستانی تێكداوه

عیماد عه‌لی
  2020-07-08     1002
ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندا ناسراوه‌ و باوه‌ كه‌  حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سێبه‌ر هه‌بێت و ئه‌ركی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و یارمه‌تی راسته‌رێ كردنی كاروباری حكوتی راسته‌قینه‌ی شه‌رعی ده‌كات و ته‌نانه‌ت چاودیری حكومه‌ت و وه‌زارته‌ هاوشێوه‌كانی خۆیشیله‌ كابینه‌كاندا  ده‌كات و هه‌موو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی هه‌یه‌ و له‌ سێبه‌ردان و ته‌نها كاروباری هاوڵاتیان به‌ڕێناكه‌ن، واته‌ جێبه‌جێی كاروباری تایبه‌تی و گشتی هاوڵاتیان ناكات به‌ڵكو هه‌میشه‌ ئاگای له‌ حكومه‌ته‌ راسته‌قینه‌كه‌یه‌ و تا رأده‌یه‌كیش به‌خۆی چاودێری ده‌كات و له‌ هه‌موو كه‌موكوڕی و ناته‌واویه‌ك ئاگاداره‌ و بۆشاییه‌كان دیاریده‌كات و ئه‌ڵته‌رناتیڤی بۆ هه‌موو سه‌لبیاتێك هه‌یه‌.
له‌ كوردستانی لای خۆمان حكومه‌تی سێبه‌ نیه‌ به‌ڵكو بندیوار و حزب جێگه‌ی گرتۆته‌وه‌ ، له‌كوردستانی خۆمان حكومه‌تی راسته‌قینه‌ نیه‌ به‌ڵكو حزب ئه‌ركی جێبه‌جیكردنی كاروباری راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌به‌رچاودا نیه‌ و له‌  سێبه‌ردایه‌ به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌لاتداری راسته‌قینه‌یه‌ و فه‌رمانه‌كان و بڕیاره‌كان له‌ هه‌گبه‌ی ئه‌ودایه‌ و له‌ چێشتخانه‌كه‌ی ئه‌و پێده‌گات.
له‌ كوردستان كه‌ حكزمه‌تی راسته‌قینه‌ی جێبه‌جێكار نه‌بێت بێگومان حكومه‌تی سێبه‌ریش نه‌بێت، به‌ڵام زۆر شتی سێبه‌ر هه‌ن بۆ قازانجی ته‌سكی حزبی و كه‌سی جێگه‌ی ئه‌وانه‌ی گرتۆته‌وه‌ و جگه‌ له‌ زیان هیچی تێدا به‌دیناكرێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌ سێبه‌ره‌كانی له‌مه‌ڕ حزب و خه‌ڵكی ده‌سترۆیشوو و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و ناوه‌ندی هێز بخه‌ینه‌ لاوه‌ و ته‌نها له‌ بارێكدا قسه‌ بكه‌ین ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ته‌رناكترین بواری سێبه‌ری كوردستان خۆی له‌ دارایی و ئابووری سێبه‌ردا ده‌بینێته‌وه‌.
به‌ڵێ، ئابووریی سێبه‌ر له‌كوردستان به‌ واتا و پێكهاته‌ و ئه‌ركی تاییه‌تی خۆی داهێنراوه‌ كه‌ له‌ هیچ كونجێكی جیهاندا بوونی نیه‌ و  له‌ بنه‌ڕه‌تدا جگه‌ له‌ زیان هیچی بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تی راسته‌قینه‌ی گه‌ل نیه‌.
ئابووریی سێبه‌ر؛ حزب و كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی ده‌سترؤیشووی به‌هێزی خاوه‌ن چه‌كدار جێگه‌ی حكومه‌تی سێبه‌ری وڵاتانی گرتۆته‌وه‌ و قۆرخی بازاری كردووه‌. لیره‌دا ده‌روازه‌یه‌كی سنوری نابینیت به‌ده‌ست كه‌سێكی ده‌سترۆیشووی سێبه‌ره‌وه‌ نه‌بێت، كۆمپانیایه‌كی بازرگانی نابینیت به‌ راسته‌وخۆ بێت یان نارأسته‌وخۆ كه‌سێكی ده‌سترۆیشوی حزبێك له‌ {ێبه‌ردا خاوه‌نی نه‌بێت، بوارێكی ئابووری و دارایی نیه‌ چی له‌ پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی رووبه‌ری بێت به‌ده‌ست حزب و كه‌سێكه‌وه‌ نه‌بێت و به‌ فه‌رمانی ئه‌و به‌ڕیوه‌نه‌چێت كه‌ له‌ تاریكی و  سێبه‌ردا كاره‌كانی رایی ده‌كات . په‌یوه‌ندیه‌كی ئابووری گه‌وره‌ و بچوك له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ر و ناوه‌نده‌ ئابووریه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان  نیه‌ به‌ده‌ست و هێزی كه‌سی ده‌شترۆێشوو و زلحیزب و خاوه‌ن هێزی عه‌سكه‌ریه‌وه‌ به‌ڕیوه‌نه‌چێت. پرۆژه‌یه‌كی قزانجبه‌خشی مادی  نیه‌ به‌ ده‌ستی یه‌كێك له‌وانه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌گه‌ر قازانجی مادی هه‌بێت، تۆری ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیه‌كیه‌ان نیه‌ كه‌ به‌ده‌ست كه‌سی سێبه‌ری حزب و چه‌كداره‌وه‌ نه‌بێت، مۆڵو و بازاڕ و پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی گه‌وره‌ نیه‌ كه‌ كه‌سی سیبه‌ر ی له‌و جۆرانه‌ به‌ڕێوه‌ی نه‌بات و قازانجه‌كه‌ی بۆ ئه‌و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ ساخته‌یان له‌ خه‌لك كردووه‌ له‌ پرۆژه‌ی نیشته‌جێكردن و بواری گه‌شتوگوزار و پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سێكی ده‌سترۆیشتووی سێبه‌ره‌وه‌ بووه‌  یان هاوبه‌ش بووه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌رده‌ست و به‌رماڵ.
بۆیه‌، هیچ شتیكیان نه‌هێشتۆته‌وه‌ بۆ به‌ناو حكومه‌ت كه‌ بتوانێت دارایی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و بتوانێت سه‌رمایه‌گوزاری بكات و خاوه‌ن پرۆژه‌ی خۆی بێت و هه‌ر هیچ نه‌بێت ته‌نانه‌ت بتوانێت ته‌نها موچه‌ی موچه‌خۆرانی خۆی دابین بكات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ گه‌نده‌لی و دزیی نهێنی و له‌ناوبردنی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ناوی حكومه‌ته‌وه‌.
ئه‌توانین بڵێین، جگه‌ له‌ خه‌ڵكی بندیوار كه‌ به‌بێ كارو به‌رهه‌م موچه‌ی زه‌به‌لاح وه‌رده‌گرن ئه‌وه‌ ئابووری كوردستان به‌گشتی بۆته‌ ئابووریه‌كی بندیوار و ئابوورییه‌ك ده‌توانین ناوی بنێنی ئابووریی  سێبه‌ری داهێنراوی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ  كه‌ جێگه‌ی ئابووریی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی گرتۆته‌وه‌.‌‌

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×