پێئەچێت جیهان یەک جۆر حکومەت بەڕێوەی بەرێت

د. رزگار ئاغا
  2020-11-03     906
١.دەستپێکێک
نووسینێک و چاوپێکەوتنێکی ئینستاگرامی جۆرج مۆنبایۆت, ستووننووس لە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیی, بۆچوونە بوێرەکانی خستۆتە روو بە ناونیشانی "گرێبەستە نهێنییەکانی بابەتی ڤایرۆسی کۆڤید, دژواریی خەست ئەکاتەوە لە بەریتانیادا", لەبارەی بەرزبوونەوەی دووبارەی مەترسییەکانی کۆرۆنا وبڕیاری نییو- داخستنی گشتییەوە. لەم نووسیینەدا, جۆرج باس لە گەندەڵیی کەرتی تەندرووستی حوکوومەتی بەریتانیی لەسەر دەستی پارتی کۆنسەرڤەتییڤ ئەکات و, بۆچوونەکانی ئەباتەوە ناو قووڵیی سیاسەت و, هەندێک دەرئەنجامی لێ هەڵدەگۆزێـت کە وروژاندنێکی بوێرانەیە و, زۆر بەکەمیی ئەبیینرێت و ئەبیسرێت لە قەڵەم و زمانی شرۆڤەکاران و چاودێرانەوە. جۆرج, بنکۆڵکارییەکانی ئەیگەیەنێتە  ئەو ئاستەی, کە حوکومڕانیی دەقێکی کۆنە و چەندبارە ئەبێتەوە. پێوەندییە خێزانیی و سیاسەتکارییەکان لە بەڕێوەبردنی سیستەمەکانی حوکمڕانیی لە ئێستادا, رەگێکی مێژوویی ئاو و خۆراکی ئەدات. جۆرج, ترسی داڕووتاندنی دیموکراسیی هەیە کە حوکومڕانیی کەوتۆتە دەستی سیاستەکارە ئۆلیگاریکییەکانەوە, کە بە ئاشکرا چەمک و رەهەندەکانی تێک ئەشکێنن و هییچی بۆ خەڵک ناهێڵنەوە.
 بۆچوونی تریش هەیە لەم نووسیینەدا.
نووسینەکە و چاوپێکەوتنەکەم داوە لەیەک و ئەو قسانەی کە تەنها لە چاوپێکەوتنەکەدا هەن, گوێزاومەتەوە ناو ئەم نووسیینە.
-----------------------
٢.نووسیین و چاوپێکەوتنەکەی جۆرج مۆنبایۆت:
بەزاندنەکانی سنوورەکانی ئێن ئێچ ئێس (NHS-UK) (زامنکردنی تەندرووستیی نیشتمانیی لە بەریتانیا) و, رادەستکردنی خزمەتگوزاریی تەندرووستییە گشتییە هەستیارەکان بۆ دەستی بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکانی کۆمپانیاکان, بوون بە مایەی شکستێکی ئابڕووبەرانەی پشکنیین و بەدواداچوون.

ئەگەر تۆ لە ئەوپەڕی تووڕەیی دا نەبییت, ئەوا قەبارەی ئەوە نازانییت کە پێمان کراوە. زیادبوونی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و, ئەو کۆت و بەند و پرۆسەی داخستنی ناوخۆیەی کە هێناویەتە ئاراوە, دەرئەنجامێکە زیاتر لەو شکستە ئابڕووچووەوە دێت کە سیستەمی پشکنیین و بەدواداچوون (Test and Trace) بەسەریدا هاتووە. بووجەیەکی زەبەلاحی ١.٢ ملیار پاوەندیی بۆ تەرخانکرا, کە بەرپرسەکان شکستیان هێنا,وە لە ئاستی  راگرتنی تێکڕای تووشبووان بۆ ئاستێکی خوار نیگەرانیی.
شکستەکەشیان, بە هۆی پابەندبوونی ئایدۆلۆجیای حوکومەتەوەیە بە کەرتی تایبەتەوە. ئەم پابەندبوونە سێ شوێندەستی خراپی لێ کەوتۆتەوە: یەکەم, ئەو پارەیەی کە ئەبوو گیانی تووشبووەکان بپارێزیت, بوون بە قازانج بۆ کۆمپانیاکان؛ دووەم, دامەزراندنی راوێژکار و بەڕێوەبەری جێبەجێکار بە بێ شارەزایی وەک سەرۆک بە سەر فەرمانبەرە گشتییە شارەزا و شایستەکانەوە؛سێیەم, لە بریی پێکهێنانی سیستەمێکی ناوخۆیی, حوکوومەت وەحشێکی ناوەندیی دامەزراند.

رەنگە ئەم ناوەندکردنە (المرکزیه‌) لایەنێکی قورس بێت بۆ تێگەیشتن. هەموو ئەزموونەکان لێرەوە و لە دەرەوە, ئەوە پیشان ئەیەن کە پشکنیین و بەدواداچوونی ناوخۆیی باشتر کارئەکەن. بەلام, بەپێی نوێتریین داتای حوکوومیی, سیستەمی ناوەندیی ئێستا گەیشتووەتە ئەوەی کە تاسکەکانی  ٦٢.٦% لە لایەنی دەرەکیی (تایبەت) و,  بەڵام دەسەڵاتی ناوخۆیی تەنها ٩.٧%ی بەجێهێناوە. ئەمە سەرباری ئەو راستییەی کە نەیان هێشتووە دەستیان بگات بە داتا حوکوومییەکان و, تەنها ٣٠٠ ملیۆن پاوەندیشیان بۆ تەرخانکردوون, بە پێچەوانەی ١.٢ ملیار پاوەند بۆ پشکنیین و بەدواداچوون بۆ کەرتی تایبەت. بۆیە ناوەندێتی بووە بە کارەسات, بەڵام رێ بۆ گرێبەستی زەبەلاح خۆش ئەکەن لەتەک کۆمپانیا فرە- رەگەزەکان دا.
دروشمی پارتی کۆنسەرڤەتییڤ, کە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵە وەک تەسجیلێکی شکاو دووبارەی ئەکاتەوە, ئەوەیە کە کەرتی گشتیی بەفیڕۆدەرە و ناچالاکە, بەڵام کەرتی تایبەت کە لاوازە بەڵام رکابەرییە. بەڵام لە تەک ئەمەش دا, بەفیڕۆدان و ناشارەزایی کە لە ئەنجامی بەشبەشێنەی (حصحصه‌) وەزیفەکانی تەندرووستی گشتیی بنەرەتییەوە هاتۆتە دیی, سنووری بەزاندووە. ئەمە وەک بەشبەشێنەی هێڵی شەمەندەفەر و تۆڕەکانی ئاو نییە, کە بوون بە مایەی شکست لە روودانی کەم و کورتیی وەزیفیی لە خزمەتگوزاریی گشتیی. ئەمەیان بووە بە مایەی داڕمانی ژیانی نیشتمانیی. 
ئەو شڵەژانە ناماقووڵەی ئێن ئێچ ئێس (NHS) لە متمانەکردنی حوکوومەتە بە کەرتی تایبەت و, لە دانانی دییدۆ هاردنگ دایە بۆ بەڕێوەبردنی پشکنیین و بەدواداچووەکان. ئەم کەسە, پێشتر کاریکردووە بۆ کۆمپانیای ستۆرە گەورەکانی وەک ,Serco, Deloitte ,McKinsey, Tesco و Sainsbury, سەرۆکی جێبەجێکاری لـ TalkTalk. دوای ئەو دزەکردنە کارەستبارەی داتاکانی لـ TalkTalk و ئابڕووچوونی زیاتر لە ٤ ملیۆن بەشدار و نەزانیی هاردنگ بە تەکنۆلۆجیا, نازناوی دییدۆی لێنرا, شاژنی قەسابخانە. لە ساڵی ٢٠١٤ ش دا, هاوڕییەکی کۆنی خۆی دەیڤد کامیرۆن, کردی بە بارۆن, لە ئەنجوومەنی لۆردات داینا وەک راوێژکاری پارتی کۆنەسەرڤێتییڤ. 
رەنگە هەڵە بێت بوترێت کە هاردنگ هییچ شارەزاییەکی لە پەتاکەدا نییە, ئەو ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەی جووکییە (Jockey Club), کە هەندێک لە گەورەتریین پێشبڕکێکانی ئەسپسواریی (غارغارێن) بەڕێوە ئەبات کە زۆرتریین قازانجی هەیە لە بەریتانیادا. وەک میهرەجانی چێڵتنهام. لە ١٠ی مارتەوە, کۆرۆنا کێشەیەکی گەورەی ناوەتەوە.
ھەندێ کۆمپانیای تر کر گرێبەستیان دراوەتێ و دەرکەوت کەهییچ شارەزاییان لەم بوارەدا نییە، بەڵام پێوەندیی تۆکمەیان لەتەک پارتی کۆنسێرڤەتییڤ هەیە، بە بڕی ۱۲٠ملیۆن پاوەند گرێبەستیان بۆ کراوە. پێوەندیی پتەوی لەتەک کەسێی دیاری کۆنسێرڤەتییڤ هەیە, ئەمانە پاشخانێکی سیاسیی زۆر تۆکمەیان هەیە لە پارتی کۆنسەرڤەتییف دا.
 شارەزاکانی تەندرووستیی گشتیی هەتەرن لەسەر حوکوومەت کە رێکاری پێویست بگرێـتە بەر. نەیڵ فێرگەسۆن – پرۆفیسۆری نەخۆشییزانیی- ئەڵێ ئەتوانرا ژیانی ٢٠ هەزار کەس رزگار بکرێت ئەگەر حوکوومەت هەفتەیەک زووتر قەدەغەی هاتوچۆی بکردایە. هەر واش بوو زۆرێک لە چالاکییەکان راوەستێران لە ترسی تەنیینەوەی نەخۆشیی.
بەلام, لە میهرەجانی چێڵتنهام سەرسوورمانێکی گەورەمان دیی, ٢٥٠٠٠٠ دووسەدو پەنجا هەزار کەس لەسەر پلەپلەکانی گۆڕەپانی غارغارێێەکە بوون. ئەوە چالاکییەکی مەترسییدار بوو بۆ تەنیینەو. 
رەنگە هییچ پزیشکێک تەنیینەوەی نەخۆشییەکە پێوەست نەکات بەو چالاکییە غارغارێنەوە, بەڵام ئەی ئەوە ئەشێت, وەزیری تەندرووستی "مات هانگۆک" کە ماوەیەکی درێژ ئەندام پەرلەمانی ناوچەی نییومارکێت بووە, کە خاوەنی یانەی جوکییە, بە شان و باڵی چالاکی کێبڕکێی غارغارێن هەڵبدات و بڵێت, ٣٥٠ ملیۆن پاوەندیان وەک بەخشیین وەرگرتووە لە دەوڵەمەندەکانی بواری غارغارێنەوە. پێش هەڵبژاردنی دوایی, رایگەیاند: "پشتییوانیی بەردەوامی پێشبڕکێی غارغارێن ئەکەم". 
دامەزراندنی هاردنگ تەنها یەکتربڕیین نییە لە نێوان غارغارێن و بەدواداچوونی کۆرۆنا. چالاکی ساڵانەی یانەی جووکیی لە گۆڕەپانی " Grand National ", یان Randox Health Grand National دەکرێت. یەکێک لە گرێبەستە حوکوومییەکان کە زۆر مایەی مشت و مرە لەتەک کۆمپانیای Randoxدایە. ئەم کۆمیانیایە سەفقەیەکی ١٣٣ ملیۆن پاوەندیی لەتەک تەندرووستیی بەریتانیا بەستووە, بەبێ بانگەواز و کێبڕکێی یاسایی, هەتا ئامێر و پێداویستییەکانی تاقییکردنەوەی فایرۆسەکە دەستەبەر بکات بۆ ئێن ئێچ ئێس (NHS-UK) .
