بانگەوازێكی زۆر بەپەلە ، فریاكەون هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسی لەناوچوندایە 

ساڵح ژاژڵه‌یی
  2026-08-10     5

لە پێناوی پاراستن و پاریزگاریكردن و ڕێگریكردن لە بەعەرەبكردن و خۆبەعەرەبكردن وتەعریبكردن لە ڕێگای  فرشتن و هەڕاجكردنی خاكی هەرێمی كوردستان دەمەوێت دەنگی ناڕەزایی خۆم و خەڵكی تێكۆشەری خەڵكی كوردستان بگەیەنم بە  بەڕیزان :  جەنابی مسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دێموكراتی كوردستان ، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، نێچیر بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ، هەمو وەزیرە بەریزەكان و ئەندامانی پەڕلەمانی كوردستان و تێكڕای بەرپرسانی حكومەت و حیزبەكان ،  هەموو ڕۆشنبیران و نوسەرانی هەرێمی كوردستان ، هەموو خەمخۆران و دڵسۆزان و جەماوەری خەڵكی تێكۆشەری خەلكی كوردستان ،هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ودواجاربە تایبەت ڕودەكەمە : كەس وكاری ئەو پێشمەرگانەی لە پێناوی پاراستنی خاكی كوردستان چەكی شەرەف وكەرامەتیان كردە شانیان و دواجار بە خوێنی گەشیان خاكی كوردستانیان نەخشاند و خۆیان كردە قوربانی لە پێناوی پاراستنی ئەم كوردستانە ، ئێستا سەیركەن وبە چاوی خۆتان ببین ، كە ئەوخاكەی دەریایەك خوێنی لەسەر ڕژا چۆن بە بەرچاوی بەرپرسانی باڵای حكومەتەوە هە ڕاج دەكرێ و كێ بەرهەمی خوێنی ئەوان دەخوات .  بەڕێزان :

هیچ كاتێك هەرێمی كوردستان وەكو ئێستا ڕوبەڕوی مەترسی نەبۆتەوە ،بارو دۆخی ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست وەكو ئاوی ناومەنجەڵ دەكوڵێت و چاوەڕوانی  گۆرانكاری زۆر دەكرێت . بە هەموو پێوەرەكان ،بارودۆخەكە لەبەرژوەندی كوردا نابێت چونكە ئەمەریكا دەەیەوێت بەجۆرێك گۆڕانكاری لە سیستەمی حوكمڕانی وڵاتەكان بكات بۆ بەرژوەندی خۆی لە ڕێگای بە  بەمەركەزیكردنی حكومەتەكان و ئەوەش لەبەرژوەندی كوردا نابێت . بڕیاری كشانەوەی ئەمەریكاو هێزی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان ئاماژەیەكی ڕونە بۆ ئەوە .  تۆمباراك دەڵێت :دوای ئەوەی گروپەكانی حەشدی شەعبی سەر بەئێران حچەك كران ، دەبێ هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش لە گەڵ سوپای عێراق تێكەڵ بكرێتەوە چونكە عێراق  یەك وڵاتەو نابی دوو جۆر سوپی جیاوازی هەبێت . هەموتان باش دەزانن باری ئابووری هەرێم خراپە ، موچەی موچەخۆران لە دەستی حكومەتی ناوەندایە ، پارە نییە بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزاری . ئەمانە هەمویان بەلایەك  بەڵام گەورەترین مەترسی كە ئێستا ڕوبەروی هەرێمی كوردستان دەبێتەوەو ئەگەر هەرچی زووە هەنگاوی كرداری و بەخێرای دژی  بەعەرەبكردن و تەعریبكردنی هەرێمی كوردستان نەگیرێتە بەر، ئەوە دوای 20 ساڵێترشتێك نامێنێت بەناوی باشووری  كورستانی عێراق  .  ئەوەی چەندین ساڵە حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق هەوڵیان داوەو بۆیان نەكراوە ،دەسەڵاتی كوردی لە بری ئەوان زۆر بە خێرایی هەنگاوی عەمەلی بۆناوەو خستویەتە بواری جێبەجێكردنەوەو زۆریش بە پەلە هەوڵی جێبەجێكردنی داوە .  مەترسییە گەورەكە ئەمەیە : حكومەتی هەرێم هەموو تواناكانی خۆی بەناو بۆ ئاوەدان كردنەوەو پێشخستنی هەرێمی كوردستان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێم  خستۆتە گەڕ لەڕێگای دروستكردنی باڵەخانەی نیشتەجێبونەوە . لەڕاستیدا زۆربوونی بالەخانەی نیشتەجێبون ، نابێتە چارەسەری كێشە ئابووریەكانی هەرێم ، نابێتە هۆی بنیات نانی ژێرخانی ئابووری هەرێم . ئەی كەواتە چی لە پشتی ئەمەوەیە كە زەمینە خۆش بكات بۆ دروستكردنی ئەم ژمارە زۆرەی شۆقەی نیشتەجێبون ؟.

 هۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەم بوارەدا زۆرترین قازانج بەدەست دێت . زەوی حكومەت بە خۆڕایی دەدرێت بە سەرمایەدارە چاوچنۆكە نیشتمان فرۆشەكان و ئەوانیش دەیكەنە شۆقەو بەقازانجی خەیاڵی بەشەریكایەتی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەسەڵات بەخەڵكی دەفرۆشنەوە .لە ئێستا بە لێشاوخەڵكی عەرەب ڕودەكەنە شارەكانی كوردستان و شوقەدەكڕن .  حكومەتیش بڕیاری دەركردووە كە لەسەریان تاپۆ بكرێت و تێدا نیشتەجێ ببن ، لەكاتێكدا ساڵانی پێشو قەدەغە بوو كە خانوو لەسەر هاوڵاتیانی عەرەب تاپۆ بكرێت  . من لەم ڕۆژانەدا  نوسراوێكی زۆر بەڕێزو خەمخۆری نیشتمان بەڕێز  ( نیاز سعیدعلی ) م بڵاو كردەوە كە ساڵێ 2016 نوسیویەتی  سەبارەت بە ئازد كردنی فرۆشتنی  خانوو بەهاوڵاتیانی عەرەب لە شاری سلێمای .لە سالی 2016 دا لەسەر داوای ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی ( كەئەوانیش بەشێكن لە بازرگانە چاوچنۆكەكانی سلێمانی )   بۆ پارێزگاری ئەوكاتە بەڕێز (فەرەیدون علی ئەمین) یان  نوسیوە و داوایان لێ كردووە بڕیار دەربكات بۆ ئازادكردنی فرۆشتنی خانوو شوقە بە هاوڵاتیانی عەرەب و لەسەر یان تاپۆ بكرێت ، ئەویش بەبی گەڕانەوە و پرس و ڕا بۆسەروی خۆی یان دەبێ سەروی خۆشی ڕازی بوبن چونكە ئەوانیش هەر بازرگان و نیشتمان فرۆشن ،  ڕۆژی 3/6 / 2016 كە دەكاتە ڕۆژی هەینی كە دەوام نییە  بریارەكەی گەڵاڵە كردوەو ڕۆژی 6/6 /2016 دەری كردووە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.  پێ دەچی خێری زۆرییشی بۆ ئەوان تێدابووبێت  لە لایەن سەرمایەدارەكانەوە  و بەرتیلی چەوریان پێدابن بۆیە ئاوا بە پەلە لەڕۆژی هەینیدا بڕیارەكە گەڵاڵە كراوە. لەوكاتەدا بەڕێز( نیاز سعیدعلی ) خەمخۆری نیشتمان نوسینێكی لەسەر مەترسی ئەو بڕیارە بڵاو كردۆتەوة ، بەلام   كەس گوێێ لێنەگرتووەو كەسیش بەدواداچونی نەكردووە ، بە بەرپرسانی حكومەتیشەوە .  ئەوەتا ئێستا حیكمەتی ئەو بێدەنگییەی  سەرانی دەەسلاتمان  بۆ دەردەكەوێت  لەمەڕ بێدەنكی بڕیاری فرۆشتنی شوقە بە عەرە ب ، ئەوحیكمەتەش  ئەوەیە كە سەرانی دەسەڵات خۆیان لەپشتی ئەم كارەوەن و لە ڕێگای وەكیلەكانی خۆیانەوە بەرنامەی فرۆشتن و هەڕاجكردنی  خاكی هەرێمی كوردستانیان خستۆتە بواری  جێبە جێكردنەوە . بەڕێزان : ئەوەتا بە چاوی خۆمان دەیبینین و هەستی پێ ئەكەین كە خەریكە هەرێمی كوردستان تەعریب بكرێ ، گەورەترین مەترسی لەسەر شاری هەوڵێرە . كەركوك هەر بەقەدەرژمارەی ئەو عەرەبانەی ئێستا لە هەوڵێرن توركمانی تێدایە ، ئەوەتا كورد بەدەستی خۆی توركمانێكی كردووە بە پرێزگاری كەركوك . ئەگەر كار ئاوا بروات  لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا پارێزگاری هەوڵێریش دەبێتە نۆرە لە نێوان عەرەب و  كوردا . باشە بۆچی پارتی ڕێگای دا دڵەكەی كوردستان و یەكێتی قودسەكەی كوردستان ئاوازەلیلی دەستی دوژمنان ببێت ؟. بەڕاستی دەبێ هەردوك حیزبی دەەسەڵاتدارخەجاڵەتی بكێشن بەرامبەربارودۆخی ئێستای كەركوك ، كە كردیانە قوربانی ناكۆكییەكانی خۆیان . خۆ ئەگەر بەخۆدا نەچنەوە ، كارەساتی خراپتریشی بەدوادا دێت .  

