کەی کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی دێتە قسە؟

سەردار عەزیز
  2021-04-06   
زۆرجار گلەیی و گازندە دەبیستم کە بۆچی ئەم قونسوڵخانە یان ئەو باڵوێزخانە لە سەر پرسێک دێنە قسە و لە سەری پرسی تر بێدەنگن.  ئەم پرسە ئاڵۆزە و پێویستی بە تێگەیشتی فرە ڕەھەند ھەیە. لێرەدا بە دوو نمونە دەمەوێت پەیامەکەم بگەیەنم. 
یەکەم
لە ڕۆژانی ڕابوردودا لە میانەی سیمینارێکدا، باڵوێزی کەنەدا لە عێراق قسەی دەکرد. کەسێک لێی پرسی، لە خواروی عێراق ھەژارییەکی زۆر ھەیە، ھیچ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ئاوڕیان لێناداتەوە، کەچی خەڵکی باکور، مەبەستی عەرەبی سوننە بوو، ھاوکاری دەکرێن؟
باڵوێزی کەنەدی لە وەڵامدا ووتی، ئاگادارین لە باشور ھەژاری زۆرە، بەڵام ھۆکاری ئەو ھەژاریە گەندەڵی حکومەتی عێراقە. ئایا من چۆن بتوانم قەناعەت بە باجدەری کەنەدی بکەم کە دەبێت ھاوکاری خەڵکی وڵاتێکی دەوڵەمەند بکەن، لە بەر ئەوەی سیاسییەکانیان گەندەڵن! ئێمە ناتوانین لە عێراقییەکان زیاتر خەمخۆری عێراق بین یان عێراقی بین. 
بەڵام بۆیە ھاوکاری ئاوەدانکردنەوە موسڵ دەکەین چونکە لە میانەی جەنگێکدا وێرانبوە کە ھاوپەیمانان تیایدا بەشداربون و جەنگەکەش بەشێک بوو لە شەڕی دژ بە تیرۆر. بۆیە دەتوانرێت قەناعەت بە باجدەری کەنەدی بکرێت کە پێویستە ئەمانە ھاوکاری بکرێن.
نمونەی دوو،
قونسوڵخانەی ئەمریکی لە پرسی دەستگیرکردنی ھۆمۆسێکچواڵان لە سلێمانی بە دەنگھات. گلەیی ئەوە ھەبوو کە بۆچی لە سەر مانگرتنی مامۆستایان بە دەنگ نەھات!
وەک کەیسەکەی سەرەوە پرسی دواکەوتنی موچەی مامۆستایان پرسی قەیرانی ئابوری و خراپی حوکمرانی و گەندەڵییە. ھەموو ئەمانە ڕەھەندی نێوخۆییان ھەیە. ئەگەر ھەر وڵاتێک توشی خراپی دۆخی دارایی و قەیرانی ئابوری بوو، وڵاتانی تر بە ھانایەوە بێن ئەوا مرۆڤایەتی دەگوێزێتەوە بۆ دۆخێکی تر. بەڵام واقیع وەھا نیە. تەنھا وێنای ئەوە بکە، ئەگەر وڵاتەکەی تۆ ھاوکاری وڵاتێکی تر بکات لە ڕوی ئابورییەوە، لە دۆخی قەیرانی ئابوریدا، ھەڵوێستت چی دەبێت؟
بەڵام پرسی مافی دیاریکردنی ئاراستەی سێکسی بەشێکی سەرەکی پرسەکانی مافی مرۆڤە. ئەم ئیدارەیەی ئەمریکا بە گرنگی زیاترەوە لە مافەکانی مرۆڤ دەڕوانێت.
 دیارە لێرەدا مەبەستم داکۆی یان بەھانە نیە. بەڵکو تەنھا دەمەوێت ئەوە ڕون بکەمەوە کە بنەما و بەھاکانی دونیا چۆنن و چۆن دەتوانی سودیان لێببینیت.
 بۆ ئەوەی دونیا گوێی لێت بێت دەبێت لە بەھا و میکانیزم و پاڵنەرەکانی ئاگاداربیت. ئەوەندە بەس نیە کە ھەست بە مەزڵومیەت بکەیت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×