لهداڤۆس چی ده‌چێته هه‌گبه‌ی كورده‌وه؟
عیماد عه‌لی
2020-01-24   1141
لابه‌لا ترامپ باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه نایه‌وێت سوپای ئه‌مریكا به‌زۆره‌ملێ‌و تۆپزی له‌عیراق بمێنێته‌وه‌و، دژ به‌بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ڕه‌فتار ناكات‌و ده‌یه‌وێت به‌ڕێزه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان، به‌ڵام ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان پارێزراو بێت‌و قبوڵی شكۆ شكاندن‌و به‌زۆر ده‌ركردن له‌عیراق ناكه‌ن.
ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ترامپ و ئه‌مریكا ئه‌مرۆ بێت یان سبه‌ی به خشكه‌یی ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام به هێمنی نه‌ك وه‌كو له سوریا به‌و شێوه خێرایه به مانۆره‌وه پاشه‌كشه‌یان كرد و وه‌زعی سیاسیان به گشتی ته‌سلیمی روسیا كرد. ئه‌مه‌ش ستراتیتجهتی ترامپه و ده‌یه‌وێت زیاتر گرنگی به نێوخۆی ئه‌مریكا بدات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی دبلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش بكه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بیر لهبهرژهوهندیهكانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه نه‌ك له‌گه‌شبینی كاتییو راگه‌یاندنكارانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی نێچیرڤان بارزانی و ترامپ، كه ئه‌ویش له‌پێناو وه‌زعی نێوخۆیی ئهمریكاو كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر عیراق و ناوچه‌كه بوو نه‌وه‌ك ته‌نها له‌به‌ر كورد بێت و، ناوه‌خنی قسه‌كانی ترامپ‌و ئاماژه‌نه‌دانی به‌هیچ شتێكی چاوه‌ڕوانكراو ئه‌وه‌ی سه‌لماند.
بۆیه ده‌بێت كورد پێش هه‌موو شتێك له‌و گه‌شبینیه بێته‌ده‌ر و پێویسته بیر له‌و رۆژه بكاته‌وه كه ئه‌مریكا عیراق بهجێدههێڵێتو هه‌ر له‌ئێستاوه هێڵی گه‌ڕانه‌وه دابنێت بۆ ئه‌و وهزعهو چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن‌و روگیرنهبونی له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌وباوه‌ڕه‌دام جگه له‌كۆمه‌ڵێك دیمه‌نی راگهیاندنو جێبه‌جێكردنی ته‌كتیكی وڵاتهزلهێزهكانو به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌دواجاردا هیچ ناچێته هه‌گبه‌ی كورده‌وه كه لهقازاناجی پرس و ئامانجه ستراتیجیه‌كانی بكه‌وێته‌وه، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار كه له‌باره‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نوێی جیهانو ئه‌مریكاوه ده‌ركه‌وتووه .
لیڕه‌دا باس له خه‌رجیه زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌فدی كوردی ناكه‌ین كه ده‌توانرا كه‌لێنێكی پربكرادیهتهوه و ئاهێك به‌به‌ر دابینكردنی پێویستیه نێوخۆییه‌كاندا بهێنابایه‌وه، به‌ڵام چاوهرێنهكردنی ده‌رئه‌نجامی مه‌عنه‌وی و سیاسی باش زیانه مادیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش گهورهتردهكات.
بۆیه، به خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعی و دوور له سۆز و حزبایه‌تی ته‌سك بۆ ئه‌م چالاكیانه‌ی دافۆس، ده‌توانڕێت هه‌نگاوی راست‌و دروست بنرێت بۆ ده‌ربازبون و بۆ ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی له‌دژی ئێمه نه‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی ده‌بێت چاومان له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كه ئێران نزیكتره و زامنتره بۆ ههرتهكتیكێك له‌پێناو به‌دیهێنانی هه‌ر ئامانجێكی ستراتیجی و مامه‌ڵه‌كانی داهاتووی ئه‌ویش بۆ هه‌گبه‌كه‌ی ئێمه چارهنوسسازتره. بۆیه به له‌به‌رچاوگرتنی دوولایه‌نه‌ی ته‌وه‌ره‌كان زیانه‌كان كه‌متر ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه میژوو پێمان ده‌ڵیت؛ ئێستاش كورد به كه‌وچكێكی ئاوی دافۆس كه‌وتۆته مه‌له و ده‌ریای قووڵی سیاسی و ئابووریی ناوچه‌كه‌ی له‌بیرچووه ویان به دیدارێك شاگه‌شكه بووه وهه‌موو پێویستیه‌كانی فه‌رامۆش كردووه.
بۆیه به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان، هه‌نگاوه‌كانمان مكۆمتر ده‌بن. ئێمه‌ی چاودێڕ له‌دووره‌وه، چالاكیه‌كانی دافۆس گه‌شبینمان ناكات، كهوابزانین ههگبهكهمان شتێكی ئه‌وتۆی تیچوبێت و، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت جگه له گه‌شبینی خودی كورد هیچی تێدا به‌دیناكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت بزانین كه:
*چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆكی ههرێمو ترامپ له‌په‌راوێزی دافۆس كاردانه‌وه‌یه نه‌ك وێسته‌گه‌یه‌كی دیبلۆماسی په‌یوه‌ندیدار بهستراتیجیهتو ره‌فتارو مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتان‌و ناوچه‌كه.
*رۆژگار ده‌ریده‌خات كه مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه به‌گشتی وه‌ك ئیمه ده‌مانه‌وێت كوردی تێدا ناخوێنرێتهوهو ته‌نها مامه‌ڵه‌ی وێستگه بچوكهكانهو كارتهو به‌كارده‌هێنرێت.
*هه‌رێمی كوردستان له‌كوردستانی رۆژئاوا زیاتری پێناكرێت بۆ ئه‌مریكا، كه‌چی زوو له‌بیرمان كردوو‌و په‌ندمان لێوهرنهگرتۆتهوه و له‌م ململانێیه‌دا به دیدارێك خۆمان خسته جهمسهرێكهوه كه لایه‌نگیری ئه‌و جه‌مسه‌ره به‌ته‌نها بۆ پرسی كورد زیانی له‌قازانجی دوورمه‌ودای زۆرتره.
* ئه‌مریكا تا ئێستاش كورد به‌هه‌مان سیاسه‌تی كێسنجه‌ر ئاسا وه‌ك یاریچیه‌كی یه‌ده‌گ بهكاردێنێتو هیچیتر.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو گومانانه ده‌بێت كورد بزانێت كه ناتوانێت له‌ناوچه‌كه بفڕێت‌و له‌مرۆ به‌دواوه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌موو هێڵه‌كان بگرێته‌به‌ر و خۆی له ته‌ره‌فگیری ده‌ربكات و لهدوراییهكی یه‌كسانه‌وه له‌گه‌ڵ جهمسهرو ته‌وه‌ره‌كان مامه‌ڵه‌بكات و خاڵی گه‌رانه‌وه له‌به‌رچاوبێت ئه‌وه‌ش باش بزانێت كه هه‌گبه‌كه‌ی له دافۆس پرنهبووه.