حه‌شدی شه‌عبی هاوكاری داعش ده‌كات؟
عیماد عه‌لی
2019-05-24   1301
زۆر پرسیار ده‌كرێت. ئه‌مه داعش ده‌یكات یان حه‌شدی شه‌عبی؟ هاوكارن له‌گه‌ڵ یه‌كرتدا یان ناڕاسته‌وخۆ به‌دێهێنانی ئامانجه‌كانیان به‌قازانجی هه‌ردولایان ده‌یزانن؟ كێ پشتگیریان ده‌كات و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ت چیه؟ بۆچی سه‌ركرده‌كانی كورد له‌به‌غدا هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نیه‌و باسی حه‌قیقه‌تی رووداوه‌كان وه‌كو خۆی ناكه‌ن و چاوه‌رێی پۆست و پێگه‌ن نه‌ك چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه؟ ئه‌مه ده‌ستی ده‌ره‌كی تێدایه یان ململانێی نێوخۆییه‌كانه؟ قوڵایی ده‌وڵه‌تی عیراق و ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆفینیه‌تی عه‌ره‌ب رۆڵی له‌م كرده‌وانه هه‌یه یان كاری تیرۆریستی و تایه‌فه‌گه‌ری؟ بۆچی راگه‌یاندنی عه‌ره‌ب خۆی لێكردووه به‌نه‌بان؟ ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م ره‌فتارانه‌ی بكردایه زۆرێك به‌ڵكو هه‌مووان هاواریان لێهه‌لنه‌ده‌ستا؟ بۆچی ئه‌م تونده‌ڕه‌وانه یه‌كگرتوون له‌ئاست كورددا؟... ئه‌مه‌و چه‌ندین پرسیاری واقعیانه كه پێویستی به‌وه‌ڵامه.
ئه‌وه‌ی له ناوچه دابراوه‌كان رووده‌دات زۆر شیكردرنه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌كورتی پێویسته باس بكرێت و رونه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردو تایه‌فه شیعه‌و سونه له‌م باره‌وه ریككه‌وتنێكی ناراسته‌وخۆو مه‌بده‌ئیان هه‌یه، بۆیه تا دێت ده‌ستدرێژیه‌كانیان زۆرتر‌و فراوانتر ده‌بێت و كه‌سیان له‌مه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانی داعش و حه‌شدی شه‌عبیش نوتقیان لێوه‌نایه‌ت و باسیشی ناكه‌ن و به‌ڵكو بسكه‌ی سمێلیان دێت.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه رونه ئه‌وه‌یه، له‌م كاته‌دا هۆكاری ده‌ره‌كیش پاڵپشتی ئه‌م جۆره ره‌فتارانه‌یه، ململانێی ناوچه‌ییه‌كان جۆرێك له دووباره به‌خۆداچونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی عیراقی ده‌وێت و هه‌ر یه‌كه‌و ده‌یه‌وێت شوین پێی قایمبكات له‌مه‌ر ئه‌گه‌ر و شیمانه‌كانی بارودۆخی ئاینده‌ی نزیك له عیراق و ناوچه‌كه‌دا.
ئێڕان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت سنوره‌كانی خۆی شیعه‌ریزبكات و ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ناوچه‌یه‌كی سنوری ئارام دروستده‌كات بۆخۆی، بۆیه ئه‌و شوێنانه‌ی كه دابڕاون و حكومه‌تی هه‌رێم یان لاوازه یان هه‌ر بونی نیه تێیاندا، ئه‌وه وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌رو داروده‌سته‌كانیان به‌به‌رنامه و پیلان رۆژانه ئامانجه‌كانیان تێیدا ده‌پێكن.
هه‌مووان وه‌زعی ناله‌باری هه‌رێمی كوردستان و نایه‌كگرتوویی و نه‌بونی حكومه‌ت و ململانێی نابه‌جێی روخێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كانیان جوان ئیستیغلالكردووه. هه‌ردوو تایه‌فه‌كه حه‌شدی شه‌عبی داعشیان وه‌ك چه‌كی رۆژانه له چۆڵكردنی ده‌وروبه‌ری شاره دابڕاوه‌كان به‌كاردێنن، داعش تا راده‌یه‌ك لاواز بووه و حه‌شدی شه‌عبیش ده‌ستی بۆ درێژكردووه بۆ جێبه‌حێكردنی مه‌رامه‌كانی خۆیدا ئه‌گه‌ر له دواجار به قازانجی خۆی بكه‌وێته‌وه. ئه‌وه‌تا به ئاسانی له ده‌وره‌به‌ری خانه‌قین و كه‌ركوك هه‌هانگی ناراسته‌وخۆی خۆیان هه‌یه وجموجوڵی خۆیان ده‌كه‌ن و كرده‌وه سه‌ربازی و تاوانه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر بكرێت حه‌شدیش تا راده‌یه‌كی باش یارمه‌تیشیان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به ئاسانی بتوانێت خۆی داگیریان بكات و زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش وه‌ك ئه‌وه‌ی له گوێی گادا نوستبێت، ئاگای له خوله‌ی بێزه‌وان نیه و ته‌نانه‌ت زۆر ره‌فتار و لێداون و ململانێ نێوخۆیی و حزبی ده‌كات كه له قازانجی ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه له ر وخانی سه‌دامه‌وه تا ئه‌مڕۆ، له‌م قۆناغه‌دا؛ ناوچه دابڕاوه‌كان له سه‌خترین باری ناله‌باری خۆیدا ده‌ژێت و رۆژانه پاشه‌كشه ده‌كات و حزبه زلهێزه‌كانیش له ململانێی ته‌سكی حزبی خۆیان نه‌كه‌وتوون كه به تایبه‌تی له زیانی ئه‌م ناوچانه و دوارۆژی ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێك ره‌فتار ده‌كه‌ن كه ده‌كه‌وێته قازانجی ئه‌و دوو دوژمنه سه‌رسه‌خته‌ی كوردی ئه‌و ناوچانه‌وه. بۆیه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه ته‌نها هاوكاری ناراسته‌وخۆی داعش و حه‌شد زیانمه‌ند نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كورد خۆی به ره‌فتاره‌كانی له‌م كاته‌دا چه‌ند زیانبه‌خشه به‌و ناوچانه.
بۆیه پێویسته كورد پشت به‌خۆی ببه‌ستێت نه‌ك هاواربكات و سواڵی یارمه‌تی له دوژمنانی بكات له‌مباره‌وه، كه به‌روونی دیاره بڕێاریان داوه. یه‌كگرتوویی و هاوكاری و دوورخستنه‌وه‌ی ململانێێ حزبی ده‌رمانه نه‌ك په‌رشوبڵاوی و مه‌رایی بۆ به‌غدا و ئه‌مو ئه‌و.
ئه‌وه‌ی روونه حه‌شدی شه‌عبی له‌مكاته‌دا رێگه‌ی پانكردۆته‌وه بۆ داعش كه به‌شه‌و مه‌رمه‌كانیان بپێكن و به رۆژ له‌خۆیان بگرن و دواجار و له كۆتاییدا به یارمه‌تی و خوێنرشتنی رۆڵه‌ی كورد توڕیان بده‌ن و خۆیان ببنه خاوه‌ن ماڵ.