كورد‌و ڕێكه‌وتن شۆرش‌و ده‌رفه‌ت
دانا مه‌نمی
2019-10-25   1382
له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و داڕمانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی كورده‌كان چه‌ند جارێك له دامه‌زراندنی دهوڵهتو سه‌ربه‌خۆی سیاسی نزیكبونه‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان ده‌ستبه‌رداریان بون‌و خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان تێك‌شكاند، یەكەمین جار لهشەری (چاڵدران) لەساڵی (1614)دا، گرێبەستێك لەنێوان هەردو ئیمپراتۆری (عوسمانی‌و سەفەوی)دا هاتە ئاراوە كە بەگرێبەستی (زوهاب) ناسراوە دواتر لەساڵی (1639) دا كوردستان لەچوارچێوەی پەیمانی (قەسری شیرین)دا لەنێوان هەردو ئیمپراتۆری (عوسمانی‌و سەفەوی)دا دابه‌شكراو چاره‌نوسی كوردانی ده‌ست نیشان كرد.
له‌داڕمانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا ناسیۆنالیزمی كوردی زۆر لاواز بو، به‌ڵام ده‌رفه‌ت هه‌بوو كه ده‌وڵه‌ت دروست بكرێت به‌پێی جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی (62-63-64)ی رێكکه‌وتنی سیڤه‌ر لە 1920، به‌هۆی ناكۆكی یه‌كنه‌بوونی كوردان هاوته‌ریب به‌ژه‌وه‌ندی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ عهرهبو تورك‌و فارس‌دا ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس پیكۆی به‌دواداهات ئومێد‌و خه‌ونی كوردی له‌گۆڕنا، له‌دوای چاڵدێران سایكس - پیكۆ دووەمین پیلانی دابەشكردنی كوردستان بوو له نێوان (توركیا و عێراق و سوریا‌و ئێران)، عه‌ره‌به‌كان له‌ژێره‌وه داوای هاوكاریان له‌به‌ریتانیا كرد، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی و له‌وكاته‌دا چوار چێوه‌ی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ناسیۆنالیستی بۆ عه‌ره‌ب دروست كرا ،به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی ئاماده‌گی هه‌بێت، به‌ڵام كورد نه‌یتوانی ئه‌و ڕۆڵه ببینێت.
هه‌رچه‌نده شێخ مه‌حمودی حه‌فید كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و ڕۆژگاره‌ی كورد بو، به‌ڵام له‌كاروباری حكومه‌تدا كه‌م ئه‌زمون و له‌مه‌یدانی سیاسه‌تدا بێ كه‌س بو، له‌ڕوی ئازایه‌تیه‌وه ئازا‌و جوامێربوو خاوه‌نی نفوزی دینی باب و باپیرانی بوو لهپهرهسهندنیشدا بو، به‌ڵام ئه‌ستێره‌ی به‌ختی كه‌وته كزی‌و نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئینگلیزدا به‌رده‌وام بێت و حكومه‌ته‌كه‌ی شكستی هێنا، هه‌رچه‌نده وه‌فدو نامه‌ی نارد بۆ توركی هه‌ڵوه‌شاو و دۆڕاو له‌شه‌ڕ، په‌یوه‌ندیشی بهبهلشهوێكی ڕووسی كرد به‌ڵام هیچیان به‌هانایه‌وه نه‌هاتن، به‌ریتانیا خاوه‌ن ده‌ور و ده‌سه‌ڵات بوو له‌ناوچه‌كه و كوردستان و له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان (عصبه‌الامم) سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد .
له‌دوای حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له‌سلێمانی له 22ی كانوونی دووه‌می 1946 قازی محه‌مه‌د به هاوكاری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له مه‌یدانی چوارچرای شاری مهاباد كۆماری كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش دوای 11 مانگ هه‌ره‌سی هێنا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له پشتگیریكردنی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د پاشگه‌ز بویه‌وه‌و سوپای ئێران شاری مهابادی داگیر كردوو كۆماری كوردستانیش هه‌ڵوه‌شایه‌وه ، له‌پاش چه‌ندین ده‌یه و دوای 14 ساڵ جه‌نگ له‌گه‌ڵ رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاری ساڵی 1970 به‌دوادا هات كه به‌ده‌ر نییه له‌چه‌ندین كهموكوڕیو هه‌رچه‌نده شۆرشی ئه‌یلول پشتی به‌ئێران به‌ستبوو دواجار به‌ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی كۆتاییهاتو رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری به‌شوێن خۆیدا هێنا.
که‌م نین ئه‌و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینانه‌ی که به خوێن و فرمێسک و خه‌باتی بێ‌وچان و خۆراگریی كوردان به‌رهه‌م هاتوون، شۆڕشه‌کانی (شێخ سه‌عیدی پیران و، شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری و، شێخ ڕه‌زای ده‌رسیم و سمکۆی شکاک و، ئیبراهیم خانی دهلۆو، حکومه‌ته‌که‌ی مه‌لیک مه‌حمود و کۆماری کوردستان و، به‌یاننامه‌ی 11ـی ئازاریش به‌شێك بوون له سه‌ركه‌وتن و هێزی مانه‌وه‌ی كورد له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و شۆڕشانه‌وه، داگیرکه‌ران به‌رنامه‌ی تۆکمه‌یان داڕشتوه و شۆرشه‌كانیان له ناوبردووه
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ هه‌مووان ده‌پرسین چۆن و كه‌ی كورد ده‌گات به قۆناغی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ؟ له ئێستادا كورد له قۆناغی بێ شوناسدایه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خاوه‌نی په‌ره‌سه‌ندنێكی سروشتی نییه ، قۆناغی فیوداڵی كوردی و چینه بورژواو پیشه‌سازی و چینی ناوه‌ند و هه‌تا چینه نیشتیمانیهكهشی هه‌ڵگری پرۆژه‌ی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نییه ، ره‌گه‌زه‌كانی خوێن و ده‌مارگیری له كۆمه‌ڵگای كوردیدا نه‌یانتوانیوه ببنه بزوێنه‌ری كۆمه‌ڵگا ، كورد نه‌یتوانیوه خێڵایه‌تی وبنهماڵهچێتی و تۆپۆگۆافیای ناله‌بار و یه‌كه‌كانی خێڵ و عه‌شیره‌ت تێپه‌ڕێنیت ، هه‌موویان به‌شێكن له په‌رتكردنی كۆمه‌ڵگای كوردی و نه‌یتوانیوه بگاته ئاستی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت.