پەیوەندی نێوان ڕۆشنبیرو دەسەڵات

دانا مه‌نمی‌
  2021-08-19     544
دەسەڵاتی کوردی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆشنبیران لەسەر بنەمای دابەشبوونی ڕۆشنبیران و خۆیەکلایکردنەوەیان یان خۆساغکردنەوەیان بۆبەرژەوەندی دەسەلات دیاری دەکات ، هەر بۆیە مامەڵەی دەسەڵاتی سیاسی جیاواز بووە لەگەڵ ئەو ڕۆشنبیرانەی کە دژی دەسەڵاتنهاوتەریب لەگەڵ ئەو ڕۆشنبیرانەی کە دەستەمۆی دەسەڵاتن ، لە دیدی منەوە ئەو ڕۆشنبیرانەی کە هەڵوێستەکانیان دژە لەلایەن دەسەڵاتەوەدەرگای گفتوگۆکردن و گەنگەشەکردنیان لەگەڵ داخراوە خۆئەگەریش ناوبەناو ئەو دەرگایە بکرێتەوە بۆ ئەوەیە کە چاودێری بکرێن نەوەک دیدوڕوانینەکانیان بخرێتە خزمەتی بەرژەوەندی گشتییەوە . 


بەڵام ئەو ڕۆشنبیرانەی کە دەستەمۆی دەسەڵاتن و بوونەتە پارێزەری دەسەڵات زیاتر لەلایەن دەسەڵاتی کوردییەوە گوێیان لێ دەگیرێت ، ئەمجۆرە لە تایپی ڕۆشنبیر ناکەونە ناو بازنەی ڕۆشنبیر بونەوە چونکە ئیلتزامی ئەخلاقی و ئینسانی ویژدانی خۆیان لەبەرامبەر پاراستنیبەرژەوەندی خۆیان و دەسەڵاتدا لە دەستداوە ،دواجار ئەرکی ڕۆشنبیر ڕەخنەگرتنە لەو واقيعەی کە سەروەری و کەرامەتی ئینسانەکانناپارێزێت و پێشێلی دەکات ، حیزبی کوردی لە هەرێمی کوردستان ڕۆشنبیرێکی ناوێ کە سەربەخۆو ڕەخنەگر و خاوەنی هەڵوێستی کوردانەو ڕاستگۆیانە بێت زیاتر ڕۆشنبیرێکی دەوێت کە دەستەمۆکراو بێت گوێگرێکی گوێرایەڵ بێت تا پروپاگەندەی بۆ بکات . 


ئیشکالی سەرەکی لێرەدایە کە حیزبی کوردی ناتوانێت چەتری کۆکەرەوەی هەموو دیدو روانین و بیروڕا جیاوازەکان بێت بەدەر لەئایدۆلۆژیای سیاسی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دا و سود لەو مەعریفانە وەربگرێت کە عەقڵ ڕۆڵی تێدا دەگیڕێت تا کاریگەرییان لەسەرشێوازو سیستەمی سیاسی و هونەری بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی کۆمەڵگا هەبێت ، ڕۆشنبیرانی کورد لە قۆناغی خەباتی شاخ داهاوسەنگەری حیزبەکان لە خەباتی چەکداریدا بەیەکەوە خەباتیان دژ بە ڕژێمی بەعس دەکرد لە پێناو گەیشتن بە کەناری ئارام و ئازادی تا لەژێر دەستەی ڕزگاریان بێت ، بەڵام دوای ڕاپەڕین ئەم پەیوەندی هاوخەباتییە گۆڕا بۆ هاوتەخوینی یەکتر و  گرژی تێکەوت ، گلەیی و گازندەیڕۆشنبیرانی سەربەخۆ و ڕەخنەگر لە حیزبەکان و دەسەڵاتی کوردی و هەتا سەرکردەکانیش ئەوەیە کە بەهەمان عەقڵییەتی خەباتی شاخسیاسەت دەکەن ئیمکانی پلاندانان و شارەزایی و پسپۆڕییان نییە ، خێزانە سیاسییەکان مەیلێکی تاکڕەوانەیان لە هونەری بەریوەبردنداهەیە مۆدێلێکی خێزانی باڵادەستی بەڕێوە دەبەن لە سەر بنەمای میزاجی شەخسی و پەیوەندی خوێن و خزمایەتی بەربەستە لەبەردەمگەشەسەندنی سیاسی لە هەرێمی کوردستان . 


ئاشکرایە هونەری بەڕێوەبردن لە کوردستان کاریگەری عەقڵییەتی شاخی بەسەرەوەیە و ڕگریش بووە لە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە سەربنەمایی دیموکراسی و شارەزایی و پسپۆڕی و سیستەمی سیاسی ڕێچکەی دامەزراوەیی وەرنەگرتووە ، پرۆژە و عەقڵ ڕوانینی ڕۆشنبیرانلە پشت هونەری بەڕێوەبردن و دەسەڵاتەوە نییە ، سەرباری نەبوونی شەفافییەت لە بەڕێوەبردن و هەبوونی گەندەڵی لە هەموو جومگەکانیدەسەڵاتدارێتی دا هاوڵاتیان لە ماف و ئەرکدا یەکسان نین ، رۆژ لە دوای ڕۆژیش لە نێوان حکومەت و خەڵک ، حیزب و ڕۆشنبیران درزوکەلێنی گەورە دروست دەبێت ، بۆ گەڕانەوەی متمانە لە نێوان حکومەت و خەڵک ، ڕۆشنبیران و حیزب پێویستە دیالۆگی ڕاستگۆیانە بەبیروڕاو دیدو ڕوانینی جیاوازەوە دروست بێت حکومەت و حیزبەکان دەرفەت برەخسێنن بۆ رۆشنبیران تا بەشدار بن لە بڕیارە سیاسییەکاندا. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×