ململانێی میرانی كورد- نه‌بوونی ئامانج و ئایدیای نه‌ته‌وه‌یی
دانا مه‌نمی
2020-09-07   840
ئایا كوردێكی كوردستانی باشور چ ده‌رباره‌ی ژیانی سیاسی و فیكری و كولتوری چه‌ندان ساڵه‌ی كوردستانی باكورو ڕۆژئاوا‌و و ڕۆژهه‌ڵات ده‌زانێ ؟! یان كوردێكی باكور ژی ده‌رباره‌ی میراتی فیكری و سیاسی و كولتوری و خه‌باتی چه‌ند ساله‌ی كوردستانی باشور‌و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواده‌زانن ؟ ئایا میراتی فیكری و كولتوری و سیاسی خه‌باتی كوردان چ رۆلێكی له دروستبوونی كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا به مانا گشتییه‌وه‌كه‌ی گێراوه ؟ئایا له‌كام به‌شی كوردستان ئایدیایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش حزوری هه‌بووه ؟ئایا بابانییه‌كان و ئه‌رده‌ڵانییه‌كان هه‌ڵگری رۆحی هاوبه‌ش بوون ؟له‌كاتێكدا به درێژایی ته‌مه‌نی میرنشینیان سه‌رقاڵی په‌لاماردان و پێكدادانی یه‌كتر بوون ! كامه‌یه هه‌ستی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان میرنشینی ئه‌رده‌ڵان و بابان و سۆران ؟ كامه‌یه ئایدیا و ئامانجی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی میرنشینه كورده‌كان كه هێنده خۆپه‌رست بوون چاوساغی له‌شكری داگیركه‌ران بوون بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانی پێ وێران بكه‌ن .
وه‌كو ده‌زانین قۆناغی میرنشینه كورده‌كان بوژانه‌وه‌ی كولتوری و سیاسی و فیكری به‌خۆیه‌وه بینی به پشت به‌ستن به (شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی بدلیسی و سیاحه‌تنامه‌ی ئه‌ولیا چه‌له‌بی كه گه‌ریده‌یه‌كی تورك بووه مه‌م و زینی خانی و ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك شاعیری مه‌زن وه‌كو ئه‌حمه‌د به‌گی جاف و بێسارانی و وه‌لی دێوانه‌و مه‌وله‌وی و ئه‌مین زه‌كی و نالی و شێخ مارف نودێ و سالم مه‌لای جزیری و خانی) وچه‌ندینی تر تا ئاستێكی به‌رچاو پێشكه‌وتووی قۆناغ و سه‌رده‌می خۆیاندا بوون ،هه‌تا دروست بوون و ده‌ركه‌وتنی زمانی ئه‌ده‌بیش به‌شێك بووه له به‌رهه‌م و شارستانیه‌تی ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه هه‌روه‌ك دكتۆر عێزه‌دین ڕه‌سوڵ ده‌ڵێ : ده‌ركه‌وتنی ئه‌م شاعیرانه له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م و هه‌ڤده‌یه‌مدا به‌لگه‌ی شارستانیه‌ته كه كورد به‌خۆیه‌وه دیوه .
به‌ڵام وه‌كچۆن لێكدابڕانێكی جوگرافی له نێوان میرنشینه كورده‌كاندا هه‌بووه،ئاوه‌هاش وزه‌و هێزی سیسته‌می فیوداڵی و عه‌شیره‌تگه‌ری ڕێگربوون له‌به‌رده‌م دروستبوونی ئامانج و ئایدیای هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی دا ،ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌میشه یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یمان لاواز بێت و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا هه‌ر به‌شێك له كورد بۆ پاراستنی خۆی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ پاڵبدات به یه‌كێك له داگیركه‌رانی به‌شه‌كانی تری كوردستانه‌وه.
ئه‌م ناكۆكی و ململانێیه به درێژایی مێژوو له قۆناغی میره كورده‌كانه‌وه بۆ قۆناغی نوێی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و له‌سه‌رده‌می شێخ مه‌حمودیشه‌وه به‌رده‌وام ناكۆكی ناوخۆ بووه‌ته هۆی لاوازكردنی كورد ، ناكۆكی خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حموود، ناكۆكی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا له سه‌ره‌تایی شۆرشی ئه‌یلول و ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان پاشانیش ناكۆكی پارتی و یه‌كێتی له شۆرشی نوێ‌دا كه دواتر بووه ناكۆكی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له ناو به‌ره‌ی (جود و جوقد) ،دوای ڕاپه‌رینیش ناكۆكی و شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری هێجگار نێگه‌تیفیان له‌سه‌رهه‌ستی كوردانه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا كردووه‌و ئایدیا‌و روانین و دیدو هه‌ستی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی له‌باربردووه ، ئێستا به ڕوونی وابه‌سته‌بوونی حیزبه كوردییه‌كان به میحوه‌ری ئێران و شیعه‌گه‌رییه‌وه له عێراق و په‌یوه‌ستبوونی به‌شێكی تر له حیزبه كوردییه‌كان به میحوه‌ری توركیا سووننه‌گه‌ری عێراقه‌وه ده‌بینین .
مێژوونوسی كورد (عه‌بدولقادری رۆسته‌می ) روداوێكی سه‌یری خۆخۆری میرانی بابان وئه‌رده‌ڵانمان بۆ ده‌گێرێته‌وه كه چۆن هه‌ندیك له‌و میره كوردانه به‌مه‌به‌ستی هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر مام و براكانیاندا پاڵیان داوه به له‌شكری عوسمانیه‌وه‌و له‌به‌غداوه له‌شكری داگیركه‌ری عوسمانیان دوای خۆیان خستووه تا ده‌ست به‌سه‌ر سلێمانیدا بگرن ، وه هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌و میرانه پاڵیان داوه به‌له‌شكری سه‌فه‌ویی داگیركه‌ره‌وه‌و دژ به مام و برا و كه‌سوكاری خۆیان دوای خۆیانیان خستوون ، ئه‌م تراژیدیایه له سه‌رده‌می سلێمان پاشا و مه‌حمود پاشا كه برای یه‌كتر بوون گه‌یشتووه‌ته لووتكه ، ده‌شێ ئه‌م ململانێ و لێكدابرانه له نێوان میره كورده‌كاندا یارمه‌تیده‌ریئیمپریالیسته‌كان بوبیت بۆ دابه‌شكردنی كوردستان .