یه‌كێتی‌و گۆران پرده ڕوخاوه‌كه‌ی نێوانتان بنیات بنێنه‌وه
دانا مه‌نمی
2019-02-12   1693
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌دوای وه‌فاتی تاڵه‌بانییه‌وه رۆلێكی لاوازی له‌ناومانۆڕی پرۆسه‌ی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان‌و له‌عێراق هه‌یه‌و خاوه‌نی یه‌ك گوتار‌و یه‌كبڕیار نییه، یه‌كێتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌ناو ناوه‌ندی بڕیار‌و دیپلۆماسی هه‌ریمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تیدا هیچ ڕۆڵ‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌كی نییه، جگه له‌وه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌ریمیش بێخه‌به‌ره‌و ناشزانێت داهاتی هه‌رێم چی لێده‌كرێت‌و چۆن خه‌رجده‌كرێن‌و له‌خزمه‌تی كێ دایه! به‌ڵام باش ئاگاداره داهاتی ئه‌م هه‌رێمه له‌گیرفانی كێدایه !
سه‌رباری كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی كه دوای ٤٦ ساڵ هێشتا بێ سكرتێر ماوه‌ته‌وه‌و به‌هۆی ململانێی باڵه‌كانی ناوخۆوه نه‌یتوانیوه كۆنگره ببه‌ستێت و سكرتێرێكی نوێ بۆ خۆی هه‌ڵبژێریت و ماڵه گه‌وره له‌فره‌كویغای ڕزگار بكات! یه‌كێتی ئێستا هێزێكی پارچەپارچەی پڕ ناكۆكیی و پڕ ململانێ و ئیسك شكاندنی یه‌كتره‌و دوژمن به‌خۆخۆشكردنه، ئه‌مه نه‌سیاسه‌ته نه قازانجی یه‌كێتیی نیشتیمانیش له‌وه‌دایه كه‌به‌م شێوه‌یه ململانێ ناوخۆییه‌كان به‌رده‌وام بێت، سودو قازانجی شه‌خسی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتییه‌كانی له‌ناو یه‌كێتی دا كردووه‌ته قوربانی چه‌ند پشكێكی خاوه‌ن كۆمپانیا كه قازانجی زیاتر بۆ خاوه‌نباڵ و خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات دور له‌به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی‌و ئینسانی و سیاسی، هه‌رچی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتیشه وه‌كو داشه هاره گۆشت‌و خوێنی یه‌كێتییه‌كانیان مژیووه‌و خۆیان له‌به‌رپرسیاره‌تی مێژووی ئه‌خلاقی سیاسی حزبه‌كه‌یان دزیووه‌ته‌وه.
تاڵه‌بانی ساڵی ۲۰۱۰ له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژنانی حیزبه‌كه‌یدا وتی: " موژده‌تان ده‌ده‌مێ له‌مه‌ودوا ژنان ڕۆڵیان له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا ده‌بێت و به‌شداریش ده‌بن له ناوه‌ندی بڕیاردا ".
ئه‌و قسه‌یه‌ی تاڵه‌بانی له كاتێكدا بوو كه ته‌ندروست بوو بۆخۆیشی له ژیاندا مابوو ،كه‌س له وجودی تاڵه‌بانیدا نه‌یتوانیوه كه‌سایه‌تی كاریزمایه‌تی تێپه‌رێنێت ،ئیستا یه‌كێتی ئه‌یه‌وێت بێ تاڵه‌بانی له شكڵدا داهێنانێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بكات ،به‌ڵام ده‌ستی نییه گۆچانه‌كه بگرێت و قاچیشی نییه هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌و داهێنانه ئه‌نجام بدات ،چونكه هێشتا باڵه‌كان رێكنه‌كه‌وتون له‌سه‌ر ژنێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ،ململانێی باڵه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به كاندیدكردنی (رێواس قایه‌ق و بێگه‌رد تاڵه‌بانی) یه‌وه هه‌یه كه ئه‌مه شه‌ڕی چاره‌نووسی باڵه‌كانه له پێناو قازانج و مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌خسی ،نه‌ك شه‌ڕی چاره‌نووسی یه‌كێتی له پێناو سودو قازانجی گشتی دا ، هه‌ربۆیه‌شه باڵه‌كان وه‌كو داشه هاره بیر له شكاندنی ده‌ستی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه نه‌ك بیر له ده‌ستخستنه ناو ده‌ستی یه‌كتر ... هیزیش هه‌رله یه‌كگرتندایه .
ململانێكانی ناوخۆی یه‌كیتی و ململانێكانی یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كتر بووه هۆی په‌راوێزخستنی ناوچه‌كه‌و جێنفوزی خۆیان و هه‌م یه‌كێتی و هه‌میش بزوتنه‌وه‌ی گۆران هه‌ڵگری ده‌ردێكن كه ده‌رمانه‌كه‌یشی له هه‌ناوی خۆیاندایه خۆیان ئه‌توانن تیماری برینه‌كانی خۆیان بكه‌ن ، بۆیه گرنگه یه‌كێتی و گۆران لێكتێگه‌یشتنی ده‌باشان زیندوو بكه‌نه‌وه‌و به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو پێكبهێنن، خۆئه‌گه‌رنا هه‌ژموونی پارتی دیموكرات به‌سه‌ر یه‌كێتی و گۆران‌دا زاڵ ده‌بێت و له‌وه زیاتر بچوكتر ده‌بنه‌وه ، ئه‌ركی گۆران و یه‌كێتی یه كه پرده رووخاوه‌كه‌ی نێوانیان بنیات بنێینه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا دووچاری پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌بوو،ته‌جروبه‌یه‌كی تاڵی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات هه‌یه گرنگه ئه‌م هه‌ڵه‌یه دوباره نه‌كاته‌وه‌و گه‌وره‌تر له پۆست و پله بیر بكاته‌وه‌و داوای به‌شداری و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه له واقیعی حاڵـدا بكات ،هه‌رچه‌نده بزوتنه‌وه‌ی گۆران له دوای وه‌فاتی نه‌وشیروان مسته‌فا دامركایه‌وه و به‌هه‌مان ده‌ردی یه‌كێتی چوو و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ۱۲ـی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ۲۵ـی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستانیشدا پاشه‌كشه‌یان كرد ، هەڵبژاردنه‌كانی ۱۲ـی ئایار مەتەڵێکی سیاسیی قووڵە و کۆمەڵێک دەرهاویشتەی سەیروسەمەرەی لێکەوتووەتەوە، لە بەغداد سۆپه‌رمانەکانی شەڕی داعش دۆڕان و ناڕازییەکانی شەقام بوونە براوەی هەڵبژاردن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان پێچه‌وانه بوویه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی کە خاوەن چەک وكێڵگه‌ی نه‌وت و خاك و خه‌ڵكیان فرۆشت و دژی ناڕەزایەتییەکانی شەقام داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك بوون،ئه‌و هێزانه‌ی خیانه‌تیان كرد‌و خه‌ڵكیان برسی كرد، براوە بوون و هێزەکانی شەقام به‌ره‌ی خه‌لكیش توشی شکستی قووڵ بوون!