بایدن دەتوانێت مامانیی بۆ لەدایکبوونی عێراقێکی نوێ بکات(١)

د. رزگار ئاغا
  2021-06-26     692

"رۆژگاری شەڕی ئەمەریکا لە عێراق تەواو بووە و، وا رۆژگارێکی تر گزنگ دەدات- ئەگەر ئەمەریکا جارێکی تر پشتی تێ نەکاتەوە."

                                                               
لە ١٧ی حوزەیران دا، دوای دەیەیەک لە هەوڵدان، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگیان دا بە لابردنی (پووچکردنەوە) رێپێدانی گشتیی ٢٠٠٢ بۆبەکارهێنانی هێزی سەربازیی (AUMF)، کە رێیدا بە داگییرکردنی عێراق و، لەسەر حوکم لادانی سەدام حسێن و، ئەو پرۆسانەی لەدواتردا کران بە مەبەستی سەقامگییرکردنی وڵاتەکە. بە لای هەندێکەوە، ئەو پووچکردنەوەیە (کە هێشتا رێکاری تری ئەنجوومەنی پییرانی ماوە) بەسە بۆ ئەو پەرۆشییەی کە ساڵانێکە چاوەرێی دەکرێت، بۆ کەمکردنەوەی پابەندبوونەکان بە عێراقەوە، کە وەک پرسێکی زیاندار سەیری دەکەن. بە گوێرەی کەسانی ترەوە، ئەمە ئەو بزمارە کۆتاییەیە کە لە تابووتی ئەو کۆششە بێهەناوە دەردێت لە گوێزانەوەی عێراق دا بۆ دیموکراسییەکی کارییگەر و گەشاوە.
سەرباری باوبوونی ئەم بییروباوەڕانە، بەڵام هییچ کاردانەوەیەکیان نابێت لە سەر ئەرزی واقییع دا. پووچکردنەوەی یاسای AUMF جگە لەوەی کە هەنگاوێکی هێمادارییە -بەڵام ئەمەریکاییەکان لەسەریانە کە زیاتر ئاگاداربن لە مانای کردەنیی (العملي) ئەم پووچکردنەوەیە و، خراپ واژە (لێک نەدرێتەوە) نەکرێت. عێراق ون نەبووە، بە لایەنی کەمەوە هێشتا نەبووە.
نە، بوێریی خۆپیشاندەرە عێراقییەکان؛ ئەوانەی هەوڵی چاکسازیی سیاسیی و ئابووریی دەدەن و، نە مانۆڕی پڕکێشی سەرکردە نیازپاکەکان، نەیانتوانییوە رەوتی عێراق راستبەکنەوە. گەندەڵیی لە رادەبەدەر بەربڵاوە. هاوپەیمانە ناسراوەکانی عێراقیش زۆر حولحولیین. هەروەک هەمیشە، لەولاشەوە پاشکەوتەکانی ئێران بە راستیی بەهێزن، هەتا ئەو رادەیەی کە باشتریین سەرکردە و دادوەر و سەرباز و ئەفسەری پۆلیس لە عێراق دا ترسیان لە تۆڵەسەندنەوەی کەسییە لێیان بکرێتەوە لە ئەگەری بەجێهێنانی فرمانەکانیان دا. ئەکتەرە دەرەکییەکانیش، زیاتر ئەوانەن کە لە ئێرانن، هەندێکیشیان لە تورکیان – هەتەرن لەسەر ئەوەی کە عێراقییەکان هەمیشە لەسەر ریسێکی جەڕبابەدراو بێن و بچن، بەجۆرێک لە ترسێک دا بن نەوەک  قاچیان بترازێت و ئەمە دوا هەنگاونانیان بێت، هەمیشە گومانیان هەبێت کە تۆڕێکی سەلامەتیی گفتپێدراو بوونی هەبێت. بەڵام تەنها پەنای گەورە کە بە ئەقڵیان دا بێت، کە عێراق بە بارێک دا بگێڕێت ئەوە ئەمەریکایە، بەڵام لەوەدەچێت تێچوونی کۆڤیید -١٩ و بڵاوبوونەوەی بەسەرهاتی عێراق وەک دوایین رۆژانی ڤێتنام بێت و، ترسی زۆر هەیە کە ئارەزووی تۆکمەکردنی عێراق لە لایەن ئیدارەی بایدنەوە بە فیڕۆ بڕوات.
خۆشبەختییە، ئەمەریکا دەتوانێت متمانە بکاتە سەر ئەو بەرخۆدانە عێراقیانەی، کە زۆریینەی قورسیی و زەحمەتەکانیان  بە خۆیان لەخۆگرتووە. لە واقییع دا، یاسای AUMF لە رێی پووچبوونەوەدایە و چییتر پێوەندیی بەو کارانەوە نییە کە واشنتۆن پێویستیی پێیەتی لە عێراق دا، وەک هەر پرۆسەی سەربازیی ئەمەریکایی پێویست، کە پێوەستن بە حوکومدان لەبارەی قاعییدە و دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) و هەر گرووپێکی تری پێوەندییدار پێیانەوە. دەکەوێتە ناو چوارچێوەی یاسای AUMF ساڵی ٢٠٠١ ەوە (زیاتر لە دەیەیەک دەبیت هییچ سەرۆکێک بانگی پرۆسەی سەربازیی نەکراوە لە عێراق دا).
لە بری ئەوە، رێگەیەکی تری هەیە بەرەو پێشەوە- پشوودرێژتر و ئاسان پێهەڵگرتن و جێگییر- کە عێراقێکی باشتر بۆ عێراقییەکان و ئەمەریکا لە داهاتوودا دەهێنێتە دیی. عێراقێک دەبێت کە قازانجی هەردوو پارتی سیاسیی ئەمەریکایی بە ئامانج وەربگرێت لە مەودای درێژخایەن دا- کە لە پاڵپێوەنانی پووچکردنەوەی AUMF دا رەنگیداوەتەوە- کە کۆتاییبهێنێت بە شەڕە بەردەوامە ئەمەریکاییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و، سەقامگییرییەک یان تەنانەت بێلایەنکردنی وڵاتە زۆر بەهیزەدەرکەوتووەکان بێت لە ناوچەکەدا.
لە لای خۆیەوە، ئیدارەی بایدن هەتەرە لەسەر ئەوەی کە هەڵە سیاسییە دەرەکییەکانی سەرۆکەکانی پێش خۆی دووبارە نەکاتەوە و، لە بارەی عێراقەوە، وانەی وەرگرتووە کە پاشگەزبوونەوەی (کشانەوە)ی یەکلایەنە هەڵەیە. لە راستیی دا، جۆ بایدن خۆی جێگری سەرۆک ئۆباما بوو، کە سەرپەرشتی کشانەوەی کارەساتباری ساڵی ٢٠١١ بوو، کە رێگەی خۆشکرد بۆ هەڵکشانی داعش. بە لایەنی کەمەوە، زۆر روونە کە هەر تیمی ئاسایشی نەتەوەیی بایدن بوو، کە لەوەوبەر هەنگاوی گرنگیان نا بۆ هاوکارییکردنی نزییک لێل بەغداد: یەکەمین سەرۆکی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە بایدن بە سەرۆک ناوی بردبێت مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیی بوو، هەروەها ئیدارەکەیش لەوەوبەر کۆبوونەوەی بۆ ئەمەریکا-عێراق بۆ گفتوگۆی ستراتییجیی عێراقیی لە واشنتۆن سازکردووە، ئێستاش دانیشتنێکی تر بەڕێوەیە بکرێت.
ئەمانە هەنگاوی چاکن، بەڵام تەنها سەرەتان. برانەوەیەکی درێژخایەن لە عێراق دا لەسەر سێ پێشنیاری سادە وەستاوە: واتە بونایدنانی هەژموونی ئەمەریکا بە تێپەڕبوونی کات بۆ تۆکمەکردنی دەسەڵاتی ئەمەریکا. لاوازکردنی ئێران لە عێراق دا بە پێی توانا بە بارگرانکردنی تێچوونی دەستێوەردانی ئێرانیی، کە لە دوا بارگەدا لەرووداوەستانەوەی هەوڵە عێراقییەکان گران بێت و، دواتریش  ئەمەریکاییەکان، بۆ بەرپەرچدانەوەی حوکمی ئێرانیی. ئەمەش بەمانای ئەوە دێت کە پشوودریژانە چاوەڕێ بکرێت و هەل بەهەندوەربگیرێت بۆ بەهێزکردنی هێزی ناوخۆی عێراقیی.
هەتا ئەم پێشنیارانە سەربگرن، پێویستە ئەمەریکا ئامادە بێت بۆ مانەوە لەناو یارییەکەدا. ئێران توانییویەتیی ئەوە بسەلـمێنیت کە تەنانەت توانای دابەشکردنی کارتی لاوازیشی هەبیت، بەڵام ئەوەی ئەم سیفەتەی داوە بە تاران ئەوەیە؛ ئاژانسەکانی هەموو رۆژێک لەکاردان. بۆیە هەموو دەستگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکایی لەسەریەتی کە باش خۆی ساز و تەیار بکات هەتا بە دەستیێوەردانەوە لە عێراق دا بمێنێتەوە، هەرچییەکییش رووبدات، بەوەشەوە کە ئەمەریکا زیانی لێدەکەوێت لەو جەنگە تەکتییکییانەدا بۆ بەرژەوەندیی ئێران یان گەندەڵکارەکان لە عێراق دا. لە ئێستادا، تەنها چەند هەزارێک لە هێزی ئەمەریکایی لە عێراق دا هەن و، هەمووشیان بەکاری مەشقپێکردن و، راوێژدان و، پشتییوانی لۆجستیکیی و، هەوڵگیریی بۆ هێزەکانی ئاسایشی عێراقیی تەرخانن. یەکەیەکی تریش تەرخانە بۆ فەراهەمکردنی ئاسایش بۆ ئەوانی تریان، بەڵام بەشێکی زۆر کەم نەبێت کە دژ بە داعش راستەوخۆیانە پشتییوانیی دەکرێن.
لەو کاتەوەی کە سەرۆکی پێشوو ترامپ فەرمانی کوشتنی سەرکردەی میلیشیای ئێرانیی قاسم سلێمانیی و مەهدی موهەندیس دەرکرد، لە پێشگرنگیەکانی کارەکانی ئێران بریتیی بووە لە ناچارکردنی ئەمەریکا بۆ دەرچوون لە عێراق. بەڵام ئەوەی ئاشکرایە کە دەرکردنی هێزی ئەمەریکایی لە داواکارییە پێشگرنگییەکانی ئێرانە نەک عێراق. زۆرینەی عێراقییەکان مانەوەی هێزی ئەمەریکایان دەوێت، ئییتر لەبەرئەوە بێت کە وەک ڕێیەک دەیبینن لە بەردەم پیشەمەندیی سوپای عێراق دا، یان بە هۆی ئەوەوە کە وەک پشکنینێکی گرنگە بۆ دیارییکردنی زاڵبونی هێزی ئێران لە ناو عێراق دا.
بەدەر لە شوێنکەوتووە ملکەچەکانی ئێران، عێراقییەکان تێکڕا لەسەر ئەو پێشنیازەن کە دووبارە لۆگۆی ئەرکی سەربازیی ئەمەریکایی بگۆڕڕێت بە شێوەیەک کە پێویستیان پێیەتیی بۆ هەمواری پارێزگارییکردنیان، سەرباری ئەو دەنگدانەی ساڵی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق دراوە بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا. پێویستە ئەمە ئاسان بێت و زیاتریش ئاسان بێت، ئەگەر یاسای AUMF بەتەواوی پووچبکرێت. ئەمەش بە مانای ئەوەی کە هییچ هێزێکی ئەمەریکایی نامێنێت، هەتا ئەرکی شەڕکردنی لە عێراق دا هەبێت. واتە وازهێنانە لەو پرۆسانەی کە دژ بە داعش دەکرێن لە خاکی عێراق دا. بەڵام، ئەمە کەمتریین نرخە کە دەبێت بیدات. لەم خاڵەدا، رەنگە شوێنکەوتنی دوادوایی چەکدارەکانی داعش کەمتریین پێشگرنگیی هەبێت بۆ هێزە ئەمەریکاییەکان لە عێراق دا، کە دەوڵەتێکی لاواز و بەشبەشبوو بخاتە بەردەست رێکخراوێکی تیرۆریستیی.
