دادگای فیدراڵی لە نێوان یاسا و سیاسەتدا

عیماد عه‌لی
  2022-05-22     444

پێش هەموو شتێك، لێرەدا كە باس لە دادگای فیدرالًی دەكەم بەواتای لایەنگیری و  پشتگیریمان نیە لە حكومەتی هەرێم، چونكە پێشتر بە فراوانی باسمان لەم دەسەلاتە گەندەڵ و بێفەرٍە كردووە و هەمووان دەسەڵاتی كوردستان دەناسین و دەزانین گەیشتۆتە ئاستێك لە گەندەڵی حوكمرانی  بە راستەوخۆ و رەزامەندی خۆی بوبێت یان لە دەرئەنجامی بارودۆخی بابەتی چۆن وابەستەی چەتەی جیهانی سیاسی و ئابووریی كردووە و، ئەگەر لە نێوخۆوە تا راجەیەك هیوای چارەسەری مابێت ئەوا لێكئاڵانی  بەرژەوەندیە هەمەچۆرە گەورەكانی وڵاتان و كۆمپانیا گەورەكان، بواری بۆ بریاری سەربەخۆی  دەسەڵاتی هەرێم لە زۆر لایەنەوە و بەتایبەتی لە سێكتەری  ئابووری نەهێشتۆتەوە و وایلێهاتووە بەدەست گرفتە ئاڵۆزە دروستكراوەكانی مشەخۆرانەوە دەناڵێنێت، بەڵام نابێت ئێمە لە دژی گەندەڵی نێوخۆ ناحەقی لایەنی بەرامبەر قبولًكەین.
لێرەدا مەبەستمانە بەدوور لە هەر بۆچونێكی سیاسی و عەقیدی و فكری و بە دیدێكی رووتی پیشەگەرانە كاری داداگای باڵای فیدراڵی عیراق هەڵسەنگێنین.
سەرەتا، ئەوەی هەیە داداگایەكی فیدراڵی گشتگیرە نەك دادگای تایبەتی دەستوری كە زۆربەی وڵاتان لە بواری دەستور و راڤە و شیكردنەوەی بەندەكانی پشتی پێدەبەستن و پێویستە لە تەنیشت دادگای فیدراڵیەوە دادگایەكی تایبەت بە دەستوریش هەبێت ، بە تایبەتی بۆ وڵاتێكی فرەپێكهاتەی وەك عیراق.
دەكرێت كۆمەڵێگ پرسیار بوروژێنین بۆ دەرخستنی حەقیقەت لە مێژووی دەستوری و یاسایی و گرنگیدانی دادگای فیدراڵی عیراقی بە مەسەلە گرنگ و چارەنوسسازەكانەوە لەو رۆژەی دامەزراوە تاوەكو رۆژگاری ئەمرۆمان.
* بۆ رۆژێك داواكاری گشتی لە عیراق  و ئەم دادگایە بە تایبەتی پرسە گرنگەكانی نەخستە روو یان یەكێك بە ناوی سكاڵاوە نەیخستە بەردەست  بۆ تاوتوێكردنی وەكو ئەو مەسەلانەی كە ئەمرۆ بەناوی سكاڵاكارەوە دەكرێت كەچی لە پرٍێكدا ئەم داداگایە خۆی هەڵقورتێنێن بە پرسێكی وادا كە بە هاویشتنی هەنگاوێك لەو بوارە ترسناكترین بارودۆخ لە عیراقدا دروست دەبێت. 
* هەمووان چۆنێتی دامەزراندنی ئەم دادگایە دەزانن كە پشكی حزبەكان رۆڵی یەكلاكەرەوەی هەبوو لەوەدا، بۆیە هەر بریارێكی لەمەر كێشە گەورە و ئاڵۆز و گرێ ئامێزەكان  دەەزانین ئەوانەی ئەو دادوەرانەیان كاندید كردووە چیان دەوێت و بریارەكان چی لێدەكەوێتەوە و هەر ئەم دادگایە چۆن متمانەی هەمووانی لە دەستدەچێت و چۆن كەس هیچ بەهایەك بۆ باڵاترین دامەزراوەی یەكلاییكەرەوەی كێشەكان دانانێنێت. تا دواجاریش وای لێدێت دواپەناگەی بریاردانی یاسایی هیچ قورساییەكی نامێنێت.
* ئەوەی تێبینی ئەو خێراییەی كاری ئەم دادگایەی لە زۆر بواردا و بە تایبەتی پێكهێنانی حكومەت و ململانێی حزبەكان و ماوە یاسااییەكانی هەڵبژارنی سەرۆك كۆمار و دیاریكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و دەست بردن بۆ مەسەلەی ساختەكاریی بێ پێشینە لە ماوەیەكی كورتدا كردبێت، دەزانێت ئەم دادگایە چەند لە ژێر فشاردایە و چۆن بریارەكان دەردەكات.
*دادگایەك كە باڵاترین دەسەلات بێت لە وڵاتێكدا و  كۆتا قسە لای ئەو بێت و بگاتە ئەوەی هیچ پیرۆزیەكی نەمێنێت یان بەدەستی خۆی پیرۆزی خۆی و برٍیارٍەكانی نەهێڵێت، چۆن متمانە بە سەربەخۆیی و بێلایەنی دەكەیت .
* ئەگەر بە وردی تەماشای ئەم چەند مانگەی كاری ئەم دادگایە بكەیت بۆمان دەردەكەوێت كە چۆن عورفە سیاسیەكانی خستۆتەەلاوە و بیدعەی سیاسی بە ناوی یاساوە بەكار هێناوە، بەڵام لە نەبوونی مەرجەعێكی دیكەی یاسایی، زۆرینە گوێی لێدەكرن و زۆرجار خۆیان لە وتنی حەقیقەت لەمەر ئەم دادگایە دەدزنەوە و لە ترسی پشێوی زیاتر چاوەرٍێی دەرئەنجامی بریار و چۆنێتی جێبەجێكردنی دەكەن، بەلام مەرج نیە گوێرایەڵی بن.
بۆیە، ئێستا ئا لەم كاتەدا دەتوانین بڵێین عیراق بۆتە كۆمەڵێك دامەزراوەی زیادەرۆی سیاسی و بازاری ئاڵۆگۆری سیاسی مامەڵەی پێوە دەكات و كەس چارەونسی راستەقینەی نازانێت.   

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×