Randox ,ئەون پاترسۆن – وەزیری پێشووی ژیینگەی سەر پارتی کۆنسەرڤیتییڤ - ی کردووە بە راوێژکار و ساڵانە ١٠٠٠٠٠ سەد هەزار پاوەندی مووچە ئەداتێ بەرامبەر ٢٠٠ کاژێر کارکردن. نە ئەم راوێژکارە و نە کۆمپانیای Randox وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەی گاردیان نەدایەوە, لەبارەی ئەوەی ئایا هییچ رۆڵیکی یاریدەدەری هەبووە لە زامنکردنی ئەم سەفقەیەدا. لە تەمووزدا, دوای زنجییرەیەک لە هەڵە, حوکوومەت کۆمەڵێک لە سێتەکانی تاقییکردنەوەکانی Randox کێشایەوە, لەسەر ئەو بنەمایەی کە سەلامەت نیین.
رەنگە ئەم دیاردانە هەموویان رێکەوتێکی تەواو بن. بەڵام لە بارودۆخی کتوپڕیی دا, کاتێک پێویستن کە بڕیارەکان ئەوپەڕی وردیی و چربوونەوەیان لەسەر تەندرووستی گشتیی بێت, نابێت هییچ ئەگەرێک هەبێت کە بەرژەوەندیی تری جیا لە گشتیی بێتە ناو ئەم پرسە هەستیارەوە, یان پێوستە هەمووبڕیارە وەزارییەکان بخرێنە ژێر گومانەوە.
وەک زۆر لە شتەکانی تری پێوەست بەم بەڵا کوشندەیەوە, پێناسی تیمی هاردنگ لە پشکنیین و بەدواداچوونەکانی ئێن ئێچ ئێس لە چاوی خەڵک شارانەوە, هەتا لە مانگی پێشوو دا دزەی کردە ناو گۆڤاری تەندرووستی گشتیی Health Service Journal. پزیشکەکان سەریان سووڕماوە لە هەڵماڵیینی هەبوونی تەنها یەک شارەزای تەندرووستیی گشتیی لە لێژنەی جێبەجێکاریی دا. بەڵام, پانتیاییەکی زۆر بۆ دەسەڵاتی بەرێوەبەری جێبەجێکاریی پێشووی Jaguar Land Rover و, بەڕێوەبەری یەکەمی Travelex و بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە Waitrose هەیە. راوێژکاری هاردنگ لە ئاجێنسییەکەی بە ناوی Alex Birtles ، کە پێشتر لە TalkTalk کاری کردووە. دواتر یەکێکی تری لە ئەنجوومەنی کارگێڕیی دامەزراند بەناوی Mike Coupe, کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەکی کۆنی خۆی بوو کە Sainsbury‌s .
ئەو سیستەمی پشکنیین و بەدواداچوونەی کە ئەوسا "سەرکەوتوو بوو بەسەر جیهان دا", لە ژێر سەرپەشتی هاردنگ شکستی هێنا, کە بەردەوامە لە هەڵەکرردن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. زۆر بە کەمیی راهێنان بە فەرمانبەرەکانی کراوە. نەخۆشەکان ئاراستەی ناوەندی پشکنیین ی وەها کراون کە بوونیان نییە, یان دوورە دەست و لەوپەڕی وڵاتە. زۆرێک لە ئەنجامەکانی پشکنیین ون بوون. هەزاران کەس, بە فەرمانبەرەکانی ئێن ئێچ ئێس وە, لەبییرکراون, ناتوانن ئییش بکەن چونکە نە سێتی پشکنیینەکان و نە ئەنجامی پشکنیینەکانیان دەست ناکەوێـت. 
دوای ئەوەی سەلمێنرا, کە بوو بە مایەی ناڕەزایی خەلک, کە کەسی هەڵە لە وەزیفەدایە, ئێستەش هاردنگ پێگە و رۆڵی گەورەی دراوەتێ, وەک سەرۆکی پەیمانگای نیشتمانیی بۆ پاراستنی تەندرووستیی. ئەمە گۆڕانکاریی حکومەتە بۆ تەندرووستیی گشتیی لە بەریتانیادا, کە لەسەر کارەساتەکانی خۆی لۆمە ئەکرێت. ئەوەی من بۆ ئەچم, خەڵاتکردنی هاردنگ, لەپای شکستەکانییەتی. سیستەمی پشکنیین و بەدواداچوون رەنگە وەک پاشووهاتنەوەیەک لە تەندرووستیی گشتیی دابنرێت, بەڵام وەک سامانێکی قازانجی تایبەتیش دائەنرێت. رۆژانەی هەریەک لە راوێژکارەکانی کۆمپانیایەکی دیارییکراو٦٠٠٠ پاوەنە. گرێبەستی زەبەلاح دراوە بە بێ هییچ رکابەرییەکی یاسایی. ئەوەی مایەی سەرسوورمانیشە, بە لایەنی کەمەوە یەکێک لەم گرێبەستانە بایی ٤١٠ ملیۆن پاوەنە و دراوە بە کۆمپانیای Serco, هییچ مەرجێکی سزای قەرەبووکردنەوەش (شرگ جزائی) ی تیا نییە: تەنانەت ئەگەر Serco شکستی هێنا لە جێبەجکردنی بەندەکانیش دا, هەر بە هەموو پارەکەی بە تەواویی پێ ئەدرێت. بەڵی Serco لە راستیی دا شکستی هێنا لە جێبەجێکردنی بەندەکانی گرێبەستەکە, لە ئەیلوول دا ٥٨.٦%ی بەجێهێناوە, کە ئەبوو ٨٠%ی بوایە. 
سەرباری ئەوەی ئەم بابەتە گرنگییەگی گەورەی هەیە, بەڵام گرێبەستەکان لەوپەڕی نهێنییدان. هییچ کەسێک رێی نەدراوە کە بزانێت چۆن چۆنیی بەڵێندەرەکان هەڵبژێرراون, یان بۆچیی حوکوومەت بە شێوەیەکی بەردەوام ئەوانە هەڵدەبژێرێت بە بێ کێبڕکێ؟ لە هەموو گریبەستێکی تایبەت دا لە بەرنامەکانی پشکنیین و بەدواداچوون و کەرەستەکانی خۆپاراستن دا, هەمیشە و بەردەوام, ١٠٨ ملیۆن پاوەند خەرجکراون بۆیان. کەس ناتوانێت هۆکاری بەردەوامبوونی ئەم ژمارە ئەفسووناوییە و بەبەردەوامیی, لێک بداتەوە. ئایا ئەمە هییچ سنوورێکی بۆ هەیە؟ 
ئایا حوکومەت بەو ئاسانییە ئەو بڕە پارە گەورانە دابەش ئەکات بەسەر کۆمپانیا دڵخوازەکانی دا, بە بێ گۆێدانە بری تێچوونی کارەکانیان؟ مەسەلەکە چییە؟ بۆچیی حوکوومەت خەڵاتی شکستخواردن ئەکات؟ بۆچیی گرێبەست ئەکات بە کەمتریین لێپرسیینەوە و رۆشنکاریی؟ هەر ئەبێت لێکدانەوەیەکی گونجاو هەبێت بۆ ئەمە, تۆپێت وایە کە هەر ئەبێـت پاڵەوانەکەی دژە – گەندەڵیی لە بنج و بناوانی ئەمە بکۆڵێتەوە. یان رەنگە هەر روو نەدات. ئەو پاڵەوانە ناوی (کەمینز) ی ئەندام پەرلەمانە, کە مێردی (هاردنگ)ە. توانییویەتی خۆی قوتاربکات لە باجدانی ٥٠٠٠٠پاوەن. خەڵک دەنگی داوە بەم پارتە, کە کەسانی لێهاتوو و چالاک لەم شوێنانە دابنێت، بەڵام من پێم وا نییە ئەم کەسانە شایستە بن بۆ خزمەتی گشتیی لەم ئەرکانەدا. 
