تەنها نوسین دەستكەوتی رۆشنبیریی قوڵ نیە

عیماد عه‌لی
  2023-05-06     534

بۆ زیاتركردنی مەعریفەت و تیًكەڵنەكردنی رۆشنبیری و فەلسەفە و زانست، پابەندبوون بە پسپۆرٍێتی رۆڵی خۆی دەگێرٍێَت. جا ئەمە خۆرٍسكانە بێت یان بە پێی پۆلێنكردنی تایبەتی رۆشنبیری  و زەمینە سازی بۆ فەراهەمكردنی ئامرازەكانی رۆشنبیری یان وردبوونەوە و تێرٍامان لە جەوهەر و پێوبیتبە سەرەكیەكانی ژیان و رەخساندنی رێگەی پێشكەوتنی باوەرٍی مرۆڤایەتی لە پبَش هەموو بیرێكی دیكەدا. 
جا بۆ زیاتر سودبینین لە دەرئەنجامەكانی كاری تایبەتی بوارە هەمەجۆرەكانی رۆشنبیری، پێویست ناكات  تەنها بیر لە نوسین و تۆماركردنی بەرهەمی رۆشنبیری بكرێتنەوە. لە مێژوودا  ئەوە سەلمێننراوە كە زۆر شت رۆڵی كاریگەریان لە رەوتی بەرەوپێشچونی ژیانی خەڵك بە گشتی هەبووە، بێ ئەوەی تەنها لە نوسین یان تۆماركردنی بەرهەمی رۆشنبیری قەتیس بكرێت، بۆ نمونە سۆكرات وەكو فەیلەسوفێكی پر برٍشت و زۆرێك لە مامۆستایانی بلیمەتی زانكۆكانی ئۆرپاو ئەمریكا و تەنانەت كورد و عەربیش لەسەر ئەو رێَچكەیە دەڕۆن.  لە قۆناغی زانكۆمدا دكتۆرێكی میسری پر بەرهەم و بیری قووڵی بە توانامان بە ناوی دكتۆر شوكری هەبوو، بەخۆی هیچ كتێَبێكی نەبوو، كە پرسیارمان لێكرد، وتی: بە گفتوگۆی من و ئێوە زیاتر سودتان پێ دەبەخشم، لەوەی تەنها چەند برگەیەكی نوسینی كتێبێكی من بخوێننەوە، تاوەكو من كتێبێكتان بۆ دەنوسم، زانیاریی نوێ زیاتر دێتە ئاراوە، كە كاریگەری كتیًبەكەی من ناهێڵێت و زۆرینەی كتیێبەكەی من رەتدەكەنەوە، بۆیە گفتوگۆی ئەمرٍۆمان لەسەر زانیاری ئەمرٍۆیە نەك دوێنێ. سەردەمەكە سەردەمی خێرایە و بۆ كتێبێك ناوەستێت.. 
ئینجا دكتۆر برایمی خۆمانی پسپۆرٍی كوردی بەرەحمەت بێت، هیچ بەرهەمێكی زمانەوانیی یان زانستیی بە نوسراو نەبوو، كەچی ناوێكی گەورە و بەتوانا و پر لە بەرهەمی زانستی بوو،. كە پرسیارمان لێكرد بۆچی ئەو هەموو زانست و ومەعریفەتەت  لە دوتوێی كتێبكێكدا  ناخەیتە بەردەستی ئێمەو  نەوەكان؟ وتی: نەوەكانی داهاتوو لەمەی من باشتر و راستتر و جوانتریان دەكەوێتە بەردەست و بەم لاپەرٍانەی من هیچیان لێ ناگۆرێت، ئەگەر خۆیان لەگەڵ رەوتی پێشكەوتن و زانست و مەعریفەتەدا رانەیەن و هاوتەریب لەگەڵیدا نەرٍۆن و بە كردەوە دەستو بیری خۆیان لەكەڵ پێشكەوتنە زانستیەكان نەگونجێنن، بۆیە ئێمە وەكو نەخوێندەوارێكمان لێدێت .
بۆیە، هەرچەند هیچ كەسێك ناتوانێت بەیەكجاری رۆڵی كتێب و  تۆماركردنی زانست و مەعریفەت بخاتە لاوە، بەڵام زۆر شتی دیكەی وەكو سیمینار و گفتوگۆ و كۆر و كۆبونەوەی تایبەت و تاقیكردنەوە و گەشت و سەردانی شوێنە تایبەتیەكان و هەوڵی سودوەرگرتن لە ئەویتری پرٍمەعریفەت و بەتوانا،  ئەگەر لە چەند لاپەرەیەك زیاتر نەبێت كەمتر نیە.
بۆیە، ئەوەی لێرەدا زۆر پێویستە بیڵێین،:كە  لەم كاتەدا خوێندنەوە ،تەنانەت لە جیهانیشدا زۆر كەم بۆتەوە، لەكوردستانش هیچ هاندانێك لە لایەن حكومەت و  هیچ دەزگا و لایەن و  ناوەندێك نابینرێت و تا دێت لە هەموو جیهان و بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاتست و بە تایبەتیتر لە كوردستاندا خوێندنەوە خۆی لەكەمی دەدات،. بۆ جێگرتنەوە و ئەڵتەرناتیڤی واقیعی ، ئەگەر وەزارەتی رۆشنبیری و حكومەتی دڵسۆزمان هەبێت، دەتوانن  ئەو هەموو كاتەی گەنجان بە فیرٍۆ دەرٍوات بە پلان و ئەڵتەرناتیڤی رۆشنبیری گونجاوی بەردەست كار لە قەرەبوكردنەوەی نەخویچَندنەوە بكرێتەوە و هەر هیچ نەبێت نەوەكانی داهاتوومان لە جەهل و نەزانی و نەخوێندەواری بپارێزین.شەهادە و زانكۆ تەواو كردن هیچ پەیوەندیەكی بە رۆشنبیریەوە نیە ئەگەر كەسەكە خۆی لەو بارەوە هەوڵ نەدات. 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×