سوکایەتی کردن بە ئیسلام، فۆرمێکی تری سوکایەتیکردن بە کورد

ئه‌بوبه‌كر عەلی
  2021-03-22     967
لەم ڕۆژانەداو لە سەروبەندی نەورۆزدا، شایەتی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بووین، کە کاڵفامێ زۆر نالێپرسراوانە، ھێرش دەکاتە سەر ئیسلام و سوکایەتی بە سەرکردەی موسلمانی جیھانیی کورد، سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکات ؟!!
لێرەدا ئەم ڕووداوە دەکەینە دەرفەت بۆ جەختکرنەوە لەم خاڵانەی خوارەوە:
١- ھەموو سوکایەتیکردنێك بە ئیسلام و ڕەمزەکانی، بە حوکمی ئەوەی:
ا- ئاینی ٩٥/ ی کوردەواریە.
ب- ڕەھەندێکی سەرەکی و گرنگی مێژوو و ناسنامەو کەسێتی نیشتیمانیی کوردستانییە.
ج- سوکایەتیکردنە بە کوردو مێژوو و فەرھەنگ و ناسنامەکەی.
لەم ڕووەشەوە خۆشاردنەوە لەژێر پەردەی کوردایەتی و ھیچ دروشم و پاساوێکی تر، تکا بۆ ھیچ کەس و ناوەندێك ناکات.
٢- سوکایەتی پێکردن ڕەخنەو گومانی زانستی نییە، تاداوابکرێت بەگفتوگۆو وەڵامی زانستی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵکو تاوانە. تاوانیش کاری یاساودادگایە لێپێچینەوەی دەربارە بکەن وکۆمەڵگە دڵنییابکەنەوەو سنور بۆ کاردانەوە شیمانەکراوە نەخوازراوکانی دابنێن .
٣- دەربارەی ئەم کەیسە، دەکرێت دوای ڕ اگیرکردنی یاسایی پزیشکێکی دەرونی وئیسلام ناسێ بۆلای بنێردرێت بۆ بەندیخانە، بۆئەوەی ئەگەر سەلما کەم وکورتی عەقڵی ودەرونی نییە، پسپۆڕەئیسلامییەکە یارمەتی بدات بۆ ڕزگاربوون لەوگرێ و بەرچاو لێڵیانەی خستویانەتە دۆخێکی لەم جۆرەوە.
لەھەموو حاڵەتێکیشدا، دوای لێبوردن کردن لە موسوڵمانانی گەلەکەی کورترین وباشترین ڕێگەیە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵە گەورەو قێزەونەی ئەنجامی داوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×