ئەوەی کە پێویستە باڵاتریین پێشگرنگیی هەبێت بۆ هێزە سەربازییە ئەمەریکاییەکان، پاراستنێکی سەرەکیی بێت بۆ سەرکردە سیاسییە عێراقییەکان. لە سەختتریین کێشەکان کە سەرکردە عێراقییە نیازپاکەکان و هیی تریش تووشی بوون، لە هەوڵیان دا بۆ بڕیینی گەندەڵیی و کثکردنی مێلیشیا پشتییوانکراوەکانی ئێران، ئەو هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە توندوتییژەیە کە دژ بەوان و خێزانەکانیان هەیە. سەرکردەی هێزەکانی ئاسایشی عێراقیی رووبەڕووبوونەوەی هەمان شت دەبنەوە، بە قاییلکردنیان بە دەستبەرداربوونیان لە بەجێهێنانی ئەوەی لە دەستووری پاراستنی حوکوومەت دا هەیە، کە زۆی دەبینێتەوە لە پێڕەوکردنی فەرمانی مەشرووع و، گرتنی کرێگرتەکانی ئێران یان هەر تاوانبارێکی تریان. واشنتۆن دڵنیایی داوەتە بەغداد کە پشتییوانییەکی سەربازیی دەداتێ- ئەگەر داوابکرێت- لەم حاڵەتانەدا بە دیارییکراوەیی. ئەمە کارێکی گرنگە و، ئەم پابەندبوونەش پێویستیی بە سەرچاوەی داهات هەیە و پارێزگاریشی لێ بکرێت، بەڵام هێشتا بەس نییە!
پێوستیی سەرکردە عێراقییەکان بۆ پاراستنی ژیانیان، کێشەیەک نییە ئاسان چارەسەربکرێت. بەو پێیەی کە هێزەکانی ئەمەریکا چییتر لە شارەکان دا نەماون، میلیشیاکان، تاوانکارەکان، ئاژانسە بیانییەکان رەوتێکی ئاشکرایان هەیە بۆ لێدانی سیاسەتکارە سەربەخۆکان (بێلایەنەکان). ئەکرێت هاوکارییەکی هەواڵگییریی گەورەتر، یارمەتییدەر بێت (ئەگەرچیی ئەمەریکا پێشتر دەزانێت دەبێت چیی بکات)، بەڵام چوونەپێشەوەی راستەقیینە پێویستیی بە پیشاندانێکی گەورەتری هێزە لە لایەن هێزە ئاسایشەکانی ئەمەریکاوە و، هاوکاریی متمانەپێکراویش لێل سەرکردە عیراقییەکان دا. لە لوبنان، بە درێژایی  چەند دەیەیەک سەرکردەکانیان بە تەڕن کوژران، بەبێ سڵکردنەوە و ترس لە دادپەروەیی و تۆڵەسەندنەوە، کە بەردەوام مایەی لەناوبردن و بنکۆڵکردنی دیموکراسیی و سەروەریی یاسا بوون؛ دووبارە نەبوونەوەی ئەم رەوشە لە عێراق دا لە بەرژەوەندیی ئەمەریکایە.
