بەشی نۆیەم
ڕۆژێك لە ڕۆژان لە خۆن پرسیوە گەلی كورد لەپێناوی چیدا خەیات دەكات؟
ئایا ئوجە ئالان سەركردەیەكی كارێزمای گەلی گەلی كورد بووە؟
لەدوای شۆڕشی ئایلولی سالی 1961 كەلە باشوری كوردستان دستی پێكرد مەلا مستەفاو ئیدریس ومەسعودی كوڕی و مامجەلال و ئبڕاهیم ئەحمەدو كاك نەوشیروان وەكوسەركردەی دیاری خەباتی كوردایەتی دەركەوتن . لە ئێران شەهید دكتۆر قاسملۆو لە باكوری كوردستانیش عبدوڵڵا ئوجەلان ( ئاپۆ) دەركەوتن .من لەم بەشەدا دەمەوێت بە تایبەت باسی ئوجەلان بكەم . دكتۆر محمود عوسمان وەكو سەركردەیەكی دیاری كورد كەلە سەرەتای شۆڕشی ئایلولەوە بەشداری شؤرشی كردووە ، لە هەموو قۆناغەكانی خەبات و حوكمڕانی كورد لە سالی 1961 تا ئیستاشبردەوامە و كەسێكی چالاك و تا بڵێی ڕؤشنبیرو بە ئاگایە و خۆشبەختانە تا ئێستا لە ژیاندا ماوەو ئاگاداری وردو درشتی هەموو ڕوداوەكانە . لەم ماوەیەدا یاداشتەكان و بیرەوریەكانی لە 3 بەرگدا بڵاو كردنەوە .
لەڕاستیدا بیرەوەری زۆر لە سەركردەكانی كوردو كادیروڕۆشنبیرم خوێندونەوە و كۆتا جار یادەوریەكانی دكتۆر محمودم خوێندەوە ، بەڕاستی زۆر پێوەی سەرسام بووم چونكە زۆر ڕاستگۆیانە مێژوو شێوازی ڕوداوەكانی باس كردوون . ئەو نە هاتووە بە مەبەست هەندێك تۆمەتبار بكات و هەندێكیش بكاتە پاڵەوان . ئەونەهاتوووە هەر بە باشە باسی خۆی بكات و بەڕاشكاوانە خۆشی بە بەرپرسیار دەزانێت لە هۆكاری زۆر لە روداوە دڵتەزێنەكان هەرچەندە خۆشی دەستی نەبووە لەوڕوداوانە ، بەلام دەلێت : منیش بەرپرسیارم چونكە لەوكاتەدا باشداری شۆڕش بووم . لەگەڵ ئەوەی دكتۆر محمود تا ئاشبەتاڵی 1975 پارتی بووەو كەسی نزیكی مەلا مستەفا بووەو هاوڕێی سەفەرەكانی بووە ، وەرگیڕی مەلا مستەفا بووە لەكاتی سەردانی وەڤدی وڵاتان بۆ لای مەلا مستەفا بە هۆكاری ئەوەی پزیشك بووە و ئینگلیزی باش زانیوەو جێی موتمانەی مەلا مستەفا خۆشی بووە . لەگەڵ هەموو ئەو نزیكییەی لەمەلا مستەفا ، كاتێك یادەوریەكانی دكتۆر محمود دەخوێنیتەوە ، لە كوێدا مەلا مستەفای بە هەڵە زانیبێت ، باسی هەڵەكانی كردووەو ڕەخنەشی لێگرتووە . ئەمە نیشانەی ئەوەیە بەو پەڕی ڕاست گۆییەوە ئەم یادەوریانەی نوسیوەتەوە . ئەونەهاتووە مێژووی خەباتی كورد مكیاج بكات بە ویستو ئارەزوی ئەم ئەو ، یان لەبەر بەرژوەندی خۆی ، بەڵكو هاتووە مێژوی ڕاستەقینەی گەلی كوردی وەكو خۆی نوسیوەتەوە لەو قۆناغەی تێیدا بەشدار بووە . دكتۆر محمود لەڕێگای نوسینەوەی ئەم یادەوەریانەی خۆی توانیویەتی خزمەتێكی گەورەی بێ وێنەی مێژووی كورد بكا ، كتێبخانەی كوردی دەوڵەمەند بكات . ئەوانەی دەیانەوێت بەدواداچوون بۆ مێژووی كورد بكەن ، یادەەریەكانی دكتۆر محمود سەرچاوەی زانیاری باشن و دەتوانن سودیان لێ وەرگرن . هەر چەندە دكتۆر محمود سیاسییەكی ناسراوی گۆڕەپانی خەباتی كوردایەتی بووە ، بەڵام وەكو سەركردەكانی تری كورد بە گەورە نە ناسرابوو . بەلام كاتێك بەرگی دووەمی یادەورەیكانی دكتۆر محمودم خوێندەوە لەدوای ئاشبەتاڵەوە تا ڕوخانی سەدام حوسەین و دروست بونی ئەنجومەنی حوكم و دروستبونی حكومەتی عێراقی ، دكتۆر محمودم وەكو ئێستا نەناسیبوو وەكوئێستا دەیناسم . دكتۆر محمود كەسێكی سیاسی زۆر شارەزاو قسەزان بووەو لەدوای ئاشبەتاڵەوە كە چۆتە ئەوروپا تا ئەو كاتەی جكومەتی بەعس ڕوخێنرا ،لەزۆرینەی هەرەزۆری كۆبونەوەو سمینارو مێزگەردی جیهانیدا بەشدار بووە كە لەسەر كورد بەستراون ، لەهەموو ئەوكۆرو كۆبونەوانەدا قسەی خۆی كردووە ، ڕەخنەی گرتووە ، بەرگری لە كورد كردووە .