بێ زەحمەت پرسیارێك

ساڵح ژاژڵه‌یی
  2026-11-27   

                  بەشی یانزەیەم و كۆتایی

ڕؤژێك لە ڕۆژان لە خۆت پرسیوە گەلی كورد لە پێناوی چیدا خەبات دەكات ؟.

ئایا عەبدوڵڵا ئوجەلان سەركردەیەكی كارێزمای گەلی كورد بووە ؟.

ئەم بەشە تەواوكەرودرێژكراوەی بەشی دەیەمە لەسەر كەسایەتی ئوجەلان و پەكەكە ، كە دكتۆر محمود لە یادە وەریەكانیدا بەدرێژی باسی كردووە ، هیوادارم بە وردی و بە دیقەتەوە بیان خوێننەوە چونكە ئەو زانیارانە زۆر پێویستن هەموومان بیانزانین  چونكە ئەمانە بەشێكن لە مێژووی خەباتی میللەتی كورد .

ئوجەلان لاواز بوو

ڕۆژی دووی تشرینی دووەمی 1999 لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ، سمینارێكم لەسەر ڕێكەوتنی واشنتۆن ، ڕفاندنی ئوجەلان ودادگایی كردنەكەی هەبوو، لەوێ كۆمەڵێك پرسیارم لێكراو بەوردی سەرنجی خۆم خستە ڕوو . باسی چۆنیەتی ڕفاندن و دادگای كردنەكەی ئوجەلانم كردوڕەخنەم لەوە گرت كە لەو پڕۆسەیەدا هەڵوێستی ئوجەلان زۆر لاواز بوو ، دەیتوانی زۆر باشتربەرگری لە كێشەی نەتەوەی كورد بكات .

 لە سمینارەكەدا باسی ئەوەم كرد كە چۆن پێش ئەوەی دادگایی بكرێت پارێزەرەكانی هاتن بۆ لام و گوتیان ئوجەلان داوای ڕای منی كردووە ، هەر لەوێ گلەییم لە جموجۆڵەكانی ئوجەلان كردو پێم گوتن هەر زوو ئاگادارمان كردۆتەوە كە لە ئیتالیا بمێنێتەوەو نەڕوات ، بەڵام بەقسەی نەكردین ، پاشان باسی  پێشنیازەكانم بۆكردن ، وەكو ددان نەنان  بەدادگاییەكەداو بە توركی قسە نەكردن و هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی . لە سمینارەكەدا باسم لەوە كرد كە بەداخەوە ئوجەلان هیچ كام  لە ئەوانەی نەكرد كە پێشنیازمان بۆ كرد . بەو هۆیەشەوە زۆر لاواز دەركەوت و توركیا زیاتر سودی لەو دادگایی كردنە وەرگرت . بۆیە زۆر بە كراوەیی دادگایی كردنەكەی نیشان دا چونكە پێش وەخت دەیانزانی كە ئەوە بە سودی توركیایە . ڕۆژی 25 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1999 دادگای تێ هەڵچونەوەی توركیا ،  داوای تێ هەڵچونەوەی ئوجەلانی ڕەت كردەوەو پشتگیری بڕیاری لە سێدارەدانی دەركرد ، بەڵام  حوكمەكی جێ بەجێ نەكرا ، چونكە وەكودەلین ئەمەریكا ڕێگربوو ئوجەلان لە سیدارە بدرێت و كاتێك ڕادەستی توركیایان كردەوە ، ئەو بەڵێنەی وەرگرتوو ، ئەگەر چی لەتوركیا سزای لە سێدارەدان نەمابوو ، چونكە توركیا دەیویست  بچێتە  ناو یەكێتی ئەروپا .

 لەو كاتەدا كورد ڕایەكی وای هەبوو ، ئەگەر توركیا بچێتە ناو یەكێتی ئەورپاوە ، شتێكی باشە ، چونكە دۆسییەی كوردیش وەكو بابەتێكی ئەوروپی لێ دێت وڕەنگە سودێكی هەبێت ،  بەڵام دەبێ كێشەی كورد چارەسەر بكرێت ، تەنانەت مەسعود یەڵماز كە ئەو كات سەرۆك وەزیران بوو ، پاش ئەجەوید ، كاتێك كە چووە دیاربەكرقسەی كرد ، چونكە لای مەبەست بوو بچنە ناو یەكێتی ئەروپا ،لەوێ گوتی پێویستە دۆسیەی كورد بە ئاشتی چارەسەر بكرێت . ئەوپێی وابوو ڕێگای ئەوروپا بۆ توركیا لە دیاربەكرەوە دەست پێ دەكات و ئەگەر ئەوە بە ڕێزگرتن لەمافی مرۆڤ چارەسەر بكەین ، دەتوانین بە ئاسانتر بچینە ناو یەكێتی ئەوروپاوە . بەڵام هێشتا نەیان توانی تەنانەت پێوەرەكانی مافی مرۆڤیش بپارێزن .  لە هەمان كاتدا بەردەوام بوون لە دەستگیركردنی گروپی دیكەو تەسك كردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی لە توركیادا .

