خۆپیشاندان له دهۆك چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
عیماد عه‌لی
2020-05-17   1198
هه‌موان ئاگاداری شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئیداری
سیاسی شاری دهۆكن . سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی پارتی به مهعهقلی خۆی ده‌یزانێت و لای خه‌ڵك
وای پیشانداوه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه بنه‌ماڵه په‌ره‌ستو حزب په‌ره‌ستو به‌تایبه‌تی
پارتی په‌ره‌ستن، به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه‌ی
بۆی بكرێت ئیستغلالی ئه‌و شاره‌ی بۆ مه‌رامی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی كردووه و، هه‌وڵی
داوه باری كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه دابڕێت و شێواتربێت. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ده‌بینیت، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی
كاسه‌لێس و ده‌رباری تێدایه ده ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و بێ نه‌وای هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و
پارێزگایه له زۆر چالاكی سیاسی تاكهلایهن كاریگه‌ریی سه‌لبی بۆ ناو وناوبانگی
هه‌بووه و زۆرجار ناو‌و ناتۆره‌ی بۆ دانراوه، به‌ڵام زۆر سیفه‌تی ناوازه‌ت به
تێكه‌ڵبون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ دهدرهخات، خۆش مه‌شره‌بی و زۆر گوێ نه‌دان به
قوڵایی سیاسه‌ت و خودپارێزی و مانه‌وه‌ی دابونه‌ریتی تایبه‌ت وای لێكردووه كه تا
راده‌یه‌ك لاته‌ریك ده‌ربكه‌وێت نه‌ك وه‌كو لای هه‌موان وا زانراوه كه تاك لایه‌نی
باڵی به‌سه‌ردا راكێشابێت.
به‌ڵی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره زۆر به‌سه‌بر و پشوو درێژن
و كاریه‌گه‌ری پێگه‌ی پارێزگاكه له نێوان زۆر ئیتنی و ئایینی و ده‌وڵه‌مه‌ندی
مێژووه دێرینه‌كه‌ی ناوچه‌كه‌یان و باری عه‌شیره‌تگه‌ری و فراوانی ناوچه‌كه‌و
دابڕانی له یه‌كتر له رووی جوگرافیه‌وه
خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌تیان پێ به‌خشیوه كه جۆراوجۆری وه‌زعی كۆمه‌ڵایه‌تی و
رۆنشبیری پێوه دیاربێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه كه له رووی سیاسیه‌وه قه‌ت سازشیان بۆ داگیركه‌ران نه‌كردووه مه‌گه‌ر
پاڵیان پێوه‌نرا بێت و ده‌سه‌لاتدارانی شۆرشه‌كانی كوردستان حه‌قی خواردبن و هه‌وڵی
خۆفهرزكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاندبێت و په‌نایان بۆ شوێن دیكه بردبێت نه‌ك ببه‌ن
به دارده‌ستی خه‌ڵكی دیكه.
ئه‌مرۆش، ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه جیاوازن، له‌كاتێكدا كه
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ئارادابوو، كه‌زانیان
ده‌ستی حزبی و ئایدیۆلۆجیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی له‌پشته جوڵه‌یان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ
بۆ مافی تایبه‌تی خه‌ڵكی مافخوراو به‌دوور له ویستی هیچ بنه‌ماڵه وحزب
و ئایدیۆلۆجیهك هاتنه سه‌ر خه‌ت و یه‌كه‌مین چالاكی خۆیان نواند، كه له
هیچ شوێنێكی كوردستان هیچ چالاكیه‌كی ناڕه‌زایی له ئارادا نیه، ئه‌مه‌ش بێ لایه‌نی
و دوور له حزبیبونی ناڕهازیهتیهكان دهسهڵمێنت له‌م كاته‌دا.
چالاكوانان و خه‌ڵكی
خۆپیشانده‌ر و گردبونه‌وه‌ی دهۆك شایانی رێزن و مێژوو بۆیان ده‌ینوسێت و، ئه‌م سه‌ره‌تایه
ئه‌وه‌شمان پێ ده‌ڵێت، كه زه‌بروزه‌نگ رێگه له ئازادیخوازان ناگرێت داوای مافی
راسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن و ئه‌م بهدهنگاهتنهی خه‌ڵكانێك كه ساڵانێكه بێ ده‌نگن
و ئارامیان گرتووه و پشوو درێژن له شوێنێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتا‌ر و توندوتیژی
و سهركوتكهردا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێسقان هاتووه و پێستی دڕیوه و ده‌بێت
ده‌سه‌ڵاتداران بزانن ئه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ریش زۆر زۆره و له صه‌دام
زیاتریان پێناكرێت