دەگێرنەوە شێخ محی الدین عربی فەیلەسوف و عاریف و سۆفییەکی ناوداری ئەندەلوسییە کە لە دێمەشق جێگیر بوو ، رۆژێک خەڵکی کۆکردەوە و لەسەر کورسیەک دانیشت و دەستی بەقسەکردن کرد پێی وتن : ( دینکُم تحتَ قدَمیَّ ھژا - ئایینی ئێوە ئەوەتا لەژێر پێمدایە ) .
بەم وتەیەیە خەڵک ناڕازی بوون ،چۆن دەبێت بەم شێوەیە شێخ سوکایەتی بەئایینمان بکات و بڵێت لەژێر پێمدایە ؟!
شێخ دووبارەی کردەوە بۆیان وتی : کاتێ ئایینی ئێوە پارە و دراو بێت ئەوە لەژێر پێی مندایە .
( دینکُم دینارُکُم ) کاتێ پارە ئایینتانە، ئەوا بەدڵنیایەوە لەھەر کوێ پارەی لێبێت ئایین لەوێییە بۆیان .
ھەڵبەت دوای چەند ساڵێک دوای مردنی شێخ ،شوێنی وتاردانیان ھەڵدایەوە چەند کوپە یەکی دراوی ئەوکاتیان دۆزیەوە ،بۆیە شێخ لەسەر ئەو شوێنە قاچی دانابوو و پێی دەوتن : ئایینی ئێوە لەژێر پێمدایە .
زۆرێک ھەن لەم ڕۆژگارەدا ڕوخساریان ڕوو لە خوایە بەڵام ناخ و نیەتیان ڕوو لە پارە و دەسەڵات لە پێناوی پارە درۆ ئەکەن ریایی دەکەن دزی دەکەن خیانەت دەکەن داوێن پیسی دەکەن لە دوایشدا دەیانەوێت بە دوو رکاعەت نوێژ و سەرفیترەیەک پاک ببنەوە بێ ئاگا لەوەی لێخوشبونی خوا لە نییەت و ناخی مرۆڤە لە کردار و گوفتاری راستە نەک روکەش و درۆ ، کاتێک پارە ھەموو ئامانجی مرۆڤ بێت و لە پێناویدا چی خراپەیە بیکات بەدڵنییای مانای ئەوەیە پارە دەبێتە دینەکەی بۆیە شێخ محی الدین دەڵێت ( دینکم تحت قدمی ) ئاینتان لە ژێر پێمایە کە ئاینی ئێوە پارە بێت .