كێ لایه‌نه‌كانی كوردستان لێكجیاده‌كاته‌وه؟؟
عیماد عه‌لی
2020-08-25   704
ته‌نها باسی ناو و دروشم و په‌یڕه‌و و پرۆگرام و قسه‌ی
سه‌رزاره‌كی و دوور له پراكتیزه‌كردن ناكه‌م، باس له ئیدعای زۆر وشه و چه‌مك و
ده‌سته‌واژه وئامانج و ئایدیۆلۆجیا و به‌ناو فه‌لسه‌فه‌ش ناكه‌م، ئه‌گه‌ر
جیاوازیه‌ك له چۆنێتی ده‌ربڕین و باسكردنی سه‌رگوزه‌شته‌ی مێژووی لایه‌نه‌كه و
سه‌ركرده‌كانی و چۆنێتی ره‌فتار و خۆههڵكێشانیان نه‌بێت و به هه‌وه‌س شیكردنه‌وه
بۆ ره‌فتاریان نه‌كرێت و به‌هانه یۆ هه‌ڵوێسته‌كانیان نه‌هێنرێته‌وه، كتومت هه‌ر
هه‌موویان له‌یه‌ك ده‌چن.
سه‌رجه‌م حزبه‌كان به چه‌پ و راست و ئیسلامی و سكیولار
و به‌ناو نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تیانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و به‌كرده‌وه له
هاوشێوه‌یه‌یی بوونیان به قه‌لب وقاڵبهوه مویه‌ك به‌به‌ینیاندا ناچێت، ده‌توانین
بلیین:
* سه‌رجه‌میان بۆ سه‌ركردایه‌تی كار ده‌كه‌ن و
ململانێ‌یان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی ی و حزبیه پێش هه‌موو شتێك.
*سه‌رجه‌میان به‌ناوی نه‌ته‌وه و نیشتمان خه‌ریكی خه‌ڵك
خه‌ڵه‌تاندن و ئینتما بونیانن و ته‌نها كاری رۆژانه به‌ڕێده‌كه‌ن و وه‌كو
كۆمپانیای بچوك و گه‌وره مامه‌ڵه له گه‌ڵ پێشهات و كاری رۆژانه‌یان ده‌كه‌ن و
به پێی بنمایه و سه‌رمایه قازانجی رۆژانه‌یان بچوك و گه‌وره‌یان جیاده‌كرێته‌وه.
* سه‌رجه‌میان له په‌یوه‌ندیه‌كانیان به پێی توانا و زانینی
یاریكردن به‌دوای قازانجدان و ئه‌وه‌ی بلێیت به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و خه‌تی سور نه‌ته‌وه‌یی
نیشتمانی بوونی نیه له بیر و ره‌فتاری هیچ
لایه‌كیان.
* هه‌ر یه‌كه‌و رێچكه‌ی خۆی گرتووه و ئه‌وه‌ی خوا پێی
ده‌به‌خشێت له بازرگانی و گه‌نده‌ڵی لادان له یاسا ده‌ستی ده‌كه‌ویت و ده‌سه‌لات
ره‌حمی پێده‌كات به برا به‌شی سه‌ركردایه‌تیه‌كانیان ده‌یخۆن و بنكه‌ی جهماریشیان
تا دێت سفر ده‌بێت و هه‌ندێك ئه‌ندامی كه‌میان هاوبه‌رژه‌وه‌ندی نه‌بێت ئه‌ویش
چاوه‌ڕێی هه‌له بگاته شیرینه‌كه هیچی تریان نیه.
* جۆری خه‌باتی سه‌رجه‌میان هاوشێوه‌یه و ته‌نها له
كاتی نزیكبونه‌وه له مردن و كۆتاییهاتن، بۆ بوژانه‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵوێستیك ده‌رده‌بڕن
و ده‌یانه‌وێت بۆ خه‌ڵك بیسه‌لمێنن كه ئه‌وانیش ماون ئه‌گینا ململاێی راست و
دروست و هه‌ڵوێستی حزبی راسته‌قینه له كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا بانگی بۆ ناده‌ن.
* هه‌ر یه‌كه‌و به پێی رۆڵی له ده‌سه‌ڵات و مامه‌حه‌مه‌یی
و شێخی ده‌رباری و ژماره‌ی كۆمپانیاكانی وتوانای دزین و ده‌ستكه‌وتی شێوه‌ی په‌یوه‌ندیه
هه‌مه‌جۆره‌كانی، داهات په‌یدا ده‌كات.
* فكر و فه‌لسفه،
ته‌نها به قسه و سه‌رزاره‌كی نه‌بێت ئه‌گینا به هیچ كلۆجێك جیاناكرێنه‌وه و ته‌نانه‌ت
چه‌پ و راستیان زۆر نزیكن و قه‌ت زیان لهپهزهكانیان ناده‌ن.
* ئه‌وه‌ی ناخوێننه‌وه خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانه
و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر بنه‌مای قازانجی حزبی و كه‌سی و مه‌رجه‌كانی هێزی ده‌ره‌كی
دیاری ده‌كه‌ن.
* هه‌ر یه‌كه‌و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی رۆشنبیری له ده‌وری خۆی
كۆكردۆته‌وه و راگه‌یاندن و پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه ده‌كات و رێنماییه حزبیه
تهسكبینهكان جیبه‌جێده‌كه‌ن و له قه‌یراندا دیانخهنه گه‌ڕ و به‌رگریان لێده‌كه‌ن.
