غافڵکوژی  سیاسی لە ئەمەریکا، بازنەیەکی کراوەی بێ کۆتایی

غازی حەسەن
  2025-09-22     385

پێشەکی  و داتا

ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا مێژووێکی سەخت و ئاشکرا و پڕ لەڕووداوی لەبارەی تووندوتیژی  هەیە، لەهەندێک بواردا تووندوتیژیییەکە سیاسییە و گروپ و کارەکتەرە سیاسییەکانیش دەگرێتەوە.  بەپێی زانیارییە فەرمییەکان ٨٩٣ هێرش و کردەی تووندوتیژی لەساڵەکانی ١٩٩٤- ٢٠٢٠ ٨٩٣ ڕوویداوە. ئاماژە بەوە لە ٪٥٧ هێرش و کردەکان لەلایەن ڕاستڕەوەکانەوە ئەنجام دراوە ٪٢٥یشی لەلایەن تووندڕەوە چەپەکان ئەنجام دراوە.  لە ٪١٥یشی تووندڕوە ئاینیەکان کردویانە و  لە ٪٣یشی نەتەوەپەرستەکان و ٪ ٠.٧ لەلایەن تووندڕەواکنەو قەوماوە، کە هاندەری دیکەیان لەپشت بووە. لەسەدا ١٥ لەلایەن تیرۆریستانی ئایینی، لەسەدا ٣ لەلایەن تیرۆریستە نەتەوەپەرستەکانەوە و لەسەدا ٠.٧ لەلایەن تیرۆریستانەوە بە پاڵنەرێکی دیکەوە ئەنجامدراون.

ژمارەکان و داتاکان لە ماوەی چەند ساڵێک ئەم دواییە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە لە ساڵەکانی ١٩٩٤- ١٩٩٩ هێرش و کردەی کوشتن و تووندڕەوانە زۆربەی لەلایەن ڕاستڕەوەکانەوە ئەنجام دراوە و لە ساڵی ٢٠٠٨

هێرش و پیلانی ڕاستڕەوەکان لە ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٩ زاڵ بوون و زیاتر لە نیوەی هەمو ڕووداوەکان خرونەتە پاڵ ئەم گروپە و لە نەوەدەکاندا هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی لەباربردنی کۆرپە. بەشێكی زۆری هێرشەکانیان لەسەر ئاستی تاک بووە.  زۆربەی هێرشەکانی ڕاستڕەوەکان لە ساڵانی نەوەدەکاندا کلینیکەکانی لەباربردنی منداڵیان کردە ئامانج.

 لە ڕووی چەدندایەتییەوە ڕووداوەکان قەوماون، لە ساڵێ ١٩٩٥ ٤٣ کردەی توونڕەوەیانە ، تەنیا تەقینەوەکەی ئۆکلاهۆما سیتی لە ١٩ نیسانی ١٩٩٥ بەدووەم کوشەندەترین هێرشێ تووندڕوەی دادەنرێت. لە ساڵەکانی ٢٠١٧و ٢٠١٧ و ٢٠١٩ ژمارەی کردە تووندڕەوییەکان یەکسان، یان پتری بوون لە ڕووداوەکانی ١٩٩٥. لەساڵی ٢٠١٨ لەجاوی ساڵێک لەوەپێشتر کە ٥٣ ڕووداو بووە، کەمبوونەوەیە دیار بەرچاو دەکەویت و کەم بۆتەوە بۆ ٢٩ ڕووداو. لە ٢٠١٩ جارێکی دیکە زیادی کرۆدتەوە بۆ ٤٤ ڕووداو.

 

 بۆچی غافلکوژی

بەپێی زانیارییەکان و ئاماری DHS  پاڵنەری سەرەکی

یەکەم: ڕەگەزپەرستی یان نەتەوەپەرستی بووە.

دووەم: توندوتیژییەکان دژی حکوومەت یان دەسەڵات بووە..

سێیەم: هەندێک لە ڕووداوەکان  پەیوەندییان بە تووندڕەوانی بواری مافی ئاژەڵ و  لەباربردنی کۆرپە هەبووە.

 

نوێترین تیرۆری سیاسی

لە ١٠ی سپتێمبەری ٢٠٢٥ ( چارلی کیرک ٣١ ساڵ)   شرۆڤەکار کە بە کۆنەپارێز و ڕاتسڕەو ناوی دەهێنن و هاوکار و یەکێک لە سەرسەختەکانی داکۆکیکار لە دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکایە و لە کردەیەکی تیرۆرسیتی گیانی لەدەستدا. ئەمە بووە هۆی جاریکی دیکەی بە ئاگا هاتنەوەی ڕاگەیاندن.  ڕووداوەکە لە نێو زانکۆی یوتا قەوماوە. ڕاگەیاندنەکان وای ئاماژە پێ دەکەن کە ئەمە پەیوەندی بە زنجیرەیەک کردەی دیاری  ئەم دواییەی تووندوتیژییە هەیە، کە بە ترسناک ناوی دەبەن، ئاماژەشن بۆ زیادبوونی گرژییە سیاسی و ئایدیۆلۆژییەکانی لەنێوەخۆی ئەمەریکا. ناوبراو دامەزرێنەری ڕێکخراوی گەنجانی ڕاستڕەوی (تۆرنینگ پوینت یو ئێس ئەی) و هاوپەیمانی سەرۆکی وڵات بوو.

بەشێک لەلایەنگرانی قوربانییەکە ئاماژە بە وەدەکەن ئەوەی ڕوویداوە پەیوەندی بە چەپڕەوە تووندڕەوەکانەوە هەیە. (کیرک) پێش هەنووکە ئاماژەی دەرکەوتنی "کەلتووری تیرۆرکردن" کردبوو، پەنجەی تۆمەتیشی بۆ چەکان درێکردبوو.  

 

چەپەکان تیرۆری سیاسی

کیرک لە بەرنامەی ئێکسدا نووسیویەتی: "چەپی سیاسی توندوتیژی ئاسایی دەکاتەوە - و تەنانەت تیرۆری سیاسیش - وەک ئامرازێکی شەرعی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی".

 

گەنجێک دەبێتە قوربانی

دوای ئەم ڕووداوە ئیدانەکردن فروان بووە، لایەنگرانی قوربانییەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە کردەی تووندوتیژی هیچی کەمتر نییە، لە ڕووداوە مێژووییەکان کە پەیوەندی بە تووندوتیژییەوە هەیە.

هەر ئەوانە ئەوەمان بیر دەهێننەوە کە ویستیان دۆنالد ترەمپیش بەر لەئێستا غافلکوژ بکەن، ئاماژە بەوە دەکەن کوشتنی ئەم گەنجە "غافڵکوژی سیاسییە" وواش وەسفی دەکەن کە ئەمە "شەهیدی هەقیقەت و ئازادییە" و گوایە چەپە ڕادیکالەکان ئەمەیان کردووە.

 

هەندێک کردەی غافڵکوژی  

١٣ی حوزەیرانی  ٢٠٢٤  ترەمپ لەکردەیەکی غافلکوی دەربازی بوو. ئەمە لەشاری باتلەر و ویڵایەتی پەنسیلڤانیا ڕویدا و گولەیەک بەر گوێی کەوت.  لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ناچاربوو یاریگای گۆلفی فلۆریدا بەجێ بهێلێت، ترسی کوشتنی هەبوو.

 

هاوسەری نانسی پیلۆسی

ساڵی ٢٠٢٢ هاوسەری سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی لە ماڵەکەیان لە ویڵایەتی کالیفۆرنیا لەلایەن کەسێکی چەقۆکێشەوە بە سەختی بریندار بوو.

 

ستیڤ سکالیس

لە ساڵی ٢٠١٧دا، ستیڤ سکالیس سەرۆکی زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران، کۆماریخوازێکی ویڵایەتی لویزیانا، لەگەڵ سێ کەسی دیکەدا تەقەیان لێکرا و کوژران.

 

جۆش شاپیرۆ

 پارێزگاری دیموکراتەکانی ویڵایەتی پێنسیلڤانیا سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ خێزانەکەی لە ماڵەکەی خۆی کوژران.  

