بێ زەحمەت پرسیارێك؟! 

ساڵح ژاژڵه‌یی
  2026-10-11   

       بەشی چوارەم

         ڕۆڵی سەركردەی كارێزما لە قۆناغی خەباتی ڕزگاریدا.

سەركردەی كارێزما لە هەموو بوارەكانی ژیاندا بەتایبەتی لە قۆناغی ڕزگاری نیشتمانیدا ڕۆڵ وگرینگی تایبەت  بەخۆی هەیە . سەركردەی كارێزما دەتوانێت خەڵك هان بدات و ڕێنماییان بكات بۆ گەیشتن بەئامانج. دەتوانێت متمانەوباوەڕ دروست بكات لەناو جەماوەردا . لەكاتی قەیرانەكاندا ئارام بێت و هیوا بەخش بێت بۆ ئەوانەی سەركردایەتیان دەكات ، هەوڵی یەكگرتوییان بدات وخەڵكی بەرەو ئامانج بەرێت  . سەركردەی كارێزما دەبێ خاوەنی كۆمەڵێك خەسڵەتی تایبەتی بێت بۆ ئەوەی سەركەوتوبێت لە كارەكەیی و جیاوازیش بێت لە ئەوانیتر . ئەگەر وانەبێت ناتوانێت ببێتە سەركردەی كارێزما ، لەوانە : دەبێ متمانەی بەخۆی هەبێت ، بەڵام نابێت خۆی بەزڵ بزانێت .  توانای قسەكردنی باشی هەبێت لەبەرامبەر جەماوەرداو بەباشی بتوانێت بیرۆكەكەی خۆی بگەیەنێت . دەبێ ئامادەیی تەواوی تێدابێت كە گرینگی  بە  بۆچونەكان و پێداویستییەكانیان  بدات و ڕاوێژیان پێ بكات . دەبێ كەسێكی دادوەرو ڕاست گۆبێت . دەبێ هەمیشە هاوخەمی و هاو سۆزی بەرامبەر بە كێشەكانی خەڵك هەبێت و بەردەوام بەدەمیانەوە بچێت لەكاتی پێویستدا .دەبێ توانای بریاردانی هەبێت بەتایبەتی لە كاتی تەنگانەدا . دەبێ هەمیشە ئایندە لەبەر چاوبگرێت وپلانی پێویستی بۆ دانێت .  دەبێ خاوەن بڕیارو خاوەن قسەی خۆیبێت و نمونە بێت بۆ ئەوانیتر .  دەبێ كەسێك بێت توانای هاندانی دوەروبەری هەبێت و هورەیان بەرز بكاتەوە . زۆر گرنگە كە ڕەخنەی بەرامبەر قبوڵ بكات و هەمیشە هەوڵ بدا خۆی باش بكات لەبەردەم جەماوەرەكەیدا بۆ ئەوەی بڕیارەكانی جێ بەجێ بكەن .  سەركردەی كارێزما تەنها ئەوە نییە قسەی جوان و بریقەداربكات بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵك بۆ لای خۆی ڕاكێشێت ، بەلكو دەبێ متمانە دروست بكات ،خەڵك هان بدات ، باش گوێیان لێبگرێت وبە كردار پێشانیان بدات كە بەرپرسیاریەتییەكەی بە جدی وەر دەگرێت . لەهەموو ئەوانە گرنگتر ئەوەیە كە سەركردەی كارێزما خۆی بە دوور بگرێت لە تۆڵەكردنەوەوهەمیشە بەخشندە بێت . زۆر گرنگە  سەركردەی  كارێز تەنها بیر لە بەرژەندی خۆیی و خانەوادەوهۆزو نزیكەكانی خۆی نەكاتەوە . واتە سەركردەی كارێزما دەبی ڕۆڵی باوكێكی دڵسۆزو بەوەفای ببینێت بەرامبەر بە هەموان  هەبێت . دوای ئەم پێشەكییە دەمەوێت باسی ڕۆڵی سەركردەكانی باشوری كوردستان بكەم لە دەست پێكی شۆڕشی ئایلولی ساڵی 1961 .