یەکێک لە رێگە زۆر بەسوودەکان کە ئەمەریکا دەتوانێت لە ڕێیەوە قەڵەمڕەویی فراوان بکات بۆ گەیشتنە عێراق و بونیادنان بکات لەسەر سوودمەندییە تایبەتییەکانی خۆی، پێداگییرییە گەورەکانیەتی لەسەر پێوەندییە ئابوورییەکان. عێراقییەکان سەر و بنی زمانیان سکاڵایە لەوەی ئەمەریکا زیاتر چڕبۆتەوە لەسەر پرسە ئاسایشەکان و کەمترە لەسەر پرسە ئابوورییەکان. واشنتۆن ساڵانە زیاتر لە نیو ملیار دۆلار و لە شێوەی جیاجیای کۆمەککردنی بەجێ، بۆ بەرگریی و گەشەپیدانی عێراقییەکان پێشکەش دەکات. بەڵام عێراقییەکان زیاتریان دەوێت لە بازرگانیی و شارەزایی هونەریی و جۆری تری کۆمەکی ئابووریی پەتیی. بە کورتییەکەی، هەوڵی زۆریان بۆ ئەوە نییە کە خێر و دەسەنەیان دەستبکەوێت، بەڵکو هەوڵی بەشدارییکردنی ئابوورییەکی قوووڵە و، رێگەی جۆراو جۆر هەن کە ئەمەریکا ئەوە پیشان بدات کە دەرکی پێدەکات.
بە نموونە، سەرباری ئەوەی کە گفتوگۆی ستراتییجیی ئێستای نیوان واشنتۆن و بەغداد هەندێ بایەخداریی ئابووریی تێدایە، بەڵام ناونیشانی گفتوگۆکان ئاماژە دەدات بە سەرقاڵبوونێکی ئاسایشیانە. رەنگە یەکێک لە چارەسەرە ئاسانەکان، جیاکردنەوەی توخمە ئابوورییەکان بێت لە "گفتوگۆی ئەمەریکا – عێراق" بە شێوەیەکی جیاکراوە. زۆر بەسوودتریش لەمە، دامەزراندنی لێژنەیەکی ئەمەریکایی عێراقیی هاوبەشی هەمیشەییە بۆ هاوکاریی ئابووریی لەسەر تەرزی لێژنەی ئەمەریکا – سعوودییە کە هەمان ناوی هەیە. ئەمەی دوایی لە دوادوایی حەفتاکان دامەزرا، بە مەبەستی بەتواناکردنی شارەزا ئابووریی و داراییەکانی ئەمەریکا لە هاوکارییکردنی ریاض بۆ بەکارهێنانی سامانە نەوتییەکەی بە شێوەیەکی کاریگەرانە بۆ نوێکردنەوە. پارەکە هەمووی هی سعوودییە بوو؛ ئەوەی ئەمەریکا بۆی هێنان بریتیی بوو لە شارەزایی و پێوەندییەکانی و سەلامەتییەکانی. دەستەکە رۆڵێکی کارییگەرانەی هەبوو لە بونیادنانی رێگا و بان و، فڕۆکەخانە و، کارگە و، دامەزراوە پەترۆکیمیاییەکان و، تەنانەت شارەکان بە شێوەیەکی تەواوەتیش وەک یەنبوع و جبییل.
ئیتر ئەوە لەسەر حوکومەتی عێراق کەوتووە، بۆ ئەوەی پێشنیاری پرۆژەکانی خۆی پێشکەش بکات بەو لێژنە هاوبەشە بۆ هاوکاریی ئابووریی. لە دییدی ئەمەریکاوە، سیستەمی نموونەیی زۆر بە سادەیی داوای ئەوە دەکات، کە هەموو ئەو پرۆژانەی رەوانەی لێژنە هاوبەشەکە دەکرێن، پێویستە پابەندی رێنماییە ئەمەریکاییەکان ببن بۆ قەڵاچۆکردنی گەندەڵیی.
دوایینتریش ئەوەیە. دەبێت ئەمەریکا زاڵ بێت بەسەر ئەو خۆپارێزییە راهاتووییەی خۆی دا، لە ئیدارەکردنی پاشەکشەی دیموکراسیی لە نێوان  وڵاتانی یارمەتییدراو و هاوپەیمانەکان دا و، زۆر بە زەبریشەوە بانگهێشت بکات بۆ جێگرتنەوەی ئەو توندوتیژایانە بە پێوەرە دیموکراسییەکان. ئەمەریکا خۆی مامانی بۆ دیموکراسێتی عێراقیی کردووە و، هەروەکو هەیە، بۆیە ناتوانێت بەتەواویی دەستبەرداری بەرپرسیارێتییەکەی ببێت. لە راستیی دا، یەکێک لە ساتە هەرەخراپەکانی ئەمەریکا ئەوە بوو لە ساڵی ٢٠٢٠ دا پێدا تێپەڕیی، کاتێك واشنتۆن شکستیهێنا لە بانگهێشتکردن بۆ راوەستان لە ئاستی ئەو دزییەی لە هەڵبژاردنی نیشتیمانیی عێراق دا روویدا.
