ئایا كورد شڵەژانی باری هەڵبژاردنەكەی توركیا دەقۆزێتەوە؟

عیماد عه‌لی
  2023-04-15     512

ئەوەی دیارە شڵەژان لە رەوتی هەڵبژاردن و فاكتەرە كاریگەرەكانی سەر چۆنێتی بەرٍێوەچونی هەڵبژاردنەكەی 14ی مانگی ئایاری داهاتووی پەیوەست بە سەختی باری سیاسی و ئابووری و هەڵوێستی پێكهاتەكان و لاوازی ئەردۆگان و لێڵی ئەگەرەكانی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكەی ئەم جارە، وا دەكات كە لەو نێوەندەدا  هەلی باش بۆ كاری كورد هەبێت، ئەگەر وەكو پیشەیی هەمیشەیی خۆی هەپەگە لە هەموو لایەنەكانی دیكە بتوانن ئەو لاوازی و شڵەژان و ئاڵۆزیەی وای كردووە ئەردوگان بە روونی پێشی خۆی نەبینێت بۆ ستراتیجی خۆیان و  پرس كورد بقوزنەوە و جێ پێی خۆیان لە كوردستانی باكوور و توركیای دوای هەڵبژاردنەكان لەمە زیاتر مكومتر بكەن و  بتوانن چەندین هەنگاو ببرٍن و وەكو پیشەی هەمیشەییان گۆرٍانكاریی هەپەگەیانەی نەرم ونیان لە باری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری كوردستانی باكوور بكەن.
وەكو چۆن تا ئێستا هەموو ئەگەرەكانی باری یاسایی و سیاسی و ئابووری توركیایان بە جوانی خوێندۆتەوە و مامەڵەیان لەگەڵدا كردووە و هەنگاوی جوانیان ناوە و لە پێشەوەی هەمووشیان پێش ئەوەی چارەنوسی هەپەگە لەە دادگا بزانن و چاورٍێی بریاری دادگا بكەن، بە بەشداریكردن بە ناوی حزبی سەوزی چەپەوە لەهاوپەیمانێتی و  هەڵبژاردنەكان وایكردووە  كە برٍیار دادگاكە بە مردوویی لە دایگبێت و بەم رەفتارە پێگەی بەهێز و گونجاوی خۆیان لە هاوكێشە سیاسیەكانی ئێستا و پاش هەڵبژاردنەش هیچ كەموكورٍیەكی نەبێت، ئەوان بەم عەقڵە دەتوانن لە پێشەوەی ململانێكەدا بن و دەتوانن بە تایبەتی زۆرینەی كوردی كوردستانی باكوور بخەنە سەر راستەرێی تایبەتی خۆیان. لەم بارەوە ئەوەندە بە وردی و جوانی و میانرٍەوانە مامەڵە دەكەن و  دروشمەكانیان دیاری كردوە كە هیچ بوارێكیان بۆ ئەردوگان و ئەكەپە نەهێشتۆتەوە تانەیان لێبدات و تا ئێستا پروپاگەندە و بانگەشەكانیان سەركەوتوو بووە. 
ئەوەی تا ئێستا ماوەتەوە و قسەیان لەسەر نەكردووە و هەڵوێستیان لەوبارەوە بە روونی دەرنەبرٍیوە، زیاتر لەبارەی ئاوارەكانی سوریا هەڵوێستێكی روونیان نیە كە بە ناراستەوخۆ كاریگەریی لەسەر رای گشتی توركیا و ئەو ناوچانە زیاتر دەبێت كە بوونی سوریەكان زۆر راوبۆچونی جیاوازی تێدا دەرخستووە . ئەگەر را و بۆچونێكیان  هەبێت و لەوبارەوە خۆیان لەرای گشتی پێكهاتەكانی دیكە نزیك بكەنەوە، ئەگەر لەم كاتە هەستیارەدا تۆزێكیش پراگماتیانە بدوێن ، جێگەی خۆی دەگرێت، بە تایبەتی لەم بارەوە ئەردۆگان زۆر رووگیر بووە و تا ئێستا بە راشكاوی هیچ قسیەیەكیان نەكردووە و خەڵكی ئەو ناوچانە زۆر بێزارن و گرنگی زۆر بەم مەسەلەیە دەدەن. ئەمەش بۆتە هۆكارێك بۆ زیاتر شڵەژانی بارو هەڵوێستی ئەكەپە و ئەردۆگان و نازانن چۆن زەرەر نەكەن و خۆیان لەوبارەوە قوتار بكەن. لەم رووەوە ئەكەپە توشی هستیاربووە و نازانێت حۆن مامەڵە بكات، تەنانەت چەندین رۆژنامەنوسی دەست بەسەر كردووە كە لەو چۆرە بابەتانەیان وروژاندووە.  

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×