په‌رله‌مانێك مێیینه وه‌ك جوێن به‌كاربێنێت !
عیماد عه‌لی
2021-03-31   820
له لایه‌ك ده‌بێت ئه‌و مێینه‌یه‌ی له باڵاترین داموده‌زگای
حكومه‌تی هه‌رێم وا بیر له خۆی بكاته وه و
وشه‌ی مێینه به جوێن بزانێت، چۆن هه‌ست و بیرێكی هه‌بێت و پاشخانی
رۆشنبیریی چی بێت وخۆی له چ ئاستێكدا داده‌نێت، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به مێینه
بزانێت و وه‌كو كه‌موكورتیه‌كی سیفه‌تی خراپی دا‌نێت، چۆن عه‌قڵیه‌تێكی هه‌بێت؟
ئایا ئه‌م ره‌فتار و جموجوڵانه به مه‌به‌ست و به ئه‌نقه‌ست
ده‌كرێت، یان به پیلانی حزبه‌كان و جێبه‌جێكردنی خه‌ڵكی نه‌زانی نێو داموده‌زگاكانه
بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی زۆرێك و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك و دوركه‌وتنه‌وه له بابه‌تی
تایبه‌تی و پێویستی قۆناغه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه داماوه‌كه وداپۆشینی ئه‌و ئاریشانه‌ی پێویستی به لێكۆڵینه‌وه
و و قسه‌كردن و چاره‌سه‌ر هه‌یه، یان بۆ
زیاتر كپكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازیه به ناوی ئۆپۆزسیۆن بون و داواكاری خه‌ڵكه‌وه
و ده‌بێته هۆكاری كپكردنی ده‌نگه نارازیه كه.
له لایه‌كی تره‌وه ره‌فتارێكی نابه‌جێ و له پێناو
مشته ده‌نگێك چی قازانجێك به میله‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ر هه‌مووی
له به‌رژوه‌ندی گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆران نه‌بێت بۆ چیه. ئایا ناكرێت قسه له‌سه‌ر
پێویستیه‌كانی خه‌ڵك و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری بو قه‌یرانی دارایی به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه
و دوور له بیركردنه‌وه له لایكه‌كانی سۆشیال میدیا و موزایه‌ده بكرێت، ئایا سودی
ره‌فتاری جوان و قسه‌ی پێویست و ڕێك‌وپێك و له شوێن و كاتی پێویست له‌م چه‌له‌حانێ
و بێ ئومێد كردنه‌ی خه‌ڵك زۆرتر نیه؟
جێگه‌ی
سه‌رسوڕمانه كه رۆژانه ئه‌و كه‌سانه به خۆیان ئاستی نزمی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و ده‌یسه‌لمێنین كه شایسته‌ی ئه‌و شوێنه پر
له به‌رپرسیارێتیه هه‌ستیاره نین و به ده‌سه‌ڵات و به‌ناو ئۆپۆزسیۆن جگه له
به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی هیچ مه‌به‌ستێكیان نیه و ئیدعای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ته‌نها بۆ خۆیان رای گشتی ده‌وروژێین و بیر له خه‌ڵك ناكه‌نه‌وه.
ئه‌گینا تۆیه‌ك له نێو خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی بێ ماف و ژیانی پر له نه‌هامه‌تی
زۆرینه نه‌بیت و تۆیه‌ك ئاگات له كه‌س نه‌بێت و بیركردنه‌وه
و عه‌قڵیه‌تت له ئاستی قۆناغه‌كه نه‌بێت پێویستت به ئامۆژگاری بێت، پێویسته له
هه‌ڵه‌ی گه‌وره و ره‌فتاری نه‌رێنی ناخ هه‌ژێن سزای مێژوویی خۆت وه‌رگریت.