کۆتایی دیاردەیەک

سەردار عەزیز
  2020-01-03   
کوشتنی قاسم سلێمانی لە فرۆکەخانەی بەغدا، لە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان-درۆنەوە، کۆتایی دیاردەیەکە، کە بە دیاردەی قاسم سلێمانی ناسراوە. قاسم سلێمانی زیاتر لە دەیەیەکە دروست دەکرێت، لە پرۆسەیەکەدا کە بە ئەفسانەسازی کەسێتی ناسراوە. خەڵکان و وڵاتانی تریش هەوڵی دوبارەکردنەوەی ئەم دیاردەیەیان دا، ماوەیەک برێت مەکگوێرک ڕکەبەری بوو، سعودییەکانیش کابرایەکیان هەبوو، بەڵام هیچکامیان وەک قاسم سلێمانی نەبوو.

ئەم ئەفسانەسازیە بەشێکبوو لە پرۆسەی ئیدارەدانی ئەو دۆخەی کە هەبوو، سەپاندنی هەژەمۆنیەت بە سەر خەڵک و خاکێکدا کە لە دەرەوی سنور وخاکی وڵاتە. بە جۆرێک دەتوانین بڵێین لە تارانەوە هەتا بیروت سەرزەمینێکی شل هەبوو، گونجاو بوو بۆ مەلەکردن تیایدا. ئێران پێویستی بەم کەسایەتیە هەبوو هەتا دوو پێکهاتەی تیادا بەرجەستە بکات: یەکەم، ئێران، دوەم ئەوانیتر. بە جۆرێک، وەک چۆن لە سەردەمی برێت مەکگوێرکدا ئەو لە هەر کوێ بوایە، ئاماژە بوو بۆ بونی ئەمریکا لەوێ، بە هەمانشێوە بۆ قاسم سلێمانی و ئێرانیش. 

لە هەمانکاتدا، بۆ ئێران ئەو هەموو ئەو ووردە کەسایەتیانەی بەرجەستە دەکرد یان نوێنەرایەتی دەکرد کە لە دەرەوەی سنوری ئێراندا بون و بەشێک بوون لە پرۆسەی هەژەمۆنیەتەکە. تەنها بۆ نمونە وێنەکەی موقتەدا سەدر و ئەو و خامنەئی بێنە بەرچاوی خۆت. وێنەیەک کە تیادا ئەم پرۆسە و ئەفسانەسازییەی تیادا بەرجەستە بوبو.
ئایا ئەمە چی دەگەیەنێت؟

یەکەم، کوشتنی قاسم سلێمانی بە ئاسانی جێگای ناگیرێتەوە
دوەم، هەوڵی دروستکردنی کەسێکی تری هاوشێوە، بەو هەمو ئەفسانانەوە، ئاسان نیە و کاتی دەوێت
سێیەم، ئێمە لە سەردەمێکی تردا دەژین.

ئایا سەردەمی قارەمانەکان و ئەفسانسازی بەسەرچوو؟
قاسم سلێمانی و ئەوانیتر لە قایمترین جێگادا کە فڕۆکەخانەی بەغدایە دەکوژرێن، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. ئەمریکا دەتوانیت ئەمە بکات. لە ڕاستیدا لە زوەوە دەیتوانی ئەمە بکات. بەڵام ئەنجامدانی لە ئێستادا یانی چی؟
یەکەم، درۆن یان فڕۆکەی بێفرۆکەوان سروشتی ململانێی گۆڕی
دوەم، پێشتر ئەمریکا ئەمەی ئەنجام نەداوە، چونکە ناوچەکەی بەلاوە گرنگ بوو، بەڵام ئێستا ناوچەکە گرنگ نیە، هیچ نەبێت وەک جاران.

سێیەم، هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکی، هێرش بوو بۆ سەر ئەمریکا، ئەمە هاوشێوەی کۆمەڵێک ڕوداوی تر بوو، گرتنی باڵوێزخانەی ئەمریکی لە ١٩٧٩، هەروەها کوشتنی باڵویزی ئەمریکی لە بەنغازی لیبیا. هەردوو ترەمپ و پۆمپیو، زۆر هەستیار بوون بەرامبەر ئەم ڕوداوە، چونکە ئەوەی بە سەر هیلەری کلینتۆندا هات لە ڕوداوی بەنغازی ئەمانی زۆر هەستیارکردبوو. بە تایبەتی کە پۆمپیو بە هیوایە کە خۆی بۆ سێنات کاندید بکات.
چوارهەم، ئێران بژاردەی ئاسانی نیە، نە لە دەرەوە و نە لە ناوەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×