پاڵەوانی دژە – گەندەڵیی, ئەندامە لە ئەنجوومەنی راوێژکاریی لە دامەزراوەیەکی هزریی بە ناوی ١٨٢٨. هەڵمەتێکی زۆر توند دژی تەندرووستیی گشتیی لە بەریتانیا کرا, بەو پێیەی کە کۆششەکانیان بۆ رێکخستنی خواردنی خێرا (تەیک ئەوەی) و سنووردانانێک بۆ قەڵەویی "ئازادیی تاکە کەس کۆت ئەکات و باوکسالاریی زیاد ئەکات". داوای ئەوە کرا کە لاشەی مردوو لەناوببرێت. ئەمانە روویان دا, کەمیینزی مێردی هاردنگ, بەدیلی بۆ ئەمانە دۆزییەوە. وترا کە تۆماری ئێن ئێچ ئێس کارەساتبارە و, پێشنیارکرا کە بگۆڕرێت بۆ سیستەمی مسۆگەرکردنی تەندرووستیی کۆمەڵایەتیی. ئەمە پشتییوانی بییرۆکەی پەنابردن بۆسەرچاوەی دەرەکیی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە دوورگەکانی کایمان. کاتێک پرسیارم لە خاوەن بییرۆکەکە کرد لەبارەی باربۆکەرە سەرەکییەکانی ئەو بییرۆکەیەوە, پێی وتم, "١٨٢٨ رێ بە زانیاریی دەربارەی باربۆکارە بەخشەرەکانەوە نادات.
بزانیین ئەم کەسانە کێن کە سوودمەندی گەورەن لەم گرێبەستانە, پێویستە بپرسیین ئەم کەسانە چۆن بەرپرسیارێتی خزمەتی گشتییان دراوەتێ:
 رۆبەرت سۆمس, سەرۆکی Serco, کوڕەزای ونستۆن چەرچڵی سەرۆک وەزیرانی پێشیینەی بەریتانیایە, برای ئەندام پەرلەمانی پێشووی پارتی کۆنەسەرڤەتییڤە, مێردی کامییلا یە, یەکێک لە بەخشەرەکانی (متبرع) پارتی کۆنسەرڤەتییڤە. نامەیەکی ئەلیکترۆنی لەبارەیەوە ئاماژەئەدات, کە لە حوزەیران دا دزەی کردووە, کە پەتای کۆرۆنا ئەتوانێـت هەنگاوی درێژ بنێت بۆ چەسپاندنی پێگەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە زنجییرەی ئەو سەرچاوە گشتییانەی کە پشکنیین و بەدواداچوون و کەرەستەی خۆپاراستن بەردەست ئەکەن. من پێم وایە, حوکوومەت خۆی حاڵەتی کتوپڕیی ئەخاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەیە. تەنگژەکەمان بریتییە لە رەخساندنی هەلەکانی بەشبەشێنەی کەرتی تایبەت. 
دۆمینک کەمیینز, چاوپێکەوتنی بۆ نەکراوە کە پۆستی دراوەتێ. هاردنگ, چاوپێکەوتنی بۆ نەکراوە و ئەو هەموو پۆستانەی دراوەتێ. ئەمانە تەنها پێیان بەخشراوە. ئێمە ئەم ئیشانەمان پێ نابەخشرێت، چونکە یەکێک نیین لەو بازنەی ئاڵتوونییەکە "Gilded circle", چۆن ئەبییت بە یەکێک لەناو ئەو بازنەیە؟ 
باپییری (هاردنگ)، کوڕ و کوڕەزاکانی کردووە بە باروون، ئەمەش بۆ خزمەتی کۆلۆنیایی ئەگەڕێتەوە، کە سەرکردە سەربازیی بووە لە مالیی، کیینا و، بۆ وڵاتەکانی تری ژێر دەسەڵاتی کۆلۆنیایی نێردراوە وئیشەکەی تێکشکاندن و سەرکوتکردنی گرووپە دژە داگییرکاریی (کۆۆنییاییەکان) بووە، بە گرتن و ئەشکەنجەدان و کوشتن و سەرپەرشتی کەمپەکانی زیندانییکردن. هاوکارێکی هەبووە لە کینیا بە ناوی سەینت ئیڤلین باریی کە هەموو ئەو ئەشکەنجە و کوشتن و سووتاندنی خەڵکی ئەجامداوە کە ئەمیش زڕەباپیری "دۆمینک کەمیینز" ی میردی هاردنگ بووە.
 جا وێنای ئەوە بکە چۆن نەوەی ئەمانە خراونەتە ئەم پۆستە هەستیارانەوە؟!
 بۆیە، کۆنتێستێکی گەورە لە هەر سیستەمێکی سیاسیی دا، لە نێوان هێزی کەسەکان و هێزی پارە دایە. ململانێی گەورە ئەوەیە چۆن هێزی پارە لەم کەسەهێزدارانە دەرەکێشییت و ئەیخەیتە ژێر دەسەڵاتی خەڵکەوە؟
 کاتێک بۆریس جۆنسۆن، تاتچەر، رۆناڵد ریگن باس لە بازاڕ ئەکەن، بازاڕ  ئەوناوە شییرینکراوە پەناگەیەی(euphemism) ھێزی پارەیە! هێزی پارەش هێزێکی بێلایەن نیە، هێزی بەشدارییە راستەقیینەکان نییە، ئەو هێزەیە کە پارە چڕ ئەکاتەوە لە دەستی ئەو کەسانەدا کە زۆرتریین پارەیان هەیە. بازاڕیش ناوێکی شیریینکراوە بۆ ئۆلیگارکییەکان. کاتێک بۆریس جۆنسۆن باسی هەڵگرتنی (لێسەندنەوەی) ئەکات لە دەستی کەرتی گشتیی بۆ دەستی بازاڕ، باسی هەڵگرتنی (لێسەندنەوەی) شتەکان ئەکات لە دیموکراسییەوە بۆ دونیای ئۆلیگارکییەکان.

 تراجییدیای کۆرۆنا پیشانی داین، بۆچی ئەبێت خەمی ئەم شتانەمان بێت، چونکە کاتێک پارە بە کارییگەرییانە خەرج نەکرێت، کارەسات ئەکەوێتەوە، کە ئێستا بە بەرچاومانەوە روو ئەدەن. پارە لە پشکنیین و بەدواداچوون و پێداویستیی خۆپارستن خەرجکراوە و، دووەم قەدەغەی هاتن و چوون رادەگەیەنرێت و خەڵکیی ئەمرن! ئەبوو پارە بە کەرتی گشتیی بدرایە، بەڵام بەتەواوی خراوەتە دەستی ناشارەزا و لێنەهاتووەکانی کەرتی تایبەتەوە. حوکوومەت, بازی بەسەرسیستەمی ئێن ئێچ ئێس (NHS) ی لاواز و چالاکی کەرتی گشتیی داوە بۆ دامەزراندنی سیستەمێک کە پەنا بەرێت بۆ سەرچاوەی دەرەکیی بەشبەشێنە, کە ئەوان ناسراون بە ناشایستەیی و شکستخواردن. بەهەدەردانی سیستەمەکە تەنها بە پاوەند ناپێورێت, بەڵام بە ژیانی مرۆڤ ئەپێورێت. بە بێکاریی کۆمەڵایەتی ئەپێورێت, بە تەنگژەی ئابووریی و خەم و گۆشەگیریی و نەخۆشیی درێژخایەن و مەرگ ئەپێورێت. ئەمانە هەمووی لەبەر خاتری لایەنەکانی بەشبەشێنە.
----------------
https://www.theguardian.com/commentisfree/2020/oct/21/government-covid-contracts-britain-nhs-corporate-executives-test-and trace?fbclid=IwAR0hvt12aB7NFF8qfLVnQSGpCaX48IWTTxJTbMM9IknJcrpngRHanjTDklk

* پرۆفیسۆری یارییدەدەر لە ئەندازیاریی ستراکچەر لە دەستەی کوردستانیی بۆ دیراساتی ستراتییجیی و توێژیینەوەی زانستیی/ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیینەوەی زانستیی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×