 

گرێچن ویتمر

پارێزگاری دیموکراتەکانی میشیگان لە هەوڵێکی شکستخواردووی ڕفاندن لەلایەن توندڕەوە ڕاستڕەوەکانەوە ڕزگاری بوو.

 

گابرێل گیفۆردز

 نوێنەری پێشووی ئەمەریکا کە دیموکراتە، لە ساڵی ٢٠١١ لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ دەنگدەرانی لە مۆڵێکی بازرگانی لە ناوچەی ئەریزۆنا لە تەقەکردنێکدا تووشی برینداربوونی سەختی مێشکی بووە.

 

چارلی کیرک

کیرک تەمەن ٣١ ساڵەی لایەنگری ترەمپ و  ئسیرائیل و داکۆیکار لە چەک، ملیۆنان فۆڵۆوەری سۆشیال میدیای هەیە، 6.9 ملیۆن سەبسکرایبی لە ئینستاگرام و 3.8 ملیۆن سەبسکرایبی لە یوتیوب هەیە، ئەو بەشێوازە کاریگەرییەکەی یارمەتی دۆناڵد ترەمپی داوە بۆ ئەوەی سەرنجی گەنجانی ئەمەریکا بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.

 کۆمپانیای تێرنینگ پوینت لە ساڵی ٢٠١٢ لە شاری شیکاگۆی پەراوێزخراو لەلایەن کیرک و ویلیام مۆنتگۆمێریەوە دامەزراوە کە ئەوکات تەمەنی ١٨ ساڵ بوو و لە بزووتنەوەی پارتی چادا چالاک بوو،  بەڵام جۆش و خرۆشی کیرک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیبڕاڵەکان لە بواری ئەکادیمیادا وایکرد پشتیوانی گروپێکی کاریگەر لە پارەدارە کۆنەپەرستەکانی بەدەست بهێنێت. ئەمانە ڕەنگە هۆکار بووبن بۆ تیرۆرکردنی.

 

ترەمپ: باشترین

سەرۆکی ئەمەریکا ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال گیان لەدەستدانی کێرکی ڕاگەیاند و گوتی: "کەس لە چارڵی باشتر لە دڵی گەنجانی ئەمەریکا تێ نەدەگەیشت، یان نەبوو."

 

 مەترسی پەشێوی پتر دەکرێت

مایک جێنسن، توێژەر لە زانکۆی مێریلاندی ئەمەریکا کە لە ساڵی ١٩٧٠ـەوە چاودێریی ئەو جۆرە تووندوتیژییانە و تیرۆری سیاسیی کردووە، لەبارەی ئەو ڕووداوەی ڕۆژی چوارشەممە، دەڵێت "ئەم ڕووداوە سامناکە، دڵەڕاوکێی زیاتر بڵاودەکاتەوە."

جێنسن ئاماژە بەوە دەکات لە ٦مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، نزیکەی ١٥٠ هێرشی سیاسی لە ئەمەریکا ڕوویانداوە، ئەمەش نزیکەی دوو ئەوەندەی هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بووە. ئەو توێژەرە دەشڵێت، "پێموایە ئێستا لەپێگەیەکی زۆر مەترسیدارداین و ئەگەری هەیە بەدۆخەکە زۆر بە ئاسانیی پەرەبسێنێت بۆ پشێوییەکی بەرفراوانتر، ئەگەر نەتوانین کۆنترۆڵی هەڵومەرجەکە و ڕووداوەکان بکەین. ئەم ڕووداوە مەترسیی ئەوەی هەیە ئاگر لە دۆخەکە بەربدات." 

 

 هۆکارە هەنووکەییەکانی تووندوتیژی

 بێگومان هەندێک بابەت و ڕووداو بنەمایەکی مێژوویی هەیە، سیاسەت یەکێکە لەو هۆکارانەی بەردەوام پەنا وەبەر تووندوتیژی دەبرێت، سەبارەت بە دۆخی هەنووکەی ئەمەریکا شارەزایانی تیرۆری ناوەخۆیی ئاماژە بە کۆبوونەوەی چەند فاکتەرێک دەکەن، لەبارەی زیادبوونی تووندوتیژی لە ئەمەریکا دەکەن: ناسەقامگیری ئابووریی، نیگەرانی لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕەگەزیی، نەتەوەیی و تووندبوونی زیاتری گوتاری سیاسی لەنێو کۆمەڵگەی ئەمەریکادا.