                               مەلامستەفای بارزان

ئایا مەلا مسەتفی بارزان سەركردەیەكی كارێزمای كورد بوو لە باشور؟.

ئەگەر كەمێك بگەڕێینەوە بۆ دواوەوچاوێك بە مێژوی گەلاندا بخشێنینەوە ،وەكودەركەوتووە تا ئێستا دوو سەركردەی كارێزمای ڕاستەقینە هەبوون كە هەموو ژیانی خۆیان بۆ ڕزگاری وخۆشبەختی میللەتەكەیان بەخت كردووە ، ئەوانیش غاندی لەهیندستان و نیلسۆن مەندیلا لە خواروی ئەفەریقا . مەلا مستەفا زۆركەم سیفەتی كارێزمابوونی تێدابووە . ڕاستە مەلا مستەفا سەركردەیەكی شۆڕشگیری گەلی كورد بووە ، خۆیی و بنەماڵەكەی زۆر ماندو بوون بۆ كورد ، چەندین جار وەكو بنەماڵە لەسەر كوردایەتی ئاوارەی ئەملاوئەولا بوون ، سەدام حوسەین بە یەكجار نزیكەی 5 هەزار كەسی لێ شەهیدكردن . بەڵام هەموو ئەمانە ناكاتە ئەوەی بەمەلا مستەفا بگوترێت سەركردەی كارێزما ،چونكە سەركردەی كاریزما دەبێ خاوەنی كۆمەڵێك خەسڵەت بێیت كە تایبەتن بە كارێزمایی بوون . بەڵام نەبوونی خەسلەتی كارێزمابوون لەمەلا مستەفادا هیچ لەنیشتمان پەروەری و ڕوحی كوردایەتی ئەوكەم ناكاتەوە. مەلا مستەفا سەركردەیەكی كوردی  ئازاو ناسراو بوو ، بەلام زۆر بەداخەوە نەیتوانی خۆی لەعەقڵیەتی خێڵ ڕزگار بكات . ئێدارەدانی شۆڕشی ڕزگاری كورد پێویستی بەعەقڵیەتێكی زۆر فراوان وكراوە هەیە كە بتوانێت لێكدانەوە بۆ سیاسەتی ڕۆژ و پەیوەندییە نێودەڵەتییەكان و بەرژوەندییەكانیان بكات وخۆی بگونجێنێت لەگەڵ بەرژوەندی ئەواندا . ناكرێت تۆ سەركردایەتی  میللەتێك بكەیت بۆ ڕزگار كردنی ، بەڵام بەردەوام بیر لە بنە ماڵەو هۆزەكەی خۆت  بكەیتەوە. ناكرێت تۆ خۆت بەسەر كردەی میللەتێك بزانی ، بەڵام بیر لەتۆڵەكردنەوە لەكەسێك بكەی كە بەخراپە باسی ئەندامێكی خێڵكەتی كردبێت ، یان كەسێكی لەخێلەكەت كوشتبێ. ناكرێت تۆ خۆت بەسەركردەی میللەتێكی ژێر دەست بزایت  و ئاڵای ڕزگاری هەڵ بكەی ،بەڵام دوژمنایەتی لەگەڵ خێڵەكانی دەروبەری خۆت بكەی ، چونكە سەركردەی كارێزما پێش هەمموو شتێك دەبێ زۆر لێبوردەبێ و بەخشدە بێت ، بەداخەوە مەلا مستەفا پێچەوانەی ئەوە بووە . بە كورتی دەتوانین بڵێێن :مەلا مستەفا سەركردەیەكی دیاری گەلی كورد بوە ، بەڵام پاشخانی خێڵایەتی وتا ڕادەیەكیش ئایینیش بەسەریدا زاڵ بووە ، كە ئەمانە هەردوكیان ڕێگر بوون لەبەر دەم ئەوەی وەكو سەركردەیەكی كارێزمای كورد بناسرێت . بۆچی نیلسۆن مەندیلا وەكو سەركردەیەكی كارێزما لەسەر ئاستی جیهان ناسراوە. ئەوكاتەی نیلسۆن مەندیلا لەبەندیخانە دەبێت ، یەكێك لە پاسەوانەكان زۆر سوكایەتی پێ دەكات . بەڵام كاتێك نیلسۆن مەندیلا  ئازداد دەكرێت ودەبێت بە سەرۆكی وڵات ، ڕۆژێك لەگەڵ چەند كەسێك  دەچنە چێشت خانەیەك و سەیر دەكات ئەوپاسە وانەی كاتی خۆی لە بەندیخانە زۆر سوكایەتی پێكردووە، لەنزیكیانەوە دانیشتووە . بە پاسەوانەكانی دەڵێت بچن ئەو كەسەم بۆ بانگ بكەن. دیارە ئەویش زۆر ترساوە .لە نزیك خۆی دای دەنێت ونانی بۆ دەكڕێت و ڕێزی زۆری لێ دەگرێت و پێێ دەڵێت كەی ویستت دەتوانی بڕۆی . كەسانی ئاوا دڵفراوان دەبنە سەركردەی كارێزما .غاندیش تا مرد ،جلی لەبەرردا نەبوو. زەحمەت نەبێ كەمێك سەیری سەركردەكانی ئێستای كورد بكەن چۆن دەژێن . بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوڕەخنەو گلەیانەی لەمەلا مستەفا دەكرێت ، سەركردەیەكی نیشتمانی كوردی گەورە بووە كە توانیویەتی ببێتە ڕابەری هەموكوردانی باشورولە بەشەكانی تری كوردستانیش ڕێزی خۆی هەیە . ئەگەر من ئێستا لە ژیاندا نەبومایەو كەمێك ئاگاداری خەباتی سەركردەكانیتری كورد نەبومایە و بەچاوی خۆم هەڵ سوكەوت و سیاسەتی ئەوانم نەدیبایە ، گومانم نەدەبو ڕەخنەوگلەیی زیاترم لە مەلا مستەفا دەبوو، بەڵام مەلا مستەفا هەرچۆنێك بوبێت ئەگەر حسابی ڕۆژگاری ڕابوردوی  بۆ بكەی ، دەبێ  وەكوسەركردەیەكی خەباتگیڕی كورد بناسریت .