هێشتا رۆڵی مێژوویی واشنتۆن ئەو قورساییەی ماوە لای جەماوەر و سیاسەتکارەکان لە عێراق دا. بۆیە، دەبێت ئەمەریکا لە ئامادەییدا بێت بۆ هەڵپەساردنی هەموو شێوەکانی پشتییوانیی ئابووریی و دیپڵۆماسیی لەو کاتەدا، کە سەرکردە عێراقییەکان دیموکراسیییەتەکەیان بە کەم دەگرن و پێشێلی دەکەن. لەسەر هەمان تەرز، کاتێك عێراق هەنگاوی ئەرێنیی دەنێت بۆ تۆکمەکردنی حوکومەتێکی رەند (الرشید)، لەسەر ئەمەریکاش پێویستە کە لە ئامادەباشیی دا بێت بۆ زیاترکردنی هاوکارییەکان، ئەگەرچیی بە بڕی کەمیش بێت. عێراقییەکان پێویستییان بەوەیە باوەڕیان پەیدابکەن، بەوەی  کە گرتنەبەری هەر هات و نەهاتێک (المخاطرة) بۆ کاری درووست، مایەی دانپیانان و پاداشتە، بە تایبەتی لە لایەن ئەمەریکاوە.
هەر هەموو ئەمانە دەتوانن کەوتن و داروخانی عێراق هێواش بکەنەوە. بەڵام پێچەوانەکەی ناگرێتەوە. بە درێژایی هەژدە ساڵی رابردوو، ئەوە وەک راستییەک ماوەتەوە، کە عێراق توخمی دەوڵەتی دیموکراسیی هەیە کە مایەی جێبەجێبوون و ئابوورییەکی گەشەدارە. بەڵام هەڵەکانی ئەمەریکا و کیینەی ئێرانیی وای کردووە کە ئەم ئامانجانە زەحمەت بن بۆ هاتنە دیی. بەڵام نەچووە بچێت، ئەگەر ئەمەریکا لێل عێراقییە شەرەفمەندەکان دا ئەم رەوتە بەرەو پێشەوە بەردەوامیی پێبدەن.
لەوە ناچێت هییچ بانگەوازێک بۆ شەڕ هەبێت، بەڵام لە واقیع دا، لە کاتی ئێستادا، ئەمە ئەو راگوزەرەیە کە لە دۆخێکی قورس دایە و دەبێت بگییرێتە بەر، لە لایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانە عێراقییەکانیەوە. لەمانە گرنگتریش، پاڵ دەنێت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دەستتێوەردانی سەربازیی تەنها هییوا نییە بۆ ئازادیی و گەشانەوە.


---------------------
(1) Danielle Pletka and Kenneth M. Pollack " Biden Could Midwife a New Iraq", Foreign
     Policy, June 24, 2021.
https://foreignpolicy.com/2021/06/24/biden-is-midwife-of-the-next- iraq/?fbclid=IwAR1n9RnQ0WYufi4I4bSGhWjyIcNMQBJNxbEW6fAny4wUwpXdnos5FuyBlWY

Danielle Pletka is a senior fellow at the American Enterprise Institute
Kenneth M. Pollack is a senior fellow at the American Enterprise Institute

 

نوسەری ئەم بابەتە پرۆفیسۆری یارییدەدەرە لە دەستەی کوردستانیی بۆ دیراساتی ستراتییجیی و توێژیینەوەی زانستیی/ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیینەوەی زانستیی/ هەرێمی کوردستان.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×