ئەوبالەخانەی نیشتەجێبونەی ئێستا دروست دەكرێن ، نێوەی ڕاستیان یەكێتی و پارتی خۆیان دروستیان دەكەن لە ڕێگای وەكیلەكانیانەوە ، نیوەكەی تری زەوی بەخۆڕایی بە سەرمایە دارەكان دراوەو  پێشەكی لە سەدا  30 بۆ 50ی ئەو شوقانەش  بەپێی شوێن لێیان وەردەگێرێت . هەمیشە وتومە :  ئەوگەندەڵیەی لە هەوڵێر دەكرێت دوو بەرابەری سلێمانییە ، بەڵام چونكە من شارەزای هەولێر نیم ، نمونەكان لەسەر سنووری سلێمانی دێنمەوە . باشە ئەگەر یەكێتی خۆی خاوەنی ئەو شوقانە نەبێت كە لەسەر زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرە جۆ دروست دەكرێن كە كاتی خۆی ئەحمەد حسن بكرتەرخانی كردووە ، چۆن دەبێ تاوانی ئاوا قبوڵ بكرێت . تەنها بەریوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ناڕەزایەتی نیشان دا ، ئەی باشە كۆلیجی كشتوكاڵیش سودیان لەو زەویە وەرنەدەگرت ، بۆچی بێدەنگ بوون . ئەوەتا ڤیدیۆیەكی مەلایاسین كە نوێنەری یەكێـتیە لە ئیدارەی گشتی و جەنابیان وتەبێژی وەبەرهێنەرانە واتە ( وتەبیژی ئەوانەیە كە نیشتمان هەڕاج دەكەن ) ئەگەر وانییە ، دەپرسم چیان بەرهەم هێناوە لە لە وەرگرتنی زەوی میللەت بە خۆڕایی وخۆیان پێ دەوڵەمەمد كردووە ؟ بڵاو بۆتەوەو بە ئاشكرا دەڵێت : بەڵی: ئێمە شوقە بۆ براعەرەبە ئازیزو خۆشەویستەكانمان دروست ئەكەین ، ئەگەر ئەوان لێمان نەكڕن ،ماڵمان وێران دەبێت . ئەوەتا چونكە لە دهۆك عەرەب نایكرێت ، كەس موشتەری نییەو هەمووی هەیكەلە . : لەم شارە مەشروعمان هەیە لە 100 یەكەی نیشتەجێبون  60 ماڵی عەرەبیان تێدایە . دواجار ئەڵی ئێستا لەگەرمیانیش واتە لە كەلار خەڵكی زۆر شوقەدەكڕن . ئاخر ئەگەر ئەم شارە  بەرپرسی خەمخۆری تێدابێت و پیاوی جارانی تێدامابێت ، چۆن دەبێ لێدوانی ئاوا لەكەسێك كە وتە بێژی  وەبەرهێنەران بێت قبوڵ بكرێت ، زۆر شتی تر هەیە باسی بكەم بەڵام ئەوەندە بەسە بۆ گەیاندنی پەیامەكەو لەسەربنەمای ئەوەی كەئێستا لە هەرێمی كوردستان دەگوزرێت :  داوا لە هەموو ئەوانە ئەكەم كە لەسەرەوە ناوم هێناون  هەرچی زووە  هەنگاو بنێن بۆ  ڕێگریكردن لە بەعەرەبكردن و تەعریبكردن وخۆبەعربكردنی هەریمی كوردستان . دەسەڵاتی كوردی بە هەردوو زونەكەیەوە ، بەرپرسیاری یەكەمن لەم مەترسیانەی ئێستا ڕوبەڕوی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە ، چونكە ئەوەی دەكرێت یان خۆیان ڕاستەوخۆ لە ڕیگای وەكیلەكانیانەوە ئەنجامی ئەدەن ، یان ئەرزەكان  دەدەن بە كەسانیتروبە شەریكی .چونكە ئەگەر ئەمە بە ئاگاداری و ویستی خۆیان نەبێت  هەرگیز ئەوەی ئێستا ڕویداوە ، ڕوی نەدەدا . بۆ ئەوەی مەترسیەكە لێرەدا كۆتایی بێت و حكومەتیش بەرپرسیاریەتی ئەو مەترسیەی ئێستا بەرەو ڕوی هەرێمی كوردستان بۆتەوە  لەسەر خۆی لابەرێت ،  با هەرچی زووە بڕیارێك دەركەن كە شوقەو موڵك بەعەرەب نەفرۆشرێت و بەناویانەوە تۆمار نەكرێ .  