كورد‌و شیعه -ئێران سه‌نتراڵی شیعه‌كانی جیهان
دانا مه‌نمی
2020-01-07   943
باراك خانا ده‌ڵێت: جه‌نگه‌كان ئامرازن بۆ سه‌رله‌نوێ پێكهێنانه‌وه‌ی بارودۆخی جیۆپۆلۆتیكی، جه‌نگه‌كان سه‌رله‌نوێ قۆچكی هێز بنیات ده‌نێنه‌وه، جه‌نگه‌كان یان ده‌بنه مایه‌ی سه‌ركه‌وتن یان پێشهاتی قه‌یران و به‌ته‌واوی كۆتایهاتن.
ئێران به‌هۆی مێژوو شارستانیه‌ته‌كه‌ی ،به‌هۆی جۆری سیسته‌م و ئایدۆلۆژیاكه‌ی و ده‌وڵه‌مه‌ندی خاكه‌كه‌ی فه‌رهه‌نگ و كلتوره‌كه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه هه‌یه، ئێران سه‌نتراڵی هه‌موو هێزه شیعه‌كانی دونیایه، ئێران له ڕووی جیۆسیاسییه‌وه وه‌كو زلهێزو تارماییه‌كی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ڕووی مه‌زهه‌بیه‌وه پانتایی گه‌وره‌ی له‌ناو جیۆپۆله‌تیكی عه‌ره‌بی و توركی و هیندی و ئه‌فریقیدا هه‌یه، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له لوبنانه‌وه تا پاكستان له‌تاجیكستانه‌وه تا ئیمارات هه‌رچییه‌ك ڕووده‌دات شیعه‌كان ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه له‌و جه‌نگ‌و ڕووداوانه‌دا، له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا ئێران له دوای ساڵی 1979 كه‌وته فراوانكردنی جیۆپۆلۆتیكی مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌ری و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی له‌نێوان دوو بلۆكی شیعیزم و سونیزم دابه‌ش كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كان له %70ی دانیشتوانی كه‌نداوی فارس شیعه‌ن ،تێروانینی ئێران بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێروانینێكی ئاینی و مه‌زهه‌بییه واتا مه‌زهه‌بی - سیاسی ، دیسانه‌وه به پێی ئاماره‌كان وڵاتی قه‌ته‌ر له %20ی دانیشتوانی شیعه‌ن و وڵاتی كوه‌یت له %30 و به‌حره‌ین له %65 و ئیمارات له %16 و ئه‌رده‌ن له %5 و شانشینی سعودیه‌ش له %15 ، پاكستان 33 ملیۆن شیعه‌و هندستان 11 ملیۆن و ئازه‌رباینجانیش له %70ـی شیعه‌یه ، بلۆكی شیعه‌گه‌ری ته‌نها له كه‌نداوی فارس‌دا نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو عێراق و ئه‌فغانستان و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و هه‌تا توركیاشی گرتووه‌ه‌ته‌وه ، شیعه‌كانی سوریا له %15 یه‌و عێراق له %60 وتوركیاش له %25 ی شیعه‌یه ، ڕاستییه‌ك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پشتیوانی ئه‌مریكا و خۆرئاوا نه‌بێت له‌كه‌نداوی فارس‌دا ئێران شه‌شه مانگی به‌سه بۆ داگیركردنی زۆرێك له‌و وڵاتانه .
كورد و شیعه خاوه‌نی مێژوی هاوبه‌ش و خه‌باتی هاوبه‌شن دژ به رژێمی به‌عس ، زۆرێك له سه‌ركرده شیعه‌كان له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌دا بوون ناكرێت ئه‌و مێژووه پشتگوێ بخرێت ،دوای روخاندنی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 شیعه‌و كورد بوونه هاوپه‌یمان بۆ بنیاتنانه‌وه‌و دروستكردنه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ ، دوای 2003 كورد په‌یوه‌ندی خۆی به عێراقه‌وه پته‌و كرد ،به‌ڵام هه‌ستی به عێراقیبون نه‌كرد ، دواتر هاوپه‌یمانیه‌تی كورد و شیعه به‌هۆی ئابوری سه‌ربه‌خۆو هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ به‌غدا رووی له خراپی كرد ، به‌ڵام له‌جه‌نگی داعش دا كاتێك داعش مه‌خموری گرت و له هه‌ولێر نزیك بوونه‌وه مه‌سعود بارزانی كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو تووشی شۆك ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له داعش بگرێت ،بۆیه بارزانی په‌یوه‌ندی به قاسم سوله‌یمانییه‌وه ده‌كات و داوای لێده‌كات كه به‌هانایانه‌وه بچێت ، قاسم سوله‌یمانی دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقپێكراوی تایبه‌تی فه‌یله‌قی قودس ده‌گاته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ڕێ له پێشره‌وی داعش ده‌گرن به‌ره‌و هه‌ولێر، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لە سەردانەکەی بۆ پرسەی قاسم سولەیمانی لە قونسوڵخانەی ئێران باسی له ڕۆڵی قاسم سوله‌یمانی له‌شه‌ڕی داعش و به‌هاناوه‌چونی هه‌ولێر كرد‌و بە دۆستی کورد ناوی برد، هاوته‌ریب نێچیرڤان بارزانیش له په‌یامی هاوخه‌میدا بۆ خامنه‌یی له‌باره‌ی رۆڵی سه‌ردار سوله‌یمانیه‌وه ده‌لێت : قاسم سولەیمانی لە هاوسەنگەرانی ئێمە لەشەڕ دژی دیکتاتۆر(سەدام)، هەروەها پشتیوان و هاوسەنگەرمان لە شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش بوو.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانی به‌وه‌دا نا كه ئێران له هیچ شه‌ڕێكدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه به‌ڵام هه‌موو دانوستاندنه‌كانی بردووه‌ته‌وه ، ئێران له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له‌ساڵی 2003 كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و كلتور فه‌رهه‌نگی عێراقیه‌كان ده‌كات و زۆر له‌وه عاقڵتره كه ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر خاكی خۆی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بخوڵقێنیت ، ئێران له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیدا هێنده جه‌نگاوه‌ری هه‌یه كه بتوانێت زیانی گه‌وره له ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بدات ، جیۆسیاسی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندایه .