رۆشنبیران و دەسەڵاتی كوردستان

عیماد عه‌لی
  2023-01-15     612

بە پێی بیرو بۆچونی گرامشی، هەمووان بیریارن بەڵام هەموو كەسێك ناتوانێت كاری بیریاران رۆشنبیران لە كۆمەڵگەدا بكات. جولیا بەنداش دەڵێت: رۆشنبیر ویژدانی میلەتە و دەتوانێت كاریگەریی لەسەر فەرمانرٍەوایان هەبێت. كەچی فۆكۆە دەڵێت: رۆشنبیری جیهانی شوێنەكەی بۆ رۆشنبیری پسپۆری خۆجێی بەجێهێشتووە و لە تاقیگەكەیدا كار دەكات، بەڵام دەتوانێت شارەزایی خۆی بەكار بێنێت و تاكی كۆمەڵ تەماشای بەرهەمەكانی و كاریگەریەكانی دەكەن.
ئەوەی جێگەی باسە، ناتوانرێت رۆشنبیری وەك پیشە بەكاربێت و رۆشنبیر تەنها تاكێكی لێوەشاوە  و سەر بەچینێك بێت و پیادەی كاری خۆی بكات. رۆشنبیر پەیامێكی پێیە، بە شێوەیەك هەوڵی گەیاندنی دەدات و مەبەستەكەی لە ریگەی چالاكیەكانیەوە دەپێكێت نەك تەنها لە تاقیگە كاری خۆی بكات، وەكو هەندێك بەو شێوەیە تەماشای دەكەن.
ئەگەر لە رۆشنبیرانی كوردستان  و ئەركە تایبەتیەكەیان لە ئاست دەسەڵات ورد بینەوە، لە هەردوو روویەوە: ئەوەی تایبەتە بە خودی رۆشنبیر، ئەگەر بتوانین رۆشنبیرانی كۆمەڵگە دیاریی بكەین و، ئەوەش تایبەتە بەدەسەڵات و دیدگای بۆ رۆشنبیر. لەبەر چەندین هۆكار ناتوانین لەسەر ئەرزی واقیع ئەرك و چالاكی تایبەتیی رۆشنبیر وەك چاودێر و چاكساز و پەیامهێن دیاری بكەین. بۆ؟
لە رووی بارودۆخی بابەتیەوە، تا ئێستا هۆشیاری گشتی و رادەی رۆشنبیری خەڵك و بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی میلەت لەو ئاستەدا نیە كە گوێ رایەڵی رۆشنبیر بن و ئەركی رۆشنبیر وەك خۆی بناسن و بسەپێنن و دەسەڵات ناچار بكەن كە هەڵوێَست و دیدی رۆشنبیر لەبەرچاو بگرێت و راوبۆچونیان لەمەرٍ بابەتە گستیەكان بخوێنێتەوە. ئاڵۆزیی باری ژیانی خەڵك بە گشتی و رۆشنبیر بە تایبەتی خۆی لە خۆیدا لایەكی نەرێنی  سەپاندووە كە زۆرێك لە رۆشنبیران بە هۆكاری خودیەوە لە راوبۆچون و ئەركەكەی خۆیان دوور كەوتونەتەوە .
ئەوەی پەیوەستە بە دەسەلاتەوە، مانەوەی رۆشنبیر و چەقبەستنیەتی لە زەلكاوی نەزانی و دواكەوتویی، هۆكارەكەی زیاتر لە ئەستۆی دەسەڵاتدایە، لەبەر ئەوەی كە خودی دەسەڵاتەكە ئەوەندە لێی تێدەكات كە فەرمانرٍەوایی ئەركی ئەوە بە تەنها و هیچ لایەك لە خەڵكی تر ناداتەوە و وەكو ئەوەی دەسەلات قۆرخكاری بێت و ئامرازێك نەبێت بۆ سودی میلەت و بەریوەبردنی كارەكانیان.  لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵگە هیچ جێگەیەكی تایبەتی بۆ رۆشنبیر دانەناوە بۆ سنوردانان بۆ كاری نەشیاوی دەسەلات و رێكار لە دژی بگرێتە بە. ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوەی كە رۆشنبیر هەست بە بەرپرسیارێتی نەكات و خۆی لەقەرەی كاری رۆشنبیریی سیاسی نەدات و لە هەوڵی بەرژەوەندیە تایبەتیەكانی خۆی بێت.
بۆ چارەسەركردنی ئەم مەسەلەیە، هەنگاوی زۆری دەوێت چی لە رووی بابەتیەوە بێت یان خودیی تایبەت بە خەڵك و رۆشنبیریش،  ئەمەش كاتێكی زۆری دەوێت تاوەكو دەسەڵات و كۆمەڵگە و رۆشنبیریش هەر یەكە و لای خۆیەوە دیدی خۆی لەمەر رۆشنبیر بگۆرٍێت و ئەرك و مافەكانی ئاشكرا بن لای ئەوان و رۆڵی خۆیان بە راستەوخۆ بێت یان ناراستەوخۆ لە راستەرٍێ كردنی دەسەڵاتی سیاسیدا یگێرٍن. 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×