بۆچی هەندێكیان رازین بە دانانەوەی بەرهەم صالح ؟

عیماد عه‌لی
  2022-05-14   

با لەم دوو ساڵەی دانانی بەرهەم صالح بروانین چی كردووە و ئەوجا بزانین بۆ هەندێك لایەن رازیە دووبارە دابنرێتە. سەرەتا دەكرێت بپرسین بۆچی ئەگەر پارتی كاندیدەكەی خۆی بكێشێتەوە، هەردوو لایەنی هەماهەنگی چوارچیوە و صەدریەكانیش رازین بە دانانەوەی بەرهەم صالح بەڵام ئەگەر یەكێتی كاندیدەكەی خۆی بكێشێتەوە هەماهەنگی رازی نابیت بە كاندیدی پارتی ؟ 
هەمووان هەڵویٍستی عەقیدی و بیری پێكهاتەكانی عیراق بە سونە و شیعەوە دەناسین و لەگەڵیاندا ژیاوین و مامەڵەكردنیان لەگەڵا پرسی كورد روون و دیارە، ئەگەر لە لاوازترین دۆخیشدا بن، بەڵێ بە ناچاری پەنات بۆ دەبەن تا ئەوكاتەی وەزعیان دەگۆرٍێت و لە لاوازی سیاسی و عەسكەری دەربازیان دەبێت. ئەمە وەكو كەلتور و بیركردنەوەی ئەم گەلەی عیراقی لێهاتووە وهەمیشە بە باڵایی تەماشای ئەویتر دەكەن و دەنگیان بەرزە و بەرزە فرٍن، بۆیە لە هیچ شتێكدا  بریار لەسەر هیچ شتێك نادەن ئەگەر سودی تایبەتی خۆیانی تێدا نەبیننەوە . واتە دیموكراسی و مافی ئەویتر و ئازادی لای ئەمانە و بە تایبەتی ئەم لایەنانەی دوای روخانی دیكتاتۆریەت كە لەسەر بنەمای رەگەز و مەزهەب و ئاین بنیتنراون، هەمیشە بە چەواشە و كاری خودپەرستی و قسەی زل خۆڵ دەكەنە چاوی خاوەن حەقەكاندا .  مێژوو بە گشتی شایەتی ئەوەمان بۆ دەدات كە ئەم نەتەوە سەردەستە بە تایبەتی لە عیراقی كاتی ئارامی وجێگیری سیاسی هەمیشە هیچ لایەكی بەلای مافی ئەویتری خاوەن حەقی رەوادا نەكردۆتەوە، بۆیە ئەگەر پێویستی پێت بێت پەنا بۆ حەرام دەبات لە پێناو دابینكردنی بەرژەوەندیەكانی خۆیدا، بۆیە ئەمانە لەگەڵا هەر مەسەلەیەكدا هاورابوون، ئەوا بزانە تەنها لە سودی خۆیاندایە یان لە زەرەری ئەویتریشدایە، واتا ئەگەر پێویستیشی بە تۆ بوو، ئەوا دەبێت بزانێت هەموو داوا و كارەكانی ئەو جێبەجێدەكەیت، ئەگەر ناحەقیش بێت، ئەگینا بوارنادات تۆ خاوەن دەسەڵات بیت و ئەو ئیشی بە تۆ بێت.
یۆیە، لەم دووساڵەی دانانی بەرهەم سالح وەكو سەركۆمار، بۆیان روون بووە كە تاقە رەفتارێكیشی نەنواندووە نەك بریارێكی دابێت لە سودی ئەوان نەبێت، هەر بۆیە ئەوان یەكلایی بونەتەوە كە ئەمە ئەو كەسەیە بەردەوام بێت بۆ گەیشتن بە سەرجەم مەرام و ئامانجە رەگەزی و ئایینی و مەزهەبیەكانیان پێویستە .
لێرەوە بۆ هەموو لایەك روون دەبێتەوە، لە عیراقی دوای روخانی دكتاتۆرەكەی بەغدا و هاتنەئارای عورفی دانانی سێ دەسەڵاتە سەرەكیەكەی عێراق، سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك وەزیران لە لایەن سێ پێكهاتەكەوە، ئەو دید و روانگەیە بە جوانی دەردەكەوێت و تا ئێستا لەسەر هیچ لەو پۆستانە كە حەقی لایەنەكانی دیكەیە رازینەبوون ئەگەر یەكلانەبنەوە لە جێبەجێكردنی ئەوەی خۆیان دەیانەوێت ئەجینداكانیان مەیسەر دەبێت.  بە واتایەكی تر ئەو پۆستانە وەكو كارتۆنی بەكاردەهێنن، ئەویش بۆ خۆیان، ئەگەر سبەی بزانن هەر پۆستێك تەنها لە قازانجی خۆیان نابێت، بێ یەكودوو شەق لە عورفە سیاسیەكەش دەدەن و خۆیان پۆستەكە وەردەگرن و خواست و سیاسەتی خۆیان دەسەپێنن، بەڵام كە بزانن ئەو پۆستە لای یەكێكە كتومت كاری سیاسی ئەوان وەگ خۆی جێبەجێ دەكات و گوێ لە پێكهاتەكانی دیكە ناگرێت، ئەوان ئەگەر تەنها وەكو كارتۆنیش بێت كارەكانی پێ بەرێدەكەن و تەنانەت شەری مانەوەشی دەكەن. بۆیە، تەنها لەم سۆنگەیەوە هەندێك لە لایەنە عیراقیەكان بە سونە و شیعەوە بەرهەم صاڵحیان پێ باشترە ، ئەگەر تۆ نیازی دانانی خەڵكێكی بلیمەتی لێهاتووشت لە سیاسەت و دابینكردنی بەرژەوەندی باڵای سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق هەبێت, بۆیە بەرهەم صالح خواستی سیفەت و بیركردنەوە و عەقڵیەتی ئەوانە نەك لەبەر چاوی كاڵی كورد یان زانایی و دانایی ئەم كەسە.  
  
 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×