چۆن ئامانجه‌كانی كاك قادری حاجی عه‌لی دێته‌دی؟
عیماد عه‌لی
2019-12-03   1430
كاك قادر له‌نوسینێكی به‌پێزو تایبه‌ت‌و له‌جێگه‌ی خۆی‌و پێویست بۆ قۆناغه‌كه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بوێر‌و بێلایه‌نانه‌ی وه‌زعی سیاسی گشتی كوردستان، هه‌ندێك بۆچونی هه‌مه‌لایه‌نی گشتی خستۆته‌رو كه ده‌كڕیت بكرێته بنه‌مایه‌كی پته‌وی دوباره به‌خۆداچونه‌وه‌و به‌پته‌وی خۆرێكخستنه‌وه‌و دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیستمێكی سیاسی مۆدێرن‌و گونجاو بۆ واقیعحاڵی ئه‌مرۆی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێیدا ده‌خوێنرێته‌وه كه قورسی هه‌نگاوه‌كان‌و گه‌وره‌یی بێ متمانه‌یی له‌نێوان خه‌ڵك‌و ئه‌و بارودۆخه‌ی حزبه‌كان دروستی كردوون جگه له‌وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی پێویست بۆ یه‌كه‌مین هه‌نگاوی هه‌ڵسانه‌وه هیچ ده‌رچه‌یه‌كی تێدا نادۆزرێته‌وه‌و، به‌ره‌شبینیه‌وه ته‌ماشای هه‌ڵسانه‌وه‌ی پرسه‌كه‌و هه‌نگاوه پێویستیه‌كان ده‌كات، ئه‌گینا هه‌نگاوی یه‌كه‌م نراوه‌و له‌و رۆژه‌ی خه‌ڵك به‌رێژه‌یه‌كی گه‌وره بایكۆتی به‌شدرایكردنی له هه‌ڵبژاردن كرد زه‌مینه‌ی بۆ بیركردنه‌وه‌ی راست‌و هه‌نگاوی جیاواز له‌پێشو ره‌خساندو سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی گه‌وره‌ی بۆ هه‌مووان پیشاندا.
ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌س‌و ده‌زگایه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌كادیمیانه‌ی دروستی بۆ نه‌كردووه، كه هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانی‌و چۆنێتی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی كێشه‌كه دیاری بكات كه له‌قازانجی ره‌وتی نوێی سیاسی كوردستان بكه‌وێته‌وه.
بۆیه ده‌كرێت به‌به‌شداری هه‌مولایه‌ك‌و به‌خوێندنه‌وه‌ی خه‌مخۆرانه‌ی زۆرێك له‌دڵسۆزان‌و به‌پلانی تۆكمه‌و گونجاوو به‌دیاریكردنی به‌رنامه‌ی پێویست‌و پشت به‌ستن به‌واقیعه‌كه‌و دور له‌قسه‌ی زاره‌كی‌و ته‌لقینی سیاسی‌و فكری‌و به‌نوخبه‌یه‌كی پاك‌و بێگه‌ردو دور له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، ئامانجه‌كانی خه‌ڵك بپێكرێت. بۆیه:
* كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك بێلایه‌ن بن و حزبیه‌كی راسته‌قینه نه‌بن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئینتمای به‌رژه‌وه‌خوازانه‌یان بۆ حزبێك هه‌بێت و پاشكۆی بنه‌ماڵه و ده‌سترۆیشتوان بن و له ناخی خۆیاندا بێهیوابووبن له حزبایه‌تی و قه‌ناعه‌تی فكری و مه‌بدئیان نه‌مابێت بۆ حزبه‌كه‌ی خۆشیان، ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردندا و دوور له ترس و دڵه‌راوكێ ده‌نگ به رێكخراوێك بده‌ن كه ناوی هه‌رچیه‌ك بێت و جێگه‌ی ئومێد و متمانه‌یان بێت.
* كێن ئه‌وانه‌ی سه‌رمه‌شقی هه‌ستانه‌وه بن؟ بێگومان ئه‌وانه‌ی كه له رابردوودا مۆركی حزبایه‌تی و خۆبه‌ده‌سته‌وادانیان پێوه‌دیار نه‌بێت و زیاتر به عه‌قڵ و ره‌فتار و فكر و هیلاكیی گه‌نج و نه‌وه‌ی دوای راپه‌رینه‌وه ده‌كرێت.
