ێر کاریگەری ھەست و دەرونی خۆیان باسی کەسێک یان بابەتێک دەکەن ، یان بریاری لەسەر دەدەن و دادوەری دەکەن ، ھەر تاکێک لەم کۆمەڵگایەدا لە سەر بنەمای ئەو ژینگەیەی تێیدا پەروەردە بووە و گەورە کراوە لە گەڵ یاساکانی رەوشتی تایبەت بەخۆی و ھاوکێشەکانی ھەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوە و شیکاری بۆ بابەتەکان دەکات ، ھەر کات مرۆڤ توانی بگاتە ئەوەی دادوەری و بریاردانی لەسەر بنەمای لۆژیک و دارشتنەوە و پرسیار و وەڵام و ئەرگۆمێنت بکات ، ئەو کات دەتوانین بڵێین مرۆڤێکی دانایە .
شوێن و کات کاریگەری سەرەکیان ھەیە لەسەر پەروەردەی تاک و دروستکردنی بنەماکانی بیرکردنەوە و بریاردان ، مرۆڤێک لە ئەوروپا شێوازی بیرکردنەوە و بریاردانی جیاوازە وەک مرۆڤێک لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ، مرۆڤی سەردەمی سۆمەریەکان شێوازی بیرکردنەوە بریاردانی جیاوازە لە مرۆڤی سەردەمی مۆدێرنە ، لێرەوە وەک لوتکەی ھەرەمێک پەروەردە لە کۆمەڵگادا بە پێی شوێن و کات دادەبەزێت بۆ خێزان لەوێشەوە بۆ تاک ، لە پاڵ ئەمەشدا پەروەردەی گشتی کۆمەلایەتی و سیاسی تاک و کۆمەڵگا لە لایەن دەسەلات و ئاینەکان و فەلسەفەکان ، بڵاو دەبێتەوە دەچەسپێت لە بیر و ھزری کۆمەڵگا وتاکەکان ، ئەگەر باش بێت ئەنجامی باش و کۆمەڵگەی تەندروست ئەدات بەدەستەوە خراپیش بێت کۆمەڵگەیەکی وێرانە جێدێڵێت .
کەسێک یان بابەتێک وەک نمونە وەردەگرین لە ھەڵسوکەوتێکی رۆژانەی یان خویەکی تایبەتی یان کارێک کە کردویەتی ، دوو کەس دێنین و لەسەر ئەم کەسە لێیان دەپرسین بە مەرجێک کەسێکیان لەسەر بنەمای رق یان خۆپەرستی یان بەرژەوەندی پەروەردە کراوە ، ئەم مرۆڤەیە و لە ژێر کاریگەری بۆچونە نا تەندروستەکانی بریار لەسەر ئەو بابەتە یان کەسە دەدات و بۆچونی خۆی دەڵێت ، وە دوەەمیان کەسەکەی خۆشدەوێت و لەسەر بنەمای رەوشت و خۆشەویستی و میھرەبانی و باشی پەروەردە کراوە لە ژینگەیەکی تەندروستدا ، ئەم کەسە لە ژێر کاریگەری خۆشەویستی و باشی خۆی بریار دەدات لە بارەی ئەم مرۆڤەوە یان ئەو باباتە ، ئایا ھەردوکیان ھەمان ئەنجام ئەدەن لە بۆچونەکانیان ، بە دڵنیای نەخێر ، کارێکی قورسە مرۆڤ بتوانێت لە دەرەوەی کاریگەری بیرە چێندراوەکانی ناو مێشکی کە کاریگەری ھەیە لەسەر ھەستەکانی بریارئ دروست بدات ، باشترین رێگە بۆ بریارئ دروست و راست کە مرۆڤ بتوانێت بریارێک بدات دوور لە ھەست و نەستەکانی ناوەوەی خۆی لەسەر مرۆڤێک یان بابەتێک، دوور لە کاریگەری کۆمەڵگەو و ژێنگەکەی بە جۆرێک بیر و ژیری خۆی بەکار بێنێت لەسەر ئەو بریارە یان بۆچونە .
لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی مرۆڤەکان لە دیدبینی و پەروەردەی خۆیانەوە باسی کەسەکان دەکەن یان قسەیان لەسەر دەکەن یان دادوەریان دەکەن ، ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو ئەمجامەی مرۆڤ دەبێت خۆی بابەتەکان یان کەسەکان بناسێت لە لۆژیک و ژیری خۆی بینینی راستیەکان بۆ ئەوەی بتوانێت دادوەرێکی داد پەروەر و مرۆڤێکی دانا بێت لە بریار دان ، بەمشێوەیە نەبێت ناتوانین باسی راستیەکانی یەکدی و راستی و دروستی بابەتەکان بکەین .