یان لەکۆڵمان ببنەوە، یان لەکۆڵ خۆتانمانکەنەوە

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2020-06-27   
سی دانە ساڵە بەرگەی هەموو نەهامەتیەکمان گرت، لەنەبونی لەشەری براکوژی لەتاڵانکردنی ووڵات لەخزم خزمێنەوە، لەناشرینکردنی نیشتیمان و سرینەوەی هەستی نەتەوایەتی، بەرگەی سەرمای زستانی بێ نەوت‌و گەرمای هاوینی بێ کارەبامان گرت، بەرگەی کۆچی گەنجان و تەرمی گەراوەی ئیجەمان گرت، رۆژی خۆش باوەر بویین بەوەتان و رۆژی خۆمان دایە دەست ئەمەتان، هەردوو لاشتان هەر دەمان دەن بەشوو، یەکێکتان ئەهات ئەمان ووت ئەم بروا ئەوی دێ بێت باشتر ئەبێت بەڵام خراپتر ئەبوو، ئاواتمان ئەخواست کۆنەکە بێتەوە ئەویش لەمەوە  فێلبازتر ئەبو. 

ئەو میللەتەین کە دەبێت بە ئاڵتون لەسەر دەروازەی شارەکانمان بنوسین هەموو ساڵێ خۆزگەم بە پار، ئەبێ هەر بڵێین هەزار رەحمەت لەکفن دزی پێشوو، قومارتان کرد بە چارەنوسمان، داهاتوتان هەرزان فرۆش کرد، ئەوەی هەشمان بوو لەدەستان داین، کاتێک کەرکوکتان رزگار کرد لەنێوان دڵ و قودس بەشتان کرد، ئەتانزانی هەرگیز قودس ناکەوێتە دەست عەرەب وا کەرکوکیش ناکەوێتە دەست کورد زوو لە دەستاندا، فێری ئەوە بوون کە مرۆڤ بەدڵی دەستکرد دەژی ووتان لەکەرکوک گەرێ ئەو دڵەمان ناوێ. 

چی ماوە پێمان بکەن، واتان لە خەڵک کرد ئاوات بەعەرەب بخوازێ تا مووچەی باتێ، واتان لەتوشبویەکی کیمیای کرد گەردنی سەدام ئازاد بکا، واتان لە گەنجێک کرد نیشتیمان بەپارویەک نان بگۆرێتەوە، پێکەنینتان نەهێشت لەسەر لێوەکان تەنانەت پێکەنینەکانی خۆشتان دەستکردن، ئێوە یا کە رێککەوتن هەمووی دەبەن یا کە رێکنەکەون ئێمە ئەتۆقێنن، خۆ ئەشزانم نەگوێمان بۆ ئەگرن نەشتێکمان ئەخوێننەوە جا بۆیە ئەڵێم شتێک بکەن یان ئێوە لە کۆڵمان ببنەوە یان ئێمە لە کۆڵ خۆتان  بکەنەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×