* ده‌بێت كاتی دیاریكراو و وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی گه‌وره ناوكی هێزی راسته‌قینه‌ی سیاسی نوێ دروست بكات و شاره‌زا و خاوه‌ن مێژوو و ده‌ست و دامێن و ناوپاكه‌كان یارمه‌تیده‌ر و راوێژكاری راسته‌قینه بن نه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كارلێك و هاوكێشه حزبیه‌كان.
* خاڵی سه‌ره‌كی و له جێی خۆی و فاكته‌ری گێڕانه‌وه‌ی متمانه، ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌شداریكردنی پاشكۆیانه‌یه له ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه‌ی ئه‌مرۆدا وه‌كو كاك قادر جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رابگه‌یه‌نرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆچۆنێتی باڵاده‌ستبون له ده‌سه‌ڵات نه‌ك پاشكۆیه‌تی بنه‌ماڵه سیاسی و حزبیه‌كانی ئه‌مڕۆ.
* به كرده‌وه بسه‌لمێنرێت كه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا جیاواز ده‌بێت له‌م حزبانه و خه‌ڵك ده‌توانێت راوبۆچونی خۆی بسه‌پێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش میكانیزمی گونجاو دیاری بكرێت‌و له‌سه‌ر ئه‌رز بسه‌لمێنرێت كه كردار به‌لگه‌ی راستگۆیی بێت نه‌ك قسه و زۆر بڵێی.
* به‌دوور له‌م حزب و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و كه‌سه دیارانه‌ی شانۆی سیاسی كوردستان كه بۆ چه‌ندین ده‌یه‌یه خۆیان به تۆپزی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندووه، هه‌ر لایه‌كی راست و راسته‌قینه‌ی هه‌ڵقوڵاوی نێو خه‌ڵك، رووی جوان و ره‌ونه‌ق و راستگۆیی ده‌به‌خشێت به هه‌ر جموجوڵێك بێت و متمانه ده‌گه‌رێنێته‌وه له نێوان هه‌موواندا و خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست و ناپه‌سه‌ند ده‌خاته په‌راوێزه‌وه.
* رێگه‌نه‌دان بۆ دروستبونی بنه‌ماڵه‌یی سیاسی و نه‌هێشتنی كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست و كوتله‌باز و فرتوفێلچی له ریزی ئه‌و پێكهاته‌ی رێكخراوه‌كه‌دا بێت و مه‌رجه‌كانی به‌ئه‌ندامبون و ته‌فه‌روغی حزبی و كاروباری ئیداری و پۆست وه‌رگرتن و چۆنێتی به‌رێوه‌بردن و ئاشكراكاری له مالیه و بڕیاره سیاسیه‌كان بۆ خه‌ڵك روون بێت و له سه‌رجه‌م لایه‌كه‌وه له ره‌فتار و هه‌نگاوی سیاسی و به‌شه‌كانی راگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ری ئێداری به فیعلی (نه‌ك به چه‌مك و وشه وه‌كو گۆڕانی پێشتر) له‌م حزبانه نه‌چێت و به‌ڵكو جیاوازیه‌كه‌ی ده‌ربخات و تاوه‌كو به‌ده‌ستهێنان یان باڵاده‌ستی له ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ ئه‌م حزبانه هاوپه‌یمان نه‌بێت .
به‌ڵێ قورسه و زۆریش سه‌خته كه میله‌تی كورد له‌گه‌ڵ كاری حزبی و سیاسی‌دا ئاشت بێته‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی راستگۆیی هه‌ر لایه‌ن و رێكخراوێكی سیاسی بۆ گه‌لی كوردستان و به‌شداری خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌رجه‌م بڕێاره‌كان مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌ی هه‌ر رێكخراوێكی سیاسی و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانێتی له پاش ئه‌م نسكۆی متمانه‌یه‌ی له نێوان خه‌ڵك و رێكخراوه سیاسیه‌كاندا هاتۆته ئارواه و له‌سه‌ر ئه‌رز لێكه‌وته‌كانی خۆی درخستووه و كاریگه‌رییه‌كانی به‌رجه‌سته‌بووه.