ھاورێیەتی ودڵنیایی ....

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2025-08-30     480

ھاورێ شیعریکە ھەناسە دەدات، رێدەکات و دەژی، خۆی قسە ناکات ھیچ ناڵێ بۆیە لە ناو ئێمەوە ووشەکان دەکات بە شیعر بە نوسین بە کرداری باش، ئەوە لە مومکیناتی ئێمەیە ووشەکان پێکەوە بنێن بەڵام مومکیناتی ھاورێکەمان بنیات نانی شیعرەکەیە و بیر  بەبەردا کردنێتی، مومکیناتی ھاورێ ئارامی و دڵنیای لە ناو ئێمەدا دەبێتە مومکیناتی سەرکەوتن و پێشکەوتن و بەختەوەری ، ئەمە وا دەکات ئەم دوو مرۆڤە لە بیرکردنەوە دا نەبرێن و پێکەوە رێگاکان ئاسان و راست بکەن ،وایان لێدەکات لە ناو خەیاڵیشدا ئەمان بەردەوامی بدەن بە بیرکردنەوە ی لۆژیکانەو دروست ، ھەڵبەت بە ووریای ھوشیاریانەوە  تا نەکەونە تەپ و تۆزی خەیاڵە جەستەییەکان یا ئارەزوە روکەشیەکان یان پلەو پوست و بەرژەوەندییە ناشایستەکان ، ھاورێیەتی باش بیرکردنەوە و  زانین  و زیندوێتی بەرھەمدێنێ، لە ناو ئەو بیرکرنەوەیە ھەردو مرۆڤەکە بونی خۆیان و بونی یەکدی دەبینین و درک بە پێویستیان بۆ یەک دەکەن ، لەوێدا ئارامی دەگاتە دەرونی ھەردوکیان  ، بنیات نانی ئەم پەیوەندییە دەرونی و پراکتیکیە  دەتوانێت لە ناو ھەردولا بیرێکی قوڵ و فراوان دروست بکات ،  بە جۆرێک ئاراستەی فکری ھەموو بابەتێک ئاسان دەکات لە ناو ھەردولا،  کاتێک ئاراستە فکریەکە گەشەی کرد پەیوەندی دەرونی و پراکتیکی دوو کەسەکە نزیکتر دەبێت و رەنگەکانی گەشەی ئارامی زیاتر دەبێت، ھەرکات ئەو دوو بیر و پراکتیکە چونە ئاستێک لە ناو یەکدا بیری ھاوبەشیان ھەبوو یا خود بیری نزیکیان ھەبوو یان گفتو گۆ بەردەوام ھەبوو لە نێوانیان ئەگەر ئاراستەکانیشیان جیا بێت ، دەگەنە بەختەوەری و زانینی بوون رێگا گرتن بەرەو دانایی دروست ، ئەوەی ھەموو مرۆڤایەتی بە دوایدا دەگەرێت ئەو بەختەوەرییە کە تەنھا لە رێگەی دەرونێکی ئارامی دڵنیاوە  پێدەگەیت ، ھەندیک پێی دەلێن وزەی ناوەکی ھەندێکی دی پۆتانسێل ،  ھەندێکی دی پێی دەڵێن پەیوەندی رۆحی یان ھاوتا بونی رۆحی ، جوانترین پەیوەندی بوونی ھاورێیەتی راستەقینەیە کە مانا دەبەخشێت بە ناومان.
ھاوڕێیەتی بە مانای متمانە و رێز و خۆشەویستی و لێبوردەی ، ئەو ساتەئ مرۆڤ درک بە بونی ھاورێیەکی باش دەکات لە ژیانیدا ئیتر دڵنیای زیاد دەکات و ترسی لە روداو پێشھاتەکانی داھاتو و ئێستای ژیانی نامێنێ ھەمیشە لە ناو ئارامی و ھێمنی ھاورێیەتیدا دەرگایەک دەبینێ بە روی روناکی و چارەسەرەکان .
ھاورێ راستەقینە وێستگەیەیەکی متمانە پێکراوە بۆ گەیشتن بە بەختەوەری مرۆڤ لە ژیاندا...

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×