گۆڕیینی گەندەڵیی بۆ ئامڕازێک لەشکستپێهێنانی ستراتییجیی سەروەریی نیشتمانیی
د. رزگار ئاغا
2020-12-22   1382
گەندەڵیی ستراتییجیی لە زۆر لایەن دا جیاوازە لەو شێوە زۆر باوانەی کە زانایان ناویان ناوە "گەندەڵیی بیرۆکراسیی" یان "گەندەڵیی گەورە". گەندەڵیی بیرۆکراسیی ئەو گۆڕانکارییە فراوانەیەی خزمەتی گشتییە بۆ "پارەی تر بە بۆ خزمەتگوزاریی": بە نموونە, لە زۆری وڵاتەکان, دەستبردن بۆ پارەس گشتیی لە لایەن بەرپرسی دام و دەزگاحوکزمییەکان, بڵاوبوونەوەی بەرتییل و, شیریینیی تەندەر و کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان, قۆرخکردنی پرۆژە وەبەرهێنە بەرنامەبۆدارێژراوەکانی تۆڕەکانی گەندەڵیی, خۆدزیینەوە لە باج و کرێی خزمەتگوزارییەکان لە لایەن دەوڵەمەندە هەڵتۆقییوەکانی حزبەکانی دەسەڵات, داگییرکردنی زەوی و زار و موڵکی گشتیی بەهاوکاری ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و لێجنەیاساییەکانی حوکوومەتەوە و پاشان فرۆشتنەوەی بە هاوڵاتیی, بەشدارییکردنی دەزگاکانی چاودێریی و یاسایی و دادوەریی لە هەموارکردنی یاساگەلێکی بەرژەوەندییخوازانەی تاڵانکاریی, لێنەپرسیینەوە و هتد.
گەندەڵیی گەورەش کاتێک رووئەدات کە بزنسمانەکان یان گەورەتاوانکارەکان (یان ئۆلیگاریشییەکان, ئەوانەی تێکەڵەی ئەو دووانەن) راستوخۆ بەرتییل ئەدەن بە بەرپرسە گەورەکانی حوکوومەت لەبەرامبەر دەستکەوتەوە, وەک پێگەی گەورەکان یان جڵەوگیرکردنی کەرتی سەرەکیی ئابووریی, کە هەلی باڵایان ئەداتێ بۆ تاڵانکردنی گەورە- لە زۆرجاردا بانکەکان و پێوەندییەکان و سەرچاوە سرووشتییەکانی وەک نەوت و گاز ئەگرێتەوە. هەردوو شێوە باوەکەی گەندەڵیی دەوڵەت لاواز ئەکەن, کە ئەبن بە مایەی داڕمان و ململانێی ناوخۆ- کە پرۆسەیەکی لە وڵاتانی وەک جەزائییر و بۆلیڤیا و ئێران و عێراق و لوبنان و ڤەنزوێلادا گەرمەیەتیی.
لە حاڵەتی گەندەڵیی بیرۆکراسیی و گەورەدا, بەرتییلدەر و بەرتییلخۆر هەردووکیان تەنها ئامانجیان دەوڵەمەندبوونە. بەڵام, بە پێچەوانەی ئەمەوە, لە گەندەڵیی ستراتییجیی دا, سنووری چاوچنۆکیی تاکڕەوانە تێدەپەڕێنێت, زیاتر بەگوێرەی گەندەڵکارە خاوەن بریارەکان, دەسەڵاتە ئۆتۆکرات یان تۆتالییتارەکان. خۆبەدەستەوەدانێکی بێ مەرجی ئەم دەسەڵاتانەیە, دەبن بە وڵاتێکی ئامانجکراو لە لایەن وڵاتێکی بیانییەوە وەک بەشێک لە ستراتیجێتی نیشتمانیی بۆخۆیان دژ بە چارەنووس و سەرچاوەی داهات و سەروەری وڵاتی بە ئامانجکراو, کە ببێتە قوربانیی ساتە خۆشرابوێرییە ژێردەستەییەکەی سەرۆکە خۆسەپێنەکانیان. ئەم خۆ بەدەستەوەدانە کاری شەو و رۆژ و مانگ نییە, لە گەندەڵیی بیرۆکراسییەوە هەنگاو ئەنێـت بۆ گەندەڵیی ستراتییژیی نیشتمانیی, کاتێک هەموو دام و دەزگاکانی حوکوومەت, هەموو پارتە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان و بە ئۆپۆزسیۆنە دەستکردەکانیانەوە, بە هەموو تاکە تەکنۆکرات و سەربازیی و پەرلەمانتارەکانیەوە نوقمی خۆشاوی گەندەڵییەکی بێ لێپرسیینەوە ئەبن, کاتێک پیرۆزییەکان لەلای هاوڵاتیی ئەپووکێنەوە, کاتێک هەموو پێوەرە رەوشتیی و کۆمەڵایەتییەکان لەکەدار و بێ بەها ئەبن, کاتێک دابڕانی گەروە لە نێوان دەسەڵات (بەهەموو جومگەکانییەوە) و خەڵک (بێ پشتییوان و بێزراو لە هەموو پارتە سیاسییەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی دەستکرد) درووست ئەبێت, نائامادەیی تەواوی دەستگا تەشریعیی و دادوەریی و ئایینیی و کۆمەڵایەتیی و کۆمەڵگەی مەدەنیی و چاوی هەشت و نۆ و هەزارانیش بە تەواوی دێتە ئاراوە, ئەوسا گەندەڵیی ستراتییجیی رێگەی بۆ تەخت ئەبێـت. ئەو کاتەش کە هاوڵاتیان دێنەوە بە ئاگا, کە هەموو شتێک لێبۆتەوە و نیشتمان تاریکییەک دایپۆشییوە و رووناکیی تیا نەماوە.
نووسینێک بە ناونیشانی "هەڵکشانی گەندەڵیی سیتراتییجیی: چۆن دەوڵەت بە پارەی حەرام خۆی پڕچەک ئەکات؟ How States Weaponize Graft) (The Rise of Strategic Corruption: لە لایەن فیلیپ زیلیکۆ, ارییک ئایدڵمان, کریستۆفەر هاریسۆن, سیلیست وارد جینێفەر لە گۆڤاری Forieign Affiars لە حوزەیران/ئابی ٢٠٢٠ بڵاوبۆتەوە.
بەپێی ئەم نووسیینە؛ پارەی حەرام شتێکی نوێ نییە. رەنگە دووەم کۆنتریین پیشە بێت. هەتا خەڵکانی دەستڕۆیشتوو و هێزدار و ئەوانەی ئەتوانن بە بەرتییل و, پێدانی "پارە بە - یاریی بکە" دەستیان پێدا بگات و رێکاری تریش, کاری گەندەڵیی بکەن و دەستکەوتی ناشایستەیان لێوە دەستبکەوێـت. هەمیشە گەندەڵیی هەڕەشەیە بۆ سەر سەروەریی یاسا و رێگرە لەبەردەم پاراستنی مافی شارستانیی و ئابووریی سەرەکیی وڵات. بەڵام ئەوەی نوێیە, گۆڕانی ئەو گەندەڵییەیە بۆ ئامرازێکی ستراتییجیی نیشتمانیی. لە لایەن دەوڵەتانێکەوە– چیین و رووسیا بە تایبەت- کە رێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ چۆنیەتیی بەکارهێنان و هەلسووڕاندنی ئەم جۆرە گەندەڵییە, کە لە رابردوودا تەنها خەسڵەتێکی سیستەمە سیاسییەکەیان بووە و, گۆڕاوە بۆ چەکێک لەسەر شانوێ جیهانیی. دەوڵەتان ئەمەیان لە رابردوودا کردووە, بەڵام بەم بەرفراونییە نەبووە کە لەم رۆژگارەدا ئەیبنیین.
ئەم نووسەرانە, گۆڕانکارییە بەرچاوە مەترسییدارەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتیی, لەسەر ململانێ ئایدۆلۆجیی و نیشتمانییەکان ئەخەنە ئەستۆی پارەدان لە لایەنێکەوە بە لایەنێکی تر, وەک تەکتیکێک یان وەک ئامڕازێکی ستراتییجیی نیشتمانیی, پاشان تۆکمەکراوە بە مەبەستی بەدییهێنانی ئەنجامی سیاسیی دیارییکراو و گونجاندنی ژینگەی سیاسیی فراوانتر, لەو وڵاتانەدا کە کردوونیەتە ئامانج. سەرباری ئەوەی کە هەر حوکوومەتێک توانییویەتی بریکاری نهێنیی بەکاربهێنێت یان بەرتییل بدات بە بەرپرسەکان لە شوێنی تر, بەڵام کرانەوەی رێژەیی و ئازادیی لە وڵاتە دیموکراسییەکان دا وای کردووە کە زیاتر رووهەڵماڵراو بن لەمامەڵە و جووڵەی ئەم پیلانە پییسەدا, بە پێچەوانەی وڵاتە دیکتاتۆر و تۆتللیتارییەکان کە نەیاری دیموکراسیین, کە توانییویانە, دیموکراسیی لە ووتانی تردا وەک دەرفەت و لاوازییەک بقۆزنەوە بۆ ساناکردنی بەرنامەکانی خۆیان و, بتوانن هەژموونی گەندەڵیی تیا بەرفراوان بکەن.
سارا چاییز, لەسەر ئەم نووسیینەی زیلیکۆ و هاوەڵەکانی هاتۆتە دەنگ, لە نووسینێکیی دا بە ناونیشانی: " ستراتییجەکان بیانیین و بەڵام گەندەڵییەکە ئەمەریکاییە! وەڵامێک بۆ "بەرزبوونەوەی گەندەڵیی ستراتییجیی" (The Strategies Are Foreign, but the Corruption Is American
A Response to “The Rise of Strategic Corruption”), لە گۆڤاری Forieign Affiars لە تشرین ٢/کانوون ١ - ٢٠٢٠ بڵاوبۆتەوە.
سەرباری ئەوەی کە خۆشحاڵە بە جۆرە نووسینێکی وەها لەبارەی ئەم مەترسییەوە و, کۆکە لەتەک هەڵسەنگاندنیان بەوەی کە هەندێک دەوڵەت, بە چیین و رووسیاوە, ئەم دیاردەیەیان پڕچەک کردووە و, کۆششەکانیان مایەی هەڕەشەن بۆ سەر ئەمەریکا. بەڵام, هێشتا نووسیینە گرنگەکەیان نەگەیشتۆتە ئاستی نرخاندنی تەواوی کێشەکە. چاییز پێی وایە ئەو نووسیینە بە شێوەیەک نووسراوە کە خاترگرتنێکی خۆپەرستانەی ئەمەریکاییانەی تیایە کە خزمەت بە قەزییە ئاشکراکراوەکەی نووسەرەکان ناکات؛ بە مانایەکی تر بەرگرییکردنە لە دیموکراسێتی ئەمەریکایی.
نووسیینەکە بەوە دەستپێدەکات "دەستکەوتی حەرام شتێکی نوێ نییە". نووسەرەکان پێداگییرن لەسەر ئەوەی "چیی نوێیە", "... بریتییە لە گۆڕیینی گەندەڵیی بۆ ئامڕازێکی ستراتییجیی نیشتمانیی". بەڵام هەردوو سەدەی نۆزدە و بیست, پڕن لە نموونەی هێزی کۆلۆنیاڵیی و دوای کۆڵۆنیاڵیی کە بە ئەنقەستانە سەرکردەی ئەو وڵاتانەیان گەندەڵکردووە کە هەوڵی زاڵبوونیان تیادا داوە. بە نموونە: لە سییەکانی سەدەی نۆزدەهەم دا, بەریتانیا هانی چیینییەکانی داوە بۆ ئاڵوودەبوون بە ئەفییون, لە پێناوی لەگرێژەنەبردنی سەروەریی خانەوادەی "چینگ". پیادەکارییە دوور و درێژەکانی حوکوومەتی فەرنسایی, لە پارەپێدانی دیکتاتۆرەکان لە کۆلۆنیا ئەفریقاییەکانی پێشوی فەرەنسا دا (هەندێکجار بەرتییلیان لەو ستەمکارانە وەرگرتووە بەناوی بەشدارییکردن لە هەڵمەتەکان دا) زۆر باش زانراوە بە رادەیەک کە زۆربەی رووماڵە راگەیاندنە فەرەنساییەکان ئەمەیان بە یەک وشە دەری برییوە: ئەفریقای فەرەنسایی Françafrique.
بەمجۆرە تەکنییکە, ئیمیریالیستییەکان رەگییان داکوتا بۆ تەونکردنی فۆرمەکانی گەندەڵیی ستراتییجیی, کە واشنتۆن خۆی پێڕەویی کردووە. هەر لە ناوەراستی سەدەی بیستەوە, کەرتی تایبەتی ئەمەریکا و حوکوومەتی فیدراڵیی, بە دوای قازانج و هەژموونی سیاسیییەوە,لە دەرەوەی ئەمەریکادا تۆڕەکانی کلیپتۆکراتییان لێ دامەزراند. بە نموونە, کۆمپانیای مییوەی یەکگرتووی پشتییوانییکراو لە لایەن حوکوومەتی ئەمەریکاوە, دەستیکرد بە گەندەڵییکردن و پاشکۆخستنی حوکوومەتەمانی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەمەریکای ناوەڕاست, لە پاشکۆی هەرەسی یەکێتیی سۆڤییەت دا, ئیدارەی کلنتۆن و هاوپەیمانەکانی لە دنیای بزنس و کەرتی قازانج- نەویست پلانی گوێزانەوەی سامانی گشتیی رووسیاییان بۆ ناو دەستی تایبەت داڕشت. پرۆسەی گەندەڵیی بوو بە مایەی دەرکەوتنی هەندێک تاکی بالادەست و تۆڕی تۆکمەی نێودەوڵەتیی کە نووسیینەکەی زیلیکۆ و هاوەڵەکانی شاردوویانەتەوە.
چاییز بە جەختەوە ئەڵی؛ گەندەڵیی ستراتییجیی, بە هییچ پێوەرێک نوێ نییە. رەنگە نوێ ئەوە بێت, کە ئێستا بە شێوەیەکی کارییگەرانەتر بەکاردەهێنرێت لە دژی داڕێژەر و وەستا رەسەنەکانی خۆی. گەندەڵیی لە کۆمەڵگە ئالۆز و رێکخراوەکان دا جێگییرە. بەڵام تەنیینەوەی تۆڕ و سیستەماتیکیی گەندەڵیی بە نێو سنوورەکاندا بە شێوەیەکی شەپۆلانە دێت. جیهان لەو رۆژگارانەی نێوان ساڵانی ١٨٧٠ بۆ ١٩٣٥- سەردەمی زێریین و دواییەکانی بوو-. ئەم مەترسییەی لێوە دەرکەوتووە, ئابڕووچوونەکانی دەستکەوتی نا مەشرووع و بەرتییل تووشی دەوڵەتە پیشەسازییە دەوڵەمەندەکانیش هات, بە ئەمەریکاشەوە, کاتێک تۆڕە تێکهەڵچووەکان لەتەک سەرەگەوەرکانی بزنس و بەپرسە حوکوومییەکان دەستیانکرد بە هەڵگێڕانەوە و گۆڕیینی سیستەمی سیاسیی و ئابووریی بە سوودی ئامانجە تایبەتەکانی خۆیان. لە نێو ئەو ئەنجامانەدا, کریێکارییکردن بە منداڵ و درووستکردنی ژیینگەی نامرۆییانەی پێگەی ئییش لە کان و کارگە و وەرشەکان دا. سەدان هەزاران لە جووتیارە بچووکەکان خرانە سەر بارمتەکردنی کێڵگەکانیان؛ لەناوبردنی بەکۆمەڵی ئەمەریکاییە رەسەنەکان؛ نزییکردنەوەی گورگ و گامێش؛ دەستپێکردنەوەی کۆیلەکردنی ئەمەریکاییە رەشەکان.
دواجار, چنگی ئەم تۆڕە کلیپتۆکراتییە شکێنرا لەو ماوەیەی نێوان جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانیی, کاتێک تێکە و لێکەی- صفقه- نوێ کرا. رێک لە دەییەکانی دوای جەنگ, ئەمەریکا هەندێک پێوەری باڵاای بۆ دەستپاکیی گشتیی بەخۆیەوە بینیی – بە لایەنی کەمەوە لەسەر ئاستی فیدراڵیی-. بەڵام لە سەرتای هەشتاکانی سەدەی بیستەوە, رێ بە کۆمەڵێکی فراوان لە گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی درا- بە لەباوەشگرتنی ئاشکرایەی سامانێکی رەها, گۆڕانکاریی لە بارقورسیی باج و لابردنی لەشەر سەرمایە و خستنە سەرشانی ئیشکردن, جڵەوبەردان بۆ پیشەسازییە هەمە جۆرەکان, بە تایبەت لە کەرتی دارایی دا- بۆ ناو تۆڕی نوێ لە دەستەبژێرە دەوڵەمەندەکان و, جارێکی تر دەستپێکردنەوە بە تەزویرکردنی سیستەمەکە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان.
