بە نامەیەک جوانی بخولقێنە

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2025-11-10     523

کاتێک پەنجە دەنێیت بە مۆبایلەکەی بەردەمتا و دەست دەکەیت بە نوسین ، ھەرگیز بیرت لەوە نەکردۆتەوە لە دوای ئەو ووشانەی دەیاننوسیت چ جوانیەک دەخولقێنی و چ ژیانێک دەبەخشیت ، یان لەوانەیە ئافاتێک جێبێڵێت و ژیانێک بسوتێنی ، بیرت لەوە نەکردۆتەوە ئەو ساتەی ووشەیەکی دەکەیتە نامەیەک و دەینێریت چ روناکییەک دادەگیسێنی  یان چ زریانێک دەخولقێنێت لە ناو بەرامبەرکەتدا ، کەی دەزانی ئەوە نامەیە و گوڵێک ھیج جیاوازیەکیان نییە ، کەی دەزانی ئەو نامەیە و گولەیەکیش جیاوازیەکی ئەوتۆی ھەم باری باشە ھەم باری خراپە ھەڵدەبژێری بە ووشەکان ، خەیاڵ پڵاوی گەر وا تێبگەیت ووشەکانی پشت ئامێرێکی بێ گیان ھیچ مانایەکی نییە و ھیچ کارگەریەک دروست ناکات ، خۆ ھەڵخەڵەتاندنە تێنەگەیت نامەیەک لە رێگەی ئامێرێکی بێ گیان بنێری دەتوانێ  رۆحدارێک زیندو بکاتەوە یان بونەوەرێک بکوژێت ، نامە ھەبوە بۆتە ھۆی گیان لە دەستدانی کەسێک ، نامەش ھەبووە  بۆتە ھۆکاری ژیانەوە و گەشانەوەی کەسێک ، نامە ھەیە دەبێتە ھیوا نامەش  ھەیە بێھیوای بڵاو دەکاتەوە .
بیھێنە پێش چاوت رۆژێک لە ناو موبایلەکەت نامەیەک لە خۆشەویسترین کەسەوە بگاتە دەست ، یان لە ھاورێیەک یان لە کەسێک پەیمانی پێدابیت تا مردن بمێنێتەوە ، بەرگەی دەگریت ئەگەر خاوەن پەیمان و بەڵێن نەبێت و بروات ، دەتوانی لە دوای خوێندنەوەی نامەکە وەک جاران ئاسایی بژیت ، دەتوانی چیدی متمانە بکەیت ، دەتوانی خۆشەویستی بکەیت ئەزمون بکەی باوەر بکەی ، دەتوانی ھەمان مرۆڤەکەی پێش نامەکە بیت ، ئەگەر مرۆڤەکە خاوەن پەیمان بوو مایەوە ئەو نامەیەی چەندێک پیرۆز دەمێنێتەوە لات کە پەیمانی دا ھەرگیز نەروا و جێت نەھێڵێ ، ئەو کات بروا بە بونی دەکەی .
بینیت نامەکانی ناو مۆبایلێکی بێ گیان ھیچی جیاوازتر نییە لە گەڵ باوەشێکی توند و ھیچ جیاوازتریش نییە لە لە پاڵێکی کوژەر ئەگەر بێ ئاگایەنە بینوسی و بینێری  . 
بزانە چی دەڵێی وەختێ ئاخاوتن دەکەی یان نامەیەک  لەگەڵ کەسێک بە موبایلەکەت دەگۆریتەوە ، بزانە چی دەنوسی و دایدەنێیت لە تۆرەکان تۆ نەوەیەک دەگەشێنیتەوە یان نەوەیەک وێران دەکەیت ، بزانە چی دەنێریت بۆ کەسێک رەنگە ھیوای بەیتێ و ژیانێکی نوێی پێ ببەخشیت ئارامی و جوانی بەسەردا ببارێنیت ، بە تەنھا نامەیەک یان پەیوەندیەکی تەلەفونی ، رەنگە بیروخێنی نەخۆشی خەیت و جیھانی ناوەوەو دەرەوەی لێ تاریک بکەیت ، رەنگە ھەر بیکوژیت .
بزانن ئەوەی لە موبایلێکی بێ بەھا و بێ گیانەوە دەنێرن لە راستیدا بەھا و گیان و راستییە ئەوەی دەینێریت رەنگدانەوەی نییەت و ئامانجی تۆیە لە راستیدا ، بۆیە ووریا بن ئازاری کەس مەدەن بە مۆبایلەکانی دەستان چونکە موبایلەکەت رەنگدانەوەی راستەقینەی ناوەوەی خۆتە لە راستیدا . ئەوەش بزانن ھیچ جیاوازیەک نییە لە نیوان پەیوەندییەکی دەرەکی و پەیوەندی نێوان دوو موبایل ھەردوکیان ھەمان کەریگەریان ھەیە و ھەمان مانا دەگەیننن ، ھەردوکیان دەتوانن بنیاتت بنێن دەشتوانن بروخێنین ، مۆبایل رەنگدانەوەی راستیەکانی ناوەوەی خۆمانە ، چوبکە ئێستا زەمەن گۆراوە پەیوەندیەکان بە گشتی لە دوو توێی موبایلەکان یان گەشە دەسەنێ و گەورە دەبێ و جوان دەبێت یان دەپوکێتەوە و دەروخێت .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×