* هه‌ر هه‌موویان چه‌ندیان پێ بكرێت به‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن
و ئه‌وانه‌ش به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه خه‌ریكی داهات په‌یداكردنن، بۆ مانه‌وه هه‌وڵی
ئیستغلالی وه‌زعی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری خه‌لك ده‌ده‌ن و بۆ مه‌رامی خۆیان
ئه‌گه‌ر بتوانن به‌كاریان دێنن.
*هه‌ر هه‌موویان به‌گه‌وره و بچوكه‌وه، له نێوخۆی
خۆیاندا خه‌ركی تهكهتولبازین و ئه‌وه‌ی ته‌كه‌توله‌كه‌ی گه‌وره‌تر بێت زاڵتره و
ده‌تونێت به‌رژه‌وه‌ندی مادی هاوتهكهتولهكانی دابین بكات، ئه‌گینا ململانێی
دروست و كیبڕكێی راسته‌قینه بوونی نه‌ماوه.
*هه رهه‌موویان ئه‌گه‌ر ئیدعای كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌ستیار
بكه‌ن؛ له مه‌ڕ ئافره‌ت و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش وكریكار و هه‌ژار و بێده‌رامه‌ت، ته‌نها
بۆ به‌كاربردنی نێوخۆیی كوردستانه و له‌سه‌ر ئه‌رز هه‌ر هه‌موویان هه‌مان بۆچون و
ره‌فتار و كرده‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ئهنتكێك
جیاوزیشیان هه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر توانا و پێگه و قه‌باره و بۆچونی تاكه‌سی وه‌ستاوه
نه‌ك جیاوازی فكری وفه‌لسه‌فی حزبه‌كه.
* له بواری
ئامانجی ستراتیجی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وپه‌یوه‌ندی هه‌رێم و
ناوه‌ندی عیراق، هه‌رهه‌موویان باكه له كوێوه هات له‌وێوه شه‌ن ده‌كه‌ن، نه‌ك
باوه‌ڕبون به خودی ئامانجه‌كه.
* هه‌ر هه‌موویان ته‌نها كاری حزبیان له‌سه‌ر ته‌كتیك وه‌ستاوه و هیچ گرنگیه‌ك به‌ستراتیج ناده‌ن و بۆچونی خه‌ڵك
به شێوه‌یه‌ك ده‌خوێننه‌وه و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕن كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر
جه‌ماوه‌ریان نه‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته زیانی بۆ پرسه گشتیه‌كه‌ش هه‌بێت.
* به‌خودی حزبه‌كان له‌سه‌ر ته‌وه‌ربه‌ندی و خۆبه‌ستنه‌وه
به‌جه‌مسه‌ری لایه‌نه‌كانی كوردستان و دابه‌شبونیان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی بۆ نێوخۆیی
خۆیان، كاروباری حزبی به‌ڕێده‌كه‌ن، واته راسته گه‌ر بڵێین ئه‌مڕؤ سهرحهم حزبه‌كان
دابه‌ش بوون به‌سه‌ر هه‌ردوو جه‌مسه‌ری پارتی و یه‌كێتیدا و زۆرجار ئه‌م دو ولهێزه
رێگه به‌وانیتر پیشان ده‌ده‌ن.
* سه‌رجه‌م حزبه‌كان له ده‌سه‌لاتدان هره یه‌كه‌و به
پێی قازانجی خۆی و ئه‌مه‌ش به پێی جه‌ماه‌ری و قورساییه‌كه‌ی و پهیوهندهیكهی
به پارتی و یه‌كێتیه‌وه پێگه‌یان دیاری ده‌كرێت و، ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه بونی
نیه و ئه‌گه‌ر جارناجارێك نوزه‌یه‌ك لهمو له‌و به‌رز بێته‌وه بۆ كاری تایبه‌ت و
به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سیه یان تهكتیكێكه بۆ سه‌رنج راكێشانی یه‌كێك له
زلحزبهكانی ده‌سه‌لات بۆ دابینكردنی داواكاریه كه‌سی و حزبیه‌كانیان .
ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆچونه ده‌سه‌لمێنێت ئه‌وه‌یه كه نه‌مان
و نه‌بوون و له‌ناوچونی هه‌ریه‌كه‌یان هیچ كاریگه‌ریه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ره‌وتی
ژیانی سیاسی وئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم نابێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌مانیان قازانجی
له زه‌ره‌ری زیاتر نه‌بیت.
ئه‌وه‌ی راستی بێت و به ڕاشكاوی باس بكرێت ئه‌وه‌یه كه
له كوردستان حزبی راسته‌قینه و به پێوه‌ری سه‌رده‌مانه و به ناو و ناوهڕۆك
جزب بێت بوونی نیه، به‌ڵكو ده‌توانڕیت بوترێت گردبونه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك یان چه‌ند
بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان بازنه‌یه‌كی ده‌سترۆیشوو و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی پاشكۆ و ده‌ربارن.
ئا ئه‌مه حاڵی سه‌رجه‌م حزبه كانه پێكه‌وه، چۆن
متمانه‌ت به‌وه بێت كه ئه‌مانه بتوانن
باری لاری كوردستان راست بكه‌نه‌وه و ئامانجی خه‌ڵك به‌دیبێنن و كوردستان بگه‌یننه
مه‌نزڵگه‌ی ئارامی خۆی. بۆیه جگه له ناوه‌كانیان (له‌وه‌ش هه‌ندێكیان چونیه‌كن)
ئه‌گینا كه‌س ناتوانێت به ئاسانی لێكیان جیابكاته‌وه