ئه‌مه‌یه په‌یامه‌كانی كازمی بۆ سه‌رانی هه‌رێم
عیماد عه‌لی
2020-09-10   780
كازمیهك كه تا ئه‌مڕۆش هیچ ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی له
نزیكبونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا نه‌بینیبێت و چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه
پێشوه‌خته‌كه‌ی عیراق بكات بۆ بڕیاری جدی و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه هه‌ستیاره‌كاندا.
ئێستا وا سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات و به‌كرده‌وه له شێوه‌ی هاتن و سه‌ردانه‌كانی له
نێوخۆی هه‌رێم و كۆبونه‌وه و راوبۆچونه‌كانی، كۆمه‌ڵێك په‌یامی ئاشكرا ده‌دات به
گوێی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا. گه‌ر په‌یوه‌ندی كه‌سی كازمی و هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی
هه‌رێم رۆڵی خۆی له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان له كاتی دیاریكردنی كازمی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بینی
به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه كازمیش ئه‌و جیاوازیه‌ی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشووی
خۆی و بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم روون بووه‌وه ئه‌وه‌ی له سه‌ر كورسی نه‌بێت جیاوازه
له‌و كاته‌ی له‌ژێر بهرپریارێتی ده‌وڵه‌تدا بێت ( كه ئه‌مه له ره‌فتار و سیاسه‌تی
سه‌رانی كوردستان بوونی نیه، واته په‌یوه‌ندی
كه‌سی و ره‌سمی لێك جیاناكه‌نه‌وه و كاتێك له حزبدا بن وه‌كو ئه‌وه ره‌فتار ده‌كه‌ن
كه له ده‌سه‌ڵاتدان وهاوشێوه‌ی به‌رپرسی پۆستێكی حكومه‌تی بن)، هیچ جیاوازیه‌ك
له نێوان پۆستی حزبی وحكومی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌رێم و حزبی و كه‌سی ناكه‌ن.
به‌ڵام كازمی بۆ دهرسختن كه ئه‌و كه‌سه نیه كه په‌وه‌ندی كه‌سی و میژووی كه‌سی
خۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌فتاره سیاسیه‌كانی هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رانی هه‌رێم به هاتنی كازمی له
خۆشیا شاگه‌شكه‌بوون، به‌ڵام دواتر زانیان كه مامه‌ڵه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مان
نیه و له‌كاتی بوون به سه‌رۆك وه‌زیران زۆر جیاوازتره له‌و كاته‌ی هاوڕیی كه‌سی
ئه‌مان بووه و مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسانه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی كۆمه‌ڵێك بنه‌مای بنه‌ڕه‌تی
ده‌وڵه‌تی گشتی تێدایه و فشاری گشتی هه‌مه‌ڕه‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندی عیراقی له‌به‌رچاوه
و شته بنه‌ڕه‌تیه ده‌وڵه‌تیه‌كان به هاوڕێیه‌تیه‌كی سه‌ره‌ڕێی و قۆناغێكی كه‌سی
خۆی، به به‌رپرسیارێتی راسته‌قینه‌ی كه‌سی ده‌وڵه‌تی ناگۆڕێته‌وه. دواتر كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریم ئه‌مه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت،
له‌به‌ر باری ناهه‌مواری خۆیان كه‌وتنه نه‌رمه گله‌یی و ره‌خنه‌ی سوك له‌مه‌ڕ هه‌ڵوێست
و بۆچون و ره‌فتاره‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم نه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رێم وگه‌لی
كوردستان. واته له فریادره‌سی قه‌یرانی قووڵی هه‌رێمه‌وه گۆڕا بۆ كه‌سێكی
ئاسایی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆی و هیچ جیاوازیه‌كی نه‌بوو له‌گه‌ڵ عه‌بادی و
مالكی له بۆچون و ره‌فتار ومامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
پرسه‌كان و به تایبه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رانی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته حزبیه‌كه‌ی،
ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عیراق به‌پرسیارێتی قورسی خستۆته سه‌ر
و گرنگی به دوا ڕۆژی ده‌دات و نایكاته قوربانی هاورێیه‌تی و ناسیاوی كه‌سیی خۆی .
