كێ ده‌ستور بنوسێت و چۆن؟
عیماد عه‌لی
2021-05-21   497
زۆر به كورتی، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵات و به‌ناو
ئۆپۆزسیۆنه‌ی ئێستا ته‌نانه‌ت ته‌نها خه‌ریكی چۆنێتی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور
بن نه‌ك بیشنوسنه‌وه و به خۆیان تێیپه‌ڕێین، ئه‌وا بێگومان كراسێكی
له‌به‌ر ده‌كه‌ن كه كاڵا به‌قه‌د باڵای خۆیان بێت. به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه
بۆ داهاتوش وه‌كوخۆیان بمێننه‌وه، هه‌ول
ده‌ده‌ن له‌و ده‌ستوره‌دا ته‌وقێك بكه‌نه ملی خه‌لك كه به ده‌یان ساڵی تر به شێوه‌یه‌كی یاسایی له
كۆت و به‌نده‌كانی رزگاری نه‌بێت و زیانی
گه‌وره له لێكه‌وته‌كانی بكات، كه خرایه راپرسیشه‌وه بێگومان تێده‌په‌ڕێنرێت
ئه‌گه‌ر ناوه‌خنه‌كه‌ی دكتاتۆریترین سیستمی لێهه‌ڵهێنجرێت.
پاش سی ساڵی گوێ نه‌دان به گرنگترین و سه‌ره‌كیترین و
بنه‌ره‌تیرین بابه‌تی بنیاتنانی ده‌وله‌ت و سیستم و هاوڵاتی و، ته‌نها له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی
، پشتگوێ خرابێت، له‌كاتێكدا ئه‌و ماوه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك باڵانسی هێز و سیاسه‌تی
نێوخۆ تا ئه‌م دواییانه‌ش هاوسنگیه‌كی رێژه‌یی مه‌یسه‌ر كرابوو، ئه‌ی ئێستایه‌ك كه
لاسه‌نگی هێز باڵی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریه‌كاندا
كێشابێت، له ده‌رئه‌نجامدا چۆن به‌رهه‌مێك ده‌سه‌پێنرێت؟. پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه،
ئه‌ی بابه‌تێكی هه‌ستیاری ستراتیجی وه‌كو ده‌ستور كه ده‌توانرێت به به‌ردی بناغه‌ی
بنیاتنان و به‌رجه‌سته‌كردنی سیته‌می هه‌موو وڵاتێك داده‌نرێت، چۆن و كێ ده‌ینوسێت؟
سه‌ره‌تا به‌ش به‌حاڵی خۆم رایه‌كی موسته‌زعه‌فانه‌ی خۆم
له‌و باره‌وه ده‌ده‌م، به‌هیوام جێگه‌ی خۆی بگرێت.
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كێ ده‌ستور بنوسێت و چۆن و پشتخانی
چی بێت و چۆن رێگه‌ی خۆی بگرێته‌به‌ر و كێ پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌نده له بواره‌كانی
تایبه‌ت به ده‌ستور و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ، ده‌بێت هه‌مووان به‌قه‌ناعه‌ته‌وه له‌وه رازی بن كه ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه
كێن كه شایانی ئه‌وه‌ن له‌م بابه‌ته به‌شداربن و قۆڵی لێهه‌ڵماڵن و به‌كۆی ده‌نگ
و رازیبونی هه‌مووان دیاری بكرێن، ئینجا ده‌لێم:
- نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌كان، ئه‌وه‌ش خه‌ڵكێكی تایبه‌تمه‌ندی
یاسایی و خاوه‌ن ئه‌زمون و دڵسۆز و خاوه‌ن مێژووی پاك و به‌توانا و ناسراوی نێو خه‌لك
به سیفه‌ته پێویسته‌كانی ئه‌م ئه‌ركه و، به پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵ و
نیشتمان ناسرابیت، ئه‌ویش به ریژه‌یه‌ك كه ژماره‌یان له خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی
حزبه‌كان كه‌متر بن، بۆ ئه‌وه‌ی ململانێ سیاسیه‌كه نه‌گوازرێته‌وه سه‌ر رێگه‌ی
رۆیشتنی نوسین و تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور.
- داده‌وه‌ره به‌توانا ده‌گمه‌نه سه‌ربه‌خۆكان، كه به
هیچ شێوه‌یك مۆركی حزبیان پێوه دیار نه‌بێت و سودێكی تایبه‌تیان له‌م حزبانه نه‌دیبێت،
ئه‌میش به ڕێژه‌یه‌كی تایبه‌تی دیاریكراو بێت.
- زۆرێك له رێكخراو و سه‌ندیكا و یه‌كێتیه پیشه‌ییه‌كان
كه قسه و ڕاوبۆچونه‌كانیان ته‌نها تایبه‌تمه‌ند بێت به پسپۆڕی كاره‌كانیان.
- ڕاوێژكاری زانستی به‌توانای نێوخۆیی كوردستان و بیانی
دڵسۆز كه هه‌ڵگری یه‌ك ئاراسته‌ی فكری و فه‌لسه‌فی نه‌بن و هه‌وڵ بۆ سه‌پاندنی
ئامانجه تایبه‌ته جیهانیه‌كه‌ی زلهێزه‌كان نه‌ده‌ن.
- مامۆستایانی
ئه‌كادیمی پسپۆڕ و به‌توانای نێوخۆیی و ده‌ره‌وه( به تایبه‌ت له‌و هه‌رێم و وڵاتانه‌ی كه پرسی هاوشێوه‌ی
كوردستانیان هه‌یه).
- خه‌ڵكی زمانزانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و پسپۆڕی به‌توانا و توێژه‌ری لێهاتووی هه‌مه
جۆر.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، كێ ئه‌م خه‌ڵكانه دیاری
ده‌كات و ژماره و ڕیژه‌یان چۆن و چه‌ند بێت و ئه‌ركه تایبه‌تیه‌كانیان چۆن ده‌بێت
و كێ پارێزگاری له شێوازی كاركردنی به‌كۆمه‌ڵ و دوور له میزاج و پشتخانی تایبه‌تی
و شه‌خسی ده‌كات؟
بێگومان هه‌موومان ده‌زانین كه كۆمه‌ڵێك به‌ناو سه‌نته‌ری
توێژینه‌وه له كوردستان هه‌ن، كه هه‌ر یه‌كه و حزبێك یان سه‌ركرده‌یه‌كی حزبه‌كان
سپۆنسه‌ری ده‌كات و كه‌س نازانێت به نهێنی مه‌به‌ست و ئامانجیان چیه و تا ئێستا
هیچ ئه‌ركێكی گه‌وره و گرنگیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، جگه له كاری ئیعلامی خۆهه‌ڵكێشان،
زیاده‌رۆیی ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێین ته‌نها بۆ قازانجی مادی رووتی كه‌سانێك دروستكراون،
پشت به‌ستن به‌وان له ده‌ستوه‌ردانانی حزبه‌كان زۆر خراپتره.
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه‌له دواجاردا ده‌ستورێكی به شێوه‌یه‌كی ڕیژه‌یی مه‌عقولی
پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م بێت، پرسیاره‌كه له‌وه‌یه كه وه‌زعه بابه‌تیه‌كه وا فه‌رز
ده‌كات كه به دڵی حزبه ده‌سترۆیشتووه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر نا چۆن تێده‌په‌ڕێت، له
په‌رله‌مان یان به ریفراندۆمێكی جه‌ماوه‌ریدا و ،چۆن و كی ده‌یكات و چۆن ده‌بێت و
كێ ده‌سته‌به‌ری پاكی تێپه‌ڕاندن و هاتنه‌بونی ده‌كات؟
بۆیه، هه‌رچه‌ند به‌جێ ماوین و زۆر دره‌نگه وبه شێوه‌یه‌كی
گشتی كاته‌كه‌ش گونجاو نیه، به‌ڵام هاتنه بووونی ده‌ستور له نه‌بونی باشتره به
مه‌رجێك ده‌سته‌به‌ری ئاسانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی برگه‌كانی له دوارؤژدا بكرێت، نه‌وه‌ك
بكرێته ته‌وقێك به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ماده و بڕگه زیانبه‌خش
و نه‌گونجاوه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌سه‌ندنی ژیانی خه‌ڵك له دواڕۆژدا هه‌موار نه‌كرێته‌وه.
له دواجاردا ده‌لێین، ده‌ستور هه‌ر دواكه‌وتووه ودره‌نگه
بۆ هاتنه‌بوونی، بۆیه پێویسته به هێوری و له‌سه‌رخۆ و هه‌نگاوی بوێرانه‌ی
پێویست كاری جدی تێدا بكرێت و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت كه‌مترین كه‌لێنی تێدا بێت و
به ئاسانی و ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ره‌ها تێپه‌ڕێنرێت.
ئه‌وه‌ش گرنگه كه ده‌ستور كارێكی پێشكه‌وتوانه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی
وڵاتانی پێشكه‌وتوی باوه‌ڕ به فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی و مافه‌كان ویاسایه
نه‌ك عه‌قیده و باوه‌ڕی به‌سه‌رچوو، بۆیه پێویسته ملكه‌چی ده‌نگو رای دواكه‌وتوی
عه‌قیدی و ئایینی و مه‌زهه‌بی نه‌بین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كار ێكی ئازادانه و به‌مه‌به‌ستی
فه‌راهه‌م كردنی ئازادی به خه‌ڵكی ئازادی
سه‌رده‌مانه له ناخدا باوه‌ربوو به ژیان و دونیا ده‌كرێت و، له پێشه‌وه‌ی هه‌موو
شتێك ده‌بێت ده‌سته‌به‌ری ئازادی و دیموكراسی بكات و ئایین له سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت
جیا بكاته‌وه.