ئەوەی شایانی باسكردنە ئەوەیە : بۆ زۆرینەیان بانگ هێشت كراوە ، نەك خۆی هەڵواسیبێت . لە كۆبونەوە لەگەڵ ئەمەریكییەكان زۆر ڕأشكاوانە ڕەخنەی لێگرتون و پیی گوتون ، كورد لە بەرنامەتاندا نییەو هەمیشە ئەڵێن :كورد بەشێكن لە عێراق و نامانەوێت پەیوەندی تایبەتیمان لەگەڵ كورد هەبێ .. لە ڕاستیدا من هەتا بیرەوەریەكانی دكتۆر محمودم نەخوێندەوە ، وەكوخۆی چۆن هەبووەو هەیە نەم ناسیب و . دڵنیاشم ئەوانەی لەدوورەوە دكتۆر محمود دەناسن ، وەك ئەوە نییە لە نزیكەوە ، یان لە چاوی بیروەریەكانی بیناسن . هیوادارم زۆرترین كەس بیرریەكانی بخوێننەوە چونكە زۆر بە قوڵی لە هەموو قۆناغەكانی خەباتی گەلی كورد دەگەن لە سالی 1961 تا ئێستا . دكتۆر محمود زۆر لە پەكەكەوە نزیك بووە ، پەیوەندی ڕاستەوخۆو نا ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئاپۆ هەبووە . كاتی خۆی زۆر قسەوباسی لە سەر پەكەكە كردووە لە ڕێگای ( مێد تێڤێوە . لە كۆڕو كۆبونەوەو كۆنفڕانسە نێو دەوڵەتیەكانیشدا كە تێیدا بەشدار بووە ، بێ ترس بەرگری لە پەكەكە كردووە و زۆر ڕەخنەی لە ئەوانە گرتوەو بەرەو ڕویان بۆتەوە كە پەكەكەیان بە تیرۆریست ناوبردووە . بۆیە هەمیشە كەسێكی بێزراو بووە لای توركیاو وەكو تیڕۆڕیست لێیان ڕوانیوە . لە ڕاستیدا من ئەم بەشەم تەرخان كردبوو كە لەسەرئاپۆ قسە بكەم ، بەڵام وەكودەلێن : بەبەردێك دوو نیشانم شكاند . یەكەم بە پێویستم زانی باسی دكتۆر محمود بكەم و حەقی خۆی پێ بدەم . دووەم : بە هۆكاری ئەوەی دكتۆر محمود زۆر لە ئاپۆو پەكەكەوە نزیك بووەو خۆی بە خەمخۆری ئەوان زانیوە ، بۆیە بە باشم زانی كە كەسایەتی و ڕوڵێ خەبات و تێكۆشانی سیاسی ئاپۆ لە ڕێگای یادەوەریەكانی دكتۆر محمود خۆیەوە ببیستن كە چۆن ڕاشكاوانە باسی كەسایەتی ئاپۆ دەكات و هەموو لایەنەباش وخراپەكانی باس دەكات ، لەكاتێكدا دۆستی ڕاستەقینەشی بووە . بەشی دەیەم و یانزەیەم كە كۆتابەشی ئەم زنجیرە نوسینەن كە تایبەتن بە باسی ئوجەلان و پەكەكە تكایە بەوردی بیانخوێننەوە لەبەر زۆری بابەتەكە نەمتوانی هەردو بەشەكە كە پەیوەستن بە پەكەكەو ئوجەلانەوە بكەم بە یەك بەش ، من ڕیك بۆچونەكانی دكتۆر محمودتان بۆ دەگوازمەوە كە لە یادەوەریەكانیدا باسی كردووە بێ ئەوەی هیچی لێ بگۆڕم . كاتێك گوێبیستی قسەكانی دكتۆر محمود دەبن ، زۆرزانیاری گرنگتان سەبارەت بە پەكەكەو ئوجەلان دەست دەكەوێت كە تا ئێستا نەتان زانیوە . بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە دكتۆر محمودیش مرۆڤەو ، هەموو مرۆڤێكیش لە ژیانیدا توشی هەڵە دەبێت و كەسیش مەعسوم نییە لە هەڵەو كەم و كورتی و مەرجیش نییە هەموان بۆچونەكانی ئەو بەڕاست بزانن . چاوەڕوانی بەشی دەیەم بكەن.