دونیا هەر دونیایە نەبۆ کەس پێدەکەنێت نە بۆ کەسیش دەگری ،شێخ عەلی تەنتاوی دەڵێت: ئێمە دونیا لەمیانەی ناخی خۆمانەوە دەبینین،
وەکو ئەوکەسەی بەچاویلکە سەیری دونیادەکات، ئەگەر چاویلکەکەی تەڵخ وپیسبێت، دونیا بەتەڵخی و تاریکی دەبینێت ، ئەگەر چاویلکەکەشساف و ڕوونبێت دونیا ڕوون و پڕشنگداردەبینن.
ئەگەر بەم دەربڕینەی شێخ تەنتاوی تابلۆیەک بکێشین ، ئەوکات دەربڕینی یەکەم تابلۆکە پڕدەکات لەڕەنگی تاریک و تەڵخ و دەربڕینیدووەمیش تابلۆکە پڕدەکات لەڕەنگی جوان و کراوە ، یەکێك لە منەوەرەکانی کورد کە مەحوی شاعیرە، لە جوانترین شیعر و دەربڕینی خۆیداهیچێتی دنیامان بۆ بەیان دەکات ، دنیا لە ئەندێشەی مەحویدا جگە لە سەرابێک هیچ شتێکی دیکە نییە، مەولانای رۆمیش دەڵێت ؛ دنیا هیچ وئەهلی ئەم دنیایەش هەر هیچ، ئەوەی کە هەیە تەنها بوونێکی هیچانەیە.
لە دونیادا جگەلەوەی پێویستە چاوەکانمان پاک بێت بۆ بینی ئەوانیتر پێویستیشە ڕاستگۆو ڕاشکاو بین لەگەڵ یەکتردا ، بەڵام کێشەیگەورەی بەردەم مرۆڤەکان خودناسییە ، ئهگهر مرۆڤهكان راستگۆیانه خۆیان بناسن دهتوانن راستگۆیانه مامهڵه لهگهڵ ئهوی تردا بكهن و ببنهجێی متمانه ، بهڵام ئهوهی گرفته بوونی ئیزدواجیهتی خوده لهگهڵ خۆی كاتێك له ناخی خۆیداو ناسینی خۆی بۆ خۆی شێوهیهكهو مامهڵهكردنو رهفتاری پێچهوانهی خودی خۆیهتی بۆ كهسانی بهرامبهر، بۆیه روبهڕووبونهوه لهگهڵ خۆیدا بهشێكی گرنگه له پرۆسهی خودناسی كهبههۆیهوه دهزانێت خۆی كێیه؟ تۆ كێیت؟ بهریهككهوتنی ئهو ساته وهختهیه كه مرۆڤ ویژدانی خۆی لێی بهئاگادێت .
لە دیدی منەوە خوێندنەوە ڕێگەیەکە بۆ خۆناسین، یان ڕێگەیەکە بۆ ئەویتر ناسین و بۆ تێگەیشتن لە ژیان ، باشترین پەرتووک ئەو پەرتوکانەنکە مرۆڤ دەخەنە کەڵکەڵەی بیرکردنەوە ،هەر کتێبێک ئاسۆی بیرکردنەوەی فراوان کردین، پرسیاری زیاتری لە هزردا وروژاندین بێگومانکتێبێکی گرنگەو باشترینە ، نزیکبونەوە لە پەرتووک و هاوڕێبوون لەگەڵ کتێب و نزیکبوون لەگەڵ وشە و مامەڵەکردن لەگەڵ دەقدا دەتکاتەمرۆڤێکی باڵا و بیرکەرەوەو خودناس و مرۆڤی یەک سیما چیتر نە خێزان و نە کۆمەڵگاو نە حیزب و نە دەسەڵاتی سیاسی ناتوانێت كۆنترۆڵتبکات و بتخاتە ژێر هەیمەنەی خۆی و ناچارت بکات لە پێناو بەرژەوەندی سیاسی و مانەوەی خۆیدا زوو زوو سیمات بگۆڕێت و بەرگێکی تربکات بە بەرداو بتگۆڕێت!
بێگومان کاتێک مرۆڤ خۆیناسی ئەوکاتە دەبێتە خاوەنی خۆی و ئەویتریش دەناسێ ، ئەوکاتە پێویستی بە دەمامک و بە سیمای تر نییە ، ئەوکاتە خۆی ناگۆڕێت بۆ هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی ، خۆی نافرۆشیت بۆ ئیمتیازات و پلەو پۆست ، مرۆڤ کاتێک خۆی دەناسێت نمایشیڕووکەشانە ناکات و نابێتە کەرەستەی سیاسی و ڕۆڵێک ناگێرێت کە زیان بە چاکەو بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت و نابێیە خودێک کەپێویستی بە فرە سیماو دەمامک بێت ، ئێستای کۆمەڵگای کوردی ئەو ئێستایەیە کە زۆرینە خۆیان ناناسن و خاوەنی خۆیان نین ، زۆرینەیکۆمەڵگای کوردی لەناو مۆدێلێکدا دەژین کە بەبێ دەمامك نەتوانن بژین و خودبونیان خودبونێکی ڕووکەشە و نمایشێکی ڕووکەشانە دەگێڕن وخاوەنی فرە سیمان و خودبوونێکی راستەقینەی بوونی نییە .