خورمژویستنی پارتی له‌نێوان یه‌كێتی‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا
دانا مه‌نمی
2019-11-05   1443
هه‌موو ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ڵام عیبره‌ت له‌جێبه‌جێكردنیدایه، شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه له‌رێكه‌وتندا شتێك نییه به‌وه‌رگرتنی چه‌ند وه‌زاره‌تێك بێته‌دی‌و به‌كه‌سانێكیش شه‌راكه‌ت دروست نابێت كه خۆپه‌رست‌و قۆرخكار بن، ڕێكه‌وتنی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌و گله‌ییه‌كان، به‌شێكه له‌پێكه‌وه هه‌ڵكردن‌و یه‌كتر قبوڵكردن‌و پێكه‌وه ژیان‌و دواتر ده‌بێته رێنیشانده‌ری كاری هاوبه‌ش بۆ ئاینده.
سه‌رچاوه‌ی هێزی هه‌موو حكومه‌ت و میلـله‌تێك ته‌بایی‌و یه‌كڕیزییه، پارتی‌و یه‌كێتی ده‌بێ ڕێگە لە هەر درز‌و كەلێنێك لەپڕۆسەی سیاسی‌دا بگرن ئه‌وه‌ش پێی ده‌گوترێت بڕوابوون بەبنەماكانی بەرپرسیارێتیی هاوبەش، نه‌ك بۆخۆیان ببنه كۆسپ‌و كه‌لێنیش بۆده‌ستێوه‌ردانی دوژمنانی كورد دروست بكه‌ن.
هه‌مووان ده‌پرسین رێكنه‌كه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی بێ متمانه‌ییه له‌نێوانیاندا؟ یان هه‌وڵدانه بۆ سه‌پاندنی ئیراده‌ی یه‌كترو زاڵبوونی لایه‌نێك به‌سه‌ر ئه‌ویتردا ؟ له‌دیدی منه‌وه پارتی و یه‌كێتی نیوسه‌ده‌یه متمانه‌یان به‌یه‌كتری و لایه‌نه‌كانی تریش نییه ، به گومان و ترسه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری و لایه‌نه‌كانی تر ده‌كه‌ن ، له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا به‌رزترین سه‌قفی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ،كه‌مترین خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ،زیاتر مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی رێكی خستوون ، ڕەچاوكردنی بارودۆخی هەستیاری هەرێمی كوردستان ناكه‌ن و چاوەڕوانییەكانی خەڵكی كوردستان و ئیرادەی گەل پشتگوێ ده‌خه‌ن ، پارتی سودی باشی له بۆشایی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان بینیووه و به هه‌لی زانیوه كه یاری له نێوانیاندا بكات و دیدو خواستی خۆی فه‌رزبكات ،هاوپه‌یمانی لایه‌ك بیت دژ به لاكه‌ی تر‌و ناچاری بكات به هه‌موو شتێك ڕازی بێت ، دواجار خورمژویستنی پارتی كۆسپی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ڕێكه‌وتنه‌كانه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕووی رێباز و بووچون و هێڵه گشتییه‌كانی خۆی لایداوه‌وچیتر گۆڕانه‌كه‌ی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا نییه و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ۲۰۰۹ تا ۲۰۱٦یش نییه ،ئه‌وه‌ی خه‌ڵك چاوه‌ڕێی له گۆران ده‌كرد نه‌هاتووه‌ته دی و سه‌ركرده‌كانی گۆڕان بێباكن لەهەوڵ و قوربانیدان لە فرمێسك ڕشتنی سەدان هەزار گۆرانخوازكه له پێناو هێڵه گشتییه‌كانی گۆڕاندا بوونه‌ته قوربانی.
گرده‌كه له‌وه‌ش گه‌یشتوون كه به ۱۲ كورسی په‌له‌مانه‌وه هیچیان پێ ناكرێت وناچار په‌نایان بردۆته به‌ر ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی چوونه ناو كابینه‌ی نۆیه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی له هێزی مه‌عنه‌وی داماڵی ومتمانه‌ی شه‌قامی له‌ده‌ستدا، تاكه ده‌ستكه‌وتێك كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم دا پشكه‌كانیه‌تی كه زیاتری له كابینه‌ی هه‌شته‌م پێبه‌خشراوه.
پارتی زیاتر باوه‌ڕی به پڕه‌نسیپی به‌شداری پێكردن هه‌یه نه‌ك هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌و تاكڕه‌وه له‌بڕیارداندا، پارتی له‌به‌غدا داوای شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه ده‌كات به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه كوردییه‌كاندا پره‌نسیپی شه‌راكه‌ت ده‌گۆڕێت بۆ به‌شداری سیاسی‌و ئه‌م پره‌نسیپه پێشێل ده‌كات.
خواستی ئه‌وه‌م نییه وه‌كی خویه‌ك ڕه‌خنه له‌پارتی بگرم، به‌ڵام ئه‌زانم بۆچی ره‌خنه له‌پارتی ده‌گرم، ئاشكرایه پارتی هونه‌ره‌كانی پێكه‌وه ژیانی له‌بار بردووه‌و له‌شاڕێی كوردایه‌تی لایداوه‌و یاری به‌دۆسییه‌ی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌كات‌و بیری بنه‌ماڵه‌ی زاڵه به‌سه‌ر دیسپلینی حیزبی‌دا .
سه‌رباری خۆفه‌رزكردن و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پارتی له‌هه‌موو قۆناغیكدا هه‌ر جاره‌و به‌فۆڕم و به‌رگێكه‌وه ئاگری له‌كێڵگه‌ی كوردایه‌تی به‌رداوه‌و یه‌كێتی‌و گۆڕانی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كات و ئه‌و ئاگره نه‌كوژاوه‌ته‌وه‌و دوكه‌ڵی ئاگرێكی تر ده‌رده‌كه‌وێت.