پارتی‌و بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی
دانا مه‌نمی
2019-09-17   1100
پارتی له‌ناو پۆشاكێكی سیاسی‌دا به‌تموحی سیاسییه‌وه ڕوانینێكی خێڵه‌كییانه‌ی هه‌یه بۆ سیاسه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و حوكمڕانی وڵات، ئامانجی پارتی له‌ناو سیاسه‌تدا به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی تێكشكاوو كۆیله‌و گوێڕایه‌ڵه، كه سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاسیڤ‌و به‌كاربه‌ر دروستده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه به‌رهه‌مهێن نه‌بێت‌و هه‌میشه تاكه‌كانی چاوییان له‌ده‌ستی كوێخا سیاسییه‌كانی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بژین، له‌م دۆخه‌شدا ئه‌وه‌ی زیانی به‌رده‌كه‌وێت، مرۆڤه وه‌ك كائینێكی بیركه‌ره‌وه، جڤاته وه‌ك گشت، فه‌زای گشتییه وه‌ك شوێنێك بۆ پرسیاركردن، باس‌و خواسی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی بۆ مه‌سعود به‌رزانی لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و خه‌ڵكی كوردستانی سه‌رقاڵ كردووه به‌خۆیه‌وه ،هه‌رچی خه‌ڵكی كوردستانه ترسیان هه‌یه كه جارێكی تر به‌هۆی دروستكردنی دیوه‌خانێكی تری سیاسی داتاشینی پۆستێك بۆ مه‌سعود به‌رزانی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌و بن بێته‌وه، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم بكات به‌ژێره‌وه‌و له‌سه‌روی هه‌موو یاسا‌و رێسایه‌كه‌وه بێت.
پارتی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی ناشه‌رعی و نایاسایی یه‌و ده‌یه‌ویت له رێگه‌ی لایه‌نه‌كانی كوردستانه‌وه پرۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه بێنێته‌وه به‌رباس ولایه‌نه‌كان ته‌كلیف له مه‌سعود به‌رزانی بكه‌ن بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه ، له ئێستادا یه‌كێتی بەرەو بەستنی چوارەمین کۆنگرەی دەچێ ،كۆنگره‌ی یه‌كێتی پڕه له ململانێ و ئاراسته‌كانی ناو یه‌كێتی مێژوی هاوبه‌ش خڕیكردونه‌ته‌وه نه‌ك بیر‌و باوەڕ و بەرژەوەندی هاوبەش ، كه‌واته یه‌كێتی به پرسی كۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه سه‌رقاڵه‌و پێناچێت بۆچوونی فه‌رمی له‌باره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه هه‌بێـت ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بیرۆكه‌ی له‌مجۆره ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستانیشدا شه‌رعیه‌تی نه‌داوه به كۆبونه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم كه مه‌سعود به‌رزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد .
كۆمه‌ڵی ئیسلامی بیرۆكه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و پێیان وایه قه‌یرانێكی دیكه به‌هۆی دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌رۆكی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت ، یه‌كگرتووی ئیسلامی له نێوان سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری یه‌كگرتوو هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه ، ئه‌مینداری یه‌كگرتوو بیرۆكه‌كه‌ی پێ باشه‌و هادی عه‌لی یش به ده‌نگی ئه‌مریكی گوتووه " پێویسته ئه‌و دامه‌زراوه ده‌ستورییانه‌ی كه هه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستاندا ببنه مه‌رجه‌ع و به‌هێز بكرێن، پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كان به پێیوست نازانین".
پارتی ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بووه ده‌یه‌وێت پۆستێك بۆ مه‌سعود به‌رزانی دابتاشێت و له سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك و یاسایه‌ك و دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه دایبنێت ، ئه‌م بیرۆكه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی پارتی بۆ مه‌سعود به‌رزانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و دونیای جیهانگیری وعه‌لمانیه‌ت ویاسا‌و ڕێسای مۆدێرندا یه‌كناگرێته‌وه ، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی پارتی له بازنه‌ی خێڵ و بنه‌ماڵه‌چێتی دا ده‌خولێته‌وه‌وده‌یه‌وێت چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ده‌ست مه‌سعود به‌رزانیه‌وه بێـت و بێ ئەوەی گوێ لەبۆچونی هاونیشتیمانیان بگیرێت ، مه‌سعود به‌رزانی ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌عیش بیت ته‌نها له ناو حیزب و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا مه‌رجه‌عه ، مه‌رجه‌عبوون بۆ كۆمه‌ڵگا یاسا و رێسا‌و عورفی خۆی هه‌یه ، ئه‌وه گه‌ل بڕیارده‌دات كێ مه‌رجه‌عی بێت .
پارتی له بری ئه‌وه‌ی بیر له دروستكردنی دیوه‌خانێكی سیاسی بۆ مه‌سعود به‌رزانی بكاته‌وه ،پێویسته كار بۆ چاكسازی دارایی و سیاسی و ئه‌منی بكه‌ن،كه له ماوه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ڵێنیان به ده‌نگده‌رانیان دا كه كوردستانێكی به هێز! بنیات بنێن ،كوردستانێكی به‌هێز له ڕێگه‌ی بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌هێزی یاسادانان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌ی یاسایی هه‌ڵواسراو وه‌ك ده‌ستوری هه‌رێم ، یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، چاكسازی مووچه و خانه‌نشینی پله باڵاكان، به‌هێزكردنی لامه‌ركه‌زییه‌تی پارێزگاكان، چاودێریكردنی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم ، كاری جدییان له باره‌وه بكرێت ،له هه‌مووان گرنگتر كوردستانێكی به‌هێز! پێویستی به دروستكردنی په‌رله‌مانێكی به هێز‌ه .