 

بازنەیەکی کراوە

من وەکو نووسەری ئەم بابەت ناوم لەم کردەوە و ڕەفتارە تووندانە ناوە "بازنەیەکی کراوە" چونکە پێ ناچێت دەسەڵات و پۆلیس و هێزەکانی پاراستنی تەناهی بتوانن ئەم دیارە مەترسیدارە کۆتایی پێ بهێنن، بۆیە بازنە مەترسیدارەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە. ترەمپ خۆی ساڵی ڕابردوو دووجار هەوڵی تیرۆرکردنی درا. لە یەکێکیاندا، بەسووکی بریندار بوو. تەقەکارەکە چەند چرکەیەک دوای هێرشەکە لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.  

لە هێرشی دووەمدا، پیاوێک بە چەکێکی قەناس و تیلسکۆپ لە نزیک یانەیەکی گۆڵف لە نزیک کۆشکەکەی ترەمپ لە ناوچەی پاڵم بیچ لە مەیامی دەستگیرکرا، لەوکاتەی ترەمپ یاری دەکرد، دادگاییکردنی ئەم کەسە لەناوەڕاستی ئەیلوول دەستی پێکرد.

 ئەمە جگە لەوەی لە مانگی حوزەیراندا، کەسێکی ناسیۆنالیستی کریستیان، ئەندامێکی کۆنگرێسی دیموکراتەکان و هاوژینەکەی لە مینیسۆتا کوشت و کەسێکی دیکەشی بریندار کرد.

لە مانگی کانوونی دووەمەوە، لانیکەم ٢١ کەس لە ڕووداوی تووندوتیژی سیاسی کوژراون، ١٤ کەسیان لە هێرشێکدا لە شاری نیوئۆرلینز لەلایەن کەسێکی توندڕۆوە کوژران. لە مانگی ئایاریشدا، چالاکڤانێکی لایەنگری فەلەستین دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی لە واشنتن کوشت و دوای دەستگیرکردنیشی بە پۆلیسی ڕاگەیاندبوو، "من ئەو کارەم لەپێناو غەززە کرد." 

 سەرۆکی ئەمەریکا  بیرۆکەی بەکارهێنانی هێزی سوپای نیشتمانی بۆ گێرانەوەی ئارامی و کۆتایی پێهێنانی تووندوتیژی بەکارهێنا، دوور نییە ئەم بازنەکە خراپتر بکات و چەپە تووندەکان و دیموکراتەکان و لیبرالەکان ئەمە بە مەترسی بۆ سەر فروانبوونی تووندوتیژی دەزانن، لە ڕاستیشدا بە هەنگاوێکی دژەخۆیانی حیساب دەکەن.

 

مایک جێنسن لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەمە ئیدارەیەکە، لەگەڵی بیت یان نا، گۆڕانکاری گەورەی لە ماوەی ٨مانگی دەسەڵاتیدا کردووە."  و "هەندێک کەس خۆشیان دەوێت، هەندێک کەس ڕقیان لێیەتی. ئەو کەسانەی ڕقیان لێیە دەستیان کردووە بە کاردانەوە. ئەو کەسانەشی خۆشیان دەوێت دژی ئەو کەسانە کاردانەوەیان هەیە و ئەمەش بووەتە خولگەیەکی بێبەزەییانە، کە ئەگەری هەیە بمانخاتە ناو بازنەیەکی مەترسیدارەوە."

 

سەرکردەکانی ئەمریکا داوای یەکدەنگی دەکەن

کوشتنی چارڵی کێرک، کاردانەوەیەکی گەورەی لەسەر ئاستی سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا لێکەوتەوە. جۆ بایدن ڕایگەیاند، ئەو و جیلی هاوژینی، نزا بۆ خێزان و خۆشەویستانی کێرک دەکەن.  ئەو جۆرە تووندوتیژییانە لە ئەمەریکا جێگەی نابێتەوە.