بەم پێیە, چاییز, نووسییوویەتی لە نووسیینەکەی زیلییکۆ و هاوەڵەکانی دا, وێنەکێشانی ئەمەریکا بەوەی کە قوربانییەکی گەورەیە, ئەوەیان لێ ونبووە کە هەتا چ ئاستێک دەستەبژێرە ئەمەریکاییەکان دەستیان هەبووە لە گەندەڵکردنی وڵاتەکەی خۆیان دا و, هەتا چ ئاستێک ئەو دەستەبژێرە ئەمەریکاییانە وڵاتەکەی خۆیان گەندەڵکردووە و, وایان لێکردووە زیاتر بکەوێـتە بەر شاڵاوی گەندەڵیی ستراتییجیی دەرەکیی. بەشێکی زۆری نووسینەکەیان تەرخانە بۆ "راوێژکارە سیاسییەکان و بەرپرسە ئەمەریکاییە پێشووەکان کە زۆربەی کاتەکانیان لە بازاڕی هەژموونی گەورە و قازانجدار و سووکە رێکخراوەیی دا بەسەر بردووە". بەڵام نەخۆشییەکە لە جەستەی سیاسیی دا, زۆر قووڵ رۆچووە کە زۆر زیاترە لەو وێنە ساکارەی کە لە نووسیینەکەیان دا کێشاویانە. ساکارییەکە لەوەدایە, لۆمە بخرێـتە سەر راوێژکار و بانکدار و پارێزەر و بریکاری ئاژانسی خانووبەرە و پێشکەشکاری خزمەتگوزارییەکان بە تەنها. بەڵکو, گەورە بەرپرسە جێبەجێکارەکان لە کۆمپانیا هاوپەیمانەکان لەتەک گەورە بەرپرسە حوکوومییەکان یان ئەوانەی وەک بەرپرسی حوکوومیی کار ئەکەن, یارییدەدەر بوون لە گۆڕیینی یاساکان و پیادەکردنی جێبەجێکردنیان, ئەو فەرمانبەرانەی کە جێبەجێکاری رەوانەکردنی سامانەکان بوون بۆ خەزێنە و ئەژماری بانکیی تاڵانکەرەکانی دەرەوە و, نەک ئەمەش بەڵکو هەتەربوون لەسەر لابردنی ئەو رێگرییانەی کە بەربەست بوون لە قوڵپدانی ئەو پارانە بۆ ئەژمارەکانیان. سەرکردە ئەمەریکاییەکانن کە رێخۆشەکەربوون لە تۆکمەکردنی ئەم تۆڕە گەندەڵییە ستراتییجانەدا, ئەوانەی هەوڵی خۆدەوڵەمەندکردن ئەدەن بە شەرعییەتدان بە جۆرەها کۆمپانیای وەهمیی لە رێی بەشداریی هەڵمەتی "پارە رەشەکان" و, گرێبەستی مامەڵە تایبەتیەکانی خۆیان کە بیانییە گەندەڵەکان قۆستوویانەتەوە. لە زۆربەی حاڵەتەکان دا, ئێمە خۆمانین کە بەردەوام خەریکی پاشقول لێدان و دەستدرێژییکردنین بۆ سەر یاسای ئەمەریکایی لە بریتی کرێگرتە بیانییەکانیان. بۆیە, مەترسیی گەورە لە دەستەبژێرە باڵاکاندایە کە رێنوومایی و یاساکانیان هەڵوەشاندووە و شێواندووە, مەترسیی لەو ئاژانسە بریکارانەدایە کە لە رابردوودا ئەمەریکایان خستۆتە سەر سکەی ئەم پیادەکارییە ناشەرعییانە, کە وای لە سیستەمی سیاسیی و ئابووریی ئەمەریکا کردووە لە هەموو رۆژگارەکانی پێشووتر گەندەڵتر بێت.
مەسەلەکە پێویستیی بە ستراتیجێتێکی کوڵێنراوی مۆسکۆ نییە بۆ دەستکەوتنی تۆڕێک لە بەڕێوەبەرە جێبەجێکارییەکان لە بانکە ئەمریکاییەکان بۆ قاییلکردنی ئیدارەی ریگان بۆ ئازادکردنی پیشەسازیی نەختیینەی هەڵگییراو و قەرزپێدانی ئەمەریکایی. کە رێی خۆشکرد بۆ شەپۆلێک لە فرت و فێڵ کە بوو بە مایەی دارمانی پیشەسازیی. لەجیاتیی دانانەوەی رێگرییەکان, سەرۆک بڵ کڵنتۆن, بە راسپاردەی تۆڕێکی هەمان شێوە, ئەوەندەی تر وێرانی کرد, کە رێی خۆشکرد بۆ تەنگژەی دارایی ساڵی ٢٠٠٨, کاتێک ملیۆنان ئەمەریکایی خانووەکانیان لە دەستدا. لە دوابەدوای تەنگژەکەش, سەرمایەدارە هەڵۆکان هاتن, ئەوانەی کە پێوەندیی نزیک و تۆکمەیان لە تەک بەرپرسە حوکوومییەکان دا هەبوو, ئەو موڵکانەیان ماشیەوە و, کرێچییەکانیان خستە ژێر رسوماتی فرت و فێڵانە و پرۆسەی پێ چۆلکردنیان گرتە بەر. ئەوانە ئێستا پلە و پێگەی بەرزیان هەیە لە حوکوومەت دا.