تا ئێرە ئەوەی لە سەرئوجەلان و پەكەكە  باسم كردووە ، دەقاودەق نوسینەكەی دكتۆر محمود خۆیەتی كە لەكتێبی یادەوەری و  تێڕامان بەرگی دووەم بۆم گواستونەوە ، بەو هیوایەی سودێكم گەیاندبێت.  دوای ئەوە منیش بە پێویستم زانی هەندێك سەرنج  تێبینی خۆم سەبارەت بە كەسایەتی ئوجەلان و پەكەكە بخەمە بەردێدی خوێنەران  . بەڵام ئەم باسە پەیوەندی بە خەباتی میللەتی كوردەوە هەیە و زۆر گرنگە هەموان ڕاستییەكان وەكو چۆن هەن بیانزانن  ، نەك وەكو ئەوەی ئەم و ئەو چۆنیان دەوێت و چۆنیا پێ باشە .  

ئەگەر بەراوردی مەلا مستەفاوكوڕەكانی و شەهید قاسملۆو  مامجەلال و كاك نەوشیروان بە ئوجەلان بكرێت ، ئوجەلال نەك سەركردە نەبووە ، بەڵك و هەر گوناهە وەكو سەركردە ناوی ببرێت . هەموو ئەوانەی ناوم هێناون زۆرینەی كات خۆیان لە بەرەكانی شەڕ لەگەڵ پێشمەرگەكان شەریان كردووە . وەرن باسی قازی محمد بكەین چۆن ئامادە نەبوو مهاباد جێ بهێڵیت لەگەڵ ئەوەی زۆر باش دەیزانی  لە سیدارە دەدرێت و هەرواشی بە سەر هات . بۆیان گێرامەوە جارێك مامجەلال لەسوریا چاوی بە ئاپۆ كەوتووە . لە كاتی گفتوگۆدا سەیری كردووە هەموو ئەندامانی بەناو مەكتەبی سیاسی  لەپشتییەوە وەكو پاسەوان ڕاوەستان و كەسیان نقەیان لێوە نەهاتووە . هەموو پاسەوانەكانی كچ بوون كە ئەوە لەگەڵ نەریتی كوردوو كۆمەڵگەی ئیسلامی یەك ناگرنەوە .

كاتێك كە سوریای بەجێهێشت  ئەگەر سەركردەی ڕاستەقینەبوایە ، ئەگەر خۆنەویست بوایە ، دەبوو بچێت بۆ قەندیل و خۆی سەرپەرشتی  شەڕی بكردایە ، نەك ڕاكات بۆ ئەوروپا بۆ خوشاردنەوە .  ئەگەر بەڕاستی سەركردە  بوایە دەبوو لەناو خاكی توركیا لە شەڕی  سوپای توركیادا  بگیرایا ، نەك لەو پەڕی دنیا لە وڵاتێكی دووری وەكو كینیا لە ئەفەریقا  .  ئەم سەرۆكەی زۆر كەس پێوەی سەرسامن و بە ڕزگار كەری هەموو كوردستانی گەورەیان دەزانی  تا بڵیی : كەسێكی خۆپەرست و دیكتاتۆرو خۆ بەزل زان ، ئەنانی و خۆ پەرست بوو. بەپێێ  نوسینەكانی بێت دەبوو غاندی و نیلسۆن مەندێلا بوایە ، بەلام هەموو نوسین و بۆچونەكانی  دەچنە خانەی هەڵ خەڵەتاندنی خەڵك و خانەی فەلسەفەی ڕیزەوە، چونكە كاتێك توشی تەنگانە هات ،  جوامێرانە و وەكو سەركردەی ڕاستەقینە هەڵ سو كەوتی نەكردوو  ئابڕوی میللەتی كوردی برد .

