پارتی‌و په‌ڕله‌مان ئیستغلالكردنی پێكهاته‌كان
دانا مه‌نمی
2019-09-06   1300
پێكهاته‌كان ماوه‌ی سێ خولی په‌رله‌مانییه ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له‌پێنج كورسییه‌وه بۆ ۱۱ كورسی زیادكراوه، كورسی پێكهاته‌كان به‌جۆرێك دابه‌ش بووه له‌په‌رله‌مان كه توركمان خاوه‌نی پێنج كورسین‌و مه‌سیحیه‌كانیش پێنج كورسی‌و ئه‌رمه‌نیش خاوه‌نی كورسییه‌كی په‌رله‌مانه، بۆهه‌ر گه‌مه‌یه‌كی سیاسی به‌هۆی ژماره‌ی كورسییه‌كانیانه‌وه پێكهاته‌كان رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕن، به‌ڵام بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاته‌كان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دان ئه‌ویش بێلایه‌نی‌و سه‌ربه‌خۆبوونی پێكهاته‌كانه له په‌رله‌مانی كوردستان له‌خوله‌كانی تری په‌رله‌ماندا پێكهاته‌كان كاریگه‌ری پارتییان له‌سه‌ربووه‌وهاوكێشه‌كانیان بۆ پارتی ساغكردووه‌ته‌وه‌و ته‌رازوی پارتیان قورس‌تر كردووه، هه‌ربۆیه نه‌یانتوانیوه بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن‌و خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیان بن.
سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه‌یییه‌و نیمچه كراوه‌یه ،واته هه‌موو كوردستان یه‌ك بازنه‌یه‌و ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ده‌نگ به‌كاندیدی هه‌رناوچه‌یه‌ك بدات كه ده‌یه‌وێت‌و ده‌توانێت كاندیده‌كه‌ش دیاریبكات به‌وپێیه‌ی سیسته‌مه‌كه نیمچه كراوه‌یه، خودی یاسایی هه‌ڵبژاردنیش هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ پارتی ڕه‌خساندووه كه ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی كاندیدی پێكهاته‌كان بكات، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌كان ئه‌وه‌یه كه تۆماری تایبه‌تی ده‌نگدانیان به‌خۆیان نییه‌و ناوچه‌یه‌كی دیاریكراویان بۆ ده‌نگدان نییه.
په‌رله‌مانی كوردستان به پێی بڕیاری ژماره یه‌كی ساڵی ۲۰۰٥ به‌رزترین ده‌زگای شه‌رعی‌و یاساییه له‌كوردستان، باره‌گای به‌رزانی هیچ سیفه‌تیكی یاسایی نییه دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتیمانی نییه چونكه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بڕیارێكی حیزبی دروستكراوه‌و ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان بكات ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌تا دێگه‌ڵه‌یه‌و ناچێته خانه‌ی نیشتیمانیه‌وه پیناسه‌ی نیشتیمانی هه‌ڵناگرێت، ئه‌م باره‌گایه بووه‌ته مۆڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی له‌حیزبه‌كانی تره‌وه ده‌خزێنه ناو پارتی وله‌سه‌ر كه‌وڵی خه‌ڵكی دڵسۆزی پارتی پله‌و پۆستی باڵا‌و ئیمتیازاتیان پێده‌به‌خشرێت، باره‌گای به‌رزانی زیاتر له‌دیوه‌خانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چێت بۆ ده‌ركردنی پرسه‌نامه و په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌سعود به‌رزانی ده‌به‌ستێته‌وه به‌حیزب و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه، بۆبه یاسایكردن و شه‌رعیه‌تدان به‌م دیوه‌خانه حیزبیه پێویستی به‌كۆده‌نگی نیشتیمانی و به‌به‌رداكردنی به‌رگێكی یاسایی‌و ده‌ستوری هه‌یه كه ئیجماعی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر بێت.
پارتی پلانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو جیاوازه‌و نایه‌وێت جارێكی تر ئه‌و ئه‌زمونه تاڵه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مان دوباره بكاته‌وه ، پارتی جێگرێكی په‌رله‌مانی بۆخۆی بردووه‌و جێگرێكیشی داوه به توركمانه‌كان، ئیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كێتی بێت یانیش گۆران ناتوانێت هیچ پرۆژه‌یه‌ك بخاته به‌رنامه‌ی كار‌و هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان ساز بكات بەبێ ڕەزامەندیی پارتی هیچ یاسا‌و بڕیارێك له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رناچێندرێت، ئه‌وه‌ی توركمانه‌كان له‌په‌رله‌مان ده‌یكه‌ن به‌شداری سیاسی نییه، به‌ڵكو .... سیاسییه بۆ لایه‌نێكی سیاسی كه رێز له‌خواسته‌كانیان ناگرێت.
خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان پارتی كۆنترۆڵی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردووه‌و هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی یاساداناندا ده‌سه‌پێنێت، جگه له‌وه‌ی په‌رله‌مانی داماڵیووه له‌چاودێركردنی حكومه‌ت‌و مه‌رجیشی بۆ په‌رله‌مانتارانی لایه‌نه‌كانی به‌شدار بو له‌حكومه‌ت داناوه كه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت قڕو قه‌پی لێبكه‌ن!