پەند لە رووداوەكانی سریلانكا وەرگرن

عیماد عه‌لی
  2022-05-13   

ئێستا وتمان ئەم دوو حزبە بەكتریان قبولً نیە و دژی یەكن و دەیانەویًت یەكتر بسرٍنەوە و یەكدی لەناوبەرن، باشە گەر یەكێكیان بتوانێت ئەوە بكات ئێمەی خەلًكی كوردستان بەگشتی هەزار جار مەمنونین و بەهیواین بازنەی خۆسەپێنەر و زاڵم تەسك بێتەوە بۆ ئەوەی بەددیاریكراوی بزانرێت بەرپرسی كێشەو گیروگرفتەكان كێیە وەكو شەخس و حزب بەتایبەتی و هۆكاری وەزعی نابەجێی خەڵك و ئەم پشێوی و گیروگرفتە بە دیاریكراوی لە ئەستۆی كێدایە وهیچ كەس و لایەنێك نەتوانێت خۆی لێی بێبەری بكات. بەڵام وا بۆ شەش دەیە دەچێت لە ناكۆكی نێوان دوو بنەماڵە و حزب، ئێوە ئەم وەزعەی كوردستانتان خوڵقاندووە و هەزاران كورٍی  هەژار و داماوی ئەم گەلەتان كردۆتە قوربانی ناكۆكی و براكوژی و هەوڵی لەناوبردنی یەكتر دەدەن و كوردستانتان گیرۆدەی ئەم بارودۆخە كردووە، كە نە ململانێی راست و زانستی و كێبركێ دەكەن و نە چارەسەری دەكەن و نەش بە یەكلادا دەیخەن و ململانێیە خوێناویەكەتان كۆتایی پێدێنن. ئەی چارەسەری بنەرٍەتی چیە؟
كە بارەكەتان گەیاندۆتە ئەوەی نە یەكێكتان سەردەكەوێت و ئەویتر بنبكەوێت و نەش رێكەوتنێكی عاقڵانەی درێژ خایەنتان مۆركردووە و پابەندی بن و نەش دەتوانن سەركردایەتی بارودۆخەكە بكەن و هەر هیچ نەبێت بتوانن بەكەمترین زەرەر رۆلًی سیاسی نێوخۆ و ناوچەیی و جیهانی لە نێوان هەردوولاتاندا دابەش بكەن و خەتی سووری نێوانتان دیاری بكەن، لەولاشەوە رێگەش نادەن تەنانەت هیچ هێزێك هەبێت( كە نیە) نزیك حوكمرانی بێتەوە و هەوڵی چارەسەری بنەرٍەتی و ریشەیی ئەم وەزعە بدات؟ ئەی چی بكرێت؟
با باش بزانن كە نایزانن، ئەوەی ئامۆژگاریە و بۆ هەردوولاتان باشە و بەشێك لە بارەكەتان راست دەكاتەوە و هەر هیچ نەبێت لەم كاتەدا بتانەوێت بە نیمچە زەرەر لەو قورٍاوە خەستە دەربچن ئەوەیە كە؛ ناتوانن لێك تێگەیشتنێكتان هەبێت با بە ناچاری رۆڵە سەرەكیەكانی حوكمرانی لە نێوان هەردوولاتان دابەش بكەن و خەڵك تا رادەیەك دڵنیابكەنەوە كە بە برابەشی، بە باش و خراپ، بە گەندەڵی و دەست تێكەڵی ئەملا و ئەولاش بێت دەتوانن لە نێوان خۆتاندا كێكەكە بخۆن و هەر هیچ نەبێت بەشێك لە مافە بنەرٍەتیە سەرەتاییەكانی خەلًك بە هەردوولا دابین بكەن، نەك وەكو ئەمرٍۆ خەڵكی ستەمدیدە بگەیننە لێواری برسێتی و نەهامەتی و هەژاری و قاتوقرٍی ومەرگ . 
باشە با تۆزێك ویژدانی تێدا بێت ، نەك تەنها هەر قازانجەكە بۆ خۆتان بێت و لە بنی هەمبانەكەی سەرمایەی گەلەوە دەرچن, هەر هیچ نەبێت لە دابەش كردنی زەرەر لەگەل میلەتدا دادگەر بن  و  تەنها بە خۆتان سەرتان لە نێو كادانەكەدا نەبێت و میلەتیش لە برسا بمرێت. قسەیەك بۆ خوا، با باش بزانن ئەم حاڵ و دۆخە وا برٍوات لە نزیكترین كاتدا دەستی پەشیمانی دەگەزن، هەر هیچ نەبێت لەم كاتەدا پەند لە رووداوەكانی سریلانكا وەرگرن. 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×