هه‌ڵه‌ی یه‌كێتی‌و ریفراندۆمه‌كه‌ی مه‌سعود با‌رزانی له‌كه‌ركوك
دانا مه‌نمی
2019-07-09   1424
یه‌كێتی له‌كه‌ركوك خاوه‌نی شه‌ش كورسی‌و هێزو پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییه، به‌ڵام ناتوانێت به‌بێ پارتی پارێزگایه‌كی نوێ بۆ كه‌ركوك دابنێت، هێزی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا نییه به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، به‌ڵام هێزی پارتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدایه‌و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی پارتیش نه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه نه پارێزگای نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت، هێزی پارتی له‌ناو لیستی برایه‌تیدایه كه شوێنی ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌ندا پڕ كردووه‌ته‌وه له‌ساڵانی ڕابردودا، ڕوداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رباری شكستی سیاسی‌و دیپلۆماسی مه‌سعود بارزانی‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم شكستی سه‌ربازی‌و پاشه‌كشه‌ی هیزی پێشمه‌رگه‌یشی به‌دواداهات، جگه له‌ده‌ستدانی له %٥۱ خاكی كوردستان، به‌دیوێكی تردا بۆشاییه‌كی فراوانی بێ ئومێدی‌و بێ متمانه‌ی له نێوان پارتی‌و یه‌كێتی‌و یه‌كێتییه‌كان دروست كرد، پارتی هه‌ر زو بۆ مه‌رامی سیاسی و به‌خیانه‌ت ناساندنی ڕوداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر حه‌مله‌ی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی‌و سیبه‌رو ئه‌لكترۆنی بۆ خسته كار‌و ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌ره‌هه‌ندی هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دابری بۆ كێشه‌یه‌كی لۆكاڵی‌و یه‌كێتی پێ تۆمه‌تبار كرد.
رۆژی ۷ـی٦ـی ٢٠١٧، مەسعود با‌رزانی، له ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌گه‌ڵ نوێنەری پارتە سیاسیەکاندا به بێ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کە خاوەنی ۳۰ کورسیی پەرلەمانی بوون كۆبویه‌وه‌و بڕیاریاندا رۆژی ۲٥ی ئەیلولی ۲۰۱۷ لە هەرێمی کوردستان‌و “ناوچەی جێناکۆک” ریفراندۆم سازبکرێت ، ڕۆژی سیشه‌ممه ۲۹ـی ۸ ـی ۲۰۱۷ لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌بێ به‌شداری پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان بڕیاریاندا ریفراندۆم كه‌ركوكیش بگرێته‌وه، بریاره‌كه‌ی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی یه‌ك و ۱٤۳ی ده‌ستوری عیراقییه‌و پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی ۲۳ یاسای ژماره ۳٦ ساڵی ۲۰۰۸ه و هیچ رێگه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری نییه بۆ ریفراندۆم له كه‌ركوك دا ،ئه‌مه له كاتێكدایه كه له % ۳۲ی پارێزگای كه‌ركوك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعشدایه، له‌وانه قه‌زای حه‌ویجه‌و ناحییه‌كانی زاب، ره‌شاد، ریاز و عه‌باسی.
سوربوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركوك ،هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و یاسایی و ده‌ستوری بوو ، گوتاری یه‌كێتی له ریفراندۆم دا ئه‌وه‌بوو (ریفراندۆم به بێ كه‌ركوك هیچ مانایه‌كی نییه)دواجار پارتیش هاته سه‌رخه‌ت و ڕازی بوو كه به‌بێ كه‌ركوك ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵام دوای ڕووداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رو تێكچوونی دۆخی كه‌ركوك ریفراندۆم كرایه موسه‌بیبی دۆخه‌كه، ڕیفراندۆم چه‌نده هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی بوو كه له كوردستان به‌بێ كه‌ركوك ئه‌نجام درابایه،هێنده زیاتر هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و ده‌ستوری و یاسایی بوو كه له كه‌ركوك ئه‌نجام درا ،هه‌ڵه‌كه له حیسباب نه‌كردن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كاردانه‌وه تونده‌كانی توركیا و عێراق و ئێران و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه بوو،ریفراندۆمه‌كه‌ی با‌رزانی زیاتر گوتاری و ئیعلامی بوو ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆی به جاڕدان و هه‌ڕه‌شه‌و چاو سووركردنه‌وه دروست نابێت ،هه‌ربۆیه هه‌م یه‌كێتی و هه‌میش پارتی پێكه‌وه كه‌ركوك و خه‌لكه‌كه‌یان دایه ده‌ست ڕه‌شه‌بای قه‌ده‌ر و یارییان به چاره‌نووسی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه كرد ، ریفراندۆم شكستی ریتۆریكی ناسیۆنالیستی قه‌وم و خێڵچێتی و بنه‌ماڵه‌چێتی پارتی و یه‌كێتی بوو ،شكستی ئیمپراتۆره درۆینه‌كانی نه‌وت و ئابوری سه‌ربه‌خۆ بوو .
ریفراندۆم له ناوه‌رۆكدا كارێكی پیرۆز‌و به‌رسڤێكی ڕه‌وایه‌و گرنگه تیشك بخه‌ینه سه‌ر به‌ڵێن و مژده‌كانی مه‌سعود با‌رزانی له ریفراندۆم دا ، هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی مه‌سعود با‌رزانی ئه‌وه‌بوو ڕیفراندۆمی له ڕه‌هه‌نده نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی دابری و به‌رگێكی حیزبی و دواتر به‌وه‌ش ڕازی نه‌بوو به‌رگێكی شه‌خسی بڕی به باڵادا ،عه‌قڵیه‌تی خێڵایه‌تی ــ بنه‌ماڵه‌یی ــ تاكگه‌رایی هه‌روه‌ك چۆن شیعاری قه‌ومی پارتی ڕه‌نگڕێژكردووه به‌هه‌مان شێوه ریفراندۆمیشی ڕه‌نگرێژ ، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته میلیگه‌راییه له‌ناو ڕووداوه‌كاندا خۆی ڕاده‌ستی قه‌ده‌ر كردووه‌و قوماری به چاره‌نووسی گه‌لێكی خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌وه كردووه، ده‌رئه‌نجامی غرورو له خۆبایبونی مه‌سعود با‌رزانی بێ ئه‌وه‌ی خویندنه‌وه‌یان بۆ پیگه‌ی خۆیان هه‌بێت و بێ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی یاسایی و ده‌ستوری هه‌بێت كه ماوه‌ی دووساڵ بوو واده‌ی پۆسته‌كه‌ی به‌سه‌رچوبوو ئه‌نجومه‌نی شورا به‌بێ ئۆكه‌ی و شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان مه‌سعود با‌رزانی له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی هێشته‌وه ، خۆ ووته‌نی با‌رزانی زۆرجار ده‌ڵێت : كه‌س له‌سه‌روی یاساوه نییه !
دۆخی كه‌ركوك بۆخۆی له بنه‌ڕه‌تدا ئاڵۆزه و ڕه‌فتاره‌كانی مه‌سعود با‌رزانی و حیزبه‌كه‌ی له ڕیفراندۆم دا ئاڵۆزتری كرد ،ریكه‌وتنی پارتی و یه‌كیتی له سه‌ر كه‌ركوك كورد ناكاته‌وه به حوكمڕان له‌و شاره‌دا ،چونكه پارتی و یه‌كێتی له بنه‌ڕه‌تدا متمانه‌یان به پیكه‌وه ژیان و كاركردنی سیاسی نییه.