نامە ئاگرینەکە بۆ ئەمەریکاو ھەرێم؟

ئه‌بوبه‌كر عەلی
  2021-06-26     662

ھەواڵ وزانیاریەکان باس لەئاراستەکردنی موشەك بۆ نزیك سەری رەش وبینای نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەنزیك ھاوینەھەواری پیرمام دەکەن. ئەمەش تەنھا دوای چەند ڕۆژێکی کەم لە ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئێران و دەرچونی (ڕەئیسی) ییەوە دێت، ھەروەھا ھاوکاتە لەگەڵ مانۆڕی سەربازی حەشدی شەعبی لەپارێزگای دیالە، کەسەرۆك وەزیرانی عێراقیش بۆ دەستەبەرکردنی ڕوپۆشی یاسایی وفەرمی بۆ مانۆڕەکە بەشداری تێدا کرد.( کەلەڕوانگەی خاوەن پەیامەوە نابێت ڕۆڵی کازمی لەپیوەندی بەحەشدو چۆنێتی کارکردنیەوە، لەوە تێپەڕێت و لەووەزیفە دەرچێت بۆی دیاریکراوە؟!)
خاوەنی پەیامەکە ئەمریکیەکان وبارزانیش ھوشیاردەکاتەوە لەوەی، پێویستە چی بکەن وچی نەکەن. وەچۆن سەیری جۆری مامەڵەکان لەداھاتودا بکەن. مانۆڕەکەی حەشدیش لەمڕۆدا ئاماژەیە بەپێگەی ئەم ھێزە لەقۆناغی داھاتوو سروشتی ململانێکانی، ھەروەھا نائومێدکردنی ھەموو ئەوانەیە گرەو لەسەرلاوازکردنی حەشد دەکەن لەڕێی کازمی و شەرعیەتی دەوڵەتەوە. نامەکە چەند پەیوەستە بەناوخۆی عێراق وھەرێمەوە ھێندەش ئاراستەی ئەمریکاو ئیسرائیل وکەنداوو گفتوگۆکانی جنێف کراوە، پێداگرتنە لەسەرئەوەی ملنەدانی ئەمەریکا بۆدیدی ئێرانی لەگفتوگۆکاندا، یەکسانە بەناچارکردنی ئەمەریکا بۆدەرچون لەعێراق، ھەروەھا ڕەتکردنەوەی ئەوداخوازییە کە کارلەسەرئەوە دەکات، توانا موشەکیەکانی تاران ونفوزی لەخۆرھەڵاتی ناوەڕاست ولەوانەش لەعێراقدا، بکاتە بەشێك لە گفتوگۆکانی ڤیییەنناو پێشمەرجی خۆرئاوا بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆ ئابورییەکان وکاراکردنەوەی ڕێکەوتنەکە.لەڕوێکی ترەوە گرێدراوی ئەودۆخەیە کەلە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاو ناتۆ ئەفغانستاندا کەوتۆتەوە و بەشێکی گرنگی پەیوەستە بە ئێران وھاوپەیمانەکانیەوە؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×