جوانی و متمانە

هاوڕێ جەمال
  2022-01-31     430


دەکرێ بڵێیین، گەر متمانە بوونی مرۆڤەکان بەخۆیان، چەندین ھۆکاری ھەبێ، ئەوا جوانی و قەشەنگی و قۆزی مرۆڤەکان، یەکێکە لەو ھۆکارانە. دیارە مەبەستمان لە جوانی، جوانی روخسارو لەش و لارە، نەک جوانی ناوەوەی مرۆڤەکان.
گەر جوانی ناواخن دەلالەت بێ بۆ راستگۆیی و بەوەفایی و رێزو چەندین تایبەتمەندی دیکە، ئەوا جوانی دەرەوەو روخسار ھۆکارێکە بۆ متمانەو باوەڕبوونی مرۆڤەکان بەخۆیان.
متمانە بوونی مرۆڤەکان بە خودی خۆیان، کلیلی یەکێک لە درگاکانی سەرکەوتن دەنێتە مشتی مرۆڤەکان، لێرەوە مرۆڤەکان مەحکومن بەوەی خۆیان جوان و قۆز دەرخەن.
رەنگە ھەبێ بڵێ جا جوانی شتێک نیە بەدەست خۆت بێ، بەڵێ بەشێکی ئەم قسەیە راستەو بەشێکی وانیە، لەو شوێنەدا راستە کە مرۆڤەکان خولقێنەری خۆیاننین، لەو شوێنەشدا وانیە، کە دەکرێ مرۆڤەکان ھەرچۆنێک بن ، بەڵام پێویستە گرنگی بە روخسارو لەشو لاریان بدەن، ئەمە جگە لەوەی لەمڕۆدا زانستی پزیشکی لە بواری رێککاری و جوانکاری پێشکەوتنی گەورەی بەخۆوە بینیەوە، کە دەکرێ تا ئاستێکی دیاریکراو مرۆڤەکان، سودمەندبن لەم بوارە.
رۆبرت ئاشتون کە نووسەرێکی بەریتانیە، لەپەیوەست، جوانی بە متمانەوە دەڵێ«گرنگی بە روخسارتان بدەن، لەبەر ئەوەی روخسارێکی گەش و جوان، دەکرێ شتی سەرسوڕھێنەرت بۆ ئەنجامبا، و خەڵکی بە شێوازێکی جیاوازتر لێت بڕوانن، و ھەست بەمتمانەی زیاتر بکەی».
ئەو ژن و پیاوانەی ئەڵێن، جوانی روخسار مەرج نیە بۆ مرۆڤێکی سەرکەوتوو، دورو نزیک لەو راستیە تێنەگەیشتوون، کە بەشێکی رێگای سەرکەوتنی مرۆڤەکان، بەتەنیشت جوانیدا تێدەپەڕێ، گەر چەکی جوانیت پێنەبێ ھەرگیز ناتوانی ئەو قەڵایە داگیربکەی کە پێتوایە بەشێکە لە پلانی بەدیھێنانی خەونەکانت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەبێ زۆر ئاگاداری ئەوەبین، کە جوانیەکەمان نەبێتە ھۆکارێک بۆ سەرگەردانبوونمان، پێموایە جوانی مرۆڤەکان لەو شوێنەدا سەرگەردانی بەدوایا دێ، کە جوانی لەبری متمانە، غرور، و لەبری باوەڕ بە خۆبوون، لوتبەرزی، و لەبری ھاوسەنگی، تێکچوونی باڵانسی کەسایەتی لێبکەوێتەوە.
زۆجار بەر گوێمان ئەکەوێ، ئەڵێن فڵانە کەس، جوانیەکەی بۆی بۆتە بەڵا،! لە راستیدا ئەوە جوانیەکەی نیە بۆی بۆتە بەڵا، بەڵکو ئەوە نەزانی ئەو کەسەیە کە نەیتوانیوە بەباشی و دروستی کاریگەرییەکانی جوانیەکەی لەسەر کەسایەتی، بۆ کەسایەتیەکی سەرکەوتوو لێھاتوو، تەوزیف بکا.
لەو شوێنەدا کە جوانی خۆت کردە کاڵایەک و ھەرزانفرۆشتکرد، نابێ چاوەڕێی ئەوە بکەی جوانیەکەت بتکاتە مرۆڤێکی دەوڵەمەند، دەوڵەمەند بەمانای پارەدار نا، دەوڵەمەند بەمانای مرۆڤێکی پڕ لە ئیحساس، پڕ لە ئاکار، پڕ لە دنیابینی بێ رتوش.
پێویستە جوانی ئێمە گوڵ لە گوڵزار بڕوێنێ، نەک گوڵەکان بژاکێنێ، قەدو باڵای رێکمان، بەرھەمداربێ نەک پوچ و بێ ناوەرۆک.
بابا تاھیر ئەڵێ:
لە جوانی تۆ رواوە گوڵ لە گوڵزار
باڵای رێکت تازە بەرھەم ئەدا دیار
لەتاوی روومەتی وێنەی گوڵی تۆ
بولبول ئاسا ئەناڵێنم ئەکەم زار

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
شاندێکی ئێران لە سلێمانی چونە ناو کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە
بنەماڵەی وەستا حەسەنی كەبابچی باس لە روداوی كوژرانی كوڕەكەیان دەكەن
عەلی باپیر: ئومێدم نەماوە بەرپرسانی گەندەڵ و پۆخەڵی ئەم هەرێمە بتوانن چاك ببن
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیدا ببێته‌ زمانحاڵ و به‌رگریكاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
شاڵاو عەلی عەسکەری: کۆدەنگی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەیە
ته‌لار له‌تیف: زیاتر له‌ 200 ئه‌ندامى كۆنگره‌ پێشنیاریان داوه‌ته‌ لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
بەرهەم مستەفا: مامۆستایان تەنها بۆ موچە دەچنە ناوەندەكانی خوێندن و بایكۆت بەردەوامە
"هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەوێتە سبەینێ یاخود یەکشەممە"
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ و راستییه‌كان ده‌بێت
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×