ئای له‌و كاته‌ی ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروست له‌كوردستان له‌دایكده‌بێت؟
عیماد عه‌لی
2019-01-25   1100
پێش ماوه‌یه‌ك له نوسینێكمدا ئه‌وه‌م به باشزانی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شدار بێت له حكومه‌ت، ئه‌وه‌تا ده‌ركه‌وت به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت له‌م خوله‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌شداریبكات و ده‌وتی خۆش بێت. به‌بۆچونی له‌خۆبوردوانه‌ی من له رووی بارودۆخی سیاسی و پرۆسه‌ی كه‌وتنه سه‌ر سكه‌ی حكومرانی كوردستان كارێكی باشه و به قازانج بۆ پێكهێنانی حكومرانی ( واته ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی) ی دروست ده‌گه‌یه‌نێت و بوارێكی فراوان بۆ خه‌ڵكی تر دروست ده‌بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه وته‌ندروست هه‌ڵسه‌نگاندنی رێره‌وی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بكه‌ن و ئه‌و بۆشاییه پر بكه‌نه‌وه كه له نه‌بونی ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه و پاك و بێگه‌رد و دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی هه‌چه‌شن له كوردستان له ئارادایه، ئۆپۆزسیۆنێكی نوێ دروستبوی نێوه‌خنی بارودۆخی ئاسایی خه‌ڵك و له‌دایكبوی كلتوره تیابهتهكهی كوردستان و هه‌ڵقوڵاوی ژانی گه‌ل بێت، نه‌ك به هاندانی ئه‌م و ئه‌وی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی وله ده‌رئه‌نجامی ململانێی نێوخۆیی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان یان به مه‌رامی ئابووری یان تموحی تاكه كه‌سی و كوتله و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك به شێوه‌یه‌كی شكڵی هاتبێته‌ئاراوه.
تا ئێستا هیچ ئاسۆیه‌كی نزیكی روون بۆ ئه‌و پرسه نیه، ئه‌وه‌ی له ئارادایه ته‌نها له حاڵه‌تێكی نائاسیی و له ده‌رفه‌تێكی كتوپر و له نێو ململانێی ده‌سه‌ڵاتدا به ناره‌زایه‌تی هه‌مه‌چه‌شنی كه‌سی و كوتله‌بازی و خزمایه‌تی و عه‌شیره‌تگه‌ری و یه‌كتربڕی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌لایه‌ن دروستبووه، نه‌ك ژانێكی ئاسایی كۆمه‌ڵگه بۆ راسته‌رێكردنی باری حكومرانی كوردستان و پركردنه‌وه‌ی بۆشایی نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنی راست و دروستی ئاسایی و پێویستی ئهمسهردهمه.
به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا و ئه‌وه‌ی هه‌یه سێ حزبی ده‌سه‌ڵات هه‌ن؛ پارتی و یه‌كێتی و گۆران، كه ئه‌گه‌ر له هه‌ر كات و قۆناغێكدا ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست ده‌ربچێت بونیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و له قوناغێكی ته‌سكدا گلۆڵه ده‌بن و لێژده‌بنه‌وه به‌ره‌و دۆلێكی ناروون و تا راده‌یه‌ك تاریك كه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دونیا ئازاد و دیموكراتی و پێشكه‌وتنخواز ناتوانن په‌یره‌وی پرۆسه‌ی جێگۆركێی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆوزسیۆن بكه‌ن.
ئه‌وانی تری به‌ده‌ر له‌م سێ پێكهاته‌یه، تا ئێستا جێگه‌ی خۆیان نه‌گرتووه و هه‌ر یه‌كه‌و له‌وانه به شێوه‌یه‌كی گشتی به ئیسلامی و لیبراڵیانه‌وه یان له‌گه‌ڵ واقع و زه‌مینه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستاندا نایه‌نه‌وه، یان ماوه‌ی ئه‌كتیڤیان كزبۆتهوه و له دوا گیانه‌ڵادان یان هه‌ڵكه‌وت رێگه‌ی دروستبونی داون و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی نارۆن.
ئه‌گه‌ر تۆ ته‌ماشای بۆچونه‌كانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بكه‌یت كه به ئاشكرا باسی چی ده‌كه‌ن و به نهێنی چی ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه‌ت بۆ روون ده‌بێته‌وه كه ته‌نها مه‌به‌ستیان په‌یداكردنی بژێوی ژیان و ره‌فاهیه‌تی ئه‌ندام م كادر و لایه‌نگرانیانه به هه‌ر نرخێك بێت و گه‌لی كوردستان دوا بابه‌ته بیری لێبكه‌نه‌وه ( لێره‌دا قسه‌م له‌سه‌ر شتی زاره‌كی نیه كه كه‌س ناتوانێت ره‌خنه‌شی لێبگرێت) باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر جه‌وهه‌ری بیركردنه‌وه و ره‌فتاری ئه‌م حزبانه‌یه كه تا راده‌یه‌كی باش له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌یه‌كتر نزیكن ئه‌گه‌ر بواری یه‌كگرتن هه‌بێت و برهژهوهندیهكانیان رێگه بده‌ن ده‌توانن به یه‌ك رۆژ له‌سه‌ر یه‌كگرتن رێكبكهونن و ببن به یه‌كی حزب و هیچ فكر و فه‌لسه‌فه و راوبۆچونێكی هیچ لایه‌كیان رێگریان لێناكات.
ئه‌و خاڵانه له‌به‌ر چاو بگرن كه بێ گفتوگۆ هه‌رهه‌مویان له‌سه‌ری رازین و به خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه: كار به‌كارنامه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌هێز ده‌كه‌ین و پهوهندیهكیانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه،به لێدانی قه‌وانه‌ی یاساسه‌روه‌ربێت؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێبازه دیاری بكه‌ن كه رێكاری یاساسه‌روه‌ری چۆن ده‌كه‌ن و حزبه‌كانیان ده‌سه‌لاتداره نه‌ك حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، بژێوی ژیانی خه‌ڵك چاك ده‌كه‌ین و له راستیدا و به‌نهێنی له نێوان خۆمان گرنگ ئه‌وه‌یه بژێوی لایه‌نگران و كادر و ئه‌ندامانی خۆمان مه‌یسه‌ر بێت و سواری شه‌پۆڵی داواكاری خه‌ڵك ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لهێمان توره نه‌بن و، بۆ دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاویارانی خۆمان، متمانه‌ی خه‌ڵك به داموده‌زگاكانی خه‌ڵك ده‌گه‌رێنینه‌وه و شه‌فافیه‌ت فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین و به‌خۆمان له نێو رێكخستنه‌كانی خۆماندا شه‌فافیه‌ت بڤه‌یه، داوای چاكسازی ده‌كه‌ین و له كاتی گفتوگۆكانماندا ئه‌گه‌ر هه‌ر چاكسازیه‌كی بێته ئاراوه كه رێگه له به‌رژه‌وه‌ندیه تهسكهكانمان بگرێت به هه‌زار فرتوفێڵ رێگه‌ی لێده‌گرین، داوای بچوككردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و ته‌رشیقی ده‌كه‌ین و له‌ولاوه پێداده‌گرین له سه‌ر پۆستێكی لاوه‌كی كه بونی ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و پاره په‌یداكردنه بۆ حزب. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی داواكاری سیاسی ته‌نها دابینكردنی پۆست و پله‌دایه و هیچی تر.
به‌م شێوه‌یه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها گفتوگۆكان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن كه ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه له ئارادا نیه و ته‌نها سێ حزبی باڵای ده‌سه‌ڵاتدار گفتوگۆ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كێكه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیتریش چاوه‌رێی بهشهكهیانن كه چۆن رازیان ده‌كه‌ن.
لێره‌دا ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه ڕێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و بونی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ته‌نها خه‌یاڵپڵاویه و كاروانی ژیانی سیاسی كوردستان نه‌قسێكی گه‌وره‌ی تێدایه كه ئه‌ویش نه‌بونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌یه و تا ئێستاش روون نیه كه كه‌ی ئه‌و زه‌مینه‌یه دروست ده‌بێت بۆ هاتنه ئارای ئۆپۆزسیۆنی راست له منداڵدانی گه‌لی كوردستان و له ژانێكی سروشتی و به دوور له كتوپری و رێكه‌وت و پاڵنانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی ههمهجۆر و، زاده‌ی باری ئاسایی به‌ره‌وپێشچونی واقعی سیاسی و هه‌ڵقوڵاوی پێویستیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كوردستان بێت، چاوه‌رێی هاتنه‌ئارای قۆناغه‌كه و هه‌ڵچونی منداڵدانی وه‌زعه‌كه و تێكچرژانی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی خه‌ڵكین كه به‌ره‌و ئه‌و پرۆسه‌یه بمانبات.
بۆیه، كه‌له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع خه‌ڵكی نارازی ناحزبی له خه‌ڵكانی مونته‌می حزبی و به‌ناو رازی زیاتره، به‌به‌ڵگه‌ی رێژه‌ی كه‌میی به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن و نه‌مانی ئۆپۆزسیۆنی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و كزبونی وه‌زعی گۆڕان و تا ئه‌مرۆكه نه‌بونی ئه‌ڵته‌رناتیڤی راسته‌قینه‌ی خاوه‌ن پێگه و پایه و ته‌ندروست، له‌و باوه‌ره‌دام كه كاتی دروستبونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی ته‌ندروست تا راده‌یه‌ك هاتۆته پێشه‌وه و ته‌نها له هه‌لێكی دیاریكراوی نادیار له رووی كاته‌وه و له شڵه‌ژانێكی جه‌ماوه‌ری و سه‌رهه‌ڵدانی بابه‌تێكی هانده‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و له ده‌ركه‌وتنی نوخبه‌یه‌كی له‌خۆبردوی عاقڵمه‌ند و دڵسۆز و لێهاتووی هه‌مان شێوه‌ی بژارده‌كانی وڵاتان ئه‌و پرۆسه ئاڵۆزه پێویسته جێبه‌جێ ده‌بێت و ده‌بێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی راست و دروست. ئه‌گه‌ر واقیعی بین و ئاستی بیركردنه‌وه و رۆشنبیری خه‌ڵك بخوێنینه‌وه كاته‌كه‌ی زۆر زۆر نزیك نابینین. كوردستان به‌م شێوه‌ی ئێستای به‌دوور ده‌بێت له ئۆپۆزسیۆن و زۆرجار ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه تهسهكهكانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ره‌خنه به نرخی ئۆپۆزسیۆنبون ده‌گرن و هه‌زار و یه‌ك ته‌كتیكی سیاسی ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه بچوكانه. چاوه‌رێی له‌دایكبونی ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه ته‌ندروست ده‌بین. له‌وكاته‌شدا ئه‌م حزبانه وه‌كو پۆری له ئاوخراویان لێدێت، به‌ڵام له‌ناوناچن.