ئەفیونی کشتوکاڵ

سەردار عەزیز
  2020-04-21   
هەرکاتێک نەوت توشی قەیران دەبێت، خێرا کشتوکاڵ بیر دەکەوێتەوە. ئەم پەنابردنە، دەرئەنجامی تێڕوانین و ڕامان و بیرکردنەوە نیە. بەڵکو وەک دروشم و بیرێکی ئامادەباشی لێهاتوە. ئێمە چۆن خۆراکی تەیکەوەیمان هەیە، بە هەمانشێوە ووردە بیر و دروشمی تەیکەوەیمان زۆرە.
لە ئاگایی گشتیدا لە کوردستان خەریکە هاوکێشەیەک دروست دەبێت کە نەوت و کشتوکاڵ دژ بە یەکن. لە کوردستان نەوت کشتوکاڵی کوشت. دەبێت بگەڕێینەوە بۆ کشتوکاڵ. بگەڕێینەوە بۆ لادێ. هەموو ئەمانە دەوترێت. دیارە پێش ئەوەی هیچ قسەیەکی زانستی دەربارەی بکرێت، دەکرێت لە سایکۆلۆجی کورد تێبگەیت کە هەمیشە سایکۆلۆجی پەرچەکردارە. بە گشتی لە پەرچکرداردا بیرکردنەوە و پرسیار و گومان کزە، چونکە وەک جۆرێک لە تۆڵە کردنەوە دەبینرێت. بۆیە هەمیشە تێستیستیرۆنێکی نێرێتی زۆری لە گەڵدا دەرژێ.
دیارە نەوت کاریگەری هەبوە لە سەر کشتوکاڵ، بە تایبەتی لە پرۆسەی بە شاربوندا. بە شاربونی کۆمەڵگای کوردی گەورەترین وەرچەرخانە و هێشتا بیر لە ڕەهەندە ئاسایشییە زۆر و درێژخایەنەکانی نەکراوەتەوە. لە هەمانکاتدا لە ئاگایی کوردیدا تێگەیشتنێکی ئەفسانەیی بۆ نەوت هەیە، بە تایبەتی وەک کاڵایەکی جیوپۆلەتیکی.
سەرباری هەموو ئەمانە نەوت دەبێتە هۆکاری نەخۆشی هۆڵەندی، کە بریتیە لە بەرزی نرخی دراو، بەبێ بونی بەرهەم کاڵای زۆر، دیارە بە هۆی نەوتەوە. بەرزی نرخی دراو وەها دەکات کە بەرهەمهێنانی گران بێت و هەروەها ببیتە مایەی ئامانجی وڵاتی بەرهەمهێنی تر.
بەڵام نەوت ژیانئاسانی دابینکرد کە پێچەوانەی کشتوکاڵە. ژیانئاسانی بریتیە لە کردنی ئەو کارانەی کە کارنین. وەک دەیڤید گرابەر لە کتێبەکەیدا ئیشی بێنرخ تیوریزەی دەکات
Bullshit Jobs: David Graeber
بەڵام بۆچی لە کوردستان کشتوکاڵ ئەڵتەرناتیڤ نیە.
یەکەم بەبێ نەوت کشتوکاڵی ئێمە دادەروخێت. بەبێ نەوت کشتوکاڵ لە دونیادا دادەروخێت. نەوت نەک هەر گواستنەوە و کێڵان دابیندەکات بەڵکو زۆربەی پەین کە بەرکاردێت لە نەوتەوەیە.
دووەم، ئێمە جگە لە گەنم و هەندێک بواری تردا نەبێت لە هیچ بوارێکی تردا، ناگەینە ئاستی خودبژێوی.
سێیەم، کشتوکاڵ ئێمە هەژار و لاواز و دواکەتوو دەکات، ئەگەر ببێتە بەشی سەرەکی ئابوریمان. ئەمە پەیوەستە بە دەستی کار و جۆری خێزان و پەیوەندی مەعریفی و زۆر بواری ترەوە.
چوارهەم، گوند لە دونیادا سەردەمی بەسەرچوو. کۆمەڵگای مرۆڤایەتی زۆربەی زۆری لە شاردا دەژی . ئێستا لەم گەرمەی قەیرانەدا بانگهێشتێک هەیە بۆ دەرچون لە شارە گەورەکان، بەڵام ئەمە ناگاتە گوێی زۆر کەس.
شەش، ئەگەر ئێمە بگەڕێینەوە بۆ کشتوکاڵ دەبێت بە ئامێر و وزە و سەرمایە و زانیاریەوە بگەڕێینەوە. کە دەبێت یابوری نەوت دابینی بکات.
حەوتەم، ژیانی کشتوکاڵی و ژیانی نەوتی پەیوەستە بەجۆری خەیاڵی ژیانکردنەوە. ئەوە نەوتە کە خەیاڵی کوردی داگیرکردوە. یەکێک لە هەرە خواستە بەربڵاوەکان لە کوردستان ئەوەیە کە نەوت دەربهێنن و داهاتەکەی بە سەر خەڵکدا بەش بکەن. ئەوەندە نەوت هەیە هەمومان خۆش بژین. ئەمە خەیاڵێکە کە دژ بە کەرکارێتی ژیانی کشتوکاڵە. ئەوەی ڕۆژێک لە ژیانیدا بژار و دروێنە و کێشە و خەرمانکوپ وئەمانەی کردبێت بە ئاسانی وەها ناڵێت.
بەڵام مەترسی هەرە گەورەی من ڕەهەندە مەعریفیەکەیەتی. مەبەستم لەم ڕەهەندە ئەوەیە کە کاتێک کە توشی قەیران دەبین خێرا پەنا دەبەینە بەر خەیاڵێکی ناواقیعی وەک ئەڵتەرناتیڤ. ئەمە ڕێگرە لەوەی کە بیر لە واقیع بکەینەوە و چۆن بتوانین بیگۆڕین. بۆیە بیری کشتوکاڵ ئەفیونە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×