ئه‌مڕؤ ده‌ركه‌وت كه كازمی چیی ده‌وێت و هه‌ڵویستی چۆنه،
ئه‌مڕۆ له به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی و ئه‌و جێگایانه‌ی سه‌ردانی ده‌كات كۆمه‌ڵێك
په‌یامی گه‌یانده ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر
لێی تێبگه‌ن و به‌رده‌وام نه‌بن له بیركردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی
كه‌سی و ره‌فتار له‌سه‌ر میزاجی شه‌خسی خۆیان نه‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی حزبی
و تێكه‌ڵ به به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم نه‌كه‌ن و هاوڕێیه‌تیه كه‌سیه‌كان
له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌نده‌یه ره‌سمی و ده‌وڵه‌تیه‌كان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن (باوه‌ڕ ناكه‌م
ئه‌وه بكه‌ن). ئه‌و په‌یامانه‌ش له‌مانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
* سه‌ردانی ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێم له پاش هه‌وڵدانی بۆ دهستگرتنهسهر ده‌روازه سنوریه‌كانی
عیراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت و ده‌رهێنانی له‌ده‌ست میلیشیا
حزبیه‌كان و كه‌سایه‌تیه حزبیه چه‌كداره‌كان، ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه هه‌یبه‌تی
ده‌وڵه‌ت له پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندیه‌كه و ده‌روازه سنوریه‌كانی
هه‌رێمیش هاوشێوه‌ی ده‌روازه‌كانی دیكه‌ی عیراقه بۆ ئه‌و.
*سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه رژێمی توركیا بۆمبارانی
كردوون په‌یامێكی دیكه‌یه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌رودراوسێ ئه‌ركی ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ته
و پهیوهندیهلابهلا حزبیه‌كان هیچ به‌هایه‌كی نیه بۆ ده‌ڵه‌ت و چاوپۆشی
لێناكرێت.
* سه‌ردانی هه‌ر سێ پارێزگاكه به‌داخه‌وه له ناوه‌خنی
خۆیدا ئه‌وه پیشان ده‌دات كه مامه‌ڵه‌ی كازمی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هاوشێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنیه‌تی
له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست وخواروی عیراق، واته هه‌وڵێر وسلێمانی و دهۆك
هاوشێوه‌ی به‌سره و رومادی و نه‌جه‌فه بۆ ئه‌و و وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێش‌و
نیه كه وه‌كو ده‌وله‌ت ته‌نها سه‌ردانی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكات.
* ده‌یه‌وێت ئه‌وه به شه‌قام بگه‌یه‌نێت كه سه‌رجه‌م
پارێزگاكانی هه‌رێم له‌چاو ئه‌ودا یه‌كسانن و ئه‌مه‌ش په‌یام و واتایه‌كی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی داهاتوو.
* ده‌یه‌وێت له‌م سه‌ردانه راوبۆچون و پێشوازی خه‌ڵك
بزانێت و راوبۆچونی ئه‌وان بپێوێت واته ( جس نبضی) خه‌ڵكی كورستان بكات و له‌سه‌ر
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كار‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوه‌كانی خۆی له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا
بنێت.
بۆیه، ده‌بێت سه‌رانی هه‌رێم له‌م په‌یامانه تێبگه‌ن و بزانن كه كازمی هاوشێوه‌ی مالكی و عه‌بادی
نیه و به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی له خودی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی ئه‌وان ده‌دات و
به‌داخه‌وه له دواجاردا به قورسی له‌سه‌ر هه‌رێم و پێگه‌كه‌ی و ئه‌و هه‌ژمونه‌ی
ده‌كه‌وێت و ئه‌و جێگه‌یه‌ی نامێنت كه بۆ سی ساڵه له‌سه‌ر حسابی ژیان و گوزه‌رانی
خه‌ڵك په‌یدای كردووه. به‌ڵێ ده‌بێت سه‌رانی هه‌رێم به‌م په‌یامه ئاشكرا‌و راسته‌وخۆ
و روونانه‌ی كازمی تێبگه‌ن كه ئامانجی دوورمه‌ودا و ستراتیجی خۆی هه‌یه و زۆر
جیاوازه له وانه‌ی پێشوو، بوڵام ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌دات و گه‌لی
كوردستانیش له لایه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر به سوككردنی چڕنوكی ئه‌م به‌رپرسانه‌ی هه‌رێم
قازانج بكات به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ ئامانجه گه‌وره‌كه گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر ده‌كات
و سه‌رانی هه‌رێمیش جگه له قوتاربونی خۆیان له‌م قه‌یرانانه نه‌بێت ئه‌گینا بۆ نه‌مانی
هه‌لی به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان مێشیش میوانیان نیه.