ئازادی میدیا‌و ڕۆژنامه‌نوسی به‌ئه‌زمون
دانا مه‌نمی
2020-04-14   812
"تۆماس جیفرسۆن" ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر لێم گه‌رێن بڕیاربده‌م كه ئایا پێویستیمان به‌حكومه‌تێكی بێ رۆژنامه‌یه یان ڕۆژنامه‌یه‌كی بێ حكومه‌ته ئه‌وه یه‌ك چركه‌ش دوو دڵ نه‌ده‌بووم له‌هه‌ڵبژاردنی باری دووه‌م". یه‌كێك له‌پایه به‌هێزه‌كانی ئازادی راگه‌یاندن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی سێهه‌م سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا”تۆماس جیفرسۆن”كه پێی وابوو میدیایه‌كی ئازاد له‌وڵات‌و ده‌سه‌ڵاتێكی داپڵۆسێنه‌رو تۆتالیتا‌ر باشتره.
زۆر له‌مێژه ده‌گوترێ ڕاگه‌یاندن ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه، كه ده‌گوترێ ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م مانای ئه‌وه‌یه گوێگرن له‌ڕاوبۆچونی خه‌ڵك ،پاشان به‌شێوه‌یه‌كی رون‌و ڕه‌وان ده‌بنه ده‌نگی هه‌موو چین و توێژه‌كان ،لێره‌وه ئاوێته‌ی هه‌موو په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كان ده‌بێ ،پرۆسه‌ی كارلێكی هاوبه‌ش له نیوان خه‌ڵك و ڕاگه‌یاندن چێده‌بێت ،دونیای ئه‌مڕۆ به‌هۆی میدیاوه بووه‌ته گوندێكی ئه‌لیكترۆنی بچوك و میدیاش بووه‌ته بزوێنه‌ری مێژووی كۆمه‌ڵگا جیاجیاكان، میدیا له‌وڵاتی دیموكراسیدا چوار ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه كه ئه‌وانیش: چاودێری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و خستنه ڕووی گه‌نده‌ڵی و خاڵه لاوازه‌كانی، ملكه‌چكردنی به‌رپرسان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی خه‌ڵك، بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و هه‌واڵی به‌سود بۆهاوڵاتیان، هوشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ دروستكردنی توانای بریاردان به‌شیوه‌یه‌كی وردبینانه‌و دوربینانه.
ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه ده‌توانێت به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه گوزارشت له‌ڕاو دیدو جیهانبینی خه‌ڵك بكات ،به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ڕه‌خنه بگرێ و باوه‌ڕی به ڕه‌خنه‌و ڕاو ڕای پێچه‌وانه هه‌یه، ئازادی ڕاگه‌یاندن هێنده‌ی نێوه‌ی دیموكراسی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرنگه‌و پێوه‌ره بۆ هه‌موو ئازادییه‌كانی تر، نه‌بوونی راگه‌یاندكاری ئازاد بۆ گه‌لی بنده‌ست هێنده‌ی سه‌ربه‌خۆی گرنگ و پێویسته و هاوتای نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته، پێویسته ده‌رفه‌ت بۆ جموجۆڵ و چالاكییه‌كانی رۆژنامه‌نوس فه‌راهه‌م بكرێت و زانیاری پێویستی بخرێته به‌رده‌ست تا به‌ئه‌مانه‌ته‌وه په‌یامی رۆژنامه‌وانی جێبه‌جی بكات، رۆژنامه‌نوسی به‌ئه‌زمون پابه‌ندی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی و ئابروی پیشه‌كه‌ی خۆیه‌تی، به‌و ئاسانییه ده‌ستبه‌رداری په‌یامی رۆژنامه‌وانی خۆی نابێت بێگومان ئازادیش ئیلتیزاماتی خۆی هه‌یه ،سنوری خۆی هه‌یه‌و نابێت له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌و پاشاگه‌ردانیدا تێكه‌ڵ بكرێت.
كه‌ره‌سته‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌كی ڕۆژنامه‌وانی زمانه ، ڕه‌گه‌زی زمان ڕۆڵێكی چاره‌نوساز ده‌گێرێ ده‌بێت ساده‌و كورت و پوخت بێت ،ساده‌یی له نوسیندا خه‌سله‌تێكی دیاری شێوازی رۆژنامه‌نوسییه ،هه‌موو بابه‌ته‌كان ده‌بێ به شیوازێك بنوسرێنه‌وه كه كۆڵكه خوێنده‌وارێكیش لێیان تێبگات ، به‌كارهێنانی ڕسته‌ی كورت و ساده هۆكارێكی گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كه ،رۆژنامه‌وانی به ئه‌زموون به‌ركارهێنانی سێ ڕسته‌ی كورت و جیاجیا به‌باشتر ده‌زانێت له ڕسته‌یه‌كی دورو درێژ كه خوێنه‌ر ماندوو ده‌كات تا له‌ماناكه‌ی تێده‌گات ، وردبینی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی رۆژنامه‌نوسه پێویسته له‌كاتی دارشتنی هه‌واڵ دا زۆر به وردی ره‌چاو بكریت ، ڕۆژنامه‌نوس ده‌بێت ئه‌وه‌ی دیویه‌تی و ده‌یزانێت و بیستویه‌تی له‌باره‌ی ڕوداوێكه‌وه وه‌كو خۆی بیخاته پێش چاوی خوێنه‌ر ، پێویسته هه‌ر وشه‌و ڕسته‌یه‌ك بۆخۆی ڕه‌گه‌زێكی ته‌واوی هه‌واڵ بێت ،دوور له ئاخینین و زێده‌ڕه‌ویی ،خۆئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوسێك بیه‌وێت نوسینه‌كه‌ی بكاته قوربانی گه‌ڵاو لاسك ئه‌نجامێكی پیچه‌وانه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت .
سوقراتی گه‌وره فه‌یله‌سوفی یۆنانی له‌باره‌ی شاكارێكی هونه‌رییه‌وه ده‌لێت : شاكاری هونه‌ری ئه‌و شاكاره‌یه كه نه‌توانرێت هیچی بۆ زیاد یان كه‌م بكرێت . له‌دیدی منه‌وه ئه‌م په‌نده‌ی سوكرات ته‌نها گوزارشت له تابلۆكانی وێنه‌كێشان ناكات ،به‌ڵكو نوسینی باشیش شاكارێكی به‌نرخه و نه‌ده‌توانرێت وشه‌ی زیادی بخرێته سه‌ر و ناشتوانرێت وشه‌ی لێ لابدرێت ، خۆئه‌گه‌ر سه‌یری نوسینی نوسه‌رێكی به ئه‌زموون بكه‌ین ،ده‌بینین چۆن خۆی له درێژدادڕی ده‌پارێزێت و به‌بێهوده‌ی باس له مه‌سه‌له‌كان ناكات .
میدیا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێ له‌سه‌ر بونیاته ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان ، تا دێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه خێراكانی ته‌كنه‌لۆجیا و فراوانبوونی ته‌كنیكی گه‌یاندن و كوالیتی و كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر ده‌بێت ، ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن به‌هه‌مو جۆره‌كانییه‌وه بینراو وبیستراو وخوێنراوبه سۆشیال میدیاشه‌وه باشترین ئامرازی په‌یوه‌ندی جه‌ماوه‌رین ، میدیا به چه‌كی سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ژمار ده‌كرێت .