ده‌زانن بۆ شكستیان هێنا؟
عیماد عه‌لی
2020-06-06   937
هۆكاری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی شكستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی
كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه كه به
پێچه‌وانه‌ی حه‌وت پره‌نسیپ و بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی
غاندی ره‌فتاریان كردووه، به كرده‌وه و تێۆری وه‌ك پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی شۆرش و
ده‌سه‌ڵات باوه‌ڕێان یێ نه‌بووه و پێشێلیان كردووه:
1- له‌شاخ و له‌شار،
شه‌ڕ و سیاسه‌تیان به بێ مه‌بده‌ئو بنه‌ما و پره‌نسیپ كردووه و ته‌نها به ئایدۆلۆجیه‌تی پۆچ ره‌فتاریان
كردووه.
2- خه‌ریكی چێژوه‌رگرتنی هه‌مه‌چه‌شنی بێ ویژادن بوون و
باكیان به حاڵی خراپی خه‌ڵكی تر نه‌بووه.
3- ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر
زاره‌كی هه‌وڵی مه‌عریفه‌تیان دابێت به‌ڵام ئه‌و مه‌عریفه‌ته‌ش به‌دوور بووه له
به‌هاكان كه بناغه‌ی سه‌ره‌كی حه‌قیقه‌تی هه‌موو مه‌عریفه‌تێكه.
4- هه‌رچه‌ند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌رێان به زانست نه‌بووه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێشی نزیك بونه‌ته‌وه دوور بووه له دیدو بۆچون و ئامانجی
مرۆڤایه‌تی، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو
زانستیان له زانكۆكانیش حه‌رام كردووه و
خه‌ڵكانێكیان خستۆته سه‌ر به‌رێوه‌بردنی ئه‌م سێكته‌ره فڕیان به زانسته‌وه نیه.
5- ئه‌وه‌ی به زه‌قی له‌شاردا پێاده‌یان كردبێت؛ سه‌روه‌ت
و سامانێكی زه‌به‌لاحیان به بێ كار و هیلاكی و له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی هه‌ژار كه‌ڵه‌كه‌كردووه.
6- هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه له‌كاتی خه‌باتی شار!!! بازرگاینان
به بێ ئه‌خلاقی كردووه و قۆرخ كاریان كردۆته پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان و حزبه‌كانیان.
7- به خۆیان و ئیسلامی سیاسیشه‌وه به پێچه‌وانه‌ی په‌روه‌رده
و بانگه‌شه‌ی ئایینی . ئیدعای عیباده‌ت ده‌كه‌ن كه‌چی هیچ قوربانیه‌كی كه‌سی و
حزبیان بۆ ئه‌وه نه‌داوه.
ئه‌مه‌ش بۆ هه‌مووان روون ده‌بێته‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌و
ره‌فتارانه پێچه‌وانه‌ی فكر و پره‌نسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی غاندیه ، بۆیه شكسته
گه‌وره‌كه‌شمان له رێگه‌دایه.