چەند سەرنجێك لەسەر لێك ترازانەكەی ناوپارتی لە ساڵی 1964 .

ڕەخنەكانی بەشێك لە ئەندمانی مەكتەبی ساسی ئەو كاتە وەكو ئیبڕاهیم ئەحمەد و مام جەلال وئەوانیتر لە ئەوەوە سەرچاوەی دەگرت كە مەلا مستەفا كەسێكی خێڵەكییەو  هەر حساب بۆ خۆی دەكات و بەو عەقڵیەتە سیاسەت ناكرێت و شۆڕش سەرناكەوێت . بە كورتی خۆیان بە سیساسەت مەدارو ڕۆشنبر دەزانی و مەلا مستەفاش بەكەسیكی نەزان و دواكەوتو.  گریمان ئەوقسەیەی ئەوان ڕاستبێت و مەلا مستەفا سیاسەت مەدارێكی لێزان نەبووە . ئێستا كاتی ئەوەیە ئەم پرسیارە یان لێ بكرێت : ئەگەر بە وردی سەرنجی ئاستی ڕۆشنبیری و هەستی نەتەوایەتی وبارودۆخی كۆمەڵایەتی ئەوكاتەی شۆڕش بكەین ، ئایا عەقڵی زۆرینە  لەگەڵ مەلا مستەفا یەكی دەگرتەوە ،یان جەماعەتی مەكتەبی سیاسی ؟.  پرسیارەكە بەجۆرێكیتر :ئایا زۆرینە لەگەڵ مەلا مستەفا دەبن یان لەگەڵ ڕۆشنبیرەكانی مەكتەبی سیاسی ؟. ئایا ناوو ناوبانگی مەلا مستەفا كاریگەری زیاتری لەسەر جەماوەر هەبوو ، یان جەماعەتی مەكتەبی سیاسی ؟. وەڵامی ئەم پرسیارانە هەر لە یەكەم هەنگاوی  هێرشی مەلا مستەفا بۆسەر جەماعەتی مەكتەبی سیاسی دەركەوت ، چونكەهیچ خۆیان نەگرت بەرەوئێران  ڕایانكرد.

بەبۆچونی خۆم ئەگەر جەماعەتی مەكتەبی سیاسی خۆیان بە دڵسوزی كوردو ڕۆشنبیرو سیاسەت مەدار زانیبێت ، هەر گیزنەدە بوو كیشەكان بگەیەننە ئاستی لێكترازان ودووبەرەكی . دەبوو ئەگەر دڵنیاش بوونایە كە مەلا مستەفا كەسێكی عەشائیرەوشارەزای سیاسەت نییەو ناتوانی میللەتی كورد بە ئامانج بگەیەنێت ، بەڵام دەبوو ئەوە لەبەر چاو بگرن كە مەلا مستەفا پێگەیەكی جەماوەری بەهێزی هەیەونەدە بوو بیرلەدژایەتی مەلا مستەفا بكەنەوە ، لەكاتێكدا كە بزانن ئەوان ناتوانن ڕوبەڕوی مەلا مستەفا ببنەوەو دسەڵاتی لەدەست دەر بهێنن ،  دەبوایە كەمێك حساب بۆ مێژوی خەباتی ئەوبنەمالەیەو دەربەدەربوونی ئەوان بكرایا . دەبوو بیر بكەنەوە كەساڵی 1914 عەبدول سەلام بارزانی بەدەستی توركەكان لەسەر داواكردنی ماف بۆ كوردان لە سێدارە دراوە ، لەكاتێكدا چەندین ساڵ دوای ئەو لە دایك بوون .  دەبوو بزانن ئەگەر چی ڕەخنەوگلەیی و ناڕەزایی زۆریش لە مەلا مستەفا بكرێت  ، هێشتا هەوادرو پشتیوانی زۆرتریان لە ئەمان هەیە و ڕەگی قوڵیان لەناو كۆمەڵگای كوردیدا هەیە . ئەگەر بەڕاستی ئەمانە سیاسەت وخەباتیان لە پێناوی كوردا كردبێت   بەهیچ شێوەیەك نەدەبوو بیر لەدژایەتی مەلا مستەفا بكەونەوەو بیر لەوە بكەنەوە بێ دەسەڵاتی بكەن ،چونكە دەبوو پێش وەخت دەركیان بەوە بكردایە كە ئەمان ناتوانن مەلا مستەفا بێ دەسەڵات بكەن وخۆیان شوێنی بگرنەوە . باشە ئەگەر من و تۆ خۆمان بە زاناو سیاسەت مەداروعاقڵ بزانین دەبێ لەوە تێبگەین ، دەسەڵاتی مەلا مستەفامان نییە. كەواتە لەو قۆناغەدا كە ئامانجی هەموومان لە پێناوی ئازادیدا كورد بوبێت ، باشتر وایە ببینە  پشتیوان و هاوكاری مەلا مستەفاو دەرفەتبك  بۆ دوژمنان بەجێ نەهیڵین كەدرزێك بخاتە نێوان شۆڕش گیڕەكانەوەو شەڕی براكوژی وخۆ كوژی دروست بكەین. دەكرا جەماعەتی مەكتەبی سیاسی زۆر هیمنانەو لەسەرخۆ بەرنامەی تایبەت داریژن بۆ هوشیار كردنەوەی خەڵك و ڕێكخستنیان  وڕۆشنبیركردنیان بۆ  قۆناغێكی داهاتوو . لەگەڵ ئەوەی من یەكێك بووم لەوانەی چومە بەرەی جەلالییەوە ومەلا مستەفام بەتاوانبار دەزانی ، بەڵام ئەگەر عەقڵی ئێستام هەبوایەو وەكوئێسا بیرم بكردایەوە ، هەرگیز نەدەچومە بەرەی حیزبەوە ، چونكە بە چاوی خۆم دەبینم ئەوەی كاتی خۆی خوێنی مەلا مستەفایان دەكردە كاسەوە  وەكوجەلالیەكان و شییوعیەكان بە بیروباوەڕی ماركسیەتی درۆینەوە ، هەمویان لەمەلا مستەفایان خراپتردەكرد ئەگەر وەكو ئەو بۆیان بگونجایا  .  ئێستا سەیری شاڕی سلێمانی بكەن كێ كۆنتڕۆلی بە سەریدا  هەیەوكێ بەرو بوم وداهاتی شارەكە بەتاڵان دەبەن . كەواتە ئێستا دەركەوت ئەوانەی لەسالانی 1964 دژایەتی مەلا مستەفیان دەكردو هەوڵیان ئەدا بەسەریدا سەركەون ، لە ئەوەوە سەرچاوەی نەگرتووە  كە بارودۆخەكە باشتر دەكەن ، بەلكو بۆ ئەوە بووە خۆیان ببنە دەسەلاتدار لە شوێنی مەلا مستەفا . كۆتایی بەم بەشە دەهێنم بەم دەستە واژەیە ( هەر چەندە مەلا مستەفا سەركردەیەكی خێڵەكی نەشارەزاودواكەوتو بوبێت ، بەڵام زۆر گرنگە هەموان بزانن لەسەر دەمی دەسەڵاتی ئەودا هەموو میللەتی كورد یەك بووە ،هەموو باشوری كوردستان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بووە .) . ئێستاش ببین لەسەردەمی عەولەمەوتەكنە لۆجیاو عەقڵی زیرەكدا ، كوردستان چۆن بەدەردی دوو بەرەكی و فرەحیزبی و تێكدانی كۆمەڵگای كوردیەوە دەناڵێنێت . حەزدەكەم بزانن كە منیش ڕەخنە وگلەییم لە سیاسەت و هەڵس وكەوتی مەلا مستەفا هەبووە ، بەڵام كاتێك من نەتوانم جێێ ئەو بگرمەوەو لەو باشتر بكەم ، حەق وایە پشتیوانی لێ بكەم ، نەك دژایەتی چونكە دژایەتی مەلا مستەفا یەكسان دەبێت بە دژایەتی هەموو میللەتی كورد . نابێ ئێمە وا بیربكەینەوە ئەگەر ئێمە نەبێن ، با كەسیتریش نەبێ و ئەگەر ماستێك بۆمن نەبێت ، باخۆڵی تێچێت ، ئەوە بۆچون وبیركردنەوەیەكی زۆر خراپ و مەترسیدارە .  

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
فه‌رهاد شامی: دیمه‌نه‌كانی ئه‌مڕۆی حه‌سه‌كه‌، یاده‌وه‌رییه‌ ناخۆشه‌كانی سه‌رده‌می داعش به‌بیرده‌هێننه‌وه‌
باخچەلی: پۆستی ڕێکخەریی، مافی ئۆجەلانیشە
غەریب حەسۆ له‌باره‌ی گرژییه‌كانی حه‌سه‌كه‌: ئامانجی سه‌ره‌كی ره‌تكردنه‌وه‌ی زمان، ناسنامه‌و ئیراده‌ی كورده‌
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
فازڵ نەبی: تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە بەمشێوەی ئێستا بۆ كوردستان كارەساتبار دەبێت
رۆیته‌رز: تۆم باراك كۆمپانیایەکی خۆی له‌پڕۆژەی بۆری نه‌وتی عێراق-سوریادا به‌شداری پێكردوه‌
تره‌مپ: من شایانی هه‌شت خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیم نه‌ك ئه‌و ژنه‌ كه‌ نازانم چی كردوه‌ جگه‌له‌وه‌ی رقی له‌ ئیسرائیله‌
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ؛ دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
كرملین: پوتین تێڕوانینی ئێرانی له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگ گه‌یانده‌ تره‌مپ
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای ناکۆکی لەگەڵ ڕاهێنەری پۆرتوگال رووبەڕووی سزایەکی شەش مانگی دەبێتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×