باراک ئۆباما قسەکانی بایدنی دووپاتکردەوە و ئەو هێرشەی وەک "تووندوتیژییەکی قێزەون" وەسفکرد و گوتی، "ئەو تاوانە جێگەی لە دیموکراسییەتەکەماندا نابێتەوە."

 جۆرج دەبلیو بوش رایگەیاند، کێرک "بە خەم ساردییەوە کوژرا" لە کەمپێکی کۆلێژدا.

 

 تاوانبارەکە گیرا

سەرچاوە فەرمییەکان ئاشکرایان کرد، تاوانبارەکە ناوی تایلەر ڕۆبنسونی تەمەن ٢٢ ساڵییە، دانیشتووی ویڵایەتی یۆتایە. تاوانبار بە باوکی ڕاگەیاندووە ئەو کێرکی کوشتووە لە نێو زانکۆی یۆتا ڤالی، دوای ئەوە باوکی پەیوەندی بە دەسەڵاتی فیدرالی دەکات و کوڕەکەی ڕادەستی دادگا دەکات. دادوەری ویڵایەتەکە سبنسەر کۆکس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئێف بی ئای ڕایگەیاند: "ویڵایەتەکەیان ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان".

 

دیماهی و کۆتاییەکی بێ کۆتایی

یەکەم: ئیدارەی سەرۆکی ئەمەریکا لەبەردەم قۆناغێکی ئاڵؤز و مەترسیدارە، لەکاتێکدا بڕیاری بەکارهێنانی سوپای بۆ چارەسەری ئاژاوە و تووندوتیژی و تاوانی نێوەخۆیی داوە. ئەمە دوور نییە بیرۆکەی کاردانەوە فراوانتر بکات.

دووەم: لایەنگرانی کیرک و ترەمپ ئاماژە بە چەپڕەوە تووندەکان دەکەن، کە ئەم تاوانەیان ئەنجام دابێت، لەکاتێکدا داتاکان بەڕوونی نایشارنەوە زۆربەی تاوانەکانی تووندوتیژی لەلایەن ڕاستڕەوەکان دەکرێت.

سێیەم: ژمارەیەک هۆکار لەپشت کردەی تووندوتیژییە، لەوانە رەگەزپەرستی، دەمارگیری نەتەوەیی، ئایینی چەپڕەو، ڕاستڕەو، ئابووری و ململانێی سیاسی.. تاد.

چوارەم: زۆر لە سەرچاوەکان و توێژینەوەکان ئاماژە بە مەترسی فراوانبوونی ململانێ سیاسی و کاردانەوەی تووند و ڕق دەکەن، هەندێک پێیان وایە ئەمە دەبێتە بازنەیەکی مەترسیدار.

پێنجەم: ئەم دیاردەیە دەمێکە لەنێو ئەمەریکا هەیە، چارەسەریشی بەمانای بنبڕکردنی نایەت، هۆکاری سیاسی، دەبێتە بەرهەمهێنانی تووندوتیژی سیاسی، گوتاری هەنووکەی سیاسی لەنێو ئەمەریکا بەشێوەیەک لەشێوەکان بازنەی تووندوتیژی کراوە و فراوانتر کردووە.

شەشەم: ترەمپ داوای گەڕاندنەوەی سزای لەسێدرەدانی لە وشنتن دی سی کرد، چەند ویڵایەتێک ئەم سزایە جێبەجێ دەکەن. دوور نییە ئەمە ببێتە هۆکارێکی بەهێز بۆ گێرانەوەی سزای لەسێدارەدان لە زۆر ویڵایەتی ئەمەریکا.

 

سەرچاوەکان:

بۆ زانیاری ورد و داتا سەیری هەردوو بەرگی لە ئەمەریکاوە بکە، کە لەنووسینی غازی حەسەنە، دەتوانی لەم لینکە هەردوو بەرگی کتێبەکە بەدەست بهێنن:

https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20241122084342609598&lng=1

https://www.newsweek.com/charlie-kirk-assassinated-america-blisters-hate-violence-2127940

https://www.newsweek.com/charlie-kirk-republican-shot-utah-valley-live-updates-2127895

https://www.csis.org/analysis/escalating-terrorism-problem-united-states

https://www.gao.gov/blog/rising-threat-domestic-terrorism-u.s.-and-federal-efforts-combat-it

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×