پیشەسازیی (سووکە) و پیشەسازیی (قورس)ی گەوجاندن*

د. رزگار ئاغا
  2020-06-14     1040
لە ساڵی ١٩٧٩,کۆمپانیای براون ویلیلمسون , یاداشتێکی نهێنیی لەبارەی پیشەسازیی تووتن بڵاوکردەوە, لە بارەی جگەرە و تەندرووستییەوە. تەکتییکی کۆمپانیا گەورەکانی هەڵماڵیی لە رووبەڕووبوونەوەی "هێزە نەیارەکانی جگەرە". یەکێک لە بانگەشەکانی بە بازاڕکردنی جگەرە بۆ خەڵک, لەو یاداشتەدا هاتووە: "بەرهەمەکەمان, بێ هییچ گومانێک, باشتریین شێوازی کێبڕکێیە, هاوشان لەتەک ئەو راستییەی کە لە مێشکی خەڵکییدایە, بەڵام شێوازێکیشە بۆ مشت و مڕ". ئەم یاداشتە, رۆبەرت بروکتەر, مێژوونووسی زانست لە زانکۆی ستانفۆرد,ی بێزارکرد, کە پێی وا بوو, نابێت کۆمپانیاکانی تووتن, بانگەشەی وەها بکەن, کە خۆیان چاک ئەزانن, جگەرەکێشان هۆکاری شێرپەنجەیە. برۆکتەر بۆی دەرکەوت, کە کۆمپانیاکان بە ملیارەها دۆڵار خەرج ئەکەن بۆ پەردەپۆشکردنی زیانە تەندرووستییەکانی جگەرەکێشان. ئەم بنکۆڵکارییەی گەیاندیە ئەوەی, کە زاراوەیەکی زۆر ناودار دابهێنێت بە ناوی "بڵاوکردنەوەی بەمەبەستانەی نەزانکردن- گەوجاندن agnotology ". برۆکتەر وتی: بۆم دەرکەوت, کۆمپانیا پیشەسازییە گەورەکان, بەمەبەستانە گەوجاندن بەکارئەهێنن بۆ رەواجپێدانی بەرهەمەکانیان, گەوجاندن هێزە. زیاتر لەمەیش, پێی وایە, گەوجاندن لە شێوازێکی مشت و مڕی سەنگیین دا, فۆرمەلە ئەکرێت.
برۆکتەر ئەڵێت: "ئێمە لە جیهانێکی نەزانیینی پەڕگییردا ئەژیین. سەیریش ئەوەیە, راستییەکانیش بە ناو قڕەقڕ و چەند و چوون دا تێپەر ئەبن, بە مەرجێک راستییە ساغبووەکان بۆ هەموو کەس بەردەستن. نەزانیین, هەمیشە ئاسانتر بڵاو ئەبێتەوە لە ناو کۆمەڵگەیەک کە راستییە ئاسانەکانیش نازانن و, هەرچیی لە مییدیا یان سیاسەتکارانەوە دەرچێت, وەری ئەگرن. 
پرۆفیسۆر دەیڤد دانینگ, لە زانکۆی کۆرنیل, هۆشداریی داوە: "نەزانیینی سەردەمی نوێ, لە رێی ئینتەرنێـتەوە, خێراتر و مەترسییدارترە, ئەو پێگانەی کە هەموو تاکێک زانیاریی لێوە وەرئەگرێت و, تاکە نەزانەکانیش خۆیان بە شارەزا پیشان ئەدەن. بۆیە, مۆڵگەیەکی لەبارە بۆ خاوەن بەرژەوەندییەکان, لە بازرگان و سیاسەتکارەکان بۆ بڵاوکردنەوەی گەوجیی – نەزانکردنی مەبەستدارانە-.
چەندیین دامەزراوەی سەر بە وڵاتە زلهێز و ئایدۆلۆجیاییەکان, پرۆژەی بەردەوامیان هەیە لەسەر پیشەسازیی گەوجاندن, لە فۆرم و دیزایین و ئامانجی جۆربەجۆری دڵکێشانەدا. مامۆستای زانکۆ و یٔەکادیمیایی و بازرگان و رۆشنبییر و نووسەر, لە رێی کتێب و رۆژنامە و میدیا و دەستگا فەرمییەکانی دەوڵەتەوە, بەشداریی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی ئەم پیشەسازیە ئەکەن, ئەوانیش مەبەستدارانە بێـت, یان قوربانیی ئەو گەوجاندنەن, ناتوانیین, ئەمە ساغ بکەینەوە بە بێ دۆکیومێنت و بەڵگەی تۆکمە.
بەکاربەرە ئامانجدارەکانی پیشەسازیی گەوجاندن, سێ تاقمن: یەکەم, کەسانی سادەی کۆمەڵایەتیی کەمدەرامەتن وەک, کرێکار و جووتیار و دووکاندار و پیشەوەرەکان. 
دووەمییان, ئەو دییندارانەن کە باوەڕی تەواویان لەسەر قەدەر و بەخت هەیە, کە پێیان وایە, بار و دۆخی ژیانیان سەپاوە و گۆڕیینی نییە.
سێیەمیان, فەرمانبەری حوکوومەتن, بە تایبەتیی حوکوومەتە هەژارەکان, یان دەسەڵاتسەپێینەکان. یٔەمانە, تەکنۆکراتی مووچەخۆری بێ ئاگان و هییچ خواستێکی گەورە لە بەرنامەیان دا نییە.
لە بارودۆخی قەیرانی سیاسیی وڵات دا, کە شکستی هێناوە لە بەردەم قەیرانی یٔابووریی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی و خزمەتگوزاریی, میکانییزمی راگرتنی پێوەندیی حوکوومەت و میللەت, یان بڵێین بەپێوە وەستانی حوکوومەت, بە دەست پرۆسەیەکی بەبەرنامەی گەوجاندنەوەیە. سێ لایەن بەم پرۆسەیە هەڵدەستن, یەکەمیان: سیاسەتکارەکانن لە حیزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن. لێرەوە, سیاسەتەکان دادەڕێژرێن و هەنگاوەکان بەرەو جێبەجێکردن شۆڕدەبنەوە. زانیاریی و داتا و گرێبەست و ئامانجەکان لە هەر بڕیار و رێکارێکدا لێرە هەیە, بەڵام بە شێوازێکی هونەرییانە پاساوەکانی ئامادە ئەکرێن بۆ هەڵمەتی پیشەسازیی گەوجاندن و, یاسا و رێنمایی سزادانیش ئەخەنە بەردەست بۆ پاراستنی یٔەو پیشەسازییە.
لایەنی دووەم: تەکنۆکراتەکانی دەوڵەت, ئەگەر ئەم خەڵکانە, راستییەکانیش نەزانن, بەڵام زۆر بە وردیی و بە ئەمانەتەوە, پیشەسازییەکە ساغ ئەکەنەوە, واتە فرۆشیارێکی سەرسەختن و لە پێگەی ئیش و لە میدیاکانەوە, گەوجاندن بڵاوئەکەنەوە, راستییەکان ئەشارنەوە, ئەشێوێنن, زانیاریی نادرووست ئەدەن بە خەڵک و مێژوو پڕ یٔەکەن لە پیشەسازیی درۆ, کۆمەڵگەیەکی گەوجکراوی تەمەندرێژ یٔەخەنەوە. سەرباری ئەمانەش, دەستی یاسا و دادگاشن, بۆ هەرکەس "درۆ بە درۆبخاتەوە"!! یان " گەوجاندن بێ بازاڕ بکات"
لایەنی سێیەم: نووسەر و رۆشنبییرەکانن, کە ئەمانەش دوو جۆرن, هەڵبەت ئەکرێـت ئەوانەی کە دەسەڵاتە سیاسییەکە وەک مووچەخۆرێک هەڵیان ئەسووڕێنێت, بخرێنە رییزی تەکنۆکراتە فرۆشیارەکانی پیشەسازیی گەوجاندنەوە.
دیارە, مەترسییەکە لە جۆری دووەهەمن, کە بێ ئاگایانە, نووسیین و شرۆڤەکان کەمتر بەلای راستیی کێشەکان دا ئەبەن. راستیی کێشەکان بریتیی نیین لە شەن و کەوی درۆکان و راستییەکان بدۆزرێنەوە, بە تایبەتیی ئەگەر ئەمە لە کات و قۆناغێک دا پێویست بوو بن و کرابن، بەڵکو نەتوانیین یان نەزانیینی میکانیزمی وشککردن و نەهێشتنی سەرچاوەی گەوجاندنەکەیە. بۆیە, مەترسییەکە ئەو کاتەیە، کە نووسەر و، رۆشنبییر و, حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان, خوێنەر و لایەنگر و کۆمەڵگە دەستخەڕۆی شیکار ەکانی خۆیان بکەن و, بەردەوام لە بەرهەمهێنانی پاکێجی چاکسازیی دا بن، بۆ دەسەڵاتی حوکمڕانیی شکستخواردوو, کە چۆنیەتیی دەرچوون لە تەنگژە و قەیرانەکان شییبکەنەوە, بەمە لە خەمی گیانکردنەوە بە بەریی حوکوومەتێکی گیان کەنشت دا بن. وەک ئەو کەسوکارەی لە نەخۆشخانە فرت و هوڕیانە بەملا و ئەولادا، بۆ پێداویستیی پزیشکیی و دکتۆر و کارمەندی تەندرووستی, هەتا شتێک بکەن بۆ فریاخستنی نەخۆشە خوێن بەربووەکەیان. یان, زیاتر لەمە, سەرکێشییەکیش بکەن بۆ پێشنیاز یان داخوازیی سوورگییرانەی هەڵوەشاندنەوەی حوکوومەت, گۆڕیینی هەموو رێ و شوێن و رێکارەکانی دەسەڵات لە حوکمڕانیی دا. داوای دەسەڵاتێکی تر ئەکەن کە زۆر جیاواز تر لەم دەسەڵاتە, ئەمەش بە تەنها بە نووسیین و ئاماژەدان بۆ هەڵوەشانەوە و سەرلەنوێ رێکخستنەوە و, دارشتنەوەی یاسا و رێساکان و, فۆرم و پێکهاتەی دامەزراوە و, بەپرسیارێتییەکان. ئەمە لە خۆیدا, پرۆسەیەکی گەوجکردنی کۆمەڵگەیە, کاتێک نووسیین بۆ ماوەی درێژ, لەسەر ئەم سەمتە و, بەم هەوێنەوە بڕژێتە ناو فەزای رۆشنبیریی و سیاسییەوە. ئەم جۆرە نووسیین و پێشنیارانە,پێی ئەڵێن پیشەسازیی سووکەی(الخفیفە) گەوجاندن و, بەشدارن لە پیشەسازییە گەورەکەی گەوجاندن لە لایەن مەکیینە زەبەلاحەکانی دەسەڵاتەوە.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------
* الصناعە الخفیفە و الپقیلە للجهل

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×