ئەمە تەنها چارەسەرێكی سەرەتاییە و دەبێ لێرە  بەدواوە ڕێگاوشوێنی توندر بگیڕیتە بەربۆ ڕێگریكردنی نیشتەجێبونی عەرەب لە هەرێمی كوردستان .ئەگەر حكومەتی هەرێم خۆی لە دەركردنی بریارێكی لەم شێوەیە بدزێتەوە و بڵێت :ئێمە بەشێكین لە عێراق و هاوڵاتیانی عەرەبیش بۆیان هەیە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ ببن ، بەپێی مادەی 23/ ب  ساڵ 2005 و بڕیاری دادگای  فیدڕاڵی ژمارە 65 ساڵی 2013 دەتوانرێت ڕێگری بكرێت لە نیشە جێبونی هاوڵاتیانی عەرەب لە سەرخاكی كورد .  كەواتە ئەگەر حكومەتی هەرێم بڕیارێك دەرنەكات بۆ قەدەغەكردنی موڵكو ماڵ و تاپۆكردنیان لەسەر عەرەب بە مەبەستی نێشتەجێبونیان لە هەرێمی كوردستان ، ئەوە ڕێك دەبێتە بەرنامەی هەردوك حیزبی دەسەڵاتدار بۆ بە عەرەب كردن و تەعریب كرنی هەریمی كوردستان بۆپڕكردنی گیرفانی خۆیان .  كۆتا داوام :  تكا لە هەموو ئەو كەسایەتی و لایەنانەی كە لە سەرەوە ناوم هێناون ئەكەم ، هەرچی زووە  بە پیر ئەم بانگەوازەوەبێن پێداگری بكەن لە سەر قەدەغە كردنی فرۆشتنی خانو شوقە بە هاوڵاتیانی عەرەب .ئەگەر بەرپرسانی حكومەت بە پییر بانگەوازەكەوە نەهاتن ، واچاكە هەموو نوسەران و ڕۆشنبیران و هاوڵاتیان و كەس و كاری شەهیدان بینە دەنگ و هەموو هاوڵاتیان لەم مەترسییە گەورەیە بە ئاگا بهێننەوە . هەر كەس و لایەنێك هاتنی عەرەب و نیشتەجێبونیان لە هەرێمی كوردستان بە ئاسایی بزانێت ، یان پاساو بۆ هاتنیان بدۆزێتەوە ، بێشك دەبێ  وەك كەسێكی خائین بەرامبەر بەم نیشتمانە سەیر بكرێت .

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
“یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر خوێنی شەهیدەکانمان و بە یارمەتی مام جەلال دروست بوو”
پەرلەمانتارێکی عێراق بە هاوکاری وەزیرێکی پێشوو بە ئەنجامدانی گەندەڵی گەورە تۆمەتبار دەکرێت
كۆڕه‌ك تیلیكۆم وه‌ڵامی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق ده‌داته‌وه‌
پەیامێک لە دەمیرتاش و مزراکلییەوە لەبارەی یاسای چوارچێوە
​"هەرێمی کوردستان دەبێتە پردی دیپلۆماسیی نێوان عێراق‌و سووریا"
وەزارەتی سامانەسروشتییەکان لێدوانەکەی وەزیری نەوت لەبارەی بەنزینی 450 دیناری رەتدەکاتەوە
بزووتنەوەی نوجەبا: مووشەک تەنیا بە مووشەک وەڵام دەدرێتەوە
تەواوی وردەکارییەکانی "ماڵی تۆقێنەر".. دەیان تۆمەتی سووکایەتیکردن و توندوتیژی ڕووبەڕووی سارە نەتەنیاهۆ دەبنەوە
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: به‌غدا پاره‌ی پێویستی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابینكردوه‌
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: موچه‌ 45 رۆژ جارێك دابه‌ش ده‌كرێت، عێراق ده‌یه‌وێت 2 ملیار دۆلار له‌ ئه‌مریكا قه‌رزبكات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×