 بڕوا ناكرێت  روڵی ئوجەلان  بەقەدەر پێشمەرگەیەك بوبێت لەبەرەكانی شەڕداو  لەترسان ڕای كردبێت ، چونكە ئەو تەنها یەك فیشەكی نەتقاندووە و هەر خەریكی خواردن و قسەی زلی بێ مانا بووە .توركەكان بۆیە دادگایی كردنەكەیان بە ئاشكرا بەڕیوەبرد ، چونكە پێشتر زانیویانە ئەوەی لەدادگا ئەیڵێت  ، لەبەرژوەندی توركیایە چونكە پێش وەخت بۆشیان نوسیوەتەوە  چی بڵیت ، چونكە ئەگەر وانەبوایە بەقسەی دكتۆر محمودی دەكرد كە ئەوە لە بەرژوەندی خۆی و كوردا دەبوو . من دڵنیام ئەگەر ئەمەریكاش داوای لە سێدارەدانی ئاپۆیان بكردایە ، توركیا لە سێدارەی نەدەدا ، چونكە توركیا بەردەوام ئاپۆیان وەكوخاڵی لاواز بەكار هێناوە دژی پەكەكە . ئەگەر ئاپۆ لە سێدارە بدرایا ، دەبوو بە پاڵەوانی كورد و پەكەكەش لەئێستا بەهێزتر دەبوو . بەڵام  توركیا عاقڵانە هەڵس و كەوتی كرد ، لە بری ئەوەی بەردەوام بێت لەشەڕی پەكەكە ، هەر لە ڕێگای ئوجەلانەوە شكستی بە پەكە هێنا .  باشە توركیا شێت بووە لە سێدارەی دەدا . ئەگەر سەرنجی یادەوەریەكانی دكتۆر محمود بدەن كە سەبارەت بە ئاپۆ نوسیونی  مرۆڤی كورد خەجاڵەت دەكات .لە بری ئەوەی وەكو شۆڕشگێرێكی ئازا خۆی نمایش بكات ، هاتوە دەستی كردووە بە پێدا هەڵدان بە ئەتاتورك و  گۆرانی بەسەردا هەڵداوە . بەردەوام خەرێكی ئەوە بووە بەناوی ئاشتییەوە ، كۆتایی بە شۆڕش بهێنێت و پێشمەرگەكان تەسلیم بكاتەوە . سەرنج بدەن دكتۆر محمود لەبەرگی سێیەمییادەەریەكانی لە لاپەرەی 298 چی لەبارەی ئۆجەلانەوە  نوسیوە نوبراودەڵێت : جارێكیتر ئوجەلان لەزیندانەوەلێدوانی داو وتی ( من تاكە تەنیا كەسم كەدەتوانمچەك بەهێزەكانی پەكەكە دانێم ) .ئەمە بۆ ئەوی توكیا لێێ بپرسێتەوە لە زیندان بەڵام توركیا هیچ وەڵامێكی نەدایەوەوهەر حسابی بۆ قسەكەشی نەكرد . دكتۆر محمود دەڵێت زۆر لە قسەكانی نیگەران بووم وڕەخنەم لێگرت چونك ئەگەر وابێت ئەی پەكەكە وەكوحیزب چییە ؟. ئایاهەمووكاروبریارەكان بە دەست كەسێكەوەیە كە ئەویش زیندانییە ؟.داوای كردووە  پێش مەرگەكان توركیا بەجێ بهێڵن ، یان چەك دانێن. باشە بۆكوێ بچن و ئەی كەوایە بۆچی شۆڕشت دەست پێكرد. ئەم جارەشیان كەپڕۆسەی بەناوئاشتی دەستی پێكرد ، هەر بەوە ڕازی نەبووە ئاشبەتاڵی بەشۆڕشی كورد لە توركیا كرد ، داوای چەكدانانی لە كوردانی ڕۆژ ئاوا و ئێرانیش كرد ، داوای كرد هەریمی كوردستانیش هەڵوەشێتەوەو حكومەتی ناوەندی بەهێز بكەن . هەموو ئەم خۆ بچوك كردنەوەو سازش و مەرایی و مامە حەمەییە ، لە پێناوی مانەوەی خۆیدا ، باشە  دەبێ مانەوەی تۆ بەم شێوەیە  چ سودێكی هەبێت بۆ كورد ، جگە لە  ئابڕو بردنی  كوردان . جەمیل بایك كە یەكێكە لەسەركردە توند ڕەاكانی پەكەكەو بەباڵی هەڵۆكان ناسراوە لێدوانی دابوو دەڵێت ( دوو حیزبەكەی باشۆر بەهۆی ئوجەلان  و یەكەكەوە ماون ، ئەگەر ئوجەلان و پەكە نەمێنن ، ئەوانیش نامێنن سەیری ئەم  مێشك شۆراوە بكە ناماقوڵلا چۆن دەكات ،خۆ ئەگەر ئەمیش بگیرایا كەللە شەكری زۆری وەكو ئاغاكەی ئەشكاندوو ئەوەندەی تر ئابڕوی كوردیان دەبرد .     

لەهەموو ئەوە خرابتر سەركردە كانی  پەكەكە كە چەندین ساڵە كوڕوكچی خەڵك دەفڕێنن و مێشكیان دەشۆنەوەو ناهێڵن دایك و باوك و كەس كاریان ببین و شەریان پێ دەكەن و بە شەهیدكردنیان ئەدەن ، ڕێك بەقسەی ئاپۆ دەكەن و هیچ بیر ناكەنەوە چۆن دەبێ فەرمانی كەسێك جێ بەجێ بكەن كە لە ژێر دەستی دوژمندایەو لە زێندانە  . كەواتە ئەمانەش پەروەردەی دەستی ئەون . لە بری ئەوەی كوردستانی توركیا ڕزگار بكەن ، هاتون نیوەی كوردستانی عێراقیشیان تەسلیم بە توركیا كردووە .

باشە كە تۆ نەتوانێت بستێك ئەرزی توركیا ڕزگار بكەی ، ئەی بۆچی هاتوی ئاژاوەو پشێوی بۆ بەشێكی تری كوردستان دروست دەكەی ؟.  نیلسۆن مەندیلا لەوپەڕی دونیاوە دەچێتە توركیاو مەدالیای ئەتاتوركی پێشكەش دەكەن، ئەویش وەری ناگرێت ودەڵێت ئێوە میللەتی كورد دەچەوسێننەوە ، جەنابی بەناو سەرۆك ئوجەلانیش دەچێت مەدح وسەنای ئەتاتورك دەكا  ، دەچێ بەشان و باهۆی ئەتا توركدا هەڵ دەدات و دەڵێت كاتی خۆی غەدریان لێكردووە  .  لەكۆتاییدا ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم لە مێژووی كورد دا ، لەكۆنەوە تا ئێستا ، سەركردەیەكی ترسنۆكی ئەنانی و خۆویست و بێ هەڵوێستی وەكوئۆجەلان نەبووەو ناشبێت ، ئێستا كاتی ئەوەیە ئەوانەی بەناو هێنانی شاگەشكە دەبن ، بەخۆیاندا بچنەوە ، ڕەخنە لەخۆیان بگرن و سوپاسی دكتۆر محمود بكەن كە  ، كە ڕاستییەكان و لایەنە شاراوەكانی  ئەوجەلانی بۆ ڕوون كردینەوە . 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
شەرع، سیاسەتمەداری کورد ئیلهام ئەحمەدی وەک ئەندامی پەرلەمانی سوریا دەستنیشان کرد
شێخ مورشید خەزنەوی: پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان بژاردە نییە، بەڵکوو ئەرکە لەسەر هەموو کوردێک
زه‌یدی: كه‌سانێك هه‌ن بۆ پاراستنی هه‌ژمون و پاره‌كانی خۆیان ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وته‌وه‌ بگلێنن
مه‌سرور بارزانی: ئێمه‌ و یه‌كێتیش ئاماده‌ییمان نیشانداوه‌ كه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌غدا بكه‌ین
کەنەکە هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکانی بەغدا ڕادەگەیەنێت؛ داوای پابەندبوون بە دەستوور و یەکڕیزیی پارتی و یەکێتی دەکات
بەغدا دڵنیایی لە مووچە و نەبوونی جووڵەی سەربازی دەدات، بەڵام ململانێی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە
پاسەوانی سنووری عێراق دەستپێکردنی ڕێکارەکانی داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانی ڕاگەیاند
هێرشێکی خۆکوژی لە حەسەکە حەوت قوربانی لێدەکەوێتەوە؛ مەزڵوم عەبدی: مەترسیی شانە نوستووەکانی داعش هێشتا لەئارادایە
حکومەتی عێراق دەنگۆی جووڵەپێکردنی هێز بەرەو هەرێم ڕەتدەکاتەوە و جەخت لە بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتیی نەوت دەکاتەوە
​نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی ڕاگەیەندرا؛ جێگری پارێزگاریش باس لە دۆخی سووتەمەنی دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×