یان سەیرێکی سیستەمی کڕیین بکە لە وەزراەتی بەرگریی ئەمەریکادا, کاتێک ژمارەیەکی کەم لە دەستدرێژییکەرانی یاسا و رێنوومایی قازانج ئەکەن, لە بردنەوەی گرێبەستەکانی بازاڕ کە فەرمانبەرە پێشووە و داهاتووەکان بۆیان ساز ئەکەن. یان سەیرێکی ئەو رێکارە بکە کە سیستەمی سیاسیی ئەمەریکایی کاری پێ ئەکات, بە تەواویی لە ئێستادا, بە پێی یاسای پارە بدە- و- یاریی بکە, کە رێ بە هاولاتییە دەولەمەندەکان ئەدەن کە گەورەتریین کاریگەریی سیاسییان هەبێت. ئەم گۆڕانکارییانە لە ئیشی ستەمکارە بیانییەکان یان بازرگانەکانی "بێڵتوەی" نەبوو: بەڵکو لە رێی هاوپەیمانێتی دەستبژێرە ئەمەریکاییەکانەوە بووە, کە تا ئێستا خەڵاتی دەوڵەمەندبوونیان هەیە لە لایەن هەموو پارتە سیاسییەکان و زۆرێک لە دەستگاکانی راگەیاندنەوە. بە سایەی ئەوانەوە, گەندەڵیی یاسایی بووە بە کارێکی باو لە ئەمەریکادا.
زیلیکۆ و هاوەڵەکانی, دەستنیشانی سێ مەترسیی گەندەڵیی ستراتییجییان کردووە کە لەسەر ئەمەریکا و هاوکارە ئەوروپاییەکانیەتی. یەکەم, هەڕەشەیەکی راستەوخۆ هەیە کە ئاشکرایە ببێتە ئەنجامی سیاسیی خراپ لە ناوخۆ و دەرەوەی دا. پاشان, مەترسییەکی گشتیی هەیە کە سەرچاوەکەی لە گرتنەبەری گەندەڵییە لە لایەن رکابەرەکانەوە بە شێوازێک بۆ بونیادنانی هەژموونێکی جیهانیی لەهەموو ئەو ولاتانەی هاوپەیمانی ئەمریکا و رۆژئاوان, هەرچۆن چیین لە پەرەپێدانی دەستپێشخەریی پشتێن و ڕێگا گرتیانەبەر. ئەم جۆرە کۆششانە ئەبن بە مایەی کشانەوەیەکی بەردەوام لەو کۆششانەی کە دوای جەنگی سارد, ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی پێشەنگییان کرد لە وڵاتە تازە پێشگەیشتووەکان دا, لە رێی رۆشنکاریی و چاکسازیی سیاسیی و ئازادکردنی ئابووریی. لە رابردوودا, بە گرتنەبەری ئەم ئامۆژگارییانە, دەولەتەکان توانیان دۆخی خۆیان تۆکمە بکەن لە دامەزراوە رۆژئاواییەکان و بچنە ناو دەستەجەمیی دەوڵەتانەوە, بەڵام سیستەمی نوێ کە پەکیین خۆی بۆ تەرخانکردووە و, تۆڕێکی جیهانی تەنییوە کە پێکهاتوون لە ئۆلیگارییکەکان, ئەو سەرۆک وڵاتانەی کە پێگە و ژیانی خۆیان لە خزمەتی گەورە چیینییەکانیان دا تەرخانکردووە.
سێیەم مەترسیی ئەوەیە کە لە دەوڵەتەکانی چیین و رووسییاوە دێن, کە ئەو دامەزراوانە لێی سوودمەند ئەبن کە دەوڵەت بەڕێوەیان ئەبات و, پارە حەرامەکان راستەوخۆ لێوەیان قوڵپ ئەدات بۆ دزەکردنە ناو حوکوومەت و دامەزراوە رۆژئاواییەکانەوە. بانکە کەنەداییەکان و کۆمپانیا بەریتانییەکانی خانووبەرە و کۆمپانیا لۆبییەکانی ئەمەریکا و پێوەندییە گشتییەکان لەناو ئەوانی ترا, هەموویان خزمەتی بەرژەوەندیی دەوڵەتە خۆسەپێنەکان –تۆتالیتارییەکان- ئەکەن بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست. لە ئەمەریکا, دڵۆپەکردنی بەردەوامی هەڵماڵیینی ئەم هەژموونە بیانییە, بووە بە زیاتر بوونی تێڕوانیی هاوڵاتیی بۆ سیستەمی سیاسییان کە گەندەڵە و, گەیشتوونەتە ئەوە دەرئەنجامەی کە سیاسەتی ئەمەریکا لە فرۆشتندایە بۆ گەورەتریین مەزادچیی- تەنانەت مەزادچیی بیانییش.
زیلییکۆ و هاوەڵەکانی چەند راسپاردە و پێشنیارییان کردووە بۆ لەڕووداوەستانەوەی توند بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵیی ستراتییجیی, لە رێی چەند ئامڕازێکەوە, کە ئیدارەی داهاتوو ئەتوانێـت بە شێوەیەکی راستگۆییانە بەکاریان بهێننێت. پێیان هەیە کە دەسەڵاتی جێبەجێکاریی وریا ئەتوانێت سوود لە ئامڕازەکانی چاودێریی تایبەتمەندێتییەکان و ئازادییە مەدەنییەکان وەربگرێت, کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە بۆ یارمەتییدان لە لێکۆڵیینەوەی مەترسیی لێکۆلیینەوە زیادەڕەویی و بەسیاسییکراوەکانەوە. بێگومان, رێگای کۆن هەیە بۆ پاککردنەوەی ناوخۆ, وەک ئاژانسی پشکنەرەکان (کە سەرۆکی ئێستا بەتەمای متمانەدانەوەیانە) و, سەرپەرشتی کۆنگرێس (ئەگەر هەر کات کۆنگرێس توانی متمانەی خەڵک بەدەست بهێنێتەوە, کە لەم دەیانەی دوایی دا بە تەواوەتی تووشی داخوران بووە).
زیلییکۆ و هاوەڵاکەکانی بییریان نەچووە قسە لەسەر سیاسەتیش بکەن وەک خۆی کە رۆڵی هەیە لە خەمساردیی یان لە لێپرسیینەوە و جڵەوکردنی رەهەندەکانی حوکومڕانیی؛ بۆیە, جەحت ئەکەن کە نابێت مەترسیی گەندەڵیی ستراتییجیی لە پرسێکی حیزبییەوە بێت, ئەجێندای بەگژاچوونەوەی گەندەڵیی پێویستە یەکگرتوو بێت لە چەپ و لە راستەوە کە خوازیاری رۆشنکاری ئابووریین – کە پارێزگاری لە مافی بەکاربەر و وەبەرهێن و هاوڵاتیی هەموو بەیەکەوە رەچاوبکات- و ئەوانەش کە ئەیانەوێت زاڵبن بەسەر سەرمایەداریی خزم و خۆشایەتی دا. ئەم بەها هاوبەشانە هەر لە رێکخراوی رۆشنکاری نێودەوڵەتیی بۆ دەستپێشخەریی بەگژاچوونەوەی تاڵانکاریی سەر بە ئینستۆتیۆی هادسۆن, وەک هۆکاری بەگژاچوونەوەی گەندەڵیی, کە بە پرسێکی زیندەگیی کۆمەڵگەی مەدەنی دائەنرێت لە رێی شەبەنگی سیاسییەوە.
ئەم راسپاردانەش, لە لایەن چاییزەوە سەرنانێکی رۆشنتری بۆ کراون, دوابەشی نووسیینەکەی تایبەتکردووە بە قسە لەسەرکردنێکی رەخنەگرانە, سەریاری ئەوەی کە پێی وایە ئەم نووسەرانە لە دیارییکردنی گەندەڵیی دا بەوەی کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی لەسەر راستیین, بەڵام شکستن لە بینیینێکی مەودا قووڵ و ریشەیی دا, کە چیی بە بەرچاویانەوە لە واشنتۆن و نیۆیۆرک دا ئەگوزەریت. ئەنجامەکەیشی ئەو کۆمەڵە راسپاردە تەسک و ترووسک و سنووردارەی لێ کەوتۆتەوە. توندکردنی رێنمایی تایبەت بەو کۆمپانیایانەی کە بەرپرسیاڕێتییەکی سنوورداریان هەیە و, تۆکمەکردنی یاسای تۆمارکردنی بریکارە بیانییەکان و, قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی سکاڵاکانی ناوزڕاندن و, چڕکردنەوەی کۆششەکانی قەلاچۆکردنی سیخووریی, هەموو ئەمانە بییرۆکەی چاکن. بەڵام رێگرییکردن و بەربەست درووستکردن لە بەردەم گەندەڵیی لە ئەمەریکا, پێویستیی بە کۆمەڵێک لە چاکسازیی زۆر فراوانتر هەیە. بۆ وەستاندنی ئەوەی لە سەردەمی زێڕیین رووی دا, کە تێکە و لێکەیەکی نوێ هاتە ئاراوە. ئەبێت چاکسازان پێ بەپێی ئەم پێوەرانە بییربکەنەوە.
چاییز پێی وایە, لەسەر ئاستێکی بنەڕەتیی, کۆنگرێس لەسەریەتی کە یاسای نوێ بۆ چاکسازیی دابڕێژێت بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانانەی کە لە ئەنجامی زنجییرەیەک لە بریارەکانی دادگای باڵا کەوتوونەتەوە, کە بە شێوەیەک پێناسەی گەندەڵیی بەرتەسک کردۆتەوە. بەڵام ئەوەش پێویستیە کە هەندێ لە گۆڕانکاریی فراوانتر بکرێـت بۆ سنووردانانی رۆڵی پارە لە سیاسەت دا. بەجێهێانی ئەمە لە دواجاردا, پێویستی بە هەمووارکردنی دەستووریی یان بریارێکی دادگای بالا هەیە, کە کاریگەریی دادگای هاوڵاتیانی یەکگرتووی ٢٠١٠ی تیا رەنگ بداتەوە, کە دەرگای خستە سەرپشت بۆ پارە شاراوەکان. لەو میانەیەدا, گۆنگرێس لەسەریەتی هەڵوشانەوە دەربکات بۆ هەموو بەخشیینە باجدەرییەکان و, ئەو بریارانە پووچبکرێنەوە کە رێپێدانی داوە بۆ هەڵنەماڵیینی وردەکاریی رێکخراوە قازانج- نەویستەکان, کە رەواج بۆ کاندیید و بەرنامەکانیان ئەکات. یاساداڕێژەکانیش لەسەریانە کە رێگریی لە لۆبییەکان بکەن ( یان هەر کەسێک کە پارە وەرئەگرێت لەبەرامبەر بەرگرییکردن لە هەر سوودێکی تاک یان دامەزراوەیەک) لە پێشکەشکردنی بەشداریی گەورە لە هەڵمەتەکان دا. لەسەر کۆنگرێس پێویستیە کە باجی ساڵانە بسەپێنێت بەسەر لۆبییەکان دا, بە تێکڕاییەک کە ١٠٠% ی ئەو خەرجیانە بێت کە کۆمپانیان یان دامەزراوەکە بەدەستی ئەهێنن.
گەندەڵیی بەیاساییکراوە, بووە بە کارێکی باو لە ئەمەریکادا. لە جیاتی ئەو گرێبەستانەی کە دژ ئەوەستێتەوە لەتەک بەرژەوەندییەکاندا, لاواز بن و بە ئاسانی بتوانرێت دەستیان لێ هەڵبگیرێت, ئەمەریکا پێویستی بە یاسای فراوانتر و تۆکمەتر هەیە بۆ رێگرییکردن لە گەورە بەرپرسە حوکوومییە جێبەجێکارە پێشووەکان لە کۆمپانیاکان دا , کە کار بکەن لە ئاژانسە حوکوومییەکان دا, کە سەرپەرشتیاریی پیشسازییە پێشیینەکانیان ئەکەن و, رێگریی لە بەرپرسە حوکوومییە پێشووەکان بکات کە هەتا چەندین سال دوای بەجێهێشتنی پێگەکانیان نەتوانن نوێنەرایەتی ئەو پیشسازییانە بکەن کە لە پێگە حوکوومییەکەی دا سەرپەرشتیی کردوون. پێویستە لەسەر ئاژانسە حوکوومییەکان کە داوا لە بەرپرسەکان بکەن کە دەست لەو رێکارانە یان یاسایانە بکێشنەوە کە ئەشێت بەرژەوەندیی کەسێتی خۆیانی تێدا بێت. یاساداڕێژان لەسەریانە یەکەکانی دەستپاکیی گشتیی تۆکمەتر بکەن, لەسەر ئساتی ویلایەتەکان و فیدراڵیی, تۆکمەکردنی کەلتووری رێزگرتنی لێکۆڵەر و داواکاری گشتیی کە مامەڵە لەتەک بابەتە ئالۆزەکانی گەندەڵیی ئەکەن, توندکردنەوەی سزا لەسەر بەرتییلخۆران یان بەدەستخستنی پارەی حەرام.
لیستەکە لەمە درێژترە: ئەمانە تەنها هەنگاوی یەکەمیینن کە ئەتوانن ئەوە بسەلمێنن کە ئەمەریکا سوورە و راستیینەیە لە پارێزگاریی کردنی خۆی لە گەندەڵیی ستراتییجیی – بیانیی و ناوخۆیی. پرزەبڕاویی لە ناوخۆوە سەرهەڵدەدات و, چربوونەوە بە تەنها لەسەر بیانیی جگە لە کەمکردنەوەی گوڕ و وزە هییچی تری لێ ناوەشێتەوە, کە زیان بە چاکسازیی ئەگەیەنێت.
-------------------------------
* پرۆفیسۆری یارییدەدەر لە ئەندازیاریی ستراکچەر لە دەستەی کوردستانیی بۆ دیراساتی
ستراتییجیی و توێژیینەوەی زانستیی/ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیینەوەی زانستیی.