لەمەڕ فتواکەی لیژنەی فتوای یەکێتی زانایان‌و دین‌و ئەخلاق

ئه‌بوبه‌كر عەلی
  2019-12-13   
فتواکەی لیژنەی فتوای یەکێتی زانایان دەربارەی ئافرەت‌و بەکارھێنانی تاکسی کاردانەوەی جۆراو جۆری لێکەوتەوە. ئێمەش لای خۆمانەوە حەزدەکەین ئەم چەند سەرنجە دەربارەی فتواکەو کێشەکانی و پەیوەندی بەدین و ئەخلاقی خەڵکەوە بخەینەڕو:


١ - فتوا لەم جۆرە شتانەدا تاکە کەسییەو ناگشتێنرێ، ھەرکاتێ گشتێنرا تێکەڵ بەسیاسەت‌و ململانێی سیاسی دەبێت.


٢ - فتواکە لەچەند ڕویەکەوە کێشەی ھەیە لەوانەش:


ا / تۆمەتبارکرنی ھەزاران پیاوی شۆفێری تاکسی بەھۆی ھەڵەی چەند کەسێکەوە.کەکارێکی ناڕاستە.


ب / ڕووکردنە قوربانی لەبری تاوانبارو سەرچاوەی کێشەکە!.سەرچاوەی کێشەکە بەو ئەندازەی ھەبێت، ھەندێ سایەق تاکسییە، بۆیە دەبێت زمانی زانایانی ئاین لەوان وحکومەت بێت ولەڕێی کەمکردنەوەی کێشەکان لای ئەوانەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت. بۆنموونە مەرج دابنرێ بۆ شۆفێری تاکسی، چوونە ناو خولی پێشوەختەو دانانی سیستمی چاودێری و..ھتد نەک بەھۆی کێشەیەکی جوزئیەوە حوکمێکی کوللی بدرێت.


ج/ فتواکە ڵەگەڵ واقیعی ژیانی ئەم سەردەمەو ڕۆڵی ئێستای ژنی موسوڵماندا ناگونجێ، کەلەدەرەوەیەو کاردەکات و بەمە ئیحراجیی بۆ دروست دەبێ و لاوازیش دەردەخرێت.


د/ ئەگەر فتواکە لە دەرگای کەمکردنەوەی خراپەوە بووە، ئەوا باسی خراپەی ئەخلاقی لەم سەردەمەدا زۆر لەم شتانە قوڵترە.دروستکردنی گومان وشت کردن بەقەزیەو گەورەکردنیشی بەوجۆرەی فتواکە کردویەتی، بەدگومانی و بێ متمانەیی زیاد دەکات و کۆمەڵگەش بەرەو ھەڵوەشانەوەی زۆرتر دەبات، چونکە متمانە بەردی بناغەی ژیانی کۆمەڵایەتییە، گەر مرۆڤ و لەوانەش ئافرەت گومانی زۆر لەدەوروبەری کۆمەڵایەتی خۆی بکات و وابزانێ بنەڕەت لەکۆمەڵگەدا بۆتە خراپەکاری و ئیستغلال، بەربەستی ئەخلاقیان لاواز دەبێت و لەخودی خۆیدا دەچێتەوە خزمەتی خراپەکاری. ئەمە جیایە لە پێویستی ھوشیاربوون و دوورکەوتنەوە لە متمانە بەھەموو کەس کردن و ساویلکەیی.

ە/ لەڕووی پەروەردەیشەوە فتواکە کێشەی ھەیە، چونکە بەگوێرەی تێگەیشتنێکی بەرتەسک بۆ ڕێسای( در‌والمفاسد اولی من جلب المێالح ) وخۆکەناردان وکشانەوە لەژیان بنیاتنراوە و ڕوانگەیەکی ئیسڵاحی کۆمەڵایەتیشی نییە. کەدەخوازێت مرۆڤ لەسەر متمانە بەخۆبوون و ھەست بەھێز و کەرامەت و ڕێسای(المۆمن القوی خیر واحب الی اللە من المۆمن الچعیف) دابڕێژرێت وئازاو ئازاد بێت و بخرێتە ناو جەرگەی ژیان و لەوێوە ڕوبەڕووی لەڕێ لادان وخراپە ببێتەوە. ئافرەتی موسوڵمانی سەردەمیش دەبێت بەگوێرەی ئەم ڕوحیەتە بەھێزە پەروەردە بکرێت نەک وەک کائینێکی لاوازی بێ دەسەڵات وێنا بکرێت.


٣ - پێمانوایە ئەم مەسەلەیە بابەتی فتوانیەو دەچێتە چوارچێوەی ڕێنوێنی ئەخلاقیەوە.


٤- گرنگە بزانین ھەر لەبنەڕەتەوە فتواو دین یەک شت نین، ئەوەی دینە بۆھەموو باوەڕداران پابەندکەرە، ھەرچی فتوایە کارپێکردنی وەستاوەتە سەر باوەڕپێبوون و قەناعەتتی شەخسی باوەڕداران.


٥ - ڕاست نیە ئەم مسەلەیه‌ بۆ لێدانی پێگەی زانایانی بەڕێزی ئاینی لەکوردستان بەکاربێت‌و زیاد لەپێویست گەورە بکرێت و بخرێتە چوارچێوەی ململانێی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە. بۆئەوەی ئەمەش ڕوونەدا گرنگە زانایانی بەڕێزی ئاینی و ھێزو ناوەندە ئیسلامیەکانی کۆمەڵگە خۆیان ڕەخنە لەفتواکە بگرن و داوای پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی ھەڵەیەک بکەن کە دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ھەیبەت وکەسێتی مەعنەوی دین و زانای ئاینی و دروستکردنی وێنایەکی دابڕاو لە ژیانی سەردەم بۆیان.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
چارەنووسی هاووڵاتییەکی پیرانشار دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە نادیاری ماوەتەوە
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×