یادێك لەرۆژنامەگەری كوردی‌و ئاوڕێك لەڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان
دانا مه‌نمی
2021-04-23   673
"تۆماس جیفرسۆن" ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر لێم گه‌رێن بڕیاربده‌م كه ئایا پێویستیمان به‌حكومه‌تێكی بێ رۆژنامه‌یه یان ڕۆژنامه‌یه‌كی بێ حكومه‌ته ئه‌وه یه‌ك چركه‌ش دوو دڵ نه‌ده‌بووم له‌هه‌ڵبژاردنی باری دووه‌م". یه‌كێك له‌پایه به‌هێزه‌كانی ئازادی راگه‌یاندن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی سێهه‌م سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا”تۆماس جیفرسۆن”كه پێی وابوو میدیایه‌كی ئازاد له‌وڵات‌و ده‌سه‌ڵاتێكی داپڵۆسێنه‌رو تۆتالیتا‌ر باشتره.
كه ده‌گوترێ ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م مانای ئه‌وه‌یه گوێگرن له‌ڕاوبۆچونی خه‌ڵك ،پاشان به‌شێوه‌یه‌كی رون‌و ڕه‌وان ده‌بنه ده‌نگی هه‌موو چین و توێژه‌كان ،لێره‌وه ئاوێته‌ی هه‌موو په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كان ده‌بێ ،پرۆسه‌ی كارلێكی هاوبه‌ش له نیوان خه‌ڵك و ڕاگه‌یاندن چێده‌بێت ،دونیای ئه‌مڕۆ به‌هۆی میدیاوه بووه‌ته گوندێكی ئه‌لیكترۆنی بچوك و میدیاش بووه‌ته بزوێنه‌ری مێژووی كۆمه‌ڵگا جیاجیاكان، میدیا له‌وڵاتی دیموكراسیدا چوار ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه كه ئه‌وانیش: "چاودێری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و خستنه ڕووی گه‌نده‌ڵی و خاڵه لاوازه‌كانی ــــــ ملكه‌چكردنی به‌رپرسان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی خه‌ڵك ــــــ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و هه‌واڵی به‌سود بۆهاوڵاتیان ــــــ هوشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ دروستكردنی توانای بریاردان به‌شیوه‌یه‌كی وردبینانه‌و دوربینانه ". میدیا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێ له‌سه‌ر بونیاته ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان ، تا دێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه خێراكانی ته‌كنه‌لۆجیا و فراوانبوونی ته‌كنیكی گه‌یاندن و كوالیتی و كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر ده‌بێت ، ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه بینراو وبیستراو وخوێنراو به سۆشیال میدیاشه‌وه باشترین ئامرازی په‌یوه‌ندی جه‌ماوه‌رین ، میدیا به چه‌كی سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ژمار ده‌كرێت .
په‌یامی هەردوو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت " له ساڵرۆژی یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دا له‌كاتێكدایه كه به ئاشکرا، پێشێلی بڕگه و ماده‌کانی یاسای ژماره "٣٥"ی ساڵی "٢٠٠٧" رۆژنامه‌گه‌ری ده‌کرێت ، به ئاشکرا رێگری له ده‌رکردنی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ده‌کرێت ، به ئاشکرا حکومه‌تی هه‌رێم په‌یڕه‌وی لە شاردنه‌وه‌ی ده‌یان که‌یسی گه‌نده‌ڵی و لادانی یاسایی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتی سیاسی دەكات ،ئەم یادە لە كاتێكدایە سزادراوه‌کانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووەو بینینی که‌سوکاریان لێ قەدەغە كراوە! یادی رۆژنامەگەری كوردی لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بۆ بێدەنگكردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی مەدەنی سەربارەی هەڕەشەی ناموس و سزادانی چالاكوانان و رۆژنامەنوسان لە زیندانەكاندا هەموو جۆرە تۆمارێكی ڤیدیۆی سەقەت و ناڕەواو ناڕاستیش بڵاودەكاتەوە بۆ هەتك كردنی سومعەی ئازادیخوازان و ڕیگرە لەبەردەم پرۆسەی دادگایەكی بێلایەن وشەفاف و دادپەروەریدا! گیراوانی بادینان چەندین مانگە ڕاگیراون و دوو مانگ بەسەر بڕیاری دادگای تاوانەكانی هەولێر تێپەڕیووەو بێ هیچ پێداچوونەوەیەك هێشتا ماوەی دەستبەسەرییان درێژ دەكرێتەوە ،ئەم دیمەنە دیمەنێكی ترسناكە كە حكومەتی هەرێم پەنای بۆ بردووە .
لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمەوە بیگرە بۆ هەموو ئەو بەرپرس و دەسەڵاتدارانەی كە بەرگی ئازادیخوازییان لەبەر كردووەو خۆیان خزاندووەتە بەرەی رۆژنامەنوسان و چالاكووانانی مەدەنیی و خەڵكی ناڕازییەوە جگە لە بەیاننامەو بەڵێنی فشەڵ هیچی تریان لە ئەرزی واقیعدا پێ نییە بۆ چاككردنی ڕەوشی ئازادی ئینسانەكان و پاراستنی كەرامەت و بەها دیموكراسییەكان ، زۆرێك لەو بكەرە سیاسییانە بۆخۆیان عیلەتی بێ مەشروعی ناو كایە سیاسییەكەن و بەشێكن لە ستەمكاری و لە كوشتنی ڕۆژنامەنوسان و لە گرتن و پێشیلكاری و پەلاماردانی ڕۆژنامەنوسان ، زۆرێك لەو بكەرە سیاسییانە ژیان و ئاراستەی فیكریان بە نادیاری ماوەتەوەو دیدێكی ڕونیان نییە بۆ ئازادی ئینسانەكان و بەخەون و حەزو بەرژەوەندی حیزبییەوە خۆیان خزاندووەتە ناو رۆژنامەنوسان وئازادیخوازان وكار بۆ شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و رێگرتن له‌گه‌یشتنی زانیارییەكان به ناوه‌نده جیهانی و میدییه‌كان دەكەن ، ئەم بكەرە سیاسییانە تەنها کاریان پاراستنی خۆیانە و ئەوانەی لەدەرەوەی ئەوانن هەرگیز ناپارێزرێن ،ئیستا ڕۆژگارێك خوڵقاوە خەریكە ستەمكاری شۆرشگێرەكانی دوێنێ هەموومان لە گەروی دیكتاتۆریەتدا قووت دەدات.
ڕاپۆرتی چەند رۆژ لەمەوبەری ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ و ڕیكخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنور لەبارەی ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌وانی‌و ئازادی ڕاده‌بڕین له‌هه‌رێمی كوردستان و گیراوانی بادینان و سزادانی ئەو ڕۆژنامەنوسانەی كە ڕەخنە لە خێزانە سیاسییەكان دەگرن، نیشانەی ئەوەیە كە هیچ شتێك لەبەردەم بكەرو خێزانە سیاسییەكان و حیزبە دەسەڵاتدارەكاندا بەهای نییه نه‌یاسا و نە دادگا‌و نە دەنگ و ڕەنگی ناڕەزایەتی خەلك لە شەقامەكان و واقعێکی شه‌رمهێنی بۆ ئه‌زمونی هه‌رێم دروستكردووە، ئەتوانین بلێین هونەری بەریوەبردن لە كوردستان وەزیفەی سەرەكی خولقاندن و دروستكردنی قەیران و بەیەك هەڵشاخان بووەو مومارەسەكردنی سیاسەتیش لە پیناو مانەوەی خیزانە سیاسییەكاندا شێلگیرانە بەدوای ئەوەوەیە كە بەناوی "خیانەت وتیرۆرو جاسوسییەوە ڕۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان بێدەنگ بكەن ، ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەكان دەریخست كە کە دانپیدانانی گیراوانی بادینان لەژێر فشاری ئەشکەنجەو لێدان هەڕەشەی ناموس دا تۆمارکراوە ، ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان پێی گوتین كە ئازادی ئینسانەكان زەوت كراوەو ئەم تارماییە هەڵگری دیوێکی تری مەرگدۆستی و عاشق بە كوشتن وزەبرو زەنگەو پێشێلكارییەكان ڕوو لە زیادبوونەو كەرامەتی مرۆڤ بۆن کڕوزیان لێ هه‌ڵده‌سێ !بۆیە دەلێم رۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌وانی كوردی نابێت ئه‌گه‌ر كلتووری سیاسی و عه